بانگه‌وازێك بۆ هه‌موو كوردان و ئێرانییانی دانیشتووی سویس.
وه‌ك هه‌موو ئاگادارین، كه له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان به تایبه‌تی و ئێران به گشتی به ده‌یان هه‌زار كه‌س له سه‌ر ساده‌ترین بیروڕای جیاواز به دژی ڕژێمی ئاخوندی له كونجی زیندانه ڕه‌ش و تاریكه‌كان ئاخنراون، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونیدا هه‌ندێكیان له چاوه‌ڕێی دادگاییكردن و هه‌ندێكی تریان له چاوه‌ڕوانی حوكمی له سێداره‌یاندا ڕۆژگاری ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
چه‌ند هه‌ڵوێستێكی جوان و ئاشتیخوازانه‌یه، كه ئێمه‌ی ئازاد له‌م دووره وڵاته‌وه بڵێن ( نا بۆ حوكمی له سێداره‌دان، به‌ڵێ بۆ داوا ڕه‌واكانی مانگرتوه‌كانی نێو زیندانه‌كانی ئێران).
ئێمه به‌م بانگه‌وازه ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه، كه بۆ پشتگیری له داواكاری مانگرتوانی زیندانییانی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ده‌سگیركردن و زیندانیكردنی چالاكوانانی بواری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نوسان له ئێران‌دا، ئه‌م لایه‌نانه‌ی له خواره‌وه ناومان نوسراوه، خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران له شاری بێرن- پایته‌ختی سویس ئه‌نجام ده‌ده‌ین...
هاتنتان ڕێز و وه‌فایه به‌رامبه‌ر به زیندانه سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تیشه.
شوێن : Helvetiaplatz- Bern Von Bern ( Hauptbahnhof) bis Helvetiaplatz Tram Nr.: 3 Richtung Saali Tram Nr.: 5 Richtung Ostringen Bus Nr.: 19 Richtung Elfenauڕۆژ : ١٩/٩/٢٠٠٨
كات: سه‌عات ٢ی پاشیوه‌ڕۆ
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به: ڕه‌حیم ڕه‌حمان زاده ٠٧٦٤٦٢٣٧١٥ عوسمان تازیك ٠٧٦٥٦٤١٩٢٩ هیوا ٠٧٦٣٦٩١٩٧١
حزبی دیموكراتی كوردستان/ كومیته‌ی سویس ناوه‌ندی چاك / كۆمیته‌ی سویس كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان/ كۆمیته‌ی سویس كانونی دیموکراتیکی په‌نابه‌ران له سویس ١٠/٩/٢٠٠٨
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چاک به‌ژینۆسایدناسینی تاوانی کۆمه‌ڵکوژیه‌کان پێشوازی ده‌کات و چاوه‌ڕوانی داوای لێبووردنه.
ناوه‌ندی چاک -----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ شکست هێنان به پیلانه‌کانی حکومه‌تی مالکی بۆ سه‌ر کوردستان سه‌رکه‌وتوانه ئه‌نجامدرا.
رۆژی 5 شه‌ممه 11 سێپته‌مبه‌ری 2008 سه‌عات 3تا 4 دوانیوه‌ڕۆ له‌به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عێراقی له‌له‌نده‌ن کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌به‌شداری کۆمه‌ڵێک له‌دانیشتوانی شاره‌کانی له‌نده‌ن ، بیرمینگهام ،ستۆک کۆنترن و دۆنکاستر سازکرا.
سه‌ره‌تا وه‌فدێکی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری كوردستان نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عێراقی له به‌ریتانیا بینی و نامه‌یه‌کی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی دایه‌ده‌ستی که له‌ونامه‌یه‌دا که به‌زمانی ئنگلیزی ئاراسته‌ی حکومه‌تی عێراقی کراوه هاتوه:
ئیمه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌مانه‌وه په‌یامی ناره‌زایه‌تی به حکومه‌تی مالکی ده‌ده‌ین دژ به‌و سیاسه‌ته شۆڤینستانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌لکی کوردستان پیاده‌ی ده‌کا. ئێمه یاسای 24 ی په‌رله‌مانی عێراقی و له‌شکرکێشی بۆ خانه‌قین مه‌حکوم ده‌که‌ین که هه‌وڵێکن بۆ ژێرده‌سته‌کردنه‌وه‌ی کوردستان.
ئێمه داواده‌که‌ین ئه‌و سیاسه‌ته شۆڤینیستانه ڕابگرن و مافی خه‌لکی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بسه‌لمێنن. ئێمه ڕێگاناده‌ین حکومه‌تی مالکی هێرش بکاته سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و له‌ده‌ره‌وه هه‌ست به ئازادی بکات. ئێمه ئازادیخوازان و و لایه‌نگرانی مافی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان تاکو ئه‌م کرده‌وه دوژمنکارانه‌ی حکومه‌تی مالکی شکست پێ بێنین.
دواتر له‌لایه‌ن سکرتیری کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری كوردستان ویڕای سوپاس و به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان ووته‌یه‌ک پێشکه‌ش کرا که تیایدا ئاسۆ کمال سیاسه‌تی حکومه‌تی مالکی ڕوونکرده‌وه و ووتی :
ماوه‌یه‌که حکومه‌تی مالکی ده‌ستی کردووه به پیلان گێڕان و ده‌رکردنی بریار و له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر کوردستان . ئه‌م حکومه‌ته عه‌ره‌بی – ئیسلامیه‌ی مالکی هه‌مان سیاسه‌تی شۆڤینستانه‌ی به‌عس به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان په‌یڕه‌و ده‌کات.
ده‌رکردنی یاسای ژماره 24 له په‌رله‌مانی عێراقی و له‌شکرکێشی بۆ خانه‌قین و خۆکۆکردنه‌وه بۆ جێگیرکردنی سوپا له‌که‌رکوک ،ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆیه که له سبه‌ینێه‌کدا ئه‌م حکومه‌ته ده‌ستی داربگرێت ده‌گاته سلێمانی وهه‌ولێریش و ئه‌مانه سه‌ره‌تایه‌کن بۆ جێبه‌جێکردنی ستراتیژی گێڕانه‌وه‌ی به‌زۆری کوردستان بۆ سایه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی عێراق .
دواتر له‌سه‌ر سیاسه‌تی شکست خواردووی فیدرالیزمی یه‌کێتی و پارتی که خه‌ڵکی کوردستانی ته‌سلیم به حکومه‌تی عه‌رمبی – ئیسلامی عێراق کردوه قسه‌ی کرد .هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ڕێگاچاره‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه دا و ووتی:
بێگومان ڕێگه‌چاره‌ی به‌رگرتن به‌م هه‌ڕه‌شانه و شکست هێنان به پیلانه‌کانی حکومه‌تی مالکی بۆ سه‌ر کوردستان ،هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکی کوردستان خۆیانه بۆ به‌رپاکردنی رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ده‌رهێنانی چاره‌نوسی کوردستان له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م فیدرالیزمه شکست خواردوه‌ی که خه‌ڵکی کوردستانی وه‌ک قوربانی له‌ژێر چه‌قۆی حکومه‌تی تازه به‌عسی مالکی دا ڕاگرتوه.
له‌م پێناوه‌دا کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری كوردستان بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و لایه‌نگرانی مافی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کردوه بۆ هاتنه مه‌یدان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به سه‌فاره‌ته‌کانی حکومه‌تی عێراق له ده‌ره‌وه و ڕیسواکردنی پیلانه‌کانی حکومه‌تی مالکی بۆ سه‌ر کوردستان.هاوکات ده‌نگ و داوای خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به ئازادیخوازانی دنیا و نیوه‌نده نیوده‌وڵه‌تی وحکومه‌ت و په‌رله‌مانی ووڵاتان ده‌گه‌یه‌نێت.
له کۆتاییدا کۆبونه‌وه‌که به شیعاردانی "نا بۆ له‌شکرکێشی ، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی" به به‌زمانی ئنگلیزی ، عه‌ره‌بی و کوردی کۆتایی هات.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
فه‌رید زاکاریای به ڕه‌گه‌ز هیندی.
فه‌رید زاکاریای به ڕه‌گه‌ز هیندی و له دایکبوی ساڵی 1964 له شاری موبیا، رۆژنامه‌نوسێکی به توانای ئه‌مڕۆی ئامریکایه، خوێندنی به‌کالوروێسی له زانکۆی ( Yale) و دکتۆرای له باشترین زانکۆی ئا‌مریکا( Harverad Univrsity ) له بواری په‌یوه‌ندیه نێودوه‌ڵه‌تیه‌کان به‌ده‌ستهێناوه. چه‌ندین وتار‌و بابه‌ت و نوسینی له‌و بواره‌دا له ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه ئامریکێکاندا هه‌یه، له چه‌ندان TV به‌رنامه‌ی هه‌یه، که گرنگترینیان له که‌ناڵی CNN ئا‌مریکا که به‌رنامه‌ی GPS (Global Public Square ) که هه‌موو ڕۆژنایه‌کی یه‌ک شه‌ممه کاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ پێشکه‌ش ده‌کرێت. به‌رنامه‌کانی زیاتر به‌رنامه‌ی تایبه‌تن به کێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان که تیایدا هه‌ر جاره‌ی باسی کیشه‌ی شوێن و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کات، به‌شداربووه‌کانیش که‌سانی سیاسی و ئه‌کادیمی و ناسراوی ئامریکی و جیهانین، که تایبه‌تمه‌ندیان له‌و بواره‌دا هه‌یه.
هه‌فته‌ی پێشوو پرسیارێکی گرنگی کرد! که بوه ڕاپرسی هه‌فته‌یی، که ئه‌ویش ئه‌مه‌یه: ” چ که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کی ئه‌مڕۆی جیهان باشترین و به‌هێزترین که‌یسی بۆ بوون به ده‌وڵه‌ت هه‌یه” ؟
له ڕبه‌رواری 07.09.2008 له کۆتای به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌که‌ی ئاشکراکرد، که کورد تێیدا زۆرترین ده‌نگی هێناوه، واته زیاتر له فه‌له‌ستینیه‌کان، که ئه‌وان چه‌ندین ساڵه میدیای جیهان باس له کێشه‌که‌یان ئه‌کات و خودی George Bush پشتگیریان ده‌کات و داوای دروستبونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی ده‌کات.
گرنگی ئه‌م ڕاپرسیه چیه بۆ ئێمه‌ی کورد؟
1/ ئه‌م ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤه بۆ گه‌لی کورد ئه‌وه نیشان ئه‌دات که کێشه‌ی کورد پێشکه‌وتنێکی باشی به خۆوه بینیوه، واته خه‌ڵکانێکی باش ئاگادار و شاره‌زای کێشه‌ی کورد هه‌ن. به تایبه‌تی خه‌ڵکی ئامریکی. واته هه‌ست و سۆزی ئامریکیه‌کان و ئه‌وروپیه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆزی و داخوازی گه‌لی کورددایه. ئه‌م ڕاپرسیه ده‌ربڕینی ڕای گشتی خه‌ڵک بوو، ئه‌وشمان له‌بیر نه‌چێت! که ڕای گشتی خه‌ڵک له‌م وڵاته دیموکراتیانه‌دا زۆر گرنگه و گوێی لێ ده‌گیرێت.
2/ بۆ گه‌لی کورد جێگه‌ی خۆشحاڵیه، که له شوێنێکی وادا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ستبێنێت بۆ ئامانجه ستراتیجیتیه‌که‌ی. ئه‌نجامی ئه‌م جۆره ڕاپرسیه ده‌بێت به زانیاریه‌کی باش و ئاشکرایی بوونی کێشه‌ی کورد و ڕه‌وایی داواکاریه‌کانی، به تایبه‌تی وروژاندن و کردن به بابه‌تی ڕۆژی کێشه‌ی کورد له میدیاکاندا کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت بۆ ئاراسته‌کردن و ئاوڕدانه‌وه‌ی جدی حیزبه گه‌وره‌کانی ئا‌مریکا وه‌ک دیموکراته‌کان و جمهوریه‌کان، به تایبه‌تی له‌و کاتانه‌ی که ڕای گشتی خه‌ڵکی له‌م ڕاپرسیانه‌دا به پۆزه‌تیڤانه بۆ گه‌لی کورد ده‌ربکه‌وێت. کورد بۆ خۆشی له ئامریکادا ڕویه‌کی جوانی هه‌یه و دواکاریه‌کانی تا ئاستێکی باش لای خه‌ڵکی ئا‌مریکا ڕه‌وایه‌تی خۆی هه‌یه.
گه‌لی کورد ده‌بێت ئه‌وه باش بزانێت، هه‌تا له ده‌روه‌ی وڵاتی خۆی و به تایبه‌تی له ئا‌مریکا و ئه‌وروپادا وێنه‌ی جوانبێت و خۆشه‌ویست بێت هێشتا که‌مه، زۆر گرنگه بۆ گه‌لی کورد وێنه‌ی خۆی وا وێنا بکات که گه‌لێکی زوڵملێکراوی ئاشتی خواز و دیموکراتخواز و ئازادی خوازه، ئه‌مه‌ش به ڕه‌فتار وکردای ڕۆژانه و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م بواراه مرۆیانه‌دا به شێوازێکی ڕاستگۆیانه‌و به‌وپه‌ڕی له خۆبوردنه‌وه به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ناحه‌زانی گه‌لی کورد و ئه‌وانه‌ی که نایه‌نه‌وێت له کێشه‌ی کور تێبگه‌ن و یان ده‌یانه‌وێت هه‌میشه کورد بخه‌نه سه‌نگه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ڕه‌تدانه‌وه‌ی کاره دزێوه‌کان و تیرۆریستانه‌وه. ته‌نانه‌ت ئا‌مریکا بۆ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هێزه‌ی که هه‌یه‌تی ئێستا هه‌ست ده‌کات که که‌موکوڕیان هه‌یه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا و خۆشه‌ویست نین به گوێره‌ی پێویست، هه‌میشه له سیاسه‌تی ده‌ره‌ویاندا باس باسی ئه‌وه‌یه که چۆن ئا‌مریکا بتوانێت خۆی خۆشه‌ویست بکات و وێه‌نی جوانی خۆی پیشانی جیهانی ده‌ره‌وه بدات.
بۆ ئێمه‌ی کورد ده‌بێت چه‌ند پیشاندانی وێنه‌ی جوانی کورد به نرخبێت له کاتێکدا که ئه‌و عێرقه‌ی که خۆمان دروستمانکرده‌وه و خۆمان هاوبه‌شیمان له پاراستنی کرد و چوینه سه‌نگه‌ره‌وه به‌رامبه به هه‌موو ناحه‌زانی عێراق و تیرۆریستان، که‌چی ئه‌وه‌تا زۆر به ئاشکراو بێشه‌رمانه مالکی و ئه‌نجومه‌نی به‌ناو نیشتیمانی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که جینۆسایدی گه‌لی کورد به‌رده‌وامبێت و هه‌موو شێواندنی سروشتیی دیموگرافیای ناوچه کورد نشینه‌کان به ڕه‌وا ده‌زانن و سوپای تێکشکاوی دوێنی و دروستکراوه‌ی ئه‌مڕۆی عێراو به ده‌ستی کورده‌کان خۆیان ده‌نێرنه‌وه سه‌رمان و هه‌ڕشه‌مان لێده‌که‌ن. له‌م کاته‌دا ئه‌نجامی ڕاپرسێکی وا له ئامریکادا ده‌بێت زۆر باش بنرخێنین و له هه‌وڵی به‌روپێشه‌وه چونی بین، ئه‌م ڕاپرسیه وه‌ڵامێکی دڵخۆشکه‌ر به گه‌لی کورد و دڵته‌زێنیش بۆ دوژمنانی گه‌لی کورده.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک. www.chak.info 07.09.2008
|