ئه‌مسالیش له ئاڵمان یادى قارنێ کرایه‌وه.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌واز.
له یادی 29هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری کۆمه‌لکوژی کورد له قاڕنێ و هاوکات بۆ پرۆتستۆ کردن به‌رامبه‌ر به گرتن، شکه‌نجه و حوکمی ئیعدامی رۆشنبیران، نوسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان و مامۆستایان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له به‌ر دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاها له هۆله‌ند، کۆ ده‌بینه‌وه و ره‌سمه‌ن داوا له دادگا ده‌که‌ین که تاوانباران ده‌بێ له‌م دادگایه به سه‌زای خۆیان بگه‌ن.
کات و شوینی کوبونه‌وه:
کاتژمێر
1ی
پاشنیوه‌ڕۆ تا
16:00
کومه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند.
پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند. ناوه‌ندی(چاك)-كؤميته‌ى رؤزهه‌لات www.chaknews.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌یاننامه‌ی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانبۆ پشتیوانی له مانگرتنی سه‌راسه‌ری به‌ندکراوانی کورد.
به پێی هه‌واڵێک له لایه‌ن هێڵی ئێنتێڕنێتی مافی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه بڕیار وایه که له‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه هه‌مو به‌ند کراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا مان له خواردن بگرن.
به‌ند کراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد به پێی به‌یاننامه‌ێک که ڕو له "مڕۆڤایه‌تی" بڵاویان کردۆته‌وه، مان گرتن له خواردنیان وه‌ک "ئامرازێکی کاریگه‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی جیسمی به‌ند کراویان و واوه‌تر بردنی له به‌ندیخانه و گرێدانی له‌گه‌ڵ داوای سه‌ربه‌ستیی" ته‌عریف کردوه. ئه‌وان هه‌روه‌ها وتویانه که ئه‌م مانگرتن له خواردنه‌یان به مه‌به‌ستی هه‌ر چی زیاتر ڕسوا کردنی ده‌سه‌ڵاتی حاکم، ئاگا کردنه‌وه‌ی ڕای گشتی خه‌ڵک بۆ خراپی و ناله‌بار بونی شوێنی حه‌پس کراوان، ناله‌باری وه‌زعی چالاکانی مه‌ده‌نی کورد و خراپی وه‌زعی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕێکخستوه!
یه‌کێک له به‌ند کراوه‌کان هۆکاره‌کانی مانگرتنی به‌م شێوه‌یه باس کردوه:
ده‌کوترێت که ئه‌م به‌ندکراوانه، که مانگرتنه‌که‌یان هاوکات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی ده‌یه‌ی شه‌ستی نێو به‌ندیخانه‌کانی ئێران و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی "قاڕنا و قه‌ڵاتان" ده‌ست پێ ده‌که‌ن، وتویانه که بۆ وه‌دی هاتنی داخوازیه‌کانیان تا "مردن" له‌م ڕێگه‌یه‌دا ڕاده‌وه‌ستن!
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت که به تواناێکی زیاتره‌وه پشتیوانی له‌م به‌ندکراوه سیاسی و مه‌ده‌نیانه بکات و هه‌وڵ ده‌دات که ده‌نگیان و داخوازیه‌کانیان چ له ناوه‌وه‌ی کوردستان له ڕێگای ئه‌ندامان و چالاکانیه‌وه و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به گوێی هه‌موان بگه‌ێنێت و بۆ گه‌یشتن به ئامانجیی ئه‌وان هه‌وڵ ده‌دات.
ئێمه ئه‌م بڕیاره‌ی چالاکوانانی به‌ندکراوی نێو به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ڕه‌شی ئیسلامی به بڕیارێکی شۆڕشگێڕانه و مێژویی ده‌زانین و پێویسته که بۆ پشتیوانی لێکردنیان و ده‌نگدانه‌وه و کارا بونی ئه‌م مانگرتنه، نه ته‌نیا هه‌مو به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی و خوێندکاری به تێکڕای ده‌نگ په‌یوه‌ست ببن پێی، به‌ڵکو زۆر پیویسته که له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌کان و له ناوخۆی ئێران و کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌مو چالاکانی سیاسی، مامۆستایی، خوێندکاری، ئه‌سناف، کرێکاران و هه‌مو چین و توێژێکی کورد پشتیوانی له‌و مانگرتنه بکه‌ن و جه‌ماوه‌ری بکه‌نه‌وه و به ڕێپێوانی هێمن و ده‌ست له کار کێشانه‌وه و داخستنی دوکان و بازاڕه‌کان، ده‌نگی مانگرتوان به گوێی هه‌مو خه‌ڵکی جیهان و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بگه‌ێنن.
ئێمه جارێکی تر پشتیوانی خۆمان له‌م به‌ندکراوه سیاسی و مه‌ده‌نیانه ده‌رده‌بین و به ته‌واوی ده‌نگه‌وه بڕیاری له سێداره‌دان و ئه‌و حوکمه نامرۆڤانه ڕسوا و قه‌بێح ده‌که‌ین و داوای سزای تاوانبارانی سه‌ره‌کی ئێران ده‌که‌ین، که بێ‌شک خودی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ن که به ناشایست ترین شێوه به سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا خۆیان سه‌پاندوه و به زۆر و کۆمه‌ڵکوژی و ڕاگرتنی چالاکانی ئه‌و وڵاته له به‌ندیخانه‌کان، خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا هێشتۆته‌وه و بۆ مانه‌وه‌ی زیاتر له ده‌سه‌ڵاتدا ئاماده‌ن هه‌مو کرده‌وه‌ێکی دژی مرۆڤانه بخوڵقێنن.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی حاکمانی ئێرانی بژی ئازادی و سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان www.psk2006.org 4ی خه‌رمانانی 2708
|