سوپاسنامه‌ی ناوه‌ندی چاک بۆ به‌ڕیز کاک هادی بابه‌شێخ. هانز شتاینکرۆفه‌ر خه‌ڵاتی زیوی ده‌به‌خشێت به به‌ڕێز هادی بابه شێخ!
له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵ و تێکۆشانه مرۆییه به‌رزه‌ی به‌ڕێز هادی بابه‌شێخ و خاتو (ڕازیه) هاوسه‌ری به‌ڕێزی، له چاودێری و به‌خێوکردنی کۆمه‌ڵێک منداڵی کوردستان له ماڵی خۆیاندا، به تایبه‌تی هه‌ردوو زارۆک(عه‌لی و ڕه‌یان) که له ئه‌نجامی هه‌وڵ و کۆششی به‌رده‌وامی ڕێکخراوی(پردی ئاسمانی نێوان عێراق و ئا‌ڵمانیا)دا که کۆمه‌ڵێک که‌سی مرۆڤدۆستی کورد و ئاڵمانی کاری تیا ده‌که‌ن، بۆ گه‌یاندنی ئه‌و منداڵانه‌ی که بوون به قوربانی ده‌ستی ڕه‌شی جه‌نگ و کاره تیرۆریستیه‌کان، به تایبه‌تی منداڵانی که‌مئه‌ندامان و نه‌خۆشه‌کان بۆ چاره‌سه‌کردن له نه‌خۆشخانه‌کانی ئاڵمانیادا.
هه‌وڵ و کۆشش و جوامێری به‌ڕێز کاک هادی بابه‌شێخ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاک، له ڕێکخراوی ناوبراودا و له ماندووبوونێکی زۆری خۆی و هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌که‌ی له به‌خێوکردنی ئه‌و منداڵانه له‌ماڵی خۆیاندا و ڕاده‌ستکردنه‌وه‌یان به سه‌لامه‌تی به ده‌ستی که‌سوکاریان، بووه جێگه‌ی سوپاس و پێ‌زانین و نرخاندنێکی گه‌وه‌ره له لای شاره‌وانی ئیبنبورۆن و پێدانی خه‌ڵاتی زیوی به به‌ڕێزیان .
له به‌رواری 20ی 5 ی 2008 دا سه‌رۆکی شاره‌وانی ناوبراو به‌ڕێز( هانز شتاینکرۆفه‌ر) ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌خشیه کاک هادی بابه‌شێخ.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک، پیرۆزبایی ئه‌م خه‌ڵاته له هاوڕێی خۆشه‌ویست و ماندوونه‌ناسمان کاکه هادی و هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌که‌ی ده‌که‌ین و هیوادارین نموونه‌یان زۆر بێت له ناوه‌ندی چاک ـ دا.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
په‌یوه‌ست بن به مانگرتنی درێژخایه‌نی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا و کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی‌تر له شاری زوریخ.
بۆ کۆتایی هێنان به شه‌پۆلی وه‌ڵامی نێگه تیڤ ، بۆ ڕێگه‌گرتن له ناردنه‌وه‌ی به زۆری په‌نابه‌ران، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و گرتن و حوکمی 18 مانگ زیندان، بۆ ڕاگرتنی به زۆر گه‌رانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ که‌مپه گشتیه‌کان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو مافێک به مافی کارکردن و هه‌موو بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. بۆ لێنه‌سه‌ندنه‌وه‌ی مافی مانه‌وه‌ی کاتی و ساڵانه. وه بۆ به ده‌سهێنانی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موو. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا و کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی سویسری و په‌نابه‌ری وڵاتانی تر،له چه‌ن رۆژی داهاتودا ، له شاری زوریخ له جێگه‌یه‌ک که داگیر ده‌کرێ مانگرتنێکی چه‌ن رۆژه ده‌سپێده‌که‌ین. وه هه‌ر لێره‌وه پێویسته ئه‌وه رابگه‌یه‌نین که کۆمه‌ڵێک له په‌نابه‌ری کوردی عێراق خۆیان ناونوسکردوه بۆ به‌شداری له‌م مانگرتنه ،ئێمه سه‌ره‌ڕای ده‌سخۆشیمان له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی تا ئێستا به‌شدارن له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌شه‌وه بانگه‌وازی هه‌موو په‌نابه‌رانی کوردی کوردستانی عێراق ده‌که‌ین له زوترین کاتدا بۆخۆناونوسکردن و به‌شداری و پشتیوانی ئاگادارمان بکه‌نه‌وه.
چه‌ند خاڵێکی پێویست :
1ـ ئه‌م مانگرتنه ،نیشاندانی و ناڕه‌زایه‌تی به کۆمه‌ڵی ئێمه‌یه دژ به به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و مانگرتن نیه له خواردن. 2ـ شوێنی خه‌وو خواردن دابینکراوه و ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداری مانگرتنه‌که ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر له شاری تره‌وه هاتبن خه‌رجی هاتوچۆیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته بلیته‌کانیان نه‌فه‌وتێنن. 3ـ باشتره ئه‌و که‌سانه مانبگرن که ڕه‌فزیان هه‌یه ، ئیقامه‌ی کاتی واتا ئێف یان هه‌یه، وه‌یان ئێن یان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو که‌سێک ده‌توانێ به‌شداری مانگرتنه‌که بکات. 4ـ مه‌رج نیه هه‌موو که‌سێک بتوانێ هه‌موو ڕۆژه‌کان بمێنێته‌وه، هه‌ر که‌س ئاماده بوو به‌شدار بێت پێویسته پێمان ڕابگه‌یه‌نێ که چه‌ن ڕۆژ و کام ڕۆژ ده‌توانێ بمێنێته‌وه. 5ـ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاماده‌ن به‌شدار بن ،ناو‌و ژماره ته‌له‌فون و ناونیشان و کۆپیه‌کی پێناسه کانیان به ئێمه بده‌ن. 6ـ کاتی ده‌سپێکردن و شوێنی مانگرتنه‌که به هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ڕا ده‌گه‌یه‌نری که به‌شداری ده‌که‌ن.
تێبینی/
1/له ئیستادا شوێنی مانگرتنه‌که ڕاناگه‌یه‌نین و ته‌نها به‌و که‌سانه دوترێ که به‌شداری ده‌که‌ن. 2/ داوا له سه‌رجه‌م میدیای کوردی ده‌که‌ین بۆ هه‌ر زانیاری و به دواداچونێک په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ن. به ئومێدی مانگرتنیکی سه‌رکه‌وتوو.
تکایه بۆ خۆناونوسکردن یان هه‌ر زانیاریه‌کی تر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
ئه‌حمه‌د عه‌لی .0788532004 جةمال كؤشش 0787557786 موحه‌مه‌د عه‌بولکه‌ریم 0786754781 خالد حه‌مه 0764941555 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا 08/12/2008 _____________________________________________
جه‌مال کۆشش 0787557786 ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 www.csdiraq.com www.federationifir.com IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌موو په‌نابه‌رانی کوردی عیراقی له سویسرا و که‌س وکاریان له کوردستان.
ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراق له سویسرا به‌ره‌و خراپ بوون ده‌ڕوات. هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داواکه‌یان ره‌دده‌کریته‌وه، ناسنامه‌ی مانه‌وه‌یان بۆ نوێنانه‌که‌نه‌وه، له‌سه‌ر کارده‌رده‌کرین، کاتیکی دیاریکراویان بۆ دیاریده‌کریت تا سویسرا جیبهیلن یان ره‌وانه ده‌کرین بۆ شوینیک که ته‌نها خواردن و سه‌رپه‌نایان بۆ دابین ده‌که‌ن یان زیندانی ده‌کرین له‌و زیندانانه‌ی که ئاماده ده‌کرین بۆ ناردنه‌وه. ئیمه له سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا و نوینه‌رانمان له شار وکانتۆنه‌کان که له‌خواره‌وه ناووژماره ته‌له‌فونیان هاتووه، داوا ده‌که‌ین که‌س وکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ڕه‌وشه سه‌خته بونه‌ته‌وه و به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئێستا له زینداندان به‌زووترین کات په‌یوه‌ندییمان پێوه بکه‌ن بۆهاوکاری و پشتگیری و پێدانی زانیاری و ڕینوێنی گرنگ.
داوا له هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌و سایته ئینته‌رنیتیانه ده‌که‌ین که‌ئه‌م روونکردنه‌یه‌یان بۆ نێردراوه له گه‌ل رێز وسوپاسی پێشه‌کی ئیمه بڵاویبکه‌نه‌وه. ناو و ژماره ته‌له‌فون:
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا _____________________________________________
جه‌مال کۆشش 0787557786 ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 www.csdiraq.com www.federationifir.com IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان و، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ!
رۆژی 2008/12/7، ده‌مژمێر (5) تا (7)ی پاشنیوه‌ڕۆ، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نووسینگه‌ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، له‌نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه به‌ڕێزان کاک عارف باوه‌جانی، کاک رێبوار ئه‌حمه‌دزاده، کاک فه‌رهاد ئه‌لیاسی، کاک هێمن پاژۆمان و، کاک کاردۆخ ئه‌حمه‌دی به‌شداربوون. نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان بریتیبوون له: هاوبیر سیروان کاوسی، هاوبیر سمکۆ عه‌لی، هاوبیر شوان به‌رزنجی، هاوبیر ئه‌مین وه‌یسی و هاوبیر سێڤر هه‌ولێری.
سه‌ره‌تا، شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌لایه‌ن هاوبیرانی کۆنگره‌وه به‌خێرهاتن کران. پاش لێدوان و شیکردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا، سه‌باره‌ت به بارودۆخی کوردستان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تیی، جه‌خت له‌سه‌ر پێوه‌ندیی زیاتر و گه‌رموگوڕتری نێوان هه‌ردوولا و هه‌موو لایه‌نه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کرا.
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان و پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هاوده‌نگ بوون له‌وه‌ی که هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان ئامانج و ستراتیژیاندا نییه و، پێویسته پێکه‌وه تێ‌بکۆشن بۆ په‌ره‌پێدانی ئامانج و بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوخۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێویسته خه‌بات بکه‌ن بۆ سازکردنی به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که به‌پێی باوه‌ڕ و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی بچێت به‌ڕێوه.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌پێناوی ئازادی و دێمۆکراسی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان!
2008/12/8
|