ده‌ست کێشانه‌وه.
ڕێزدار دکتۆر جه‌میل شه‌ره‌ف/سه‌رۆکی یه‌کیتی نوسه‌رانی کورد
له‌هۆڵه‌ندا
ڕێزداران...ده‌سته‌ی نوسه‌رانی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد له‌هؤڵه‌ندا
کاک
هیوا سه‌رهه‌نگ
کاک
محه‌ممه‌د جه‌زا به‌رزنجی
کاک
سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین
کورد
ووته‌نی،سوار بوون خه‌وشێک و دابه‌زین خه‌وشتر..هه‌ر ئینسانێکیش
به‌ڕاستگۆییه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاستگۆییدا قۆڵ هه‌ڵبماڵێ و ده‌ست به‌رێت بۆ
کارێک له‌و بڕوایه‌دام تا نه‌گاته ئاکام ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرێت..وه
ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن یاوه‌ری نه‌بوو وه یان نه‌گه‌یشته ئاکام مانای
ئه‌وه نابه‌خشێت که ئه‌و که‌سه بێ ئه‌زموون و بێ سه‌لیقه‌یه
له‌بواره‌که‌دا.
ئازیزان من که‌سێكم له‌و شێوازه ئینسانانه که له‌گه‌ڵ ئه‌رباب و
هاوه‌ڵه‌کانی خۆما هه‌میشه چ له‌و کوردوستانه‌ی که تیایا ئه‌ژیام و
که‌ئێستاکه تیاما ئه‌ژی وه چ له‌م ووڵاتی هۆڵه‌ندایه که‌تیایدا
هاوه‌ڵه‌کانم به په‌نجه‌ی ده‌ست له‌لای من هه‌ژمار ده‌کرێن
له2/4/2005 بڕیاری دامه‌زراندنی یه‌کێتی نوسه‌رانی کوردمان دا،وه
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو پاش چه‌ندوچونێکی درێژ خایه‌ن له‌م تاراوگایه‌دا
به‌رده‌که‌یمان کرد به،به‌به‌ردی بناغه،پاشان ئه‌م ڕێکخراوه‌مان
به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن داد نووسی ڕۆتردام/هۆڵه‌ندا له 15/3/2007 به
نوسراوی ژماره 2007.0007.360 به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی پێدراو پاشان له
ژووری بازرگانی ڕۆتردام به‌ژماره24411462 له 21/3/2007 به‌فه‌رمی
ناسێنراو من و چه‌ند هاوه‌ڵێکی ئه‌رباب که‌هیواو خواسته‌کانمان
تاڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا یه‌کی ده‌گرته‌وه بازوومان لێ هه‌ڵماڵی
و ده‌ست له‌ده‌ست و هێز له‌بیرو باوه‌ڕ ده‌ستمان کرد به‌کارو
له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سێ چالاکی ناوازه‌و سه‌رکه‌وتومان به ئاکام
گه‌یاند....بێ گومانیشم چالاکیه‌کانی ئاینده‌ش هاوه‌ڵ و ئه‌ربابه‌کانم
به‌بێ من که هیچ شتێکم له‌وه‌و پێش نه‌کردووه هه‌روا سه‌رکه‌وتوانه
به ڕێوه ده‌چێت و بگره باشتر‌و سه‌رکه‌وتوترانه جێی خۆی له نیو دڵ
و ده‌روونی خه‌ڵکانی ئه‌ده‌ب دۆستا ئه‌کاته‌وه... خوازیاریشم پتر
به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن و سه‌رکه‌وتوتر بن له پێناو خزمه‌ت کردن
و،وه‌ده‌ستهێنانی یه‌که یه‌که‌ی خواست و هیواکانیان......له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه به‌فه‌رمی ده‌ست کێشانه‌وه‌ی خۆم ڕاده‌گه‌ێینم له
ده‌سته‌ی چاڵاکی و ده‌سته‌ی نوسه‌رانی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد له
هۆڵه‌ندا... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ک توانم نیه‌و خۆم به‌شایسته‌ی ئه‌و
ئه‌ندامێتیه نازانم..به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌ک خودی خۆم له‌بری
خۆ سه‌رقاڵ بوون پێویستیم به‌سره‌وتن و به‌ئاسوده‌یی هه‌یه،پێویستیم
به‌وه هه‌یه که دوای ئه‌م ته‌مه‌نه‌م به‌دوای متمانه‌دا وێڵ
بم،به‌ڵکو له‌پاش ئه‌م ئه‌زمونه‌و ئه‌زمونی پێشتریش خۆمی تیا
بدۆزمه‌وه .. دڵنیاشم که‌هاوه‌ڵه ئازیز‌و به‌ڕێزه‌کانم پێویستیان پێم
نابێت و... وه‌ک داخوازی ئینسانێک ئه‌و مافه‌م پێ ڕه‌وا ئه‌بینن و
داخوازیه‌که‌شم قبووڵ ده‌که‌ن و به‌هه‌ندی وه‌رده‌گرن..وه من
له‌لایه‌ن خۆمه‌وه زۆر به‌گه‌رمی ده‌سته‌کانیان ده‌گووشم و هیواداریشم
هه‌ر وه‌ک پیشه‌ی سه‌ره‌کی خۆیان زیاتر ماندوو نه‌ناس بن له‌پێناو
به‌رز ڕاگرتنی به‌های وێژه‌ی کوردیمان و هیچ کۆسپ و ئاسته‌نگێکیش
توخنیان نه‌که‌وێت.
هاوڕێیان.
سه‌رکه‌وتنتان کانیه‌که هه‌رده‌م گه‌رووی ووشکم ته‌ڕ ده‌کات.
خاڵه
به‌کر /به‌کر محه‌ممه‌د ئه‌مین
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌ران و هاوکارانی دامه‌زرێنه‌ری پێشتری یه‌کێتی
نوسه‌رانی کورد له هۆڵه‌ندا.
27/8/2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ" ڕاى گشتى، بۆ"کۆشکى سپى، بۆ"گشت ڕێکخراوە
مرۆییەکان.

بەڕێزان:
لاى هەمووتان ڕوون و ئاشکرایە کەهەرێمى کوردستان بۆتە زیندانێکى ترسناک
بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕۆژانە بەبەردەوامى ڕۆژنامەنوسان ڕووبەڕووى گرتن و
کوشتن و زیندانیکردن دەبنەوە لەکاتێکدا لەهەرێمى کوردستان دا
سەندیکایەکیش هەیە بەناوى ڕۆژنامەنوسان بەڵام هەتا ئێستا نەیتوانیوە
بەئەرکى خۆى هەڵبستێت و تۆزقاڵێک بەرگرى لەڕۆژنامەنوسان بکات.گروپى
ڕۆژنامەنوسانى بێ
سنورى کوردستان دەستگیرکردنى ڕۆژنامەنوسێکى تر‌ى هەرێمى کوردستان
بەناوى(مەریوان تۆفیق)لەلایەن پۆلیسەوە زۆر بەتوندى ئیدانە دەکات و
ڕایدەگەیەنێت دەستگیرکردنى ئەو ڕۆژنامەنوسە نایاساییە و هیچ بەندێکى
یاسایی ڕێگە نادات ڕۆژنامەنوس بەمشێوەیە بێ ڕێزى بەرامبەر بکرێت.
گروپەکەمان جارێکى تر داوا لەکۆشکى سپى و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکات
کەبەپەلە تەدەخول بکەن لەو ڕەوە ناهەموارەى کەبۆ ڕۆژنامەنوسان خوڵقاوە
چونکە تادێت ڕەوشکە مەترسیدارتر دەبێت.
چاوەڕوانى وەڵامتانین؟؟؟
گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێ سنورى کوردستان - باشوور
besnury@yahoo.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هیچ ڕێکخراوێک
بەدیلى نابێتە بەدیلى ناوەندى چاک.
بۆ"ڕاى
گشتى
بۆ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان(پ.د.ک_و_ى.ن.ک)
بۆ وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانى کوردستان
ماوەیەکە هەندێ هەوڵ و کۆشش لەلایەن هەندێ کەس و لایەنەوە لەئارادان بۆ
دروستکردنى ڕێکخراوێک وەکو بەدیلى ناوەندى چاک ئێمە وەکو گروپى
ڕۆژنامەنوسانى بێ سنورى کوردستان کەخۆمان بەهاوپەیمان و خوێندکارى ئەو
ڕێکخراوە دەزانین هیچ ڕێکخراوێک وەک بەدیلى ناوەندى چاک قبولًَ ناکەین
و هەر هەوڵێکى ئاژاوەگێڕیش دژ بەناوەندى چاک ڕیسوا دەکەین ئێمە
ئەوەندەى لەنزیکەوە کەسایەتیەکانى ناو ناوەندى چاک بناسین ئەوانە
ساڵانێکە خۆبەخشانە دەستیان داوەتە ئەو کارە قورسە بەبآ ئەوەى هیچ هەست
بەماندو بوون بکەن چاوەڕوانى نەسریە و فیزەشیان لەهیچ کەس و لایەنێک
نەکردووە بۆیە گروپى ڕۆژنامەنوسانى بآ سنوورى کوردستان ڕایدەگەینێت
ناوەندى چاک بریتى نیە لەچوار کەس و فەردەیەک دۆلاریان لەبەردەست دابێت
و چاوەڕوانى موچەى مانگانە بکەن بۆیە هەر هەوڵ و تەقەلایەک دژ بەو
ناوەندە پوچەڵە و بەساوایى دەمێنێتەوە...
سەرکەوتووى بەردەوامى بۆ ناوەندى چاک بۆ ئەو ڕێکخراوە نەتەوەییەى
کەبەبەردەوامى لەگەڵ ڕۆڵەکانى کورد لەهەر چوارپارچەکەى کوردستان و
ئەوروپا دەژیت.
گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێ سنورى کوردستان - باشوور
besnury@yahoo.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

له نه‌رویج
یه‌کشه‌ممه7-9-2008یادی
قاڕنێ ده‌کرێته‌وه.
به‌مشێوه‌یه ئاگاداری هه‌موو لایه‌ن و ڕێکخراو که‌سایه‌تییه نیشتمان
په‌روه‌ره‌کانی نه‌رویج به گشتی وه ئۆسلۆ به تایبه‌تی
ده‌که‌ینه‌وه، که ئه‌مساڵیس وه‌ک ساڵانی ڕابردوو له شاری ئۆسلۆ یادی
28 ساله‌ی کۆمه‌ڵکوژی قاڕنێ ده‌که‌ینه‌وه .تیایدا پارت و لایه‌نه‌کان
وته و برووسکه‌ی خۆیان به بۆنه‌ی ساڵیادی ئه‌م تاوانه ده‌خوێننه‌وه
، هه‌روه‌ها گفتوگۆی چڕ پڕ له‌به‌ره‌یه‌وه ده‌کرێت .
شوێن : Haslum scola
له سه‌نته‌ری شاری ئۆسلۆ
کات : 5 ی ئێواره
ڕۆژ : یه‌کشه‌ممه 5-9-2008
بۆ په‌یوه‌ندیکردن :
chakinorge@hotmail.com
004792864235
004797989320
ناوه‌ندی چاک- کۆمیته‌ی نه‌رویج
www.chak.be
www.chaknews.com
تێبینی : نوێنه‌رایه‌تی چاک له نه‌رویج ته‌نها له ڕێگای ئه‌م
کۆمیته‌یه‌وه ده‌بێت که له‌م لینکه‌دا ناویان هاتووه ، تکایه
ئاگادار بن :
http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=2477
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به
مانگرتووانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات .
چاکنیوز په‌یوه‌ندی کرد به به‌ڕێز کاک ئارێز داراپوور قسه‌که‌ری
که‌مپینی پشتگیری له زیندانیانی مانگرتوو و
ڕێکخه‌ری ئه‌نجومه‌نی چاک ، سه‌باره‌ت
به
بارودۆخی مانگرتووان، به‌رێزی به
ماڵپه‌ڕه‌که‌مانی ڕاگه‌یاند :
حه‌بیبوڵا له‌تیفی
بردراوه‌ته ژوری
تاکه که‌سی ، هه‌روه‌ها چه‌ند کچێک
گرتراون و له
زینداندان ، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌بیبوڵا ئه‌شکه‌نجه دراون . مانگرتن له
زیندانی 209 ئڤین هه‌ر به‌رده‌وامه ، له
داهاتوودا سه‌باره‌ت به مانگرتووان له
شاره‌کانی دیکه ڕاپۆرت ڕاده‌گه‌یه‌نین . که‌مپینی پشتیوانی له
مانگرتووان له 8 ڕێکخراوی سڤیلی داکۆکیکار له
مافی مرۆڤ پێک دێت ،داخوازه ڕێکخراوه سڤیله‌کانی دیکه په‌یوه‌ندییان
پێوه بکه‌ن و له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه به خه‌باتی مه‌ده‌نی فشار دروست
بکرێت بۆ جێبه‌جێکردنیداخوازه‌کانی زیندانیانی مانگرتوو.
بۆ په‌یوه‌ندیکردن به ئاغاى داراپوور :
Darapoor
00495112776007
004917621632126
arez99@hotmail.de
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌ندی چاک پشتگیری له داواکارییه‌کانی
زیندانیانی مانگرتوو له زیندانه‌کانی ئێران‌دا ده‌کات.
له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، سه‌رجه‌م زیندانییه کورده‌کانی
زیندانه‌کانی ئێران ده‌ستیان به مانگرتن کردووه به مه‌به‌ستی
گوشارخستنه‌سه‌ر رژێمی ئێران بۆ جێبه‌جێکردنی داواکارییه‌کانیان.
شایانی گوتنه زیندانییه کورده‌کان له هه‌لومه‌رجێکی زۆر دژوار‌دا
ده‌ژین و له زیندانه‌کاندا مرۆڤانه هه‌لسوکه‌تیان له گه‌لدا ناکرێت.
گه‌لێک له زیندانیان تۆمه‌تی ناڕه‌وا و بێ بنه‌مایان بۆ
هه‌لده‌به‌سترێت و به‌مجۆره سزیای مردن یا سزای چه‌ندین ساڵ زیندانیان
به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن. گه‌لێ له‌و زیندانیانه به گومان لێکردن له
کارێکی رامیاری بێ بوونی به‌ڵگه ده‌ستگیرکراون. جگه‌له‌وه‌ی
زیندانکردن له‌سه‌ر بیروباوه‌ری رامیاریی کرده‌یه‌کی دژه مرۆڤانه‌یه
و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا رژێمی ئێران
کۆمه‌ڵیک له مرۆڤی کوردی له شاره‌کانی کوردستان به‌به‌رچاوی خه‌ڵک
هه‌لواسیووه. جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه ناره‌وا گیراون، له
دادگایه‌کی ره‌وا دادگایی نه‌کراون و هه‌لواسینیان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک
کرده‌یه‌کی ئه‌وپه‌ری نامرۆڤانه‌یه و زنگی مه‌ترسییه بۆ ژیانی
سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان.
ناوه‌ندی چاک پشتگیری ته‌واو له هه‌موو داواکاریه‌کانی زیندانییه
کورده‌کان ده‌کات و له لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌وڵی پێویست ده‌دات، تاکو
ده‌نگی زیندانیان بگه‌یه‌نێته که‌ناڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات له ئاستی
جیهانیدا.
ناوه‌ندی چاک داوا ده‌کات:
1. رێز له داخوازیه‌کانی زیندانییه مان گرتووه‌کان بگیرێت و جێبه‌جێی
داواکانیان بکرێت.
2. سزای له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر زیندانیانی کورد: 1. هیوا بوتیمار 2.
فرزاد که‌مانگه‌ر 3. عدنان حسن پور 4. فه‌رهاد وه‌کیلی 5. عه‌لی
حیدریان 6. ئه‌نوه‌ر حوسین 7. حه‌بیبوللا له‌تیفی 8. ئه‌رسلان
ئه‌ولیایی، هه‌لبگیرێت و ده‌ستبه‌جێ ئازاد بکرێن.
3. سزای له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئه‌و زیندانیانه هه‌لبگیرێت که
له‌سه‌ر بیروباوه‌ری رامیاری یا له‌سه‌ر داکۆکی له مافی مرۆڤ
ده‌ستگیرکراون.
4. ئه‌و زیندانیانه‌ی چاره‌نوسیان نادیاره وه‌کو: 1. مه‌سعود کوردپوور
2. کامه‌ران عه‌لایی 3. ئار‌ش عه‌لایی 4. خدر رسول مه‌روه‌ت 5. سالار
یاره 6. فه‌رهاد حاجی میرزایی 7. مه‌حه‌مه‌د که‌عبی، چاره‌نوسیان دیار
بکریت و له دادگایه‌کی ره‌وا کێشه‌کانیان یه‌کلا بکرێته‌وه.
5. ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان به‌ته‌واوی له‌سه‌ر زیندانیان هه‌لبگیرێت.
6. جوداکاری له نێوان زیندانیان نه‌مێنێت و رێز له مافی زیندانیان
به‌پێی ستاندارده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بگیرێت.
7. ئازادکردنی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو ئه‌و زندانیانه‌ی که له‌سه‌ر
بیروباوه‌ری رامیاریی، بیروباوه‌ری جودا یا به گومانی بێ بنه‌ما
ده‌ستگیرکراون.
8. داواکارین رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کانی جیهان، رێکخراوه جیهانییه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و وڵاتانی ئازادیخواز گوشار بخه‌نه‌سه‌ر ئێران،
تاکو سزای له سێداره‌دان له‌سه‌ر ئه‌و زیندانیانه‌ی چاوه‌رێی
له‌سێداره‌دانن هه‌لگرێت.
9. داواده‌که‌ین رێکخراوی خاچی سوری جیهانی سه‌ردانی زیندانیان بکات و
ته‌ندروستی زیندانیان بخرێته ژێر چاودێری ئه‌و رێکخراوه.
ناوه‌ندی چاک
28.8.2008
www.chak.be
www.chaknews.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هاوبیران، نیشتمانپه‌روه‌ران، ئازادیخوازانی کورد!
له‌گه‌ڵ سڵاوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌دره‌سی تازه‌ی رادیۆ رۆژاڤای کوردستان،
ده‌نگی ره‌سه‌نی کوردایه‌تی و، بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی پیرۆزی
رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،
ده‌نێرینه خزمه‌ت.
چاوه‌ڕوانی ناردنی بابه‌ت و وتار و پێشنیازه‌کانتان ده‌که‌ین، بۆ رادیۆ
رۆژاڤای کوردستان.
هه‌ر
بژین بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی کۆیله‌ی کورد و، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی کوردستان!
ده‌زگه‌ی راگه‌یاندنی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
http://www.knc.kurdblogger.com
http://www.kncscandinavia.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

زنجیرەیەک چالاکی فیدراسیۆن لەپێناو بەرگری
لەمافەکانی پەنابەران.
لەندەن:
سکرتێری فیدراسیۆن
لەگەڵ بەرپرسیارانی باڵای ئەمنستی ئەنتەر ناسیونال
سەبارە بە کەیسی قادر ساڵح کۆبووە.
ڕۆژی هەینی 22-8 لە بارەگای رێکخراوی
ئەمنستی ئەنتەرناسونال (دەشتی
جەمال) سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
و (کارن جۆنسن) لە بەرەی
دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق چاویان کەوت بە بەرێزان(سعید
بومدوحە)تۆیژەرەوە بەرپرسی خۆرهەڵاتی ناوەراست باکوری
ئەفریقا و(خالد شیبانی)بەرپرس لە گروپی
خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوی ئەمنستی ئەنتەر
ناسیونال.
لەم
دیدارەدا سەرەتا دەشتی جەمال لەسەر بارودۆخی سیاسی کوردستان و
تیرۆری رۆژنامەنووسان و ڕەوشی گەنج لەکوردستاندا قسەو
باسی کرد پاشان کێشەو گیروگرفتەکانی پەنابەران
لە وولاتانی ئەوروپا بەتایبەتی سیاسەتی دیپۆرتی
پەنابەران ..هەروەها لەم دیدارەدا بەتایبەتی لەسەر کەیسی (قادر
سالح عه‌بدوڵا)
قسەوباسکرا کە دوای 5 ساڵ ژیان کردن لەبەریتانیاوە
دەگەرێتەوە کوردستان و لە 17-2-2006 لە لایەن کۆمەڵێک
چەکدار لەژیر دەسەڵاتی یەکیتی نیشتمانی
دەرفێنرێت و تا ئێستا چارونووسی نادیار ..لەو
بارەیەوە سکرتێری فیدراسیۆن باسی لەو هەوڵانە کرد کە داویانە لەپێناو
ئاشکراکردنی چارەنووسی قدر سالح لەو نیوەدا باسی لەو
نامانەکرد کە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و رێکخراوی مافی مرۆڤ لەکوردستان و
لیجنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوەردستان کراوە
...
سعید بومدوحە باسیان لەو سەردانەکرد کە
بۆکوردستان کردویانە و راپۆرتێک
کە لەسەر پێشیلکاری مافی مرۆڤ لەکوردستان ئامادەیان
کردوە ووتیان کوردستان ئەوپەری جێگای
بایەخپێدانی رێکخراوی ئەمنستی یە، سەبارەت بە
کەیسی (قدر ساڵح)بەلێنیاندا نامە ئاڕلستەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێکی
کوردستان بکەن لەگەڵ کەسوکاری قادر سالح پەیوەندی بگرن
و بەدوا چوونی زیاتر بکەن لە گەیشتن بە هەر
ئەنجامێک فیدراسیۆن ئاگادار بکەنەوە.
لەبەشێکی تری قسەو باسەکاندا دەشتی جەمال
باسی تیرۆری (شیرکۆ عبدو
حەمید)ی کرد لەشاری هەولێر شەوی 19-8 هەروەها کەیسی شاخەوان نامق
پەنابەری کوردی عێراقی کرد دوای ئەوەی دیپۆرتی بەغدا
دەکرێتەوە زیندانی دەکرێت لەلایەن حکومەتی
عێراقی ، داوایان کرد بە رێگای تەلەفوونی قسە
لەگەڵ کەسوکاری بکەن..هەروەها کەیسی (محمد حسین)کە لەشاری دۆنکاسەر بە
نەخۆشی کانسەر دوای زیندانی کردنی لەلایەن حکومەتی
بەریتانیاوە کۆچێکردوە..دواتریش کەیسی (حسین
عەلی) ئەو پەنابەرەی رۆژی 10-8 دوای
دیپۆرتکردنەوەی بۆ کوردستان خۆی کوشت....
خالد شەیبانی بریاریان دا بە کەسوکاری
ئەم پەنابەرانە پەیوەندی بگرن و
بەدوا چوون بکەن لەسەر ئەم کەیسانە هاوکات داوایان کرد
پەیوەندیەکانیان توند‌و تۆڵبکەن لەگەڵ فیدراسیۆن.
دوای 2 کاتژمێر کۆبوونەوەکە کۆتای هات
لەندەن:
خۆ کوشتن قوربانی
سیاسەتی دیپۆرتە.
بەخۆپێشاندانی فیدراسیۆنەوە پەیوەستبن.
رۆژی پێنج شەمە 11-9 فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی بە بەشداری
کەسوکارو هاورێ یانی (حوسین عەلی) ئەو پەنابەرەی
دوورۆژ دوای دیپۆرتکردنەوەی خۆی کوشت و (محمد
حسین)کە بەنەخۆشی کانسەر دوای شەش ساڵ
چاوەروانی گیانی لە دەستدا خۆپێشاندانێکی نارەزایەتی جەماوەری دەباتە
بەر دەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا .
فیدراسیۆن داوا لە تەواوی پەنابەران
رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی کان
دەکات بەو پەری تواناوە بەشداری بکەن.
رۆژی پێنج شەمە 11-9
کاتژمێر:12 تا 2 پاشنیوەرۆ
شۆێن: لەندەن بەردەم هۆم ئۆفیس نزیک
پەرلەمانی بەریتانیا
2 Marsham St
London، SW1P
نزیکترین ئیستگای قیتاری ویستمنستەر
بەرامبەر بە پەرلەمانی بەریتانیا
شەفیلد:
فیدراسیۆن لەگەڵ
کۆمەڵێک ڕێکخراوی پەنابەری و ئینسانی لەپێناو داکۆکی
لەمافەکانی پەنابەران مارشی جەماوەری بەرپا دەکات.
رۆژی 4-10 فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی بە هاوبەشی ژمارەیەکی
زۆر لە رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی و نۆینەرانی
یەکیتی کرێکاریەکانی بەریتانیا مارشێکی
جەماوەری نارەزایەتی بەرێدەخات لەسەنتەری شاری
شەفیلد .
فیدراسیۆن داوا لە تەواوی پەنابەران
دەکات لەم مارشە نارەزایەتیە کە
لەپێناو داکۆکی کردن لەمافەکانی پەنابەران و دژ بە
سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەرپا دەکرێت
بەشداری بکەن بۆ زانیاری زیاتر بە فیدراسیۆنەوە
پەیوەندی بگرن.
سویسرا:
له‌کۆنفرانسی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی _سویسرا به‌شداری
بکه‌ن.
فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی-سویسرا رۆژی 7-9-2008
کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت له‌پێناو
پته‌وکردنی ریزه‌کانی په‌نابه‌ران وله راستای
دامه‌زراندنی رَێکخراوهیهکی
جه‌ماوه‌ری توند‌و تۆڵ ومحکه‌م
و ئینسانی له ڕۆژگارێکی چاره‌نووس ساز که ژیانی
په‌نابه‌رانی پیا تێده‌په‌ڕێت.
ڕۆژی: 7-9-2008 شوێنی کۆنفرانس/زوریخ /
فۆلکس هاوس ،، به ترامی 3 به
ئاراسته‌ی شتاو فاخر.
کاتژمێر :12 تا 7 ئێواره
هاوکات له‌م کۆنفرانسه‌دا کیشه‌کانی
په‌نابه‌رانی کورد‌و عیراقی له به‌ر
رۆشنای ره‌وشی ئیستای عیراق و کوردستان و یاساکانی
حکومه‌تی سویسرا به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران و رێگا
چاره‌ی ئینسانی له پیناو مافی په‌نابه‌ری و مافی
نیشته‌جێ بوون ده‌خریته به‌ر باس‌و لیکولینه‌وه.
ده‌رگای کۆنفرانس ئاوه‌ڵایه له‌به‌رده‌م
ده‌زگاکانی راگه‌یاندن
ومیوانان بۆ به‌شداریان له‌کۆنفرانسدا.
بژی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان!
نا، بۆ جیاوازی و ماف له‌سه‌ر بنچینه‌ی
جۆری ئیقامه‌کان!
نا بو ڕه‌فز وته‌ردو ده‌رکردن له‌سه‌ر
کار‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان!
نا بۆ یاسای تازه‌ی په‌نابه‌ری !
نا بۆ جوداخوازی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه، دین،
ره‌گه‌ز!
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
ئه‌حمه‌د عه‌لی04 78 853 20 0
جه‌مال کۆشش 0787557786.
ئۆکسفۆرد:
ژمارەیەک رێکخراوە
خۆپیشاندان دەبەنە بەردەم گرتووخانەی کامسفیلد هاوس.
بەرپرسی کەمپینی داوای داخستنی
گرتووخانەی کامسفیلد هاوس سکرتیری
فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە کە رۆژی شەمە 30-8 کاتژمێر
12 نیوەرۆ خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی دەبەنە
بەردەم گرتووخانەی کامسفیلد هاوس لەشاری
ئۆکسفۆرد ئەو گرتووخانەیەی کە ژمارەیەک لە پەنابەرانی کورد تیا
راگیراوە ،فیدراسیۆن لەم خۆپیشاندانە بەشداری دەکات
لەپێناو ئازاد کردنی پەنابەران و داواکاری
داخستنی ئەم گرتووخانەیە هاوکات داوا لە تەواوی
رێکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکان و پەنابەران دەکەین بەشداری
بکەن.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە
(Bob) بە ژمارەی (07968292499)
لەندەن :
سکرتیری فیدراسیۆن
بە ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن سەبارەت بە رەوشی
پەنابەران چاوپێکەوتنی کرد.
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن بە
تەلەفیزیوونی (BBC) و ڕادیوی شاری
ئۆکسفۆرد سەبارەت بە مانگرتنی پەنابەران کورد
لەگرتووخانەی دەستبەسەری کامسفیلد هاوس
چاوپێکەوتنی کرد و لە سیاسەتی حکومەتی بەریتانیای
بەتووندی ڕەخنەی گرت و لەسەر بارودۆخی سیاسی عیراق
وکوردستان نائەمنی قسەو باسیکرد.
ڕۆژنامەی بیک ئیش‌و(BIG ISSUE)
کە رۆژنامەی بێ خانەو لانەکانە سەبارەت
بە کیشەو گیروگرفتەکانی پەنابەران لە بارەگای
فیدراسیۆن چاوپێکەوتنی کرد.هاوکات راپۆرتی
لەسەر ژیانی پەنابەران بۆ رۆژنامەی رێد پەیپەرکە
رۆژنامەی چەپەکانە لەسەر رەوشی پەنابەران و سیاسەتی
ووڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر بە پەنابەرانی کورد‌و
عێراقی ئامادەکرد.
کوردستان:
فیدراسیۆن سەبارەت
بە تیرۆری شیرکۆ حەمید بالۆیزخانەی سوید لە
بەریتانیا و
رێکخراوی
هیومەن رایت ووچ و رێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ
کاروباری پەنابەران ئاگادار دەکاتەوە.
فیدراسیۆن لە ڕگەیاندنێکدا بە زمانی
ئنگلیزی ژمارەیەک رێکخراوی ئینسانی
و پەنابەری و بالۆیزخانەی سوید ئاگادار دەکاتەوە
سەبارەت بە تیرۆری شیرکۆ حەمید کە 19-20-8
لەگەڵ خوشکەزاکەی لەناو شاری هەولێر لەلایەن
لاندکرۆزێکی سپی بێ ڕەقەمەوە بەزەبری چەک داوای لێدەکرێت کە سەرکەوێت
لەگەلێاندا دوای ئەوەی ڕازی نابێت دەدرێتە بەر گولە و
دوای چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەست ئەدات
شیرکۆ عبدول حەمید موالیدی 1965
دانیشتووی سویدە خاوەنی سێ منداڵە
ماوەی 17 ساڵە لە ووڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات لەسەر
دانێکیدا بۆ کوردستان بێ هیچ تاوانێک تیرۆر
دەکرێت.
فیدراسیۆن هەر لەو راگەیاندنەدا حکومەتی
هەرێم بەرپرس دەکات لە مسولیت
نیشان دان بەرامبەر هاووڵاتیانی کوردستان و ئەمنیتو
سەلامەتیان.
سەرچاوەیەک لە کوردستانەوە ئاگاداری
کردینەوە تا ئێستا هەوڵەکان بۆ
پەیداکرنی زانیاری زیاتر سەبارەت بەم تاوانە بەردەوامە.
ئاسۆ تی ڤی:
دەنگى ئێوەیە..
هاوکارى و پشتیوانی بکەن.
ئاسۆ تى ڤى دەنگی نارەزایەتی پەنابەران
وبزوتنەوەکەیانە.
ئاسۆ تى ڤى مینبەری داکۆکییە لەماف و
داخوازیەکانى پەنابەران. ئاسۆ تى
ڤى دەنگى ئینسانى وپێشکەوتنخوازىیە و لەپێناو کەم
کردنەوە وکۆتایى پێهێنان بە دەردو میحەنەتەکانى
ژیانى ئاوارەیى و پەنابەریتى تیدەکۆشێت و
باشکردنی ژیانی ئینسانى پەنابەر و بەهرمەندبوونیان لەژیانێکی شایستە
بەئامانجى خۆى دەزانى.
ئاسۆ تى ڤى هەوڵ دەدات لە رێگای
بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی یەوە
پشتیوانی و هاوکاری بۆ کێشەکانی پەنابەران
وخواستەکانیان راکێشێت. لەم کەناڵەوە چالاکی
رۆشنبیری، فەرهەنگی و هونەرى بڵاودەبیتەوە
وداستانەکانی ئاوارەیی بەدنیا دەناسێنێت.
ئاسۆ تى ڤى مینبەری بەرگرییە لەمافەکانی
ژنان و منالانى پەنابەر و
تیدەکۆشیت بۆ تیکەڵاوبوون و ئاوێتە بوونیان بەدەستکەوتەکانى کۆمەڵگاى
مۆدیرن وهاوچەرخ.
تەلەفیزیوونی ئاسۆ ،ئاسۆی پەنابەران
وبزووتنەوەى پەنابەرییە.
ئاسۆ تی ڤى دەنگى ئێوەیە.. هاوکارى و
پشتیوانی بکەن.
بەرنامەکانی ئاسۆ تى ڤى هەفتەی دوو رۆژ
بەرنامەکانی بڵاو دەبێتەوە .
دەتوانن بەرنامەکانی لەسەر ئەم ئەدرەسە تەماشا بکەن:
Satellite
Hotbird 8
Orbital Position: 13 degrees East
Transponder: 14
Downlink Frequency: 11 470
Downlink Polarity: Vertical
FEC: 5/6
Symbol Rate: 27،500
____________---_________-----__________------___________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD،
IG1 3BZ، LONDON
UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com،
Mobile:00447856032991 ،Aso
Goran: asobalabarz116@hotmail.com،
Samer Ahmad tel:07828424164
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌واز بۆ
پشتیوانیکردن
له داواکاری و
مانگرتن و خۆپیشاندانی کرێکارانی عیراق.
سێ هه‌فته له‌مه‌و‌پێش وه‌زیری دارایی عیراق جبران سۆلاغ رایگه‌یاند
که کرێی کریکاران و کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی به بری 30% که‌مده‌کاته‌وه،
هه‌روه‌ها نه‌دان و خۆدزینه‌وه له بری کرێی سێ ساڵی کرێکاران وکارمه‌ندانی
ئه‌م وه‌زاره‌ته که وه‌ک قه‌رز لای وه‌زاره‌ت ماوه‌ته‌وه.ئه‌م
بریاره نا ئینسانی و دژی کرێکاریه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی
ناره‌زه‌یه‌تی و رق و بیزاریه‌کی زۆر له ناو کریکاران و کاره‌مه‌ندانی
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیدا. له ناره‌زایه‌تی و مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کانیاندا
کریکاران داواکاری هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بریارانه و دانی کرێی
کریکاران که قه‌رزه له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی وه‌زیری
داراییان کرد.

ناره‌زایه‌تی و قسه‌وباسی کریکاران له دژی ئه‌م بریارانه‌ی وه‌زاره‌ت
رۆژ به‌رۆژ له په‌ره‌سه‌ندندا بوو تا گه‌یشته ئه‌و ئاسسته‌ی که
کرێکاران ده‌ست بده‌نه کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و مانگرتن و
خۆپیشاندان. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌زاران به‌یاننامه‌ی ناره‌زایه‌تی له دژی ئه‌م
بریاره و بانگه‌واز بۆ ناره‌زایه‌تی و مانگرتن و خۆپیشاندانی سه‌راسه‌ری
له لایه‌ن ریکخراوه و شورا و نه‌قابه جۆراوجۆر و رشته‌ییه‌کانی
کریکارانه‌وه له شاره‌کانی به‌غداد و ناسریه و به‌سره و کوت و شاره‌کانی
تری عیراق بڵاوکرانه‌وه .
ناره‌زایه‌تی و مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کان له ناو کریکاران و کارمه‌ندانی
پیشه‌سازیه‌کانی لۆکه و خوری، پێست، رۆن، جگه‌ره، رستن و چنین، سه‌یارات،
کاره‌با، پاتری و پیشه‌سازیه میکانیکیه‌کاندا ده‌ستی پێ‌کرد و رۆژ به‌رۆژ
به‌شه‌کانی تری ئه‌م که‌رته له به‌غداد و شاره‌کانی تر پێوه‌ی په‌یوه‌ست
بوون، تا گه‌یشته ئاستی ناره‌زایه‌تیه‌کی نیمچه سه‌راسه‌ری.
رۆژی 20/8/2008 کرێکاران و کارمه‌ندانی پیشه‌سازیه میکانیکیه‌کان له
به‌رده‌م بینای کۆمپانیای گشتیدا کۆبوونه‌و وخۆپیشاندانێکیان سازدا، هه‌روه‌ها
رۆزی 24/8 خۆپیشاندان و مانگرتن و کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م
وه‌زاره‌تی دارایی و به‌شێکی زۆر له ناوه‌نده‌کانی که‌رتی پیشه‌سازیدا
سازدرا.
هه‌ر له دریژه‌ی ئه‌و ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه‌دا رۆژی 25/8 له
گۆره‌پانی فیرده‌وس له ناوجه‌رگه‌ی شاری به‌غداد کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
ناره‌زایه‌تی بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عات به‌ریوه‌چوو، که تیایدا سه‌دان
کریکار تیایدا به‌شدار بوون و رایان گه‌یاند که رۆژی 26/8 یش درێژه
به ناره‌زایه‌تی و مانگرتنه‌کان ده‌ده‌ن و خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی
داراییدا سازده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند کا ناره‌زایه‌تی و
مانگرتنه‌کان کراوه‌و وبه‌رده‌وام ده‌بن تا وه‌زاره‌ت به فه‌رمی له
بریاره‌کانی په‌شیمان ده‌بێته‌وه و داواکاری کرێکاران جێبه‌جێده‌کات.
هه‌روه‌ها کریکاران و کارماندانی کارگه‌ی رستن و چنینی کوت که نزیک به
7000 کریکار ده‌بن مانگرتنێکیان له ناو کارگدا سازدا و کاریان راگرت و
رایانگه‌یاند که خه‌ریکی ریکخستنی خۆپیشاندان ده‌بن له رۆژانی
داهاتووودا. له هه‌مان کاتدا دامه‌زراوه‌ی ئور له شاری ناسریه که
پیشه‌سازیه‌کانی ئه‌له‌منیۆم و کێبلات و رستن و چنین له خۆی ده‌گرێت و
نزیک به 5000 کرێکار تیایاندا کار ده‌کات مانگرتنێکیان له ناو دامه‌زراوه‌که‌دا
سازدا‌و کاریان له هه‌موو به‌شه‌کاندا راگرت.
ئیمه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که پشتیوانی خۆمان بۆ ناره‌زایه‌تی و سه‌رجه‌م
داواکاریه‌کانی کریکاران دووپات ده‌که‌ینه‌وه له هه‌مان کاتدا بانگه‌وازی
سه‌رجه‌م حیزب و ریکخراوه و یه‌کیه‌تی و نه‌قابه کریکاریه‌کان و
رێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کانی به‌ریتانیا ده‌که‌ین، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا
پشتیوانی خۆیان له‌م ناره‌زایه‌تی و داواکاریانه‌ی کریکاران ده‌رببڕن و
بریاره دژی کرێکاری و نائینسانیه‌کانی وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی
عیراق ریسوا بکه‌ن.
بژی خه‌باتی یه‌کگرتووانه‌ی چینی کرێکار.
رێکخراوی به‌ریتانیای حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی
عیراق
26/8/2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

به‌یاننامه‌ی عه‌لی قازی محه‌مه‌د
سه‌رۆکی
PAK
سه‌باره‌ت به
مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی کورد
له رۆژی
دووشه‌ممه 4 خه‌رمانانی 2708 ه‌وه، نزیکه‌ی 100 گیراوی سیاسیی کورد،
له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی کۆماری ئیسلامی له شاره‌کانی که‌ره‌ج، تاران،
سنه، ورمێ و مهاباد، له‌پێناو وه‌دیهێنانی کۆمه‌ڵێک ئامانجی تایبه‌تی
و گشتیدا به‌تێکڕایی مانگرتنێکی بێ‌سنووریان ده‌ستپێکردووه.
هه‌ر له
بناخه‌ڕا، گیرانی ئه‌م ژماره‌یه له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان،
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ و کۆنوانسیۆنه‌کان و
پرۆتۆکۆله نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تایبه‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ، نا
قانوونی، سه‌ره‌ڕۆیانه و دژ به مافه‌کانی مرۆڤه. بۆیه هه‌ر له
جێ‌دا مه‌حکومه.
به‌ڵام به‌م
حاڵه‌شه‌وه، زیندانیی سیاسیی خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک مافه که ئه‌و
مافانه‌ش له گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامییدا، پێشێلکراون.
مانگرتن و
ئامانجی مانگرتووان، درێژه‌ی خه‌باتی کوردستانییه‌کان به‌دژی کوشتاری
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤی کورد له
لایان رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
ئێمه وێڕای
په‌رۆشی و نیگه‌رانیمان بۆ سڵامه‌تی خوشک و برایانی مانگرتوومان له
زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا، ویسته‌کانیان به ڕه‌وا ده‌زانین و
پشتیوانیان لێده‌که‌ین. هه‌رله‌وکاته‌شدا، داوا له رێکخراو و کۆڕ و
کۆمه‌ڵه‌کانی لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ین، کۆماری ئیسلامی ئێران
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ئێعدام و زیندانی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد و هه‌موو گیراوه سیاسییه‌کانی نێو گرتووخانه‌کانی ئێران، بخه‌نه
ژێر گوشاره‌وه.
له روانگه‌ی
پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه، هه‌ڵوێستی یه‌کگرتووانه‌ی گیراوه
سیاسییه‌کانی کورد له به‌ندیخانه‌کانی ئێران‌دا، واتایه‌کی قووڵ و
په‌یامێکی پیرۆزه بۆ یه‌کگرتن و یه‌کڕیزیی نێوان هه‌موو ڕۆڵه‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی و هێزه سیاسییه‌کانی به‌تایبه‌تی.
ئێمه له‌و
باوه‌ڕه‌داین که پێویسته هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
به‌حورمه‌تی هه‌ڵوێستی یه‌کگرتووانه‌ی خوشک و برا گیراوه‌کانمان،
پێکه‌وه، له هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی هاوبه‌شدا، پشتیوانی له‌و مانگرتنه
به کۆمه‌ڵه ده‌ربڕن.
سڵاو له
زیندانیانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌که‌مان
ئازادیی بۆ
هه‌موو زیندانیانی سیاسیی
عه‌لی قازی
محه‌مه‌د
سه‌رۆکی پارتی
ئازادیی کوردستان
7 خه‌رمانانی
2708
28 ئاگۆستی 2008
|