خۆپیشانداێكی گه‌وره له سویس بۆ پشتگیری له زیندانییه مانگرتوه‌كان.
ڕۆژی هه‌ینی ١٩/٨ له شاری بێرنی پایته‌ختی سویسرا خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه له مه‌یدانی (هێلڤیتسیا) ه‌وه به‌ره‌و به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران ئه‌نجامدرا، كه زیاتر له ٢٠٠ كه‌س ئاماده بوون. ئه‌م خۆپیشاندانه، كه بۆ مه‌به‌ستی پشتگیری له داوا ڕه‌واكانی مانگرتوانی زیندانه سیاسییه‌كان له خواردن له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی له سێداره‌دان له ته‌واوی ئێران‌دا به‌ڕێخرا، له لایه‌ن كۆمیته‌ی سویسی هه‌ر یه‌ك له حزبی دیموكراتی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، ناوه‌ندی (چاك)، كانونی په‌نابه‌رانی دیموكراتیك سازكرابوو.
خۆپیشاندانه‌كه به گوتنه‌وه‌ی دروشم به زمانه‌كانی كوردی و فارسی و ئه‌ڵمانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه و پۆسته‌ری ئه‌شكه‌نجه‌دراوان و زیندانییان، به شێوازێكی ڕێك‌وپێك و شارستانییانه به‌ڕێكه‌وت، كه سیاسه‌ت و ڕه‌فتاره‌كانی رژێمی ئیسلامی ئێرانی‌یان له قاوده‌دا و ڕسوا ده‌كرد. پاش گه‌یشتنی بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران، نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران وتار و په‌یامه‌كانییان خوێنده‌وه، په‌یامی خۆپیشانده‌ران به زمانی فارسی له لایه‌ن دكتۆر موشه‌هیدی و به زمانی كوردی له لایه‌ن مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی و به ئه‌ڵمانی له لایه‌ن هیوا ناسیح ه‌وه خوێنرانه‌وه، كه باس له ڕه‌وشی ئێستای زیندانییانی ئێران به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی كرا بوو وه داواكاری خۆپیشانده‌رانی له خۆگرتبوو. پاشان نوێنه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌ڤاڵ هه‌مزه وتارێكی پێشكشه‌ش كرد. هه‌ر له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، یه‌ك له نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی بۆ ڕادیۆیه‌كی بیانی دوا و باسی له خۆپیشاندانه‌كه كرد و په‌یامه‌كه‌ی پێگه‌یاندن، دواتر له لایه‌ن چه‌ند ژنێكی كوردی به‌شداربووی خۆپیشاندانه‌كه چه‌پكێك گوڵی ڕه‌شیان، وه‌ك نیشانه‌ی چه‌وساندنه‌وه و سته‌م و تاوانكاری له به‌رده‌م ده‌رگای باڵوێزخانه‌ی ئێران دانا.
پاش نزیكه‌ی دوو سه‌عات خۆپیشاندانه‌كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سێ لایه‌نی كوردستانی له‌گه‌ڵ سكرتێری گروپی په‌رله‌مانتاران بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی كورد كۆده‌بنه‌وه
له درێژه‌ی ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی كه حزب و ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان بۆ پشتگیری له زیندانییانی سیاسی و ڕۆژنامه‌نوسان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ڕۆژی ١٩/٩ كاتژمێر ٥ی ئێواره له شاری بێرنی پایته‌ختی سویسرا، (هیوا ناسیح) نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاك، (مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی و ره‌حمان ئیبراهیمزاده) نوێنه‌رانی حزبی دیموكراتی كوردستان، (مه‌سعودی ڕێواسی) نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رێز (Kaspar Haller) كۆبوونه‌وه. ناوبراو سكرتێری گروپی په‌رله‌مانتارانی سویسرا بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی كورد و لێپرسراوی به‌شی سیاسی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری ڕێكخراوی دادكۆكی له گه‌له هه‌ره‌شه‌لێكراوه‌كانه له سویس. هاوكات دۆستێكی نزیكی گه‌لی كورده.
نوێنه‌رانی سێ لایه‌نه كوردستانییه‌كه به‌درێژی باسی ڕه‌وشی گه‌لی كورد له ئێران‌دا و بابه‌تی مانگرتن له خواردنی زیاتر له ١٠٠ كه‌س له زیندانییانی كورد له زیندانه‌كانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران‌دا و داواكاریه‌كانی مانگرتوانیان كرد.
به‌رێزی زۆر به دڵسۆزی و په‌رۆشه‌وه گوێی بۆ قسه‌ی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه ڕادێرا و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیشی پێدرا، كه ناو و ژماره و جۆری بریاری دادگا و ڕه‌وشی زیندانییانی سیاسی و مه‌ده‌نی له خۆگرتبوو، هه‌روه‌ها باسی خۆپیشاندانه سه‌ركه‌وتوانه‌كه‌ی كه ئه‌م لایه‌نانه هه‌مان ڕۆژ بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له بێرن سازیانكردبوو، كرا. پاشان باس به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كاری ده‌سته جه‌معی و هاوكاری یه‌كتری كرا، له‌م مییانه‌دا به‌رێزی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به نوێنه‌رانماندا، كه ئه‌م لایه‌نانه و ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌وان هه‌روه‌ها هه‌ردوو گروپی (دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و مافی مرۆڤ) له په‌رله‌مانی سویس و فیدراسیونی ((swiss peace كه كه‌سانی پسپۆر و به ئاگای سیاسی له خۆ ده‌گرێت، پێكه‌وه كاری هاوبه‌ش بكه‌ن و به‌رێزی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ل گروپه ناوبراوه‌كان ڕێكبخات، به ئامانجی ئه‌وه‌ی پێكه‌وه هه‌وڵ بدرێت بۆ:
- ڕێكخستنی مێزگردێك بۆ باس له ره‌وشی كوردی ئێران به گشتی و زیندانییان به تایبه‌تی. - سازدانی كۆبوونه‌وه و سیمینار له په‌رله‌مانی سویسی و نیشاندانی فیلمی دۆكیۆمێنتی و داوه‌ت كردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دوو گروپی ناوبراو بۆی. - گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران و لێپرسراوانی حكومه‌تی سویسرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، كه چی‌یان پێده‌كرێت و چۆن ده‌توانن یارمه‌تییمان بده‌ن.
پاش نزیكه‌ی سه‌عات و دانیشتنه‌كه كۆتایی پێهات.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان له وڵاتی هوله‌ند.
رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 2008-09-21 له شاری ئارنهێمی وڵاتی هوله‌ند كۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له هوله‌ندا (هه‌ڤكاری) بۆ هه‌رچی زیاتری به‌رێوه‌بردنی كار و چالاكییه‌كانیان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان، رێکخست.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هێندێک بڕیار بۆ کاروباری کۆمیته‌که درا و چه‌ند پێشنارێکیش بۆ باشتر کردن و به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانییان له لایان به‌شدار بووانه‌وه خرانه‌ڕوو. هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار درا که دوو راگه‌یه‌ندراو به‌بۆنه‌ی "17 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆرکرانی دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا" و "پشتیوانیکردن له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا"، بنووسرێ.
پاش چه‌ند سه‌عات قسه و باس له‌سه‌ر کارووباره‌کانی کۆمیته‌که، کۆبوونه‌وه‌که سه‌رکوتووانه کۆتایی پێهات.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند 1 ڕه‌زبه‌ری 2708 22 سێپتامبری 2008
|