تیرۆرکردنی رۆژنامه‌وانان ریسوا ده‌که‌ین.
کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان! سته‌مدیده و ئازادیخوازان!
به‌مه‌به‌ستی کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی رۆژنامه‌وانانی ئازاد، رۆژ دوای رۆژ شه‌پۆلی ترساندن و تۆقاندن به‌رفراوانتر ده‌بێته‌وه، ئه‌مجاره‌شیان له کرده‌یه‌کی تیرۆریستی‌دا رۆژی 22-7-2008 رۆژنامه‌وان سۆران مامه حه‌مه له‌نێو باوه‌شی که‌رکوکی هه‌میشه بریندار‌و سته‌ملێکراودا شه‌هید کرا، شه‌هیدکردنی ئه‌و رۆژنامه‌وانه سه‌رایی ئه‌و شه‌پۆلی ترساندنه‌یه که دژ به رۆژنامه‌وانانی ئازاد به‌ڕێوه‌یه، به‌وهۆیه‌وه ئێمه له‌حزبی رزگاریی کوردستاندا له‌کاتێکدا پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی سۆران و تێکڕای رۆژنامه‌ونانی کوردستان ده‌که‌ین، له‌هه‌مان کاتدا زۆر به‌تووندی ئه‌و تاوانه پڕۆتستۆو ریسوا ده‌که‌ین، ده‌خوازین که کوردستانیانی تینووی ئازادی شێلگیرانه‌و لێبڕاوانه بۆ دۆزینه‌وه‌و ناساندنی تیرۆریستان تێ‌بکۆشن، چونکه شه‌هیدکردنی کاکه سۆران به‌ته‌نیا شه‌هیدکردنی رۆژنامه‌وانێک، مرۆڤێک و قه‌ڵه‌مێکی بوێر نیه، به‌ڵکو زه‌نگی ئه‌و مه‌ترسییه که کۆمه‌ڵگه راده‌چڵه‌کێنێ و تارمایی تۆقاندن به‌سه‌ر نیشتماندا ده‌کێشێ.
حزبی رزگاریی کوردستان، هێزه داگیرکاره‌کان و حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له دۆزینه‌وه‌و ناساندنی بکوژانی سۆران مامه حه‌مه به به‌رپرسیار ده‌زانێ، به‌وهۆیه‌شه‌وه داوایان لێده‌کات که هه‌نگاوی کرده‌یی هه‌ڵبگیرێته‌وه‌و تاوانباران ده‌ستگیر بکرێن و راده‌ستی دادگه بکرێن، چونکه ئه‌گه‌ر پێش به‌و شه‌پۆله نه‌گیرێ، له‌داهاتوودا دووچاری کاره‌ساتی دڵته‌زێنتر ده‌بینه‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌واڵی هه‌ڕه‌شه‌کردن له سۆران عومه‌ری رۆژنامه‌وان گه‌واهی ده‌دات که دوژمنانی رامانی ئازاد، دوژمنانی دیموکراسی و مرۆڤایه‌تی زۆر سه‌رسه‌ختانه ده‌یانه‌وێ قه‌ڵه‌مه ئازا‌و بوێره‌کان له‌نێو ترس و تۆقاندن و خوێندا نغرۆ بکه‌ن.
سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازانی بۆ رۆژنامه‌وانانی ئازاد. نه‌فره‌ت له بکوژ و تیرۆریستان.
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی رزگاریی کوردستان 26-7-2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌ربه‌رزی بۆ که‌رکوک ده‌مێنێته‌وه.
کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان! سته‌مدیده و ئازادیخوازان!
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێکه‌وتی 28-7-2008 ئاپۆراى خۆپێشانده‌رانی شارى كه‌ركوك که بۆ پڕۆتستۆکردنی پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکان دژ به په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه کرا به ئامانج، دوایی له نێو باره‌گاکانی به‌ره‌ی تورکمانیشه‌وه ده‌ستڕێژ له خۆپێشانده‌ران کرا، به‌وهۆیه‌وه بیست و پێنج وڵاتی سڤیل شه‌هیدو و سه‌دو نه‌وه‌دی دیکه‌ش برینداربوون، له‌م پێوه‌نده‌دا ئێمه وه‌ک حزبی رزگاریی کوردستان زۆر به تووندی ئه‌م کرده تیرۆریستیه ریسوا‌و مه‌حکوم ده‌که‌ین، پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان ده‌که‌ین و هیوای چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین. هه‌روه‌ها داوا‌ی له‌لایه‌نی په‌یوه‌نددار ده‌که‌ین که هه‌رچی زووتره ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی نێو خۆپێشانده‌ران بناسێنێ و راده‌ستی دادگه‌یان بکات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له نێو باره‌گای به‌ره‌ی تورکمانیشه‌وه ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کردووه و شه‌هیدیان کردوون بۆ به‌رده‌م دادگه په‌لکێش بکات و رێگه نه‌دات که شه‌ڕی ره‌گه‌زی له‌نێو شاری که‌رکوکدا په‌ره‌بسێنێ و ره‌وشی شاره‌که ئاڵۆزتر بکات.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێپێوانه‌که‌ی که‌رکوک. مردن و نه‌فره‌ت بۆ تیرۆریستان و مرۆڤکوژان. که‌رکوک سه‌ربه‌رزو خۆڕاگر ده‌مێنێته‌وه. مه‌كته‌بی سیاسی حزبی رزگاریی کوردستان 28-7-2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کەرکوک لەبەردەم ئەگەرى هەڵًگیرسانى شەڕى قەومیدایە.
راگه‌یه‌ندراوه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی 28 جولای له شاری که‌رکووک.
رۆژی دووشه‌ممه، 28/7/2008، هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاری كه‌ركووك، به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له په‌سندکرانی پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م بینای پارێزگاکه‌یان وه‌ڕێخست و داوا‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵیان کرد.
به داخه‌وه، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا تیرۆریستێكی خۆكوژ له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی "جمهۆری" خۆی ته‌قانده‌وه و له لایه‌کی دیکه‌وه له باره‌گای به‌ره‌ی تورکمانیی عێراقه‌وه، ته‌قه له خۆپیشانده‌ران کرا و به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ 25 كه‌س له خۆپیشانده‌ران شه‌هید و 180 که‌س بریندار بوون.
بێگومان ئه‌مه درێژه‌ی سیاسه‌ته‌کانی دوژمنانی نامۆ له ئینسانییه‌ت و شارستانییه‌تی نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه‌ی کورد و نیشتمانه‌که‌یه‌تی.
ئه‌م پیلانه تیرۆریستییه، له لایا‌ن داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وه، که چاوی دیتنی سه‌روه‌ری و ئازادیی کورد و ئاو و خاکه‌که‌یانیان نییه و ئاماده‌ن له پێناو به دیل هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و به‌رده‌وامیی کۆلۆنیالیزه‌بوونی خاکه‌که‌ی ده‌ست به هه‌ر تاوان و جینایه‌تێکی دڕندانه بده‌ن، رێکخراوه.
هاوکات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه هاوڵاتیانی تورکمانی کوردستان، له لایا‌ن کورده‌وه به‌و په‌ڕی رێز و حورمه‌ته‌وه هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کراوه و له‌م وڵاته‌دا ماف و ئازادییه‌کانیان پارێزراوه و ته‌نانه‌ت به پێی وته‌ی"كه‌رخی ئاڵتی به‌رماخ"، سه‌رۆكی فراکسیۆنی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیان هه‌یه داوا‌ی مافی خۆبه‌رِێوه‌به‌ری و ئۆتۆنۆمی بكه‌ن، به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق، ئه‌و تاوانه‌ی خوڵقاند و ته‌قه‌ی له خه‌ڵکی بێ تاوان و سڤیلی نێو خۆپیشاندانه‌که کرد.
هه‌ڵبه‌ت، هاوڵاتیانی تورکمانی شاری که‌رکووک، له ریزی یه‌که‌مین که‌سه‌کان بوون که رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیان ره‌تكرده‌وه. بۆیه ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق، پێوه‌ندیی به هاونیشتمانانی تورکمانه‌وه نییه و سه‌رچاوه له هاندانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ترکیاوه ده‌گرێ که هه‌ر له کاتی رووخانی رێژیمی به‌عسه‌وه هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕیی له نێوان پێکهاته‌کانی شاری که‌رکووکی داوه.
پارتی ئازادیی کوردستان به توندی جینایه‌ت و کرداره تیرۆریستییه‌کانی رۆژی 28 ژوولایی که‌رکووک مه‌حکووم ده‌کا و هاوده‌ردی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ که‌س و کاری قوربانیان و هاوڵاتیانی بوێر و کۆڵنه‌ده‌ری شاری که‌رکووک و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌رده‌بڕێ. هاوکات، بۆ جارێکی دیکه داوا له خه‌ڵک، پارلمان، حکوومه‌ت و لایه‌نه جۆراوجۆره مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌کا، تا کاتی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ له پرۆژه یاسای پارێزگاکان و جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵ، یه‌کگرتوو و کۆڵنه‌ده‌رانه له گۆڕه‌پانه سیاسییه‌کاندا راوه‌ستن و درێژه به بزاوتی جه‌ماوه‌ری و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خۆیان بده‌ن.
به‌و هیوایه‌ی مرۆڤایه‌تی، شارستانییه‌ت، دادپه‌روه‌ری و رێزگرتن له ماف و ئازادییه‌کانی یه‌کتر، سه‌رجه‌م تاریکستانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڤین بگرێته‌وه و سه‌روه‌ریی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کان و دیموکراسی جێی داگیرکه‌ری و دیکتاتۆری بگرێته‌وه و مرۆڤایه‌تی و ئاشتی و پێکه‌وه ژیان جێ به تیرۆریزم و تیرۆریست په‌روه‌ری ته‌نگ بکا.
سڵاو له شه‌هیدانی 28 جولای که‌رکووک سه‌رشووڕی و نه‌مان بۆ تیرۆریستان پارتی ئازادیی کوردستان 8 گه‌لاوێژی 2008 29 جولای 2008
راگه‌یه‌ندراوی نوێنه‌رایه‌تیی ئوروپای PAK، سه‌باره‌ت به بڕیاری نایاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
رۆژی سێشه‌ممه (22/7/2008) ، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دانیشتنێکدا، به بێ به‌شداربوونی لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان و به شێوه‌ی ده‌نگدانی نه‌هێنی و گوماناوی، یاسایه‌کی نوێی به نێوی " هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوونی پارێزگاکان" په‌سند کرد.
ئه‌م یاسایه، به ته‌واوه‌تی دژ به دیموکراسی و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵ و به‌تایبه‌تی ماده‌ی 140 و یاسای به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له ناوچه دابڕاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه.
له‌که‌س شاراوه نییه که بۆ کورد، مه‌سه‌له‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌تی "که‌رکووک"، کێشه‌یه‌کی نوێ نییه و له مێژه حکوومه‌ته یه‌ک له دووای یه‌که‌کانی عێراق، به بێ چاره‌سه‌ریان هێشتووه‌ته‌وه و له هه‌وڵی ته‌عریب و داگیرکردنی ئه‌و ناوچانه‌دا بوونه. له پاش رووخانی رێژیمی به‌عسیشه‌وه، هیواکان بۆ کورد به جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراقی فیدڕاڵ و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له‌و ده‌ڤه‌رانه به‌سترایه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که هه‌ڵبژاردن هه‌رجاره و به بیانوویه‌که‌وه دوواخراوه. ئێستا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ خۆ دزینه‌وه له یاسا و له‌باربردنی ماده‌ی140 ئه‌و پیلانه‌یان په‌سندکردووه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌م هه‌نگاوه سه‌لماندی که له هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ دۆزی کورد، میراتگری رێژیمگه‌لی پاوانخواز و شوینیستی پێشووی عێراقن!
پارتی ئازادیی کوردستان هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی به‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و کارکرد و سیاسه‌ته‌کانی رێژیمی له‌ناوچووی به‌عسدا نا‌بینێ و به مه‌ترسییه‌یه‌کی جیددیی بۆ سه‌ر کورد له‌قه‌ڵه‌می ده‌دا و به توندی مه‌حکوومی ده‌کا.
پارتی ئازادیی کوردستان له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی کوردستان، به پێویستی ده‌زانێ که هه‌وڵه‌کانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌ی 24 و به‌ڕێوه‌بردنی ماده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراقی فیدڕاڵ‌دا بدا. هاوکات داوا له هاوپه‌یمانیی کوردستان ده‌کا پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانی له به‌رانبه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانی و به‌شداری له حکوومه‌تی عێراقدا، بکا.
PAK سوپاسی هه‌ڵوێستی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق له‌م باره‌وه ده‌کا و به‌کارهێنانی مافی "ڤێتۆ" له لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی کۆماره‌وه، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای" هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان"، به پێویست ده‌زانێ.
هاوکات پارتی ئازادیی کوردستان، داوا له خه‌ڵک و پارلمان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی که‌رکووک و سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌کا هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست دژ به‌م پیلانه‌ی به‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بوه‌ستن و پێداگری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ستوور و به‌تایبه‌تی جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 دا، بکه‌ن.
پارتی ئازادیی کوردستان، ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی سه‌رۆکایه‌تی و خه‌ڵک و پارلمانی کوردستانه‌وه و خۆ به پێشمه‌رگه و پارێزه‌ری ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی ده‌زانێ؛ هه‌ر بۆیه له هه‌موو روویه‌که‌وه ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رگریکردن له ئاو و خاکی کوردستان ده‌رده‌بڕێ.
بژی کورد بژی کوردستان پارتی ئازادیی کوردستان نوێنه‌رایه‌تیی ئوروپا 6گه‌لاوێژی2708 27جولای 2008 tel:0031263252693 fax:0031263252157 mobil:0031641693364 www.pazadik.org+com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌مه‌ڕ ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکوکی دڵی کوردستان و پشتیوانی له خۆپێشاندانه‌کانی باشوری کوردستان.
کوردستانیانی هێژاو وڵاتداگیرکراو. خه‌ڵکی خۆڕاگر و قاره‌مانی شاری که‌رکوکی کوردستان.
مخابن ئه‌مڕۆش وه‌ک ده‌یان کاره‌ساتی دیکه‌ی پێشوو شاری که‌رکوکی دڵی کوردستان، له پلانی گڵاوی دوژمنانی کورد وکوردستاندا خڵتانی خۆێن کرا، ئه‌مڕۆ که‌رکوک لاپه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی ڕوداوه تاڵه‌کانی له میژووی خۆی تۆمار کرد، به‌ڵام هاوکات لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی پڕ له شانازی خۆڕاگری ئه‌و شاره‌و خه‌ڵکه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی پێشاندا.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک وبنه‌ماڵه‌ی گشت شه‌هیدانی ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری که‌رکوک ده‌که‌ین، هه‌زاران گووڵی سور ئاراسته‌ی ڕۆحی پاکی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌که‌ین که گیانی پاکیان کرده قوربانی شاری که‌رکوکی دڵی کوردستان، هیوای ساخ بوونه‌وه‌ش بۆ گشت برینداره‌کان ده‌خوازین.
کوردستانیانی تامه‌زرۆی ئازادی وسه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری.
ئه‌وه کرده‌وه دوژمنکارانه‌ی که ئه‌مڕۆ له شاری که‌رکوکی کوردستان له کاتی خۆپێشاندانی ئارام و دیمۆکرات‌دا ڕویداوه، به ڕوون وئاشکراو بێپه‌رده‌و بیانوو هێنانه‌وه ده‌یسه‌لمێنن که کێ له پشت ئه‌م کاره‌ساته‌یه، مخابن ئێمه‌ی کورد هه‌میشه له ئاست پلانه‌کان دوژمنانمان خۆمان ئارام پێشان ده‌ده‌ین، به بیانووی ئه‌وه‌ی که گوایا کاره‌سات ڕوو نه‌دات، به‌ڵام ئه‌و کاره‌ساته‌ی که ئه‌مڕۆ رویداوه له‌و کاره‌ساتانه‌ی که گوایا ڕوونه‌دا گه‌وره‌تر و دڵته‌زێنتره، بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره ڕووداوانه زه‌مینه خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ کاره‌ساتی دیکه له داهاتوودا.
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هه‌ر گروپ و ڕێکخراوێک بووبێت ته‌نیا مه‌به‌ست له دژایه‌تی کردنی کورده‌و به‌س، گوایه به‌م کرده‌وانه ده‌یانه‌وێ گه‌لی کورد له باشوری کوردستان و شاره مه‌زنه‌که‌ی که‌رکوک بترسێنن که ده‌ست به‌ردار بن له کوردستانی بوونی که‌رکوک، به‌ڵام خۆڕاگری ئه‌و خه‌ڵکه‌و هه‌ر له پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ش به لافیته خۆێناوییه‌کانی ده‌ستی خۆپێشانده‌ران، دووباره به دوژمنانی سه‌لمانده‌وه که خه‌ڵکی کوردستان واز له کوردستانی بوونی که‌رکوک ناهێنن.
زۆر ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌م پلانه له ئاست پلانه‌که‌ی په‌رله‌مانی ئێراق له حه‌وتووی پێشوودا له مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له که‌رکوک هیچی که‌متر نییه و بگره ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
دوژمنانی به ناو دۆستی کورد کاتێک که دێنه خاکی کوردستان و له خۆشترین هۆتێله‌کانی کوردستان پێشوازییان لێده‌کرێت و په‌زیرای باشیان لێده‌کرێن، که چی له ئاخاوتنه‌کانیاندا وشه‌ی شیمال الحبیب به کار دێنن و ئاماده نین حه‌تا وشه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش به کار بێنن.
گه‌لۆ: ئه‌م بۆچوونه شۆفینیستانه‌ی حاکمانی عه‌ره‌بی له به‌غدا ئه‌وه ده‌سه‌لمینن که ئه‌و برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانه‌ی کوردستانیانی باشوری کوردستان باسی لێوه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ناگوجێت. ئه‌م هه‌موو ئه‌زموونانه‌ی که له مێژووی ده‌یان ساڵ پێشه‌وه تا پلانه‌که‌ی حه وتووی پێشوو ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مرۆش، جارێکی دیکه هۆشیارمان ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی که هزری به‌عسی وسه‌دامه‌کان له مه‌ڕ مافه‌کانی گه‌لی کورد هه‌رگیز بن بڕ نابن له ئێراقدا، ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه که باشوری کوردستان له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری خۆیان ڕاگه‌یه‌نن، هه‌رگیز ئه‌م هه‌له له مێژویی ئێراقدا بۆ کوردستانیان دووپات نابێته‌وه، زۆر گرنگه که کوردستانیان هه‌نگاوی به په‌له هه‌ڵگرن و له‌شکرێکی پوخته‌و پۆشته‌ی کوردستانی پێک بێنن، له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی دابن، وه‌ک گه‌لانی کۆسۆڤۆ و مونتینیگرۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یه‌نن.
با چی دیکه خۆێنی هاوڵاتیانی کوردستان‌مان له پێناو برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان نه‌ڕژێت، باخۆێنی شه‌هیده‌کانمان داری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری ئاوبده‌ن، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که ئیستا ڕووبه‌رومان ده‌بنه‌وه، هیچی له‌وه زیاتر نییه که له کاتی سه‌ربه‌خۆ بوونیش مان چاوه‌ڕانی بکرێت، که‌وابوو دواخستنی سه‌ربه‌خۆیی بوونی کوردستان هیچ له کێشه‌کانی گه‌له‌که‌مان که‌م ناکاته‌وه بگره ڕۆژ تا رۆژ له‌و ئاواته‌مان دوور ده‌خاته‌وه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌ستخۆشانه ئاراسته‌ی هه‌ڵویستی ژیرانه‌و یه‌کگرتووانه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان له مه‌ر ئه‌م پلانه‌ی په‌رله‌مانی ئێراق ده‌کات، هاوکات پشتیوانی له خۆپێشاندانی کوردستانیان له شاره گه‌وره‌کانی که‌رکوک وهه‌ولێر وسلێمانی ودهۆک و گشت شاره‌کانی باشوری کوردستان ده‌کات، بانگێشه‌ی گشت کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین که دانیشتووی باشوری کوردستانن، به ڕۆحێکی کوردانه‌و به‌رپرسانه‌وه له‌وخۆپێشاندانانه به‌شداری بکه‌ن.
هه‌رشه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری کوردستان. بژی یه‌کێتی و یه‌کگرتووی گه‌لی کورد،
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. 7ی گه‌لاوێژی 2708 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 28.7.2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سپای رزگاریی کوردستان، پیلانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و تێرۆریسته‌کان مه‌حکوم ده‌کات.
له لێدوانێك دا بۆ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سپای رزگاریی کوردستان، به‌رێز شێخ مه‌سعوود نه‌قشبه‌ندی لێپرسراوی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگای کوردستان، له باره‌ی بڕیاری حه‌وتووی رابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند" هه‌ر وه‌ك بیرورای گشتی ئاگادارن، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ده‌نگی نهێنی بڕیاری له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن پارێزگاکانی عێراق دا. ئه‌م پرۆژه یاسایه زۆر زوو له لایه‌ن سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی ره‌تکرایه‌وه و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رڵه‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ره‌تیان کرده‌وه، کوده‌تایه‌ك بوو له‌سه‌ر یاسا و رێککه‌وتن و پێکه‌وه‌ژیانی پێکهاته‌کانی عێراق به‌گشتی و دژی گه‌لی کوردمان به‌تایبه‌تی، بۆیه سپای رزگاری کوردستان ئه‌و بڕیاره چه‌وته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حکووم ئه‌کات و پشتیوانی خۆی له هه‌ڵوێستی سه‌رکۆماری عێراق و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رڵه‌مان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایه‌گه‌ینێ."
به‌رێز شێخ مه‌سعوود نه‌قشبه‌ندی له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا هه‌روه‌ها به ئاماژه به رووداوه‌که‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی که‌رکووك، وتی:" سپای رزگاریی کوردستان زۆر به‌توندی هێرشه تێرۆریسییه‌که‌ی که‌رکووك بۆ سه‌ر خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خه:که‌که مه‌حکووم ئه‌کات و داوا ئه‌که‌ین، لێکۆلینه‌وه له‌و تاوانه بکرێت و ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و جه‌نایه‌ته سزا بدرێن."
له کۆتایی لێدوانه‌که‌یا لێپرسراوی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستان وتی:" خۆپیشاندانه‌که‌ی که‌ركووك، ئه‌یسه‌لمێنێ که که‌رکووك به هیچ پیلان و جه‌نایه‌تێك، له کوردستان دانابرێ و خواستی رزگاریی له ژێر ده‌ستی، له پیلانی دوژمنان به هێزتره." به‌رێز شێخ مه‌سعوود هه‌روه‌ها پرسه و سه‌رسڵامه‌تی پێشکه‌ش به خانه‌واده‌ی شه‌هیدان کرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سپای رزگاریی کوردستان 8/5/1387 29/7/2008
www.spayrzgari.com E-mail: sr.kurdistan@gmail.com Kurdistan Mobil: 07507825750 INT: + 964 750 7825750
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق.
کۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق که له ڕۆژانی 12 و 13 ته‌موزدا ئه‌نجام درا سه‌رکه‌وتووانه ته‌واو بوو .نوێنه‌رانی حیزب له پارێزگاکانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و ژماره‌یه‌ک له میوانان به‌شداری ئه‌م کۆنگره‌یه بوون.
سه‌ره‌تا به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی نوێنه‌ران کۆنگره شه‌رعیه‌تی خۆی راگه‌یاند ،ئه‌نجا به سررودی ئه‌نته‌رسیونال وده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ رێز گرتن له گیان به‌ختکردووانی رێگای سۆشیالیزم کۆنگره ده‌ستی پێ کرد،به‌رێوه به‌رانی کۆنگره دیاری کران و ئایین نامه و ده‌ستووری کۆنگره و په‌سه‌ند کرا. بروسکه‌ی حه‌مید ته‌قوایی سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران بۆ کۆنگره‌ی دووه‌م خوێنرایه‌وه . کۆنگره به ووته‌یه‌ک ده‌ستی پی کرد که تێیدا باسی له هه‌لومه‌رجی ئێستای کۆمه‌ڵگای عێراق کرد له پاش پێنج ساڵ به سه‌ر داگیرکاری ئه‌مه‌ریکاو بوونی گرووپه ئیسلامی و قه‌ومیه‌کان . وه تاکیدی له‌وه کرده‌وه که له داهاتووداو له پاش ئه‌م کۆنگره‌یه‌وه ده‌بێ ئه‌م حیزبه بگۆردرێ به حیزبێکی سیاسی ده‌خاله‌ت گه‌ر و وهه‌لسوڕاو له ژیانی خه‌لکی عێراق و ناوچه‌که‌دا به نواندنی ڕۆڵی خۆی له خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه‌کان و خواسته‌کانی رۆژانه، له‌م بارانه‌وه ده‌بێ ڕۆڵی رابه‌ری خۆی پیشان بدا و حیزب وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤێکی جیدی ده‌رکه‌وێ له‌عێراقدا، هه‌روه‌ها له راپۆرته‌که‌ی سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا باس کرا له‌پێشره‌ویه‌کانی حیزب که له‌ماوه‌ی پێشودا ئه‌نجامی داوه و باس کرا له کۆسپ و رێگریه‌کانی به‌رده‌م حیزب و ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که نه‌یتوانی له ماوه‌ی پێشوو تردا ئه‌نجامیان بدا .ئه‌م راپۆرته له سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی ئێستا حیزب له کام ئاستدایه وله‌م قۆناغه تازه‌یه‌ی‌دا ئه‌و خالانه‌ی ده‌ست نیشان کرد که پێویستن بۆ گۆرینی به حیزبێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاله‌ت گه‌ر و میکانیزمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چین که پێویست بن و باس له‌و سونه‌تانه کرا که ده‌بێ جێ که‌وته بن و به هێز کرێن و وه ده‌بێ ئه‌و ئه‌رکانه به جێ بێنێ که له سه‌ر شانیه‌تی له مه‌یدانه جیاجیاکاندا. راپۆرته‌که تاکیدی له‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی حیزب کرده‌وه که توانیویه‌تی رێکخستنه‌کانی خۆی فراوان بکاته‌وه له شاره‌کانی باشوری عێراق و له‌و شارانه‌ی که پێشوتر رێکخستنه‌کانی حیزبی لێ نه‌بوو ژماره‌یه‌کی تری هاورێیانی له ریزه‌کانی خۆیدا رێک خست و بوونه ئه‌ندامی حیزب ئه‌مه له لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه ئه‌وه خرایه روو که حیزب چه‌نده توانیویه‌تی گۆرانی به سه‌ردا بێت و گه‌شه بکا له رووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌لسورانی جه‌ماوه‌ری که رێکخسته‌کانی حیزب له ناوه‌وه وله ده‌ره‌وه پێ ی هه‌ستاون ..
له ماوه‌ی دوو رۆژی ته‌واودا کۆنگره توانی چه‌ندین بڕیار په‌سه‌ند بکا له‌وانه " بارودۆخی سیاسی عێراق و رۆلی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق " و "پشتیوانی له ڕێکخراوی عه‌لمانی و مافه مه‌ده‌نیه‌کان له عێراقدا " وه پرۆژه بریاری "ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی کوردستان و خواستی سه‌ربه‌خۆیی " تاووتوێ کرا بۆ بریار دان له سه‌ر دوا شێوه‌ی بریاره‌که سپێردرا به کۆمیته‌ی ناوه‌ندی . پاشان باسێک کرا له سه‌ر "حیزب و ته‌حزوب " که گه‌لێک بابه‌ت و مه‌سه‌له‌ی وروژاند هه‌ر له بارودۆخی ئێستای جیهان و ناوخۆ و روو له خواری سیسته‌می نه‌زمی نوێ جیهانیه‌وه بگره تا روو له سه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کرێكاری و چه‌پ و ناره‌زایه‌تیه‌کان و شکستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی و شکستی بۆرژوازی ، به هه‌موو باله‌کانیه‌وه له چاره‌سه‌ری کێشه‌کاندا چ له ئاستی عێراق یا له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا، کۆتایی باسه‌که له سه‌ر رۆلی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دین به سه‌ر ژیانی خه‌ڵکه‌وه بوو وه له سه‌ر پێویستی خه‌بات و تێکۆشانی زیاتر له پێناو مه‌ده‌نیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت و جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌و فێرکردن و یاسادا بوو.ناوه‌رۆکی گفتوگۆکان له سه‌ر پته‌و کردنه‌وه‌ی سوونه‌ته کانی کۆمۆنیزم بوو له ناو رێکخستنه‌کاندا وه پێویستی په‌یره‌و کردن له میکانیزم پره‌نسیبیه حیزبیه‌کان و خۆ گرێ دانه‌وه بوو به نه‌ریته سۆسیالیستی و هاورێ ییه‌کان.
کۆنگره سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێنا له باره‌ی ئه‌وئامانجانه‌ی له به‌رچاوی گرتبوو، به دیاری کراوی له باره‌ی ئه‌وه‌ی که رێگاکان کامانه‌ن بۆ گه‌شه و گۆرانی حیزب له داهاتووداو گۆرینی ئه‌م حیزبه بۆ حیزبێکی سیاسی به هێز و ده‌خاله‌ت گه‌ر ، کۆمه‌ڵایه‌تی ،و خۆشه‌ویستی چینی کرێکار و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی عێراق ،وه بۆ رێکخستنی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری له هه‌موو بواره‌کاندا وه گۆرینی بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به هێز .به‌شدارانی کۆنگره هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه هاورا بون که کامانه‌ن مه‌یدان ونه‌به‌رده‌کانی خه‌باتی چینی کرێکار و بۆ گه‌یشتن به ئامانجی کۆتایی که روخانی ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی وبه‌دی هێنانی سۆشیالیزم و ریفۆرمه‌کانه که حیزبمان به ئه‌رکی ده‌ست به‌جێ ی خۆی داناون خه‌باتیان بۆ بکا و ده‌ست به کاربێ بۆیان .له لایه‌کی تره‌وه سه‌رکه‌وتوویی کۆنگره له‌وه‌دا بوو که تاکیدی له سه‌ر جێ خستنی سونه‌ت و ئامانجه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری کرده‌وه که ده‌بێ کاری جیدیان له سه‌ر بکات و له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا ئه‌رکه‌کانی خۆی به شێوه‌یه‌کی عه‌مه‌لی به جی بگه‌یه‌نێ . به‌شداری گه‌رم وگوڕی نوێنه‌ران ومیوانه‌کان رۆلێکی سه‌ره‌کیان بوو له ده‌وله‌مه‌ند کردن و سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌دا ، وه هه‌روه‌ها کۆنگره فه‌زایه‌کی هاورێانه‌و پر له هه‌ستی دلسۆزانه‌ی کارکردن به سه‌ریدا زاڵ بوو .
کۆنگره ژماره‌ی ئه‌ندمانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ 19 ئه‌ندام به‌رز کرده‌وه ،وه ئه‌م نوێنه‌رانه بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌لبژێردران : احمد قاسم ،ئازاد حه‌مه که‌ریم ،جه‌لیل شه‌هباز ، خه‌بات مه‌جید ،خه‌یاڵ ئیبراهیم ، سه‌ردار عه‌بدوڵا ،سه‌میر نوری ، ڕیبین فاروق ، سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د ،صه‌باح ئیبراهیم ، عباس عبدالرحمن ،عبدالمجید حسین( ابومشرق)، عبدالحکیم حسن فنجان ( ابو اثیر )، عصام شکري ،فاتیح به‌هرامي ،کاروان نه‌جمه‌دین،کاوه عومه‌ر ، محمه‌د ئاسنگه‌ران ، و مریه‌م جه‌میل .
پاش ته‌واو بوونی کۆنگره له رۆژی 14ی ته‌موزدا کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پلینۆمی سێ یه‌می خۆی به‌ست و ئه‌م هاوریێانه به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزب هه‌ڵبژێردران : ئازاد حه‌مه که‌ریم ، خه‌بات مه‌جید ، سه‌ردار عه‌بدوڵا ،سه‌میر نوری ،صباح ئیبراهیم ،کاوه عومه‌ر ،کاروان نه‌جمه‌الدین، وه فاتیح به‌هرامي له‌گه‌ل عصام شکري که‌وه‌ک سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به ده‌نگدانی هه‌موان هه‌لبژێردرا. پلینۆمی سێ یه‌م پرۆژه و بریاری ( بارودۆخی سیاسی کوردستان و خواستی سه‌ربه‌خۆیی ) سپارد به مه‌کته‌بی سیاسی بۆ دوا دارشتن و په‌سه‌ند کردنی . ئه‌مه وپلینۆمی سێ به شێوه‌کی ووردو فراوان باسی له کار‌و هه‌ڵسوران وپرۆژه‌کانی حیزبی کرد که بریاره له داهاتوودا ئه‌نجامیان بدات و وه‌ته‌کیدی له سه‌ر هێڵه سه‌ره‌کیه‌کانی کرده‌وه. به‌لگه وسه‌نه‌ده‌کانی کۆنگره‌ی دووه‌م به‌م زووانه بڵاو ده‌کرێنه‌وه .
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق 14ی ته‌موزی 2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌سته‌ی پشتیوانی که‌رکوک
ڕاگه‌یاندن.
داوا‌ی بیست‌و چوار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگای که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان گونجاوترین وه‌ڵامی خه‌ڵکی که‌رکوکه بۆ پرۆژه یاسای ژماره 24 ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان که په‌رله‌مانی عیراق له ڕۆژی 22/7 په‌سه‌ندی کرد. بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی عیراق پیلانێکی ئه‌و گروپ‌و حیزب‌و ڕێکخراوانه بوو که ده‌یانه‌وێ ده‌ستوری عیراق قوربانی بیری ته‌سکی شۆڤینیستانه‌یان بکه‌ن‌و به ئاشکرا مافه‌کانی گه‌لی کورد پێشێل بکه‌ن. به داخه‌وه ده‌بینین که‌سانێک له په‌رله‌مانی عیراقدا هه‌ن که خۆیان به نوێنه‌ری خه‌ڵکی عیراق ده‌زانن، به‌ڵام دژ به خواسته‌کانی خه‌ڵکی عیراق‌و کوردستان ڕه‌فتار ده‌که‌ن. پرۆژه یاسای 24 په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ئاشکرای زۆر که‌س‌و لایه‌نی سیاسی عیراقییه له‌و به‌ڵێن‌و په‌یمانانه‌ی پێشتر به خه‌ڵکی عیراقیان داوه. ئێمه له کاتێکدا ده‌ستخۆشی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌که‌ین بۆ ئه‌و بڕیاره ئازایانه‌ی ئه‌مرۆ ده‌ریان کرد، ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌ش بیر هه‌موو پێکهاته‌کانی خه‌ڵکی عیراق‌و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان بهێنینه‌وه که جێبه‌جێکردنی ماده‌ی سه‌دوچل له ده‌ستوری عیراق تاکه زامنی به‌یه‌که‌وه ژیانی پێکهاته‌کانی عیراق‌و پاراستنی یه‌کگرتوویی خاکی عیراقه. خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر سه‌لماندنی کوردستانییه‌تی شاری که‌رکوک ئه‌نفال‌و کیمیاباران‌و ته‌عریب‌و ته‌رحیل کران‌و سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی له‌و پێناوه داوه. بۆیه جارێکی تریش دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و گه‌له‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر جێنۆساید ڕاگرت‌و ڕاپه‌ڕینی ئه‌نجام دا‌و به‌شداری کاریگه‌رانه‌ی له ڕووخانی ڕژێمی به‌عسدا کرد جارێکی تر له هیچ که‌س‌و لایه‌نێک قبوڵ ناکات مافه‌کانی پێشێل بکه‌ن.
ناوه‌ندی چاک - له‌نده‌ن ده‌سته‌ی پشتیوانی که‌رکوک - له‌نده‌ن 31/7/2008 31 / 7 / 2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
با یادی 28 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ بکه‌ینه ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی گشتی دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێران له کوردستان و هه‌نده‌ران.
2 ی سێپتا‌مبر ڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی کورده له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ! هێزه سیاسییه‌کان ! ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و جه‌ماوه‌رییه‌کان!
کۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌مه‌نی نگریسی 29 ساڵه‌ی خۆیدا ، گه‌لێک تاوانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام داوه . بێ ئه‌ژمار له ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مانی به کۆمه‌ڵ و به تاک کوشت و بڕ کردووه . ئه‌و تاوانانه‌ی که به ئاشکرا كردونى ، یاخود ئه‌و ئیعدامه به کۆمه‌ڵانه‌ی له گرتووخانه‌کاندا ئه‌نجامیداوه، بومباران و تۆپ باران کردنی شار و گوند شاخ و ده‌شتی نیشتمانه‌که‌مان به سه‌پاندنی شه‌ڕ له بست به بستی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان و سه‌ره‌نجام تاوانی قارنێ له پاڵ تاوانه‌کانی وه‌ک قه‌ڵاتان و ئیندرقاش وسه‌رووکانی و وسوکه‌ند و....، به‌شێوه‌ی دڵڕه‌قانه تر له هه‌موو تاوانه‌کانی دیکه ئه‌نجام دران ، قوربانیانی ئه‌م تاوانانه و زۆر تاوانی دیکه ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وته و که‌سانی سڤیل بوون . بۆیه به هه‌موو پێوه‌رێک ئه‌و تاوانانه ده‌چنه خانه‌ی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی و تاوانى جه نك و به جه‌نایه‌تى دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێردرێن.
ئێمه بانگه‌وازتان ده‌که‌ین، با هه‌موومان پێکه‌وه ڕۆژی تاوانى قارنێ ،ڕێکه‌وتی 2 سێپتا‌مبر، بکه‌ین به ڕۆژی به دادگایی گه‌یاندنیی کۆماری ئیسلامی ئێران . ڕۆژی دژایه‌تیکردنی كؤمه لكوژى ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان . ڕۆژی ناساندنی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک ده‌وڵه‌تی سه‌رکوت و ماکه‌ی تیرۆر و ئه‌نجامده‌ری کۆمه‌ڵکوژی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی دانیشتووی ئێران.
با له‌م ڕۆژه‌دا یادی ته‌واوی تاوانه‌کانی کۆماری ڕه‌شی ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد بکه‌ینه‌وه. تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه سیمای دزێوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه زۆرتر به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بناسرێت . ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه ، به تاک و به کۆڕ و کۆمه‌ڵه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه، کارێک بکه‌ین تاوانباران نه‌توانن چیتر به ئاره‌زوی خۆیان گه‌له‌که‌مان قه‌سابی بکه‌ن .
ده‌با بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ساڵی ڕۆژی (2 ی 9 ) ، یه‌کگرتوانه بۆ کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تاوانه‌کانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و ناساندنی به بیروڕای جیهانی تواناکانمان یه‌ک بخه‌ین و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵ کوژییه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته .
ئه‌مساڵ له کاتێکدا یادی تاوانى کۆمه‌ڵکوژی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه که هه لمه تى له سيداره دان كوردستانى گرتؤته وه .
له یادکردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد، بێگومان ناکرێ یادی تێرور کردنی سه‌رکرده سیاسيیه‌کان و سه‌دان تێکۆشه‌ری دیکه نه‌که‌ینه‌وه که ئیمرۆکه قاتڵه‌کانیان جه‌نجه‌ری ئاشی حکوومه‌تی ئیسلامیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و بریار ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جه‌نایه‌تکاره‌ن.که نموونه‌ی هه‌ره دیاریان سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نێژاده. "سه‌ره‌ک کۆمارێک" که تاوانی به‌شداریی له ده‌سته‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوو و لێدانی گولله‌ی ئاخرله مێشکی سه‌دان و هه‌زاران زیندانیی گولله‌باران کراوی له‌سه‌ره.
ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه یه‌کگرتووانه له یادی تاوانى قاڕنێ‌دا ،هه‌موو توانا و ئیمكاناته‌کانمان یه‌ک بخه‌ین بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی بڕیار ده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م تاوانانه و فشار دروستكردن بؤ راگرتنى بريارى له سيداره دانى ئازاديخوازان .
ناوه‌ندی چاک ئیمساڵیش وه‌کو ساڵانی پێشوو ، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوار و ده‌نگی گه‌له‌که‌مان له ئاست بنده‌ستی و سته‌مه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامی و شه‌رمه‌زارکردنی ئاخونده جه‌نایه‌تکاره‌کان، هه‌وڵده‌دات به هاوکاریی ئێوه هاونیشتمانان ، یادی تاوانى قاڕنێ بکاته‌وه.
بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین بۆ کاری هاوبه‌ش.یادکردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵی تاوانى قاڕنێ به هاو‌کاری و هه‌نگاوی هاوبه‌شمان کاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ناساندنی حکوومه‌تی ئێران وه‌ک حکوومه‌تێکی ئازادی کورژ و دژی مافی مرۆڤ .
ناوه‌ندی چاک 1-8-2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
حزبی زەحمەتکێشانى کوردستان
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
.ئامانج خەلیل ى ڕۆژنامەوان درایە بەر دەستڕێژى گولله
|