دەربارەى ئەو
مەترسییانەى لەسەر ئازادیی رادەربڕین درووست بوون،
بەیاننامەى ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسانی ناوچەى گەرمیان.
تیرۆرکردنی سۆران مامەحەمەو دەستدرێژى کردنە سەر یەحیا بەرزنجیء
هەڕەشەى کوشتن لەکۆمەڵێک رۆژنامەنوسی ئازاد‌و چالاکء پێشتریش کوشتنی د
عەبدولستار تاهر شەریف، سەرەتاى دەستپێکردنی قۆناخێکی ترسناکە لە
پێشێلکردنی ئازادى رادەربڕین، قوناخێک دەشێت هەموو ئەو ئومێدانەمان
وێران بکات کە بۆدروستکردنی وڵاتَێکی دیموکراسیء ئازاد هەمان بوو. ئەم
هەڵمەتە ترسناکە کەشء هەوایەکی وا دروست دەکات لەکوردستاندا کە ئیتر
هیچ ڕۆژنامەنوسء رووناکبیرێکی ئازاد نەتوانێت لەئاسودەیىء هێمنیدا بژى،
ئەوەى رۆژێک لەرۆژان شتێکی لەسەر گەندەڵىء خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتى
کوردیء بەرپرسەکانی نوسیبێت چاوەڕێ بێت شەوێک لەبەر دەرگاکەى خۆیدا
بیکوژن، بەمەیش کۆى ئەو دروشمانەى وەک مافی مرۆڤ، دیموکراسی، عەدالەت،
ئازادی بیروڕا و ..هتد ، کە ڕۆژانە دەسڵاتدارانی ئەم وڵاتە دوبارەى
دەکەنەوە پوچەڵدەبێتەوە.
سۆرانى شەهید لەسەر ئەو نوسینانە تیرۆر کرا کە بە زمانی کوردی و
لەسەرکێشەکانی خەڵکی کوردستان ئەینوسی، ئەو کەسانەی بە مۆبایل هەڕەشەى
کوشتن لەڕۆژنامەنووسانی ئازاد دەکەن کوردن، ئەوانەیش پەلامارى یەحیا
بەرزنجیان دا دیسان هەر کۆمەڵێک خۆپیشاندەرى کوردبوون کەبەناوی "خۆپیشاندانی
ئاشتیانەوە" هاتبوونە سەرشەقامەکان، ئەمەیش ڕادەى ئەو مەترسیانەمان
نیشان دەدات کە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین هەیە .
لەکاتێکدا ئێمە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی مادەى 140 و گەڕاندنەوەى ناوچە
دابڕاوەکان دەکەین، پێویستە وڵاتێکی هێندە ئارام و ئاسایشمان هەبێت کە
لەهەر تاریکیەکدا واهەست نەکەین پۆلێک بکوژ هابەدیار سەرمانەوە. بۆیە
جارێکی تریش داوا لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی
عێراقى فیدراڵ دەکەین، لەئاستی ئەم تاوانانەدا خۆیان بەبەرپرسیار بزانن
و بەدواداچونی پێویستى بۆبکەنء تیرۆریستان بخەنە بەردەم دادگایەکی
عادیلانە.
بەئیمزاى:
جەزا محەمەد، ئازاد عوسمان، محەمەد حسێن، عەتا
حسێن، دڵشاد ئەنوەر، پەیمان ئەمین، بێستون ژاڵەیی، دەشتى ئەنوەر، جیهان
محەمەد، دلێر عەبدولڕەحمان، رامیار عەبدولڕەحمان، شیلان محەمەد، عەباس
ئەنوەر، کەمال محەمەد، سامان عەزیز، سەباح عەلی جاف، سۆران کەریم،
تەڵعەت سەعدوڵا، عەبدوڵا مەلا نورى، ئاکۆ محەمەد شوانى، بارام سوبحى،
ساڵەح میروەیس،شاخەوان فایەق ، سلێمان جەرجیس، ئاسۆ شوانى، هەورامان
نیعمەت، فەرمان عوسمان، سەنگەر حەسەن، ئارام شێخ عەزیز.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ئەڵمانیا
تاوانبارە و دەبێ قەرەبوومان بکاتەوە!
بۆ / حکومەتى هەرێمی کوردستان
بۆ / پەرلەمانی کوردستان
بۆ / سەرجەم راگەیاندنەکان
ئیمڕۆ
لە هەولێر کۆنفرانسی رۆژنامەوانی باڵوێزی ئەڵمانیا لە عیراق ئەنجامدراو
گوێمان لێ بوو چۆن جەنابی د. هانز شوماخە وەک قوتابییەکی بەوەفای
گۆبڵز، لە بەرچاوی کەسوکاری قوربانیانی چەکی کیمیاوی ئەڵمانی و
وسەرجەمی گەلی کوردستان لەبری ئەوەی داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان
بکات ،بۆ بەشداری حکومەت و کۆمپانییە ئەڵمانییەکان لە تاوانەکانی بەعس
دژ بە خەڵکی کوردستان، کەچی قسەی دوور لە ڕاستی دەکات .
ئێمە بە بەڕێز شوماخە و حکومەتی کوردستان دەڵێین: حکومەت و
کۆمپانییەکانی چەکی کیمیاوی و پیشەسازی جەنگ لە ئەڵمانیا، بەشدارن لە
تاوانەکانی بەعس لەدژی خەڵکی کوردستان(بڕواننە بەڵگەنامەکان )، بۆیە
ئێمە بەناوی ناوەندی چاکەوە داواتان لێدەکەین:
1- ناڕەزایەتی خۆتان لەبەرامبەر باڵوێزی ئەڵمانیا دەرببڕن.
2- یەکەمجار دەبێ ئەڵمانیا قەرەبووکردنی قوربانیانی چەکی کیمیاوی بکات،
پاشان رێ بە کردنەوەی قونسولگەرییەکەی لە هەولێر بدەن.
ئێمە زۆر هەست بە شەرم دەکەین لە قسەکانی بەڕێز کەریم سنجاری و خۆزگا
بڕوات گوێز بژمێرێ، چونکە پەیوەندی ئەڵمانیا-کوردستان بە(بۆنەیەکی
مێژووی)ناودەبات و هیچی بەخەیاڵ نەهات لەبارەی تاوانەکانی ئەڵمانیاو
هەروا بە ئاسانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە کردنەوەی قونسولگەری ئەڵمانیا
لە هەولێر و مەشقپێکردنی سەربازی کوردستان لەلایەن فرۆشیارانی چەکی
کیمیاوی بە سەددام حوسین(باوکە شەرعییەکەی جاشەکانی کوردستان) .
لێرەوە داوا لە هەموو لایەک دەکەین هاوکاری ناوەندی چاک بن بۆ بە
دادگایی گەیاندنی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان ، ئەوانەی سەرچاوەی چەکی
کۆکوژی سەدام حوسێن بوون .
ئەڵمانیا تاوانبارە و دەبێ قەرەبوومان بکاتەوە!
ناوەندی چاک
4-8-2008
www.chaknews.com
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ناوه‌ندی چاک ،
بۆ ڕسوا کردنی بکوژانی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م ( سۆرانی مامه حه‌مه) ،
سه‌رۆکی پارتی چه‌پ و 4 ئه‌ندام په‌رله‌مانی سویدی, ئیدانه‌ی
تیرۆرکردنه‌که‌ی ده‌که‌ن.
یه‌کێک
له سیماکانی ناوه‌ندی چاک ، به‌پراکتیزه‌کردنی وته‌ی
به‌یانامه‌کانێتی ، هه‌ر بۆیه کاتێک له‌یه
که‌م
به‌یانامه‌ی ناوه‌ندی چاک په‌یمانمان دا که ناوه‌نده سیاسيیه
ئه‌وڕپیيه‌کان ، له تاوانی تیرۆری ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی كاراى چاک
( سۆران مامه حه‌مه) ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه ، ده‌ستمان به و
هه‌لمه‌ته له‌چه‌ندین وڵات کرد ، که ده‌بێت ئه‌وه بڵێین
ژماره‌یه‌کی یه‌کجار به‌رچاو له ناوه‌نده سیاسيیه جیهانیه‌کانمان
له‌م تاوانه ئاگادار کردۆته‌وه ، وه له‌ڕۆژانی داهاتوو گوێ بیستی
هه‌واڵی زیاتر له‌م باره‌يه وه ده‌بن.
هه‌ر له‌ڕۆژانی
یه‌که‌می تیرۆری شه هيدى قه ڵه م ( سۆارنی مامه حه‌مه) ، به
مه‌به‌ستی ڕسوا کردنی ئه‌م تاوانه‌و فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی
تا سنووری ئازادی سیاسی وڕۆژنامه‌گه‌ری له‌مه زیاتر به‌رته‌سک
نه‌کاته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیش بۆ سه‌ر ژیانی قه‌له‌مه بوێره‌کان
بوه‌ستێنێ و بکوژانی شه‌هید سۆرانیش ئاشکرا بكات وبيانداته دادگا ،
(کۆمیته‌ی سوێدی ناوه‌ندی چاک) په‌یوه‌ندی به چه‌ند پارت وڕیکخراوێکی
سوێدیيه وه کرد ، یه‌کێک له‌م پارتانه‌ی که ئاگادارمان کردنه‌وه
،پارتی چه‌پی سوێدی بوو ،که خۆشبه‌ختانه له به‌رواری 20080730 به
نامه‌یه‌ک هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به تیرۆرکردنی شه‌هیدى قه ڵه م
( سۆران مامه حه‌مه ) و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ بۆ قه‌له‌مه بوێره‌کان
ڕاگه‌یاند ، که‌ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یانامه‌که‌یانه به زمانی سوێدی
و کوردی .ده‌بێت ئه‌وه‌ش بلێێن ده‌قی ئه‌م به‌یانامه‌یه ئاڕاسته‌ی
به‌رپرسانی باشوری کوردستان کراوه.
ده‌قی نامه‌که
به‌زمانی سوێدی:

Stockholm 2008-07-30
Den 21 juli mördades
journalisten Soran Mama Hama kallblodigt framför
sitt hus i Kirkuk. Den 23-årige
Sorans enda brott var att han bedrivit
journalistiskt arbete. Som reporter vid tidskriften Levin hade han
avslöjat
korruptions- och prostitutionsnätverk
i Kirkuk, med kopplingar
till kurdiska politiker och den lokala polismakten.
Mordet på
Hama var inte en isolerad händelse.
Flera andra journalister
har nyligen erhållit
hot. I Irakiska Kurdistan framträder
allt tydligare
ett mönster
där
kritiker och obekväma
röster hotas till tystnad. Inte
minst rör
det fall då
problem som våld
mot kvinnor, prostitution,
korruption och nepotism påtalas.
Yttrandefrihet och tryckfrihet
är
demokratins grundpelare som förväntas att respekteras i ett samhälle som det kurdiska. Kurderna har själva kämpat i decennier för demokratin och för att kunna leva ett liv fritt från kontroll och hot.
De två
partierna, KDP och PUK, som dominerar den irakisk-kurdiska
politiken bär
ett tungt ansvar att bryta denna utveckling. Hoten mot
oberoende journalister och andra kritiker måste upphöra omedelbart.
Vi från
vänsterpartiet fördömer
mordet på
journalisten Soran Mama Hama och hoten mot de andra journalisterna.
Vi kräver att förövarna
ska omedelbart gripas och ställas
inför
rätta.
Lars Ohly Partiordförande
och riksdagsledamot (v)
Kalle Larsson
riksdagsledamot (v)
Amineh Kakabaveh riksdagsledamot (v)
Jacob Johansson
riksdagsledamot (v)
Hans Linde
riksdagsledamot (v)
ده‌قی نامه‌که به زمانی کوردی:
21
مانگی جولای رۆژنامه‌وان سۆران مامه حه‌مه له شاری که‌رکوک له ناو
ماڵی خۆیدا به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه تیرۆر ده‌کرێت. ته‌نها تاوانی سۆران
که 23 ساڵ ته‌مه‌نی بوو، ئه‌وه‌بووه که وه‌کو ژورنالیستێک
له‌گۆڤاری لڤین راپۆرتێکی له سه‌ر ، گه‌نده‌ڵی و تۆڕێکی سۆزانی له
شاری که‌رکوک ئاشکراکردووه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پۆلیسی شاری
که‌رکوکی تێدا پێوه‌ست بووه.
کوشتنی سۆران مامه حه‌مه رداوێکی گۆشگیر و ده‌گمه‌ن نه‌بووه.
ڕۆژنامه‌وانی تریش له‌م ماوه نوێیه‌دا دووچاری هه‌ڕه‌شه بوون. له
کوردستانی عیراق بواری ڕه‌خنه‌گرتن له گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتی
بنه‌ماڵه‌گه‌ری ڕۆژانه ته‌سکتر ده‌بێت و به هه‌ڕشه بێده‌نگ
ده‌کرێت، به‌تایبه‌تی به‌کارهێنانی زۆر دژی ژنان و ئه‌وانه‌ی کاری
سۆزانی ده‌که‌ن.
چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که ئازادی ڕاده‌ربڕین و بڵاوکردنه‌وه که کۆڵه‌که‌ی
دیموکراتیه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی که دووچاری
هه‌ڕه‌شه و کۆنترۆڵکردن بووه، که خودی کورده‌کان قوربانی زۆریان بۆ
داوه، ڕێزی لێبگیرێت.
هه‌ردوو پاریتی، پ‌د‌ک و ینک که له کوردستانی عێراق باڵا ده‌ستن ،
به‌رپرسیاریرتێکی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و گۆڕانکاریه
ترسناکه. ده‌بێت کۆتایی به هه‌ڕشه دژی ڕۆژنامه‌وانانی بێ‌سنوور و
ڕه‌خنه‌گران بهێنرێت.
ئێمه له پارتی چه‌پی سوید تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌وان سۆران مامه حه‌مه
ڕیسوا ده‌که‌ین و داوامان ئه‌وه‌یه که هه‌موو جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک
دژی ڕۆژنامه‌وانی دی ڕابگیرێت. هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ین که تاوانباران
خیرا بگیرێن و بدرێنه دادگا.
سه‌رۆکی پارتی چه‌پ و ئه‌ندام په‌رله‌مان
Lars Ohly ...ناوی ڵارش ئۆلێیه
ئه‌ندام په‌رله‌مان
….
Kalle Larsson...کاله لارشۆن
ئه‌ندام په‌رله‌مان
Amineh Kakabaveh..ئه‌مینه کاکه باوه
ئه‌ندام په‌رله‌مان وبه‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد له‌پارتی چه‌پ
Jacob Johansson یاکوب یۆنسۆن
ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسی به‌شی ئه‌نته‌رناسیۆنالی پارتی چه‌پ
له‌په‌ڕله‌مانی سوێد
Hans Linde ....هانس لیندا.
ناوه‌ندی چاک
کۆمیته‌ی سوێد
2008/08/03
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
|