بانگه‌واز :
سه‌باره‌ت به
پرسی کۆمه‌لیک پێشمه‌رگه‌ی گوردانی شوان که به‌دیلی گوله‌باران کران.
بۆ به‌ڕێزان :
پارت و لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ
دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی – لقه‌کانی کوردستان
پارێزه‌رانی دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه
هه‌روه‌کو ئاگادارن ، کۆماری ئیسلامی ئێران ، له پرۆسه‌ی تاوانی
هه‌ڵه‌بجه‌دا ، له پاڵ تاوانی گه‌وره‌ی به‌عس به رامبه ر به خه لکى
شارى هه له بجه ، تاوانێکی دیکه‌ی ئه‌نجامدا ، ئه ویش کوشتنی 72
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بوو ، که به‌شێکیان به دیل گیران و دواتر
ئیعدام‌کران ، به هه‌موو پێوه‌رێک ئه‌و تاوانه ، ده‌چێته چوارچێوه‌ی
تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه‌وه .ئێمه داوا له هه‌موو
لایه‌ک ده‌که‌ین ، هه‌وڵ بدرێت ئه‌م تاوانه وه‌ک به‌شێک له دۆسییه‌ی
هه‌ڵه‌بجه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بکرێت ، تاوانبارانی به ئه‌نجامدانی
ئه‌م تاوانه به پێوه‌ره کانی دادگا سزابدرێن .
ڕێکخراوه‌کانی دژ به جینۆساید و داکۆکیکه‌ر له
مافی مرۆڤ..
با هه‌موومان داوای دادپه‌روه‌ری ته‌واوه‌تی بکه‌ین ، ناکرێت له یه‌ک
پرۆسه‌ی تاواندا ، باسی تاوانێک بکریت ، چاو له به‌شێکی هه‌مان تاوان
بپۆشریت .پێویسته هه‌موومان داوای دادگایی‌کردنی کۆمه‌ڵکوژی
پێشمه‌رگه‌کانی گوردانی شوان بکه‌ین .
ناوى به شیک له قوربانیانى ئه م تاوانه :
ساڵی 1367
4. غوڵام حه‌ق به‌یان - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
5. شه‌هلا کڵاوقوچی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی شاری
هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
6. هوشه‌نگ زه‌ندی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی شاری
هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
7. که‌یوان مه‌هاجێر - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
8. جه‌ماڵ ره‌زایی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی شاری
هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
9. جه‌مشید خزرادوزی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
10. موختار ئه‌وێهه‌نگ - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
11. سه‌باح باوه‌رێز - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
12. فه‌رهاد حاجی میرزایی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی
گرتنی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل
گیرابوو.
13. عه‌تیه شه‌ریفی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
14. عه‌لی مرادی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی شاری
هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
15. جه‌مال ئه‌سکه‌نده‌ری - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی
گرتنی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل
گیرابوو.
16. جه‌بار سه‌ید مرادی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
17. جه‌میل ئه‌حمه‌دی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
18. شه‌هریار حه‌یده‌ری - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
19. حیکمه‌ت ئیسماعیلی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
20. که‌ماڵ سهیدمرادی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
21. زه‌مانه قادری - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی شاری
هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
22. که‌ماڵ نه‌زه‌ری موقه‌ده‌م - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی
گرتنی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل
گیرابوو.
23. حه‌بیبوڵا فاتحی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
24. که‌ماڵ ئه‌لیاسی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی
شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
25. ناسر هادی - سنه - ساڵی 1366، 1988 له جه‌ره‌یانی گرتنی شاری
هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئێرانه‌وه به دیل گیرابوو.
ناوه‌ندی چاک
www.chak.be
www.chaknews.com
7-12-2008
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کەمپینی پشتگیرى:
ئازادکردنى دکتۆر
عادل حوسێن ڕادەگەیەنێت.
ئیوارەى ئەمڕۆ (7/12/2008) بەهۆى هەوڵ و تەقەلاى کەمپینى پشتگیرى
لەدکتۆر عادل حوسێن و بەشێک لەدەزگاکانى ڕاگەیاندن و سەندیکاى
ڕۆژنامەنووسانى کوردستان و هەوڵ و هیمەت و ڕەزامەندى هەردوو سەرۆکایەتى
هەرێمى کوردستان و حکوومەتى هەرێمى کوردستان و پشتگیرى زۆرى ئەو
ئازیزانەى لەناوەو دەرەوەى کوردستان لەگەڵمان هاودەنگ و پشتیوان بوون،
دکتۆر عادل حوسێن کە بە(6)مانگ حەکمدرابوو، ئازاد کرا.
بەم بۆنەیەوە کەمپینى پشتگیرى سوپاس و پێزانى خۆى بۆ سەرجەم ئەو کەس و
لایەنانەو ڕێکخراوو سەندیکاو ڕۆژنامەنووسانە دەگەیەنێن کەئەو ماوەیە
هاوکارو پشتیوانمان بوون.
دکتۆر عادل حوسێن ڕۆژنامەنووس و بێژەرى دیارى هەردوو تەلەفزیۆنى گوڵان
و زاگرۆس، لەمانگى ئازارى 2007 دا لەژمارە (321) رۆژنامەى هاوڵاتیدا
بابەتێکى زانستى بەناوى (سێکس کۆم ) بڵاوکردبۆوە، ئەوکات بۆ ماوەى (6)
مانگ عیادەکەى داخراو بەرنامەى تەندروستى لەتەفزیۆنى زاگرۆس
لێسەنرایەوەو ڕۆژى (24/11/2008) دواى ئەوەى داواکارى گشتى لەهەولێر
سکاڵایەکى بەتومەتى پێشلکردنى ئادابى گشتى لەسەر تۆمار کرد‌و دادگایى
کرا، بەشەش مانگ زیندانى پێ بژاردنى (125000)هەزار دینارى عێراقى
حوکدراو، نزیکەى دوو هەفتەبوو لەزیندانى محتەى شارى هەولێر زیندانى
بوو.
کەمپینى پشتگیری‌کردن لەد.عادل
حوسێن:
1/
ڕۆژنامەنووس بڵـــنــد
مســـتەفا
2/
ڕۆژنامەنووس ئیـبراهیــم
عەباس
3/
ڕۆژنامەنووس ئەژین عەبدولخالق
4/
ڕۆژنامەنووس دیــلان
ڕەشــــــاد
7/12/2008- هەولێر
pshtgiry@ymail.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌ره‌و کۆنفرانسی ناوه‌ندی چاك 2009
ڕاگه‌یاندنی
ناوه‌ندی چاك سه‌باره‌ت به‌کۆنفرانسی ناوه‌ندی چاک ـ ی ئه‌وروپا!
بۆ ئاگاداری
هه‌موو ئه‌ندامان و دۆستانی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژبه‌ئه‌نفالكردن‌و
جینۆسایدی گه‌لی كورد- چاک، له‌ڕۆژانی
( 3
،4)ی مانگی (1) یه‌کی 2009دا ناوه‌ندی چاک ـ له ئه‌وروپا له وڵاتی
ئه‌ڵمانیا کۆنفرانسێک سازده‌کات. کۆمیته‌کانی ( کوردستان، ئه‌مرکیا،
که‌ندا، ئوسترالیا) به‌شداری راستهوخۆو ناراسته‌وخۆ ده‌كه‌ن و
بۆ سه‌رخستنی كۆنفرانس
ڕاپۆرتی
تایبه‌تی خۆیان ئاراسته ده‌كه‌ن.
ڕۆژهڤێی
کۆنفرانس:
1/
خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی کۆمیته‌کان.
2 /
خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندی پرۆژه‌ی ئاماده‌کراوی کۆمیته‌ی نه‌رویجی
ناوه‌ندی چاک، له‌سه‌ر سیاسه‌تی گشتی و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی کاری
ڕێکخراوه‌یی ناوه‌ندی چاک.
3/ باسێک
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی خۆئاماده‌کردن بۆ سازدانی کۆنگره‌یه‌کی گشتی و
به‌رفراوانی دووهه‌می ناوه‌ندی چاک.
4/
پیاچونه‌وه‌یه‌کی گشتی به په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ناوه‌ندی چاکدا.
5/ هه‌وڵی
جدی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ی که هه‌رله دوای کۆنگره‌ی
یه‌که‌مه‌وه به‌رۆكی ناوه‌ندی چاکی گرتووه‌و به‌هۆیه‌وه ده‌رگیری
بوو.
په‌یامێکی کورت-
:
هه‌موو ئه‌و
به‌ڕێزانه‌ی که ڕۆژێک له‌ناوه‌ندی چاكدا ئه‌ندام بوون، یان دۆستی
ناوه‌ند بوون و ئێستا دوورکهوتونهتهوهو كارناكه‌ن، یان له
(چاکبێ) دا كار ده‌كه‌ن، به‌ڕێز و خۆشه‌ویستیه‌وه بانگهێشتی
کۆنفرانسیان ده‌که‌ین. چونكه کۆنفرانسی هه‌موو ئه‌ندامانی ناوه‌ندی
چاک ـ ه به بێجیاوازی بیر‌و ڕاو هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌ی که
دروستبوون به هۆی کێشه‌کانه‌وه.
ئێمه
به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین، به‌رێزه‌وه بانگهێشتیی هه‌موو
ئه‌ندامان بكه‌ین، تا چیتر قولبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان نه‌بنه مایه‌ی
كوشتنی زمانی دیالۆگ و بنه‌ما دیموكراسیه‌كان، ده‌بێت پێوانه‌و
نه‌فه‌سی دیموكراسیهتمان زیاتر بكه‌ین، بۆیه به هه‌موو برواو
توانای دیموكراسیهتمانهوه پێشوازی ده‌که‌ین له هه‌موو ئه‌ندامان،
هیوادارین دوور له دوودڵی و خۆسه‌پاندنی هیچ که‌س و
دهستهگهریهکهوه چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کان بدۆزینه‌وه‌و هه‌موو
ورده‌کاریه‌کانیشی رابگه‌یه‌نین.
ئه‌گه‌رچی
ئه‌م کۆنفرانسه بۆیهكگرتنهوه و پێكهاتنه‌وه نیه! له‌گه‌ڵ ئه‌و
به‌رێزانه‌ی له‌ناوه‌ندی چاك رۆیشتوون، به‌ڵام ده‌شێت
یهکگرتنهوهشی تێدا له دایك ببێ، به زه‌مینه خۆشکردن بۆ
کۆنفرانسێکی به‌رفراون بۆ سه‌رجه‌م کۆمیته‌و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاک
که بتوانرێت کات و شوێنی بۆ دیاری بکرێت و دوابڕیاری له‌باره‌وه
بدرێت. ئه‌مش ههستكردنمانه به به‌رپرسیارێتی كاری رێكخراوه‌ییمان،
ههستكردنمانه به به‌رپرسیارێتی هه‌لومه‌رجی كوردستان، بێئه‌وه‌ی
گوێ به‌و نهزعه ناته‌ندروسته بده‌ین كه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه
به لاوازی‌و ده‌سته‌پاچه‌یی لێك ده‌داته‌وه!. له کاتی به
ده‌نگه‌وه‌هاتنی وئامده بوونی چاکبێ دا بۆ ئه‌م په‌یامه! له ئێستا‌و
هه‌رچ کاتێکی تردا، ڕایده‌گه‌یه‌نین که چاره‌سه‌ری ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ی
خواره‌وه ده‌بنه بنچینه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و یه‌کگرتنه‌وه: ـ
1/ دانانی میتۆدێکی مه‌ده‌نیانه‌و
دیموکراتیانه‌ی توند‌و تۆڵ بۆ کاری ڕێکخراوه‌یی ئه‌م ناوه‌نده‌ی كه
چه‌ندین چالاكی گرنگی ئه‌نجامداوه‌و چه‌ندینی تریشی
لهههگبهدایهو ئه‌مه‌ش ته‌نها به تهباییو لێك تێگهیشتنو
دیالۆگی مه‌ده‌نیانه به هه‌موو جیاوازیهكانهوه ئه‌نجام ده‌درێن.
به بروای ئێمه باشترین رێگه چاره بۆ ته‌ندروست بوونی
ناوه‌نده‌كه‌و كارابوونی ئه‌وه‌یه به‌هه‌موو لایه‌ك رێگه نه‌ده‌ین
که‌س ناو‌و ناوبانگی ناوه‌ندی چاك بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆی به‌كار
بهێنێ، واته کارکردن له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێکخراوێکی پرۆفیشناڵ
.
2/ لێپرسینه‌وه له‌و که‌سانه‌ی که
به‌شی زۆریان به‌رده‌که‌وێت له قولكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان‌و پێیان
داده‌گرت له‌سه‌ر جیابوونه‌وه و داوای دوو ڕێکخراویان ده‌کرد بۆ
ناوه‌ندی چاک.
3/ لێپرسینه‌وه له هه‌موو
سهرپێچیو گه‌نده‌ڵیی دارای و ئیداری‌و شیواندنی شیرازه‌ی كاری
رێكخراوه‌یی که کاتی خۆی به‌رپابووبوو له ناوه‌ندی چاک دا.
4/ دوور خستنه‌وه‌ی ناوه‌ند له
ئه‌دای سیاسی‌و سیاسه‌تی میکاڤیللیانه و به پاشكۆ كردنی حزب‌و به
كارهێنانی ناوه‌نده‌كه که له‌ژێر په‌رده‌ی دۆستایه‌تیه‌وه
ئه‌نجامده‌دران. ڕهتکرندهوهی هه‌وڵی هه‌ر حیزبێک که بیه‌وێت که‌ڵک
له‌م ناوه‌نده وه‌ربگرێت بۆ مه‌رام و خزمه‌تی ئه‌جندای خۆی.
بۆ راگرتنی
كه‌شی دیموكراسی‌و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كۆنفرانسه ڕایده‌گه‌یه‌نین و
په‌یمان ده‌ده‌ین، هه‌موو پیوانهیهكی رێكخراوه‌یی پیاده‌ده‌كه‌ین،
سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسهكهشمان سه‌ركه‌وتنی ناوه‌نده‌كه‌یه، كه
ده‌توانێ رێزی راسته‌قینه‌ی رۆحی شه‌هیدان وقوربانیانی جینۆسایدی
گه‌لی کورد فه‌راهه‌م بكات، ئێمه که ئه‌م کۆنفرانسه ڕاده‌گه‌یه‌نین
و ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان خستۆته ده‌ستوری كارمانهوه ،
ده‌مانه‌وێ هه‌ستی لوتبهرزیو غروری نارێكخراوهیی له‌ریشه
ههلكێشینو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش بشكێنین كه‌له‌به‌رده‌م پێكهاتنه‌وه‌و
ئاشتیدایه، یان به‌لای كه‌مه‌وه لێك جودابوونهوهیهكی
مه‌ده‌نیانه‌و نۆرماڵ " . به‌و په‌ری جورئهتو هه‌ستكردن به
لێپرسراوێتیه‌وه، ئاماده‌یی خۆمان ده‌رده‌برین بۆ هه‌موو
لێپرسینه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن له رێكخراوه‌كان‌و
كه‌سانی پسپۆروتایبتمهند له‌كاری رێكخراوه‌یی‌و كه‌سایه‌تی
یاساییه‌وه‌و ئاماده‌ی هه‌ر ئهنجامو سزایهكیشین که بكه‌وێته
ئه‌ستۆی ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاك.
0049 5141482133
0049 5451937385
ناوه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه
دژبه
ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
chak.org@gmmail.com
konfransi2008@gmail.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به تووندی
ئیدانه‌ی سه‌پاندنی حوکمی زیندانی نادادپه‌روه‌رانه‌ی له‌یلا زانا
ده‌که‌ین.
ڕژێمی
تورکیا ، بانگهێشتی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر فشار
بخه‌ن سه‌ر په‌که‌که به سزادانی وه‌ک حیزبێکی تیرۆریست!، له کاتێکدا
که په‌که‌که له ژێر فشاری ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی تورکیادا که هاوڵاتی
کورد ئه‌وپه‌ڕی بێمافی ده‌چێژێت و نه‌ک هه‌ر به پله دوو ته‌ماشا
ده‌کات، به‌ڵکو به تورکی شاخیشیان ناوده‌بات، ده‌ستی داوه‌ته خه‌باتی
چه‌کداری. ئه‌م حکومه‌ته نادادپه‌روه‌ره‌ی خۆی به دیموکرات ده‌زانێت
و بانگهێشتی دیموکراتیه‌ت ده‌کات، ڕۆژ به رۆژ ملهوڕانهتر له شه‌رێکی
نابه‌رابه‌ردا به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد له تورکیادا زوڵم‌و زۆر
ده‌کات. کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که دژایه‌تی هه‌موو ئه‌و حیزب و
لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌ش ده‌کات، که سڤیلن و خه‌باتی سیاسی ده‌که‌ن،
له داخستنی ده‌نگی ڕۆژنامه‌کان وکپکردنی ده‌نگی رۆژنامه نوسانی کورد
وه‌ک رۆژنامه‌ی (ئازادیا وڵات) و زیندانیکردنی کورده سیاسیه‌کان
له‌سه‌ر قسه‌کردن و لێدوانی سیاسی. ئه‌وه بۆ دووهه‌م جاره که
که‌سایه‌تی سیاسی و په‌رله‌مانتاری کورد له‌یلا زانا له‌سه‌ر لێدوان و
قسه‌کردن وسوێند خواردن له په‌رله‌ماندا به کوردی، سزایه‌کی
نادادپه‌روه‌رانه ده‌سه‌پێنرێت به سه‌ریدا بۆ ماوه‌ی 10 ده‌ساڵ.
ناوه‌ندی چاک، زۆر به توندی ئه‌م دادگاییکردنه‌ی( له‌یلا زانا)
ئیدانه و مه‌حکومده‌کات و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌تی تورکی به‌رامبه‌ر
به گه‌لی کورد وه‌ک هه‌لوێستی حکومه‌ته تۆتالیتاره‌کانی سه‌ده‌کانی
ناوه‌ڕاستی مێژووی مرۆڤایه‌تی ته‌ماشا ده‌کات.، نه‌ک حکومه‌تێک که
خۆی به حکومه‌تی سکولار و مۆدێرن ده‌زانێت. حکومه‌تی تورکی
بهمکردهوانهی به‌رامبه‌ر به کورد که ته‌ڕو وشک وه‌ک یه‌ک
ده‌سوتێنی و دهستناگێڕێتهوه له هه‌موو پێشێلکاریه‌کی مافی مرۆڤی
کورد، هه‌موو حکومه‌ته سه‌رکێش و جینۆسایدکارهکان شه‌رمه‌زار ده‌کات.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژبه ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
www.chak.info
chak.org@gmail.com
|