ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد له هۆڵه‌ندا، بۆ که‌رکوك به فه‌رمی داوای پشگیری له پارته‌کانی هۆڵه‌ندا ده‌کات.
بۆ پشتگیری کردن له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری شاری که‌رکوكی قودسی کوردستان، ئه‌مرۆ 3.8.2008 لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد له هۆڵه‌ندا نامه‌یه‌کی کراوه‌ی ئاڕاسته‌ی پارته‌کانی هۆڵه‌ندا و سکرتێری پارتی کاری هۆڵه‌ندی و ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به گه‌نجان و خوێندکارانی نێو پارته‌کانی هۆڵه‌ندا کرد.
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد له هۆڵه‌ندا، وه‌کو ڕێکخراوێکی چالاکی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کان، له‌چه‌ند رۆژی رابردوو، کورته‌ی هه‌موو هه‌واڵ و دواین گۆڕانکاری سه‌باره‌ت به که‌رکوك و کۆبونه‌وه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورد و خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان و خۆپیشاندانه خوێناویه‌که‌ی شاری که‌رکوكی وه‌رده‌گێڕا سه‌ر زمانی هۆڵه‌ندی و له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی بڵاوی ده‌کرده‌وه. دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان و بینینی وێنه‌ی خۆپیشانده‌ره‌کانی شاری که‌رکوك به ئاڵای کوردستانه‌وه، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و خۆشه‌ویستی گه‌نجانی دووره ووڵات بۆ خاك و نیشتیمان، بۆ که‌رکوکی خوێناوی و کوردستانی، هاته جوڵان و ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌نجانی هۆڵه‌ندا پێشنیاریان کرد له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد له هۆڵه‌ندا نامه‌یه‌کی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی پارته‌کانی هۆڵه‌ندا بکرێت، به مه‌به‌ستی پشتگیری کردن له که‌رکوك.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد له هۆڵه‌ندا، هه‌ڵسا به ئاڕاسته کردنی نامه‌یه‌کی فه‌رمی بۆ پارت و ڕێکخراوه‌کانی هۆڵه‌ندا، له ده‌قی نامه‌که هاتووه، داواتان لێده‌که‌ین پشگیری له گه‌لی کورد بکه‌ن و داکۆکی له مافی مرۆڤ و ده‌ستوور و یاسای هه‌ڵبژێردروای عێراقی فیدڕاڵ بکه‌ن. گه‌لی کورد دووباره ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکانێکی بیر ته‌سک و توندڕه‌و و ناشیۆنالیست بۆته‌وه و خه‌ریکه دووباره مافی گه‌لی کورد زه‌وت ده‌کرێ و خاکی لێده‌سه‌ندرێ.
ئێمه وه‌کو ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد له هۆڵه‌ندا، له گه‌ڵ یاسا و ده‌ستوور داین و هیوادارین ئێوه‌ش له‌گه‌ڵماندا بن و هه‌وڵ و تواناکانتان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ زه‌خت کردن له حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی فیدڕاڵ، بۆ جێ به جێ کردنی ماده ده‌ستوریه‌کان به گشتی و له سه‌رووی هه‌مووشیان مادی 140 و گێرانه‌وه‌ی که‌رکوك و ناوچه‌کانی تر بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی کورد له هۆڵه‌ندا (میدیا)
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پشتیوانی له داواکه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌که‌ین.
دوێنێ 13ی ته‌ممووز، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک کۆتی عێراقیبوونی پساند و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاساییدا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ داوای‌کرد که پارێزگای که‌رکوک بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌رچی له یاداشته‌که‌یاندا که بۆ په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی کوردستان به‌رزکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌کرێ و ئه‌گه‌ر مادده‌ی 24 له پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکاندا لانه‌برێ ئه‌وان ده‌خوازن که پارێزگای که‌رکوک بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام دیسانیشه‌وه ئێمه له حزبی رزگاریی کوردستاندا ئه‌م هه‌نگاوه به راستین و نیشتمانپه‌روه‌رانه ده‌نرخێنین و پشتیوانی لێده‌که‌ین.
حزبی رزگاریی کوردستان پێشتریش جه‌ختی له‌وه کردۆته‌وه که ده‌بێ پارێزگای که‌رکوک بۆ باوه‌شی کوردستانی دایک بگه‌ڕێته‌وه، ئێستا که ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ئه‌و داوایه ده‌کات، ئێمه هه‌م ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌ین و هه‌میش به داواێکی ره‌واو راستینی ده‌زانین، بۆیه داوا له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ین که هه‌رچی زووتره وه‌ڵامی ئه‌رێ به داخوازی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک بداته‌وه.
مه‌کته‌بی سیاسی حزبی رزگایی کوردستان 1-8-2008
07701419722
|