الاتحاد العام للاجئین العراقیین فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR ____________________________________________________
حسین عەلی قوربانیەکی تری سیاسەتی ووڵاتانی ئەوروپا و حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی 10-8-2008
IFIR:PO.BOX1575،ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991 00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905 www.csdiraq.com www.federation.org
--------------------------------------------------------------------------------------
هەروەها ووتی ئێمە داواکارین فیدراسیۆن
دەنگمان بگەیەنێت بە تەواوی خەڵکی کوردستان رێکخراوە لایەنەکان
پشتیوانیمان بکەن" 07743697993
ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی 10-8-2008
____________________________________________________________
--------------------------------------------------------------------------------------
راگه‌یاندنى هاوبه‌ش.
به دواى ریكه‌وتننامه‌كه‌ى 6/6/2008 ى پارتى كارى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و كونگره‌ى نیشتمانى كوردستاندا و پاشئه‌وه‌ى سه‌كۆى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانیش ئه‌و ریكه‌وتنامه‌یه‌ى په‌سه‌ند و پیرۆزكرد و بریارى به‌شداریكردنی دا له كونگره‌دا. نوێنه‌رایه‌تى هه‌ر سێ لایه‌نى ناوبراو رۆژى 8/8/2008 له كۆبونه‌وه‌یه‌كیاندا له باشوورى كوردستان، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی خه‌باتى به‌ره‌یى هه‌موو ئه‌و پارت و ریكخراو و تاكه‌كه‌سانه كرده‌وه كه باوه‌ریان به‌سه‌ربه‌خۆیى كوردستان هه‌یه. ئه‌وه‌شیان دووپاتكرده‌وه كه كۆنگره‌ى نیشتمانى كوردستان رێکخستنێکی به‌ره‌ییانه‌یه نه‌ك پارتیانه و هه‌موو به‌شداربوانى كۆنگره بۆیان هه‌یه كه‌سێتیی خۆیان و سه‌ربه‌خۆیى خۆیان بپارێزن. له‌م قۆناغه‌شدا، خه‌باتیان چرِده‌كه‌نه‌وه بۆ پاراستنى قه‌واره سیاسییه‌كه‌ى باشوورى كوردستان و ئاراسته‌كردنى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى كه‌مافێکی ره‌واى نه‌ته‌وه‌كه‌مانه. هاوكات له‌گه‌لڕ هه‌ولدان بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى و چه‌سپاندنى سه‌روه‌ریى یاسا و نه‌هێشتنی هه‌موو ته‌نگژه ئابوورییه‌كان و دابینكردنى دادى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ژیانى خه‌ڵك و هه‌ژاران له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه، وه‌ك ئه‌ركى هه‌نووكه‌یى و به‌په‌له‌ى ئه‌م قۆناغه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتى یه‌كگرتوومان له‌پێناوی ئامانجه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا !
سه‌كۆى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان پارتى كارى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان كونگره‌ى نیشتمانى كوردستان 8/8/2008
--------------------------------------------------------------------------------------
راگه‌یه‌ندراوی پاک سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی خانه‌قین.
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 10 ئاگۆستی 2008، ده‌ستی ره‌شی تێرۆر گه‌یشته خانه‌قین و به‌داخه‌وه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێکی مینڕێژكراو له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئه‌و شاره‌دا دوو هاوڵاتی شه‌هید و زیاتر له بیست و پێنج كه‌سی تر بریندار بوون. هاوكات زیانێكی ماددیی زۆریش به‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه‌وتووه و نزیكه‌ی 30 ئۆتۆمۆبیلیش سووتاون.
حاشاهه‌ڵنه‌گره که ئه‌م کرده‌وه‌یه به‌شێکه له هه‌وڵه‌کانی دوژمنانی کورد له پێناو جێبه‌جێ کردنی پیلانه‌کانیان دژ به کورد و کوردستان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌ویی به‌شێکی زۆر له شارۆچکه‌ی خانه‌قین، دووابه‌دووای ئازادکرنی عێراق، توانی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئاسه‌واری ته‌عریب له خۆ بسڕێته‌وه و خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنێکی که‌م وێنه‌دا 98% یان به لیستی 730 و هاوپه‌یمانیی کوردستان دا و هاوکات ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی خانه‌قین به بڕیارى 131 له 21/8/2006 دا به گشت ده‌نگێكه‌وه داوای كرد خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام به هۆی خراپیی باری ئه‌منییه‌وه به‌شێک له كورده ئاواره‌كانی شارۆچكه‌ی خانه‌قین ئاماده نیین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان. هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه رێگای بۆ به‌شێک له عه‌ره‌به‌کانی خانه‌قین وه‌کوو ناوچه‌ی "سه‌عدیه" خۆشکردووه که که‌ڵک له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن و داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکه‌ن نه‌خرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. داواکاریی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی سه‌عدیه له کاتی سه‌ردانی ماوه‌ی رابردووی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ خانه‌قین، نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه.
ئه‌م کرده‌وه‌یه له کاتێکدا روو ده‌دا که کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ده‌ستی داوه‌ته تێکدانی ئاسایشی ده‌ڤه‌ره‌که و هێندێک ناوچه‌ی سنووریی خانه‌قینی تۆپباران کردووه. هه‌ر بۆیه ده‌رده‌که‌وێ که وڵاتانی ناوچه‌که‌ش خوازیاری ناسه‌قامگیریی ئاسایش و ئاڵۆزیین له کوردستاندا و بێگومان ده‌ستی ده‌ره‌کی له کرده‌وه تیرۆریستییه‌کاندا هه‌یه.
پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای مه‌حکووم کردنی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه، داوا له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کا زۆرتر هه‌وڵی سه‌قامگیرکردنی ئاسایش و هێمنی له‌و ناوچه‌یه‌دا بدا. هاوکات سووربوون له‌سه‌ر کورد و کوردستانی بوون و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، بۆ هاوڵاتیانی خانه‌قین و به‌گشتی گه‌لی کورد له باشووری کوردستان، به باشترین به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی کرداری تیرۆریستان و تیرۆریستپه‌روه‌رانی ناوچه‌که ده‌زانێ.
پارتی ئازادیی کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئارِاسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری قوربانیانی کاره‌ساته‌که ده‌کا و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێ.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 21 گه‌لاوێژی 2708 11 ئاگۆستی 2008
|