15-8-2008
___________________________________________________
---------------------------------------------------------------------------------
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له یادی 29 ساڵه‌ی شه‌ڕی کۆماری ئیسلامی به دژی کورد و پشتیوانی له داوای كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست، کوردستانیانی وڵات داگیرکراو.
29 ساڵ پێش له ڕۆژی 28 ی گه‌لاوێژی 2679 ی کوردی، 1358 ئێرانی، له سه‌ر ده‌ستوری خومه‌ینی به ناوی ده‌ستوری جیهاد به دژی گه‌لی کورد، شه‌ڕی کۆماری ئیسلامی ئێران به دژی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ کرد، پاسدارانی تازه دروست کراوی کۆماری ئیسلامی ئێران، که به فتوای ئایه‌توڵاکه‌یان خومه‌ینی و به مه‌به‌ستی به جێگه‌یاندنی وه‌زیفه‌ی شه‌رعییان بێ به‌زه‌یانه که‌وتنه گیانی خه‌ڵکی کوردستان، له گه‌وره و بچوک و پیرو لاو ده‌ستیان نه‌بوارد و قه‌تڵ و عامێ خه‌ڵکیان کرد، هه‌ر له مانگی سه‌ره‌تایی له‌و شه‌ڕه ناحه‌قه‌دا به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی بێتاوانی کوردستانیان شه‌هید و بریندار و ده‌ربه‌ده‌ر کرد.
کوردستانیانی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری.
هه‌روه‌ک ئاگادارن که شه‌ڕی کۆماری ئیسلامی ئێران له یه‌که‌م ساته‌کانی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه تا ئیستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌وه، چ به شه‌ڕی جه‌کداری، بڵاو کردنه‌وه‌ی مه‌وادی موخه‌ده‌رات له ناوچه‌کانی کوردستان، دروست کردنی کۆسپی ئابوری له ناوچه‌کانی کوردستان، گرتن و تۆقاندنی خه‌ڵک، هه‌روه‌ک ده‌بینین که له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا و له پێش چاوی میدیاکانی جیهان و ڕێکخراوه‌کانی مرۆڤ دۆستی جیهانی، دیسان ده‌ستیان کردوه به قه‌تڵ و عام و گرتن و ده‌ربه‌ده‌رکردنی کوردانی ئازادی خواز چالاکی بواری مافی مرۆڤ.
خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان وێرای ئه‌و هه‌موو تاوانانه که ڕیژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به دژی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌لآتی کوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، جوڵانه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له وڵات داگیرکراوه هه‌رگیز به چۆکدا نه‌هاتووه‌و بگره خه‌بات له بواره جیاوازه‌کاندا هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
به خۆشییه‌وه ئه‌منه‌ستی ئینته‌ر ناشیونال له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی واته ڕاپۆرتی ساڵی 2008. ڕاپۆرتێکی تێر‌و ته‌سه‌لی له سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر کورد ه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بڵاو کردوه‌ته‌وه، که ئه‌و راپۆرته له سه‌رتاسه‌ری جیهان بلاوکراوه‌ته‌وه و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی له کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر گه‌لی کورد ئاگادار کردوه‌ته‌وه، دیاره ئه‌و ده‌ستکه‌وته نێۆ نه‌ته‌وه‌ییه‌ش له ئاکامی چالاکی به‌رده‌وامی کوردستانیانی ناوخۆی وڵات و رووداوه دڵته‌زێنه‌کانی ئه‌م 2 ساڵه‌ی ڕابووردوه، که ده‌یان ڕؤله‌ی کوردمان به حوکمی له سیداره‌دان و به‌ندی درێژ خایه‌ن سزا دراون.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پێشوازی له بانگه‌وازی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ده‌که‌ین، و داوا ده‌که‌ین له گشت پارت ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، با هه‌موومان له ژێر هه‌ر ناوێک بێت له ده‌وری یه‌ک نزیک بیننه‌وه له خه‌می ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بین، بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی جیهان له ئه‌و هه‌موو ڕووداو کاره‌ساتانه‌ی که له میژووی ده‌یه‌کانی ڕابوردوا ڕویداوه‌وی ئه‌و ڕووداوانه‌ش که له‌م سه‌رده‌مانه‌دا ڕووده‌دا، دووری ئێمه له یه‌کتر وا ده‌کات که ڕوداو و کاره‌ساته‌کانمان ناتوانێ ده‌نگدانه‌وه‌ی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت،هاوکاتیش بێزاری و نائۆمێدی له نێۆ خه‌ڵکدا دروست ده‌کات.
ئێمه وێرای ئه‌و 3 خاڵه داوا کراوه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه دڵسۆز‌و خه‌مخۆره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هاوکات داوا ده‌که‌ین که با به په‌له له هه‌وڵی دروست کردنی به‌ره‌یه‌ک یا ناوه‌ندێکی هاوکاری پارت و لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رنامه و پروتوکۆڵی هاوبه‌شمان بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداو ێکی چاوه‌ڕوان کراو له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یاسایه‌کی کاتی له مه‌نفا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دروست بکه‌ین، که له پاش نه‌مانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران خه‌ڵکه‌که‌مان به پێی یاسایه‌ک ژیانی ڕۆژانه‌یان به‌رنه سه‌ر، با ئێمه کوردستان بکه‌ین به نموونه له پێش چاوی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بن ده‌ستی ئێران. بوونی ڕێکخراوێکی یه‌کگرتووی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌توانێ زیاتر کارامه بێت له ئاست حکومه‌ت و ڕێکخراوه‌کانی جیهانیدا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی.
هه‌روه‌ک ده‌بینین که له باشوری کوردستان چ پلانێک بۆ سه‌ر که‌رکوک و ناوچه‌دابراوه‌کانی دیکه‌ی باشوری کوردستان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌ک پارت ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، زۆر زوو وه خۆمان نه‌که‌وین ویه‌کگرتوو نه‌بین و خه‌مخۆری شار‌و ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌بین، ئه‌وا زۆر به ئاسانی ناوچه‌کانی ئورومییه و لورستانمان ده‌که‌ونه به‌ر مه‌ترسی پلانی نه‌یاران و دوژمنانمان.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هیوادارین که گشت پارت و لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وڵامی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی کورده دڵسۆزه‌کانی ناوخۆی وڵات بدنه‌وه‌و پێشوازی لێبکه‌ن، هاوکات داواکارین له گشت کوردستانیانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌میشه فشار بخه‌نه سه‌ر پارته سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و داوایان لێبکه‌ن له یه‌ک نزیک ببنه‌وه.
بژی یه‌کرێزی و ته‌بایی کوردستانیان، هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ کوردستانێکی ئازاد و دیمۆکرات و سه‌ربه‌خۆ .
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، 16ی گه‌لاوێژی 2708 ی کوردی.
|