،توندوتیژی کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگادا
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌ندی داهێنانی فیلمی کوردی؛ فستیڤاڵی فیلمی کوردی گه‌ڕۆك له باکوری خۆرئاوای به‌ریتانیا.
له پێناو به‌ره‌وپێش بردنی پیشه‌سازی فیلمی کوردی و لێک نزیککردنه‌وه‌ی تواناکان، ناوه‌ندی داهێنانی فیلمی، بۆ ئاشناکردنی شارستانی‌یه‌تی کوردی به شارستانی‌یه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی تر و دروستکردنی پلاتفۆڕمێک بۆ فیلم سازانی کورد که نمایشی کاره‌کانیانی تیا بکه‌ن.
له‌م شارانه نمایش ده‌کرێن: کانی
148Darby
Street ،Bolton، BL3 6JR
یان خالد ژماره 07926257979 Salford arts THEATRE, Kemsing Walk ، Off Liverpool St، Salford، M5 4BS
* بێری: 23/11/2008 ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه کاتژمێر 6 تا 10 شه‌و له‌م ناونیشانه: The Met، Market Street، Bury، BL9 0BW 01617612216 بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ئالان ئه‌مین ژماره 07916288095 * ئۆڵد ترافۆرد: 28/11/2008 ڕۆژی هه‌ینی کاتژمێر 6 تا 9 ی ئێواره له‌م ناونیشانه: WFA، 9 Lucy Street، Old Trafford، M15 4 BX
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ئالان ئه‌مین ژماره 07916288095 * ویگن: 30/11/2008 ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه کاتژمێر 6 تا 9 ی ئێواره له‌م ناونیشانه: Hall Gate House، Frank Street، Wigan، WN1 1HP
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ئالان ئه‌مین ژماره 07916288095 یان زانا کوردستانی ژماره 07955674802
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له هه‌شتایه‌مین ساڵڕۆژی جاڕدانی مافی مرۆڤ دا ڕێکخراوی Amnesty (لێخۆشبوونی گشتی نێوده‌وله‌تی)، به‌شی خۆر هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریکا، کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆیان ساز کرد.
ناوه‌ندی چاک 14/11/2008 chak_org@yahoo.com
www.chaknews.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌وازیَك له فیدراسیۆنه‌وه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌رِیَگای (IOM) وه گه‌رِاونه‌ته‌وه بۆ كوردستان برِی 3000 پاوه‌ندیان وه‌رنه‌گرتوه. ئازیزان!
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر دوای ئه‌وه‌ی وه‌لاَمی ره‌فزیان وه‌رگرتووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا داوایان لیَكراوه كه ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ریَنه‌وه بۆ ولاَتی خۆیان، ئه‌وانیش له‌ریَگای ریَكخراوی (IOM) وه له‌ژیَر ناوی" پرۆژه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌دا" گه‌راونه‌ته‌وه بۆ كوردستان، به پیَ بریاریَكی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌و ریَگایه گه‌راونه‌ته‌وه بۆ كوردستان برِی نزیك به (3000) هه‌زار پاوه‌ندیان بۆ دیاری كراوه پیان بدریَت وه‌ك كۆمه‌ك به‌پیَ چه‌ند مه‌رجیَكی دیاری كرا‌و به‌ناوی"بنیادنانه‌وه ودروستكردنه‌وه" ئه‌و برِه پاره‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گریَته‌وه كه له ریَگا ریَكخراوی ناوبراوه‌وه به‌خواستی خۆیان گه‌راونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك ئاگادار كراوینه‌ته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له و په‌نابه‌رانه په‌یوه‌ندیان به سكرتاریَتی فیدراسیۆنه‌وه كردوه زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌كوردستان ئه‌و پاره‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتوه له‌ویَش ئۆفیسه‌كانی (IOM ) له سلیمانی و هه‌ولیَر وه‌لاَمیان ناداته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆن له كۆنفرانسی ریَكخراوی ناوبراودا رِۆژی 20-10 له له‌نده‌ن شكایه‌تیَكی خسته به‌رده‌م ریَكخراوی ناوبراوه له‌سه‌ر ئیدعاكانیان ، ئه‌وانیش داوایان له فیدراسیۆن كرد لیستی ته‌واوی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئه‌و بره پاره‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتووه بخاته به‌رده‌میان.
هه‌ربۆیه ئیَمه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی وه داوا له ته‌واوی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كه‌یان كه له‌ریَگای ریَكخراوی (IOM) گه‌راونه‌ته‌وه كوردستان وه ئه‌و پاره‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتوه وه‌یان كیشه‌یه‌كیان هه‌یه له‌زووترین كاتدا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به نۆینه‌رانی فیدراسیۆن له سلیمانی و هه‌ولیَر به‌و ژماره ته‌له‌فوونانه‌ی كه له‌خواره‌وه هاتووه ، تا بتوانین په‌یگری وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه بكه‌ین .
تكایه ئه‌و زانیاریانه‌مان به‌ده‌ست بگه‌یه‌نن كه پیَویستن تا فیدراسیۆن به‌دواچوون بكات له‌سه‌ری له‌پیَناو وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه بۆ په‌نابه‌ران :
1. ناوی سیانی ئه‌و په‌نابه‌ر كه له‌به‌ریتانیاوه گه‌راوته‌وه بۆ كوردستان به ریَگای (IOM) 2. موالید. 3. به‌رواری گه‌ِرانه‌وه بۆ كوردستان . 4. دانیشتووی چ شاریَك وه‌یان شاروچكه‌یه‌كن له كوردستان.
ئه‌م زانیاریانه بگه‌یه‌نه به‌نۆینه‌ری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی له هه‌ولیَر (به‌شدار عه‌لی) به‌ژماره‌ی(07504486474) ، له سلیمانی په‌یوه‌ندی بكه به (شوكاك عبدول ستار) به ژماره‌ی (07707679334)
داواكارین له ته‌واوی ده‌زگاكانی رِاگه‌یاندن و میدیاكان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ریَ رِیزو پیَزانیندا ئه‌م بانگه‌واز بلاَو بكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ریَزماندا
ده‌شتی جه‌مال سكرتیَری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی 12-11-2008
______________________________________________________________ IFIR:PO.BOX1575,ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK Tel:0044 7856032991 00447895636633,0041787557786,004799387599,003584404464905 d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com www.federationifir.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
.کۆڕێک بۆ حسه‌ین یه‌زادنپه‌نا له پاڵتاک
به ئاگاداری هه‌مووان ده‌گه‌یه‌نین سه‌عات 9 شه‌وی هه‌ینی 14/11/2008 به‌کاتی ناوه‌ندی ئوروپا و کاتژمێر 8 به کاتی له‌نده‌ن و 11 به‌کاتی کوردستان به‌رێز کاك حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان له ژوری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ له پالتاك، بابه‌تێك له ژێر سه‌ردێڕی " فیدرالیزم له ئێران له روانگه‌ی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه" پێشکه‌ش ده‌کا.
کۆمیته‌ی راگه‌یاندنی پارتی ئازادیی کوردستان /22 خه‌زه‌ڵوه‌ری /2708 - /12نۆامبر/2008
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دیپۆرتی دووباره‌ی "سه‌رحه‌د فایق " رێکه‌وتنی نیوان حكومه‌تی به‌ریتانیاو حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
هه‌روه‌ك له راگه‌یاندنی پیشوتردا ئاگادارمان كردنه‌وه په‌نابه‌ر"سه‌رحه‌د فایق"دوای ئه‌وه‌ی به‌كه‌له‌پچه‌کراوی و به‌ئیهانه و سوكایه‌تی له‌گرتووخانه‌ی (كۆڵن برۆك) له له‌نده‌نه‌وه به‌ریگای ئه‌رده‌ن دیپۆرتی فرۆخانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولیر ده‌كریته‌وه، له‌وی وه‌ر‌ناگیرته‌وه به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی ناوی له‌نیو كۆمپیوته‌ردا نیه و ره‌وانه‌ی به‌ریتانیا ده‌کرێته‌وه. ئێستا بۆ جاری دووه‌م حکومه‌تی به‌ریتانیا "سه‌رحه‌د"ی ئاگادارکردۆته‌وه که به پیچه‌وانه‌ی خواستی خۆی دیپۆرتی كوردستان ده‌كریته‌وه.
شایانی ئاماژه‌پێکردنه له‌ماوه‌ی رابردوودا بێجگه له سه‌رحه‌د چه‌ند په‌نابه‌ری دیکه که ناویان له کۆمپیوته‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێردا نه‌بوه له‌وانه(دڵشاد ،ئامانج ،عوسمان..) به‌هه‌مان شیوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانه‌وه وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی چه‌ندین جار حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه که ئه‌وان هیچ رێکه‌وتنێکیان نیه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌ریتانیا بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران، به‌ڵام ئه‌م نمونه‌یه‌ی سه‌رحه‌د و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دیکه که له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر وه‌رنه‌گیراون ئاماژه‌یه‌کی رۆشنه بۆ ناراست بوونی ئه‌و ئیدیعایانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم. ئه‌مه نیشانی ده‌دات که حکومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێ ئه‌و په‌نابه‌رانه وه‌رنه‌گرێته‌وه. ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌و ئیدیعایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم که" بریاری ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بریاری حكومه‌تی به‌ریتانیایه ئیمه ناچارین وه‌ریانبگرینه‌وه" ئیدیعایه‌کی چه‌واشه‌کارانه‌یه.
ئێستا که حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێ سه‌رحه‌د دیپۆرت بکاته‌وه مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی کوردستان رێك که‌وتوون بۆ نارنه‌وه‌ی. مانای وایه که حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان پیشوه‌خت ئیتیفاق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا ده‌کات بۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. به‌مجۆره شه‌ریکه تاوانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه له ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی کورد که به‌هه‌زار ده‌ریسه‌ری و به‌نرخی موجازه‌فه‌کردن به‌ژیانیان گه‌یشونه‌وته ئه‌ورپا.
حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان وه‌كوچۆن جاری یه‌که‌م "سه‌رحه‌د فایه‌ق" و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی دیکه‌ی وه‌رنه‌گرته‌وه که ناویان له کۆمیوته‌ردا نه‌بوو، واته ره‌زامه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێم وه‌رنه‌گیرابوو له‌سه‌ر دیپۆرتکردنه‌وه‌یان وحكومه‌تی به‌ریتانیا ناچار بوو بیانگێڕێته‌وه بۆ به‌ریتانیا، به‌وجۆره ده‌توانن هیچ په‌نابه‌رێکی کورد كه به‌زۆر دیپۆرتی كوردستان ده‌كریته‌وه، وه‌رنه‌گرێته‌وه.
داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ده‌ست له‌م سیاسه‌ته دووفاقیه هه‌ڵگریت. په‌نابه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان به‌مه چه‌واشه ناكرین. ته‌نها بۆ ساتیك دور له قازانجپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی خۆتان بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌زاران په‌نابه‌ر و که‌سوکاریان بکه‌نه‌وه. ئێوه ده‌توانن ده‌رگای ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران دابخه‌ن ته‌نها به‌وه‌ی که وه‌ریان مه‌گرنه‌وه.
سكرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی 12-11-2008
______________________________________________________________ IFIR:PO.BOX1575,ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK Tel:0044 7856032991 00447895636633,0041787557786,004799387599,003584404464905 d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com www.federationifir.com
|