خۆپیشاندانێکی
ئاشتیخوازانه له نهرویج!
داواکارین
هاوبهشیبکهن له خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانهدا له بهردهمی
پهرلهمانی نهرویجیدا، ڕۆژی شهممه. ڕێکهوتی 25.10.2008 ،
دهمژمێری 14 به کاتی ئهوروپا پاشنیوهڕۆ، بۆ بهرههڵستیکرند و
ڕهتدانهوهی بڕیاری حکومهتی نهرویجی وهرگیراو له مانگی 09.2008
دا بۆ بهرتهسککردنهوهی چوارچێوهی یاسایی پهنابهرێتی و دانانی
کۆمهڵیک مهرج و ئاستهنگ له بهردهم پهنابهران و قدهغهکردنی
داوای مافی پهنابهرێتی له حکومهتی نهرویجیدا، ئهم خۆپیشاندانه
به هاوکاری کۆمهڵێک له پارت و ڕێکخراو و کۆمهڵهی نهرویجی و
کوردستانی دهڕوات بهڕێوه و به هاوبهشیکردنی ههموو کهناڵهکانی
ڕاگهیاندنی بینین و بیستنی نهرویجی.
پارت و ڕێکخراو
و کۆمهڵه بهشداربووهکان!
__________________________
1/ کۆمهڵهی
کوردی سوری له نهرویج.
2/ ڕێکخراوی
لێبوردنی نێودهوڵهتی ـ نهریج.
3/ تۆڕی دژ
به ڕهگهزپهرستی له نوسینگه حکومیهکاندا.
4/ یهکێتی
نیشتیمانی کوردستان.
5/ ڕێکخراوی
دژ به ڕهگهزپهرستی.
6/ ناوهندی
چاک.
7/
کۆمهڵهی
ئهریتریای یهکگرتو.
8/ کۆمهڵهی
پهنابهرانی ئهثیوبی.
9/
کۆمهڵهی
هێڵی بهرگری.
10/
ڕێکخراوی
لاوانی حیزبی سۆسیالیستی نهرویجی.
11/
ڕێکخراوی
لاوانی حیزبی چهپی نهرویجی.
12/
ڕێکخراوی
لاوانی حیزبی گهلی مهسیحی نهرویجی.
13/
ڕێکخراوی
لاوانی حیزبی کاری نهرویجی.
14/
ڕێکخراوی لاوانی حیزبی سور.
15/
ڕێکخراوی
ڕزگاری منداڵانی نهرویجی.
16/
حیزبی
سوری نهرویجی.
17/
ڕێکخراوی
پهنابهرانی بێسنور.
18/
حیزبی
شیوعی نهرویجی.
19/
ڕێکخراوی لاوانی حیزبی شیوعی نهرویجی.
20/
ڕێکخراوی
لاوانی مرۆیی.
21/
ڕێکخراوی
گهشهی کوردستان.
22/
کۆمهڵهی ڕۆشنبیری کاوانی له نهرویج.
23/
کۆمهڵهی ڕۆشنبیری کوردی.
24/
ڕێکخراوی پهنابهرانی ئهفغانی.
بۆ زانیاری زیاتر!
پهیوهنی بکه بهم ژماره تهلهفوون و ئێمهیل ئهدرهسانهوه: ـ
95942633 96800551 99856356
Komela_ksn@yahoo.no
،
tilslutning@gmail.com
Vaterlandspaken
Grønland
Oslo-
N-0026
Norway
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
الاتحاد العام للاجئین
العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
___________________________________________________________
پەنابەران بە
ئیدعاکانی IOMهەڵناخەڵتێنرێن.
ماوەیەکە رێکخراوی IOM لەزۆربەی شارەکانی بەریتانیا سەرقاڵی گرتنی
کۆنفرانسە لەژیرناونیشانی "گەڕانەوە وئاوەدانکردنەوە". مەبەستی
ڕێکخراوی ناوبراو چەواشەکردنی پەنابەران و شیواندنی راستیەکانە
لەبەردەم رای گشتیدا سەبارەت بە واقعی ژیانی خەڵکی عێراق و ئەفغانستان.
پروپاگەندەی ئەوە دەکەن کە گوایە هاوکاری پێشکەش بە پەنابەران دەکەن
لە(چوارچێوەی)پرۆژەی "گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە"دا.
بۆ هەمان مەبەست ڕۆژی 20-10 لە لەندەن کۆنفرانسێکیان بەرپا کرد کە
ژمارەیەک رێکخراوی ئەفغانی وعێراقی، نۆینەری حکومەتی هەرێمی کوردستان،
نۆینەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لەگەڵ
ژمارەیەک لە هەواڵنیری دەزگاکانی راگەیاندن تییدا بەشداربوون.
لە سەر بانگهێشتی رێکخراوی ناوبراو وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی کە پێکهاتبوو لە(دەشتی جەمال-سکرتێری فیدراسیۆن) و (سەعد
موسەوی-پێشکەشکەری بەرنامەی بەشی عەرەبی کەناڵی سەتەلایتی ئاسۆ تی ڤی-
تەلەفیزیوونی فیدراسیۆن) لەم کۆنفرانسەدا بەشدار بوون.
سەرەتا قسەکەرانی ڕێکخراوی (IOM) دەربارەی رێکخراوەکەیان و پرۆژەکانیان
لە پێناو یارمەتی دان ودووبارەیەکگرتنەوەی پەنابەرانو کەسوکاریان
هەروەها دەربارەی ئاوادانکردنەوەو ئەو پرۆژانەی لەو پێناوەدا ئەنجامیان
داوە قسەوباسیان کرد و پاشان دەرگا بەڕووی پرسیارو مداخەلەی
بەشداربواندا کرایەوە.
دەشتی جەمال لەچەند بەشی بەرنامەکانی ئەم کۆنفرانسەدا هەوڵەکانی
رێکخراوی ناوبراوی بۆ هاوکاریکردنی سیاسەتی دژی پەنابەری حکومەتی
بەریتانیا بۆ ناچارکردنی پەنابەران بە گەڕانەوە ئاشکراکرد. ئەو
ئیدعایانەی کەلە راپۆرتەکەیاندا بەیانیانکرد بوو دایە بە ڕەخنەی تووندو
ووتی"ئەو راپۆرتەی ئێوە ئەمرۆ لەم کۆنفرانسەدا ئاماژەتان پێکرد دورە لە
واقعی ژیانی خەڵکی عیراق وئەفغانستانەوە . دەتانەوێت چاو دابخەن لە
ئاستی ڕاستیەکان. دەتانەوێ ئەو پرۆپاگەندەیە بەسەر ڕای گشتی بسەپێنن کە
گوایە لە عێراقدا پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و ئارامی بەرچاو بەدیدەکرێت، لە
کاتێدا عێراق وڵاتێکی داگیرکراوە، شەر و دەعوای تایفی ومەزهەبی وکوشتن
رۆژانە دریژەی هەیە ..ئێوە پەنابەران دەنێرنەوە بۆ کۆی !؟ بۆ کوردستان
کە بەم رۆژگارە تۆپخانەکانی ئێران و تورکیا دیهات وناوچە سنوریەکانی
بۆردمان دەکەن ،ناوچەیەک کە چارەنووسی سیاسی دیارنیەو بچوکترین حۆرمەتی
ئینسان و مافەکانی رێز لێناگیرێت. رۆژ نیە ژنان تیرۆرنەکرێن وەیان
نەکوژرین ..هەروەها ووتی ئێوە دەڵێن رێکخراوێکی سەربەخۆین بەڵام
بەداخەوە سەربەخۆ نێن! خەریکن پرۆژەی سیاسەتی دژی پەنابەری ئەم
حکومەتانە دەبەنە پێشەوە کەژیانی لە پەنابەران تاڵکردوە. ئەو
پەنابەرانەی لەڕێگای ئێوەوە ناچارکراون بە هەڵبژاردنی گەرانەوە ئەوانەن
کەهەموو ماف و پێداویستیەکانی ژیانیان لێ وەرگیراوەتەوە. ئەوانە ئەو
کەسانەن کە سوشیالیان نەماوە سوسیالیان لێسەندراوەتەوە خزمەتگواریەکان
ومافی کارکردنیان لێوەرگیراوەتەوە .." هەروەها ووتی" ساڵی 2005
پەنابەرێکی کورد(قادر ساڵح)کە خەڵکی سەیدسادقەو خاوەنی شەش منداڵە
لەرێگای ئێوەوە گەڕاوەتەوە ورفێنراوە، تائێستا چارەنووسی نادیارەو دوای
چەند مانگێک کچکەشی خۆی کوشتوە، ئەو پرسیارەم لە ئێوە هەیە:
1. ژمارەیەک لە پەنابەرانی کورد دوای ئەوەی ناچارکراون بەگەرانەوەو
لەرێگای ئێوەوە گەراونەتەوە بۆ کوردستان شکایەتیان هەیە لەئێوە.
زۆربەیان ئەو پارەیەیان پێ نەدراوە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی
بەریتانیاوە بۆیان دیاریکراوە و بڕەکەی 3هەزار پاوەنە. داواتان
لێدەکەین کە ئەوەمان بۆ رۆشن بکەنەوە و پێمان بڵێن ئەو بڕە پارەیە بۆ
نەدراوە بەو پەنابەرانە و بۆ کۆی چووە!؟ ئێمە ئامادەین لیستی ئەو
پەنابەرانە بخەینە بەردەم ئێوە لەرێگای نۆینەرمانەوە لە شاری هەولێر.
2. هاوڵاتی قادر سالح کە لەرێگای ئێوەوە گەڕاوەتەوە ئێستا ڕفێنراوە
لەژیر سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەوبارەیەوە چی دەڵێن؟
ئەوان لە وەڵامدا ووتیان"ئێمە سەربەخۆین سەر بە حکومەتێکی دیاری کروا
نیین، بەڵام حکومەتی بەریتانیاو حکومەتەکانی ئەوروپا(EU ) هاوکاریمان و
پشتیوانمان دەکەن..ئێمە کەس بەزۆر نانێرینەوە وزەخت ناهێنیین.. ئێوە
لیستی ئەو پەنابەرانەمان بدەنێ کە ئەو پارەیەیان وەرنەگرتوە لەڕێگای
ئۆفیسمان لە کوردستان پرسیار دەکەین و بۆدانی پارەکەشمان مەرجی تێدایە"
بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکەیان تەرخان کرد بۆ بەشداری چەند هاوڵاتیەک کە
لەلایەن ئەو رێکخراوەوە گەرێنرابوونەوە بۆ کوردستان و ئەفغانستان. ئەو
دوو کەسەی کەلە هەولێرەوە بەرێگای تەلەفوونی بەشداریانکرد بەداخەوە
رایانگەیاند کە ئێستا لەکوردستان ئەمنیەتو ئاسایش بەرقەرارەو ئەوان
بەو کۆمەکە 1500 پاوەندەی کە لەلایەن رێکخراوی (IOM)وە پیان دراوە
ژیانیان بنیات ناوەتەوە لە کوردستان!! پاشان ماوە کرایەوە بۆ پرسیار
لەو کەسانەی لەکوردستانەوە بەشداربوون..
سکرتێری فیدراسیۆن داوای لەو دوو هاولاتیە کرد کە لە ئۆفیسی
هەولێری(IOM) وە پەیوەندیەکەیان بۆ رێکخرابوو، کە راستیەکانی واقعی
کوردستان بە ئەمانەوە بگەیەنن بە بەشداربوانی کۆنفرانسەکە .هەروەها
لێپرسین: ئایە هاوڵاتیەک بەڕاستی دەتوانێت بە 1500 پاوەن بزنس وەژیان
دابمەزرێنێت لەکوردستاندا؟ پاشان خەڵکیکی زۆر وەک ئێوە گەڕاونەتەوەو
ئەو بڕە پارەیەی ئیوە باسی دەکەن وەرنەگرتوە ؟
چەند رێکخراوی تر پرسیاریان ئاراستە کردن. پیان ووتن: ئێوە دەڵێن
بەرێگای IOM گەڕاوینەتەوە کوردستان. ئایە ئێمە چۆن بزانین ئەو قسەی
ئێوە وایە؟ چ فورمێک وەیان نامەیەکتان پیە ئەوە بسەلمێنیت بۆ ئێمە ؟
هەمان رۆژ ژمارەیەک لەبڵاوکراوەکانی فیدراسیۆن وراگەیاندن سەبارەت بە
هاوڵاتی (قادر ساڵح)لەنیو بەشداربوان بڵاوکرایەوە ورادیوی کوردی دەنگی
ئەمریکاو وئاسۆ تی ڤی لەگەڵ سکرتیری فیدراسیۆندا چاوپێکەوتنیان ئەنجام
دا .
شاری مانچستەر:
رۆژی 13-10 هەمان کۆنفرانس لە دریژی چالاکی تەبلیغاتی رێکخراوی (IOM)
دا لەشاری مانچستەر سازکرا.
لە و کۆنفرانسەدا (سەرهەند عەلی، ئاکۆ سالار)هەڵسوراوانی فیدراسیۆن
بەمەبەستی بەرگری لەمافە ئینسانیەکانی پەنابەران وبەرپەرچدانەوەی
پیلانی رێکخراوی ناوبراو لەچەند بەشی بەرنامەکەدا بەشداریانکرد. ئەوان
لەگۆشەی جیا جیاوەو بەپرسیار ئاڕاستەکردن راستیەکانیان بۆ ئامادەبوان
خستە روو . ئەوان ووتیان:"ئەو کەسانەی لەرێگای ئێوەوە گەراونەتەوە
ناچارکراون و هیچ رێگا چاریەکیان بۆ نەماوەتەوە . تەواوی
خزمەتگوزاریەکانیان لێگیراوەتەوە. پارەیەکی زۆر بۆ ئەم پرۆژانەی
باستانکرد سەرف کراوە. هەروەها پارە نەدراوە بەو پەنابەرانەی پێویست
بووەپیان بدرێ..". هەروەها لەهەمان کۆنفرانسدا ئاماژە بەکەیسی قادر
ساڵح دەکرێت .. لە بەشێکی تردا کە تایبەت بوو بەو هاولاتیانەی لەرێگای
ئەو رێکخراوەوە گەرابوونەوە کوردستان کە هەمان ئەو کەسانە بوو
لەکۆنفرنسی لەندەن بەرێگای تەلەفونی بەشداربوون لە هەولێرەوە ،(سەرهەندو
ئاکۆ) بە رێکخراوی ناوبراویان ڕاگەیاند: ئەوانەی هاتوون دروستکراوی
خۆتانن قسەکانیان هیچ پەیوەندی نیە بە راستیەکانی ژیانی خەڵکی کوردستان
..پاشان ئەو پارەی دانراوە بۆ ئەو پرۆژەیە بۆ کۆمەکی ئەو پەنابەرانەی
پێناکەن کە لێرە ژیان دابمەزرێنەوە؟
ئەم هەوڵانەی ڕێکخراوی ناوبراو دریژەی سیناریویەکی چەواشەکارانەی ئەم
رێکخراوەیە بەمەبەستی دەستگرتنی ئەم حکومەتانە بۆ بردنە پێشەوەی
سیاسەتی دژی پەنابەریان. ئەم حکومەتانە کەنایانەوێت ئەو راستیە بەرەسمی
بناسن کە سیاسەتیان لەعێراق و ئەفغانستان شکستی خواردوەو بەو هۆیەشەوە
ئەم دوو کۆمەڵگایەیان لەرووی سیاسی و ئابووریەوە کێشاوەتە ناو
گێژاوى شەری بەردەوام و ناجێگیرى و دیارنەبوونى چارەنووسی
دانیشتوونەکەی، دەیانەوێ بەزۆرو ناچارکردن پەنابەران بۆ ئەم دوو وڵاتە
بنێرنەوە . بارودۆخێکی سیاسیو ئەمنی و ئابووری کەلەم دوو وڵاتەدا هەیە
خۆی هۆکارێکە بۆ کۆچی بە لێشاوی خەڵکی ئەم دوو وڵاتە بەگشتی و لاوان
بەتایبەتی کەڕۆژانە بەدەیان وسەدان وڵات بەجێ دەهێڵن و ڕوودەکەنە
ژیانى پەنابەرێتى .
بەداخەوە حکومەتی هەرێمیش لەبەرخاترى قازانج و بەرژەوەندی سیاسی خۆی
دەست لە یەخەی پەنابەران ناکاتەوە. بۆ ئەوەی وانیشانی ڕای گشتی بدات
کە پرۆسەی سیاسی لەعێراقو کوردستان دیمکراسی و مافی هەموان دابینکراوە
، دەستی حکومەتە ئەوروپیەکان و ڕێکخراوی ناوبراو دەگرن بۆ ناردنەوەی
بەزۆری پەنابەران .
هاوکاریان دەکەن بۆ ئەوەی ئۆفیسەکانیان لەکوردستان بکەنەوە و
خزمەتگوزریان پێشکەش دەکەن.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی هەوڵەکانی ئەم لایەنانە بۆ
گێرانەوەی پەنابەران لەدەلالی و بازرگانی کردن بەژیانیانەوە زیاتر بە
شتێکی دیکە نازانێ بەو پەڕی تواناوە هەوڵ دەدات بۆ ڕیسواکردنی و
بەشکستکێشانی !
سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
22-10-2008
____________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905
d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com
www.federationifir.com.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دهزگای هاوپشتی
ئێوارهیهکی هونهری سازدهکات بۆ شێوهکاری ناسراوی کورد
لهم
ئێوارهیهدا ئیسماعیل خهیات نوێترین کارهکانی خۆی به ئامادهبوونی
خۆی نمایش دهکات.
شوێن
و کات:
سوێد
..
شاری
یۆتۆبۆری
ستیگبیر لیدن
18
لهرێگهی سپۆرڤاگنهکانی
..3..9..11
کاتژمێر
17..
رۆژی شهمه،
بهرواری
25.10.2008
هاتن
بۆ ههمووانه
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له ئۆدینسهی دانمارک پێشانگایهکی تایبهت
به کورد دهکرێتهوه.
سروه
محهمهد شهریف
به مهبهستی ناساندنی کلتوری کورد به گهلانی دونیا ئێستا له
خۆئامادهکردنین که به هاوکاری کلتور هوس ههڵسین به کردنهوهی
پێشانگایهک تایبهت به کورد له شاری( ئۆدینسه ) وڵاتی دانمارک بۆ
ئهممهبهسته ههر بهڕێزێک کهلوپهلی کوردهواری یان ڕوداو و کارهساتهکانی
که بهسهر گهلهکهمان هاتووه به وێنه یاخوود ڤیدیۆیی لا دهس دهکهوێ
دهتوانن لهم پێشانگایه بهشدار بن وهیان بۆمانی بنێرن له دوای
پێشانگا بۆتانی ڕهوانه دهکرێتهوه به هیواین تهلهفزیۆنه
کوردی-یهکانیش هاوکاریمان بکهن له ئهرشیفی ئهو
بهرنامه کلتوریی و سیاسیانهی که
ئهبنه هۆی دهوڵهمهندکردنی پێشانگا.
بۆ زانیاری زیاتر دهتوانن پهیوهندی بکهن بهم ژماره تهلهفۆنه
004540844984
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
یاریزانێکی بە
توانای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
لە یاری تۆپی
پێی ئاسیا بۆ گەنجان لە بواری گۆڵکردنەوە به یەکەم دهرچوو.
ئامادە کردنی: شەهرام
عەزیزی
کاوە
ڕەزایی یاریزانی بە توانای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە یانەی وەرزشی
گشتی وڵاتی ئێران یاری دەکات، لە خولی یارییەکانی ئاسیا بۆ گەنجان،
توانی ئەو یاریزانەی نێۆ گۆڕەپانی یارییەکان بێت کە گۆڵی زۆری کردووە،
شایانی باسە توانای ئەم یاریزانە لە زۆربەی ڕۆژنامە وهرزشییەکانی
ئاسیاو ئوسترالیا لە ئاستێکی باشدا باسی لێوەکراوە، چاوەڕوانی
یاریزانێکی بە هیزی لێدەکرێت، بەڵام بە هۆیی کوردبوونیەوە ڕۆژنامە و
میدیاکانی ئیران گرنگییەکی ئەوتۆیان پێ نەداوە.
هیوای سەرکەوتنی
زیاتر بۆ کاک
ڕەزا دەخوازین، و دەڵیین هیوادارین کە لە نزیکترین کاتدا وڵاتە
داگیرکراوەکهی کاک ڕەزا کە کوردستانی خۆشەویستە، سەربەخۆ و سەربەست
بێت، کاک ڕەزاش توانا وەرزشییەکەی بگوازێتەوە نێۆ یانەی
وڵاتەکەی خۆی.
کاک کاوە ڕەزایی
خەڵکی
ناوچەی گیلانی ڕۆژئاوای سەربە پارێزگای کرماشانە، تەمەنی
16 ساڵ و 5
مانگە.
کرماشان
|