بەیاننامەى نوسینگەى کوردستانى ناوەندى "چاک" دژ بە دەستگیرکردنى گیراوەکانى ئەمڕۆى شارى سلێمانی.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ره‌شه و راونان و لێدانی ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاک سه‌رکوتکردنی ده‌نگێکی جودای مرۆڤدۆسته.
ماوه‌یه‌که لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشوری کوردستان له باشوری کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ستیانکردووه به هه‌ره‌شه و هێرش بۆسه‌ر ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاک. واپێده‌چێ ئه‌م کاره رێکخراوه و به‌رنامه‌ی بۆ داندراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه نادیموکراسیانه و ناره‌وایه‌وه وابکه‌ن ئه‌ندامانی چاک واز له چاک بهێنن، به‌مجۆره واز له چاڵاکی و دربرینی گوتن بهێنن، که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران ناته‌بایه و جیاوازه. شایانی باسه ناوه‌ندی چاک به‌رگری له مافی مرۆڤ ده‌کات و دژی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید کارده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات قوربانیانی تاوانه‌کان که دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد کراون بامافی دادوه‌رانه‌ی خۆیان بگه‌ن، تاوانکاران به‌بێ جیاوازی بدرێنه دادگا. ناوه‌ندی چاک وابه‌سته‌ی هیچ پارت و رێکخراوێکی سیاسی نییه. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی چاک لێکدانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی بۆ تاوانه‌کانی ژینۆساید و پاکتاوی ره‌گه‌زی و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌یه، به‌بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندی پارت و رێکخراوه سیاسیه‌کان. مه‌به‌ست و ئامانجی چاک ئه‌وه‌یه، تاوانه‌کان وه‌کو خۆیان سه‌یر بکرێن و چاوپوشی له تاوانباران نه‌کرێت. ئه‌وه‌ش مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژینۆساید کراوه، مافی هه‌ر گه‌لێکه که هه‌وڵ بۆ ئازادی مرۆڤه‌کان ده‌دات و بۆ ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر له داهاتوو تێده‌کوشێت. شایانی باسه هه‌موو کرده‌وه و چاڵاکیه‌کانی چاک به‌پێی پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها ناوه‌ندی چاک دژی تووندوتیژی و خوێنڕشتنه. ناوه‌ندی چاک هه‌میشه بۆ خزمه‌تی زیاتری پرسی ژینۆساید و پاکتاوی ره‌گه‌زی و تاوانی دیکه که دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد کراون، ده‌ستی هاوکاری بۆ هه‌ر لایه‌نێک له‌م بوارانه‌وه درێژ کردووه و ئاماده‌ی هاوکاری و یارمه‌تی بووه. بۆیه ناوه‌ندی چاک دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی نییه، دژی هیچ لایه‌نێک و رێکخراوێک نییه و ئاماده‌ی هاوکارییه له پێناوی بردنه‌پێشه‌وه‌ی پرسه گرنگه‌کان بۆ خزمه‌تی زیاتری قوربانیان و خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان. به‌ڵام ناوه‌ندی چاک نه‌یویستووه له ناره‌واییه‌کان و پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ بێده‌نگ بێت. جا ئه‌و پێشێلکاریانه هه‌رکێ و هه‌ر لایه‌نێک ئه‌نجامی دابێت. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی چاک ره‌خنه‌ی تووند له کرده و هه‌نگاوه ناره‌واکان دژی قوربانیانی ژینۆساید و کۆمه‌ڵکوژی ده‌گرێت و دژیان ده‌وه‌ستێته‌وه. له دیموکراسیه‌تدا جێگه‌ی هاوکاری و ره‌خنه و پرۆتستۆکردن هه‌میشه هه‌یه، ناوه‌ندی چاک به‌پێی ئه‌م پره‌نسیپه کار ده‌کات.
به‌داخه‌وه وادیاره هه‌ندێ لایه‌ن و ده‌سه‌ڵات ئه‌م ئازادییه‌ی ناوه‌ندی چاکیان پێ ره‌وا نییه و ده‌یانه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه ئه‌م ده‌نگه بوێر و ئازایانه سه‌رکوت بکه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵات و پارتێکی نادیموکراسی و دژه ئازادی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌ره‌شه، ترساندن، لێدان و داپلۆسین و تیرۆرکردن.
به‌داخه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند مانگ و هه‌فته‌ی رابردوودا به‌کرده‌وه هه‌ندێ هه‌نگاو نراوه، ئێمه تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی چاک سۆران مامه‌حه‌مه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بینین، له شاری که‌رکوک و هه‌ولێر هه‌ره‌شه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له هه‌ندێ له ئه‌ندامانی چاک کراوه، پێیان گووتوون "ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن ده‌تانکوژین". یه‌کی له هه‌ره‌شه‌کان له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه بووه. له وڵاتی یۆنان هێرش کراوه‌ته سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێکی چاک ، دووانیان بریندار کراون و یه‌کێکیان تائێستا له نه‌خۆشخانه که‌وتووه که‌پێشوتر له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه هه‌ره‌شه‌یان لێ کرابوو. گیرانی هه‌ندێ ئه‌ندامی چاک به‌هۆی چاڵاکی سڤیلیانه له‌دژی تۆپبارانی ئێران و تورکیا له سلێمانی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، ئاماژه به هه‌لمه‌تێکی ناره‌وا بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی چاک له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری کوردستاندا ده‌که‌ن. ئێمه هێرش و زیندانی كردنی ئه‌ندامه‌كانمان به نه‌خشه‌یه‌كی دارێژراو دژ به ناوه‌ندی چاك داده‌نێین و داوا له ده‌سه‌لاَتدارانی باشووری كوردستان، پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌ین به گوێره‌ی قانون بجوڵێنه‌وه، ریز له پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان بگرن و كۆتایی به کرده‌ی دژه ئازادی و دژه دیموکراسی و نامرۆڤانه له‌شیوه‌ی هه‌ڕه‌شه و گرتن و داپلۆسین و تیرۆرکردن بێنن.
ناوه‌ندی چاک له‌سه‌ر بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌رده‌وامه، له چاڵاکی و هه‌نگاوه‌کان له پێناو پرسه گرنگه‌کانی ژینۆساید و پاکتاوی ره‌گه‌زی به‌رده‌وامه و له‌پێناو مافی قوربانیانی تاوانه‌کان، له پێناو پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی خه‌ڵک له كوردستان تێده‌کۆشێت. ناوه‌ندی چاك له ژیانی ئه‌ندامانی نیگه‌رانه، وه بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌ندامانی خۆی به مافی خۆی ده‌زانێت هه‌ر هه‌نگاوێكی گونجاو له چوارچێوه قانونی و دیموکراسیه‌کاندا له‌ئه‌وڕپاو کوردستاندا بگرێته به‌ر.
ناوه‌ندی چاك www.chak.be 2008-12-13
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
محەمەد سەدیق كەبوودوەند نامەیەك بۆ سكرتێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دەنووسێ.
كوردستان و كوردنیوز: بەرپرسی بەندكراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، محەمەدسەدیق كەبوودوەند لە نامەیەك دا بۆ بان كی مۆن باس لە بارودۆخی نەتەوەی كورد و تێكۆشەرانی سیاسی و مەدەنیی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكا.
ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان و کورد
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌ره‌و کۆنفرانسی ناوه‌ندی چاک 2009 به‌ڕێزان/ ناوه‌ندی چاک، له‌ڕۆژانی 3 و 4 ی مانگی 1 یه‌کی 2009 دا کۆنفرانسێک سازده‌کات، به‌ڕۆژه‌ڤێی راگه‌یاندراو و په‌یامی تایبه‌تی بۆ ئه‌م کۆنفرانسه‌به‌هاوپێچی ئه‌م بانگهیشته ده‌ینیرینه‌خزمه‌تان. پێخۆشحاڵین به‌هاتنی به‌ڕیزتان بۆ به‌شداری له‌کۆنفرانسی ناوه‌ندی چاک ـ دا، به‌هاتنتان و گوێگرتن له‌ئامۆژگاریه‌کانتان کۆنفرانسه‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند دبێت ، بۆیه‌به‌وپه‌ڕی پیزانین و سوپاسه‌وه‌ئاماده‌ین بۆ پێشوازیکردنتان و گوێگرتن له‌په‌یامتان. به‌هاوپێچی ئه‌م بانگهیشته‌ڕۆژه‌ڤێ و په‌یامی تایبه‌ت و رۆژانی دیاریکراوی به‌ستنی کۆنفرانس ده‌نێرینه‌خزمه‌تان. ئه‌دره‌سی ته‌واوی جیگه‌ی به‌ستنی کۆنفرانس. Windmuhlenstr.45 29221 Celle Deutschland
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ته‌له‌فوونه‌وه بکه‌ن: 0049(0) 176 69171704 0049(0) 160 90687970
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ( ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی چاک سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی ناوه‌ندی چاک ـ ی ئه‌وروپا! ) تکایه کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه: http://www.emrro.com/beyan52.htm
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادیی ڕێکخروه‌کانی کوردستان ئیدانه ده‌که‌ین.
له‌م ڕۆژانه‌دا که فشار‌و گله‌یی و گازنده و ڕه‌خنه‌یه‌کی به‌رفراوان هه‌یه له‌سه‌ر لاوازی ئه‌دای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌کانی ژیانی رۆژانه، وه‌ک به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ک و بێسه‌روبه‌ری بازار و کڕین و فرۆشتن، نه‌بوونی کاره‌باو که‌می ئاوی خاوێن بۆ خواردنه‌وه، که‌مته‌رخه‌می له ده‌زگاکانی ته‌ندروستیدا و بڵوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی زۆر و پیسبوونی ژینگه، ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه ئیداری و دارایه‌ی که به‌رده‌وام قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت، تا ئه‌و ئاسته‌ی که ده‌سه‌ڵات خۆیشیان دانی پیادا ده‌نێن. له جیاتی ئاوڕدانه‌وه له‌م ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستانی گرتۆته‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌کان قبوڵبکه‌ن و به‌ده‌م داخوازیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه بێن.
به داخه‌وه ئه‌و ڕۆحه نیشتیمان په‌روه‌ریه‌ی که له دڵ‌و ده‌رونی هه‌موو کوردێکی به ویژداندا جۆشده‌دا بۆ به‌رگریکردن له به‌شه‌کانی تری کوردستان، به خۆپیشاندان و به‌یاننامه ده‌رکردن و مانگرتن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی دژ به تۆپبارانکردن و بۆمبابارنکردنی فرۆکه‌کانی تورکیا‌و ئیرانی ره‌گه‌زپه‌رست، ده‌سه‌ڵاتی کوردی و هێزی پۆلیس و ئاسایش به ئاشکرا ده‌یانه‌وێت ئه‌و رۆحه بشێوینن و سه‌رکوتی خه‌ڵک بکه‌ن! به هه‌ڕه‌شه و گرتن و ڕاونان. له‌سه‌ر به‌یانده‌رکردنی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان، ئاسایشی سلێمانی په‌لاماری ئاپۆڕای خه‌ڵک ده‌دا و چه‌ندین که‌سیان لێڕاپێچی زیندانه‌کان ده‌کات.
ناوه‌ندی چاک، زۆر به توندی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئاسایشی سلێمان ئیدانه ده‌کات و داواکاره ده‌ستبه‌جێ گیراوه‌کانی پارتی ناوبراو مه‌رخه‌سبکرێن و داوای لێبوردنیان لێبکرێت.
ڕێپێوان و به‌یاننامه‌ده‌رکردن، مافێکی ڕه‌وای هه‌ر حیزب و ڕیکخراوێکی سیاسی وناسیاسیه. ڕێگرتن له ده‌ربڕینی هه‌ستی دادوه‌ری و نیشتیمانپه‌روه‌ری شه‌رمه بۆ حکومه‌تێک که بانگهێشتی ئازادی و دیموکراتیه‌ت ده‌کات، به تایبه‌تی حکومه‌تی کوردستان که به‌رهه‌می خه‌باتی سیاسی بێوچانی ئه‌و خه‌باتگێڕانه‌یه که دروشمی ئازدی و سه‌روه‌ریان به درێژایی ته‌مانیان به‌رزکردبوه‌وه. درووست‌کردنی به‌نداوێک له به‌رده‌م ڕوباری خه‌بات و تێکۆشانی نیشتیمان په‌ره‌وه‌یدا کاره‌ساتێکی سیاسی نه‌بێت هیچی تر نیه. داواکارین حوکومه‌ت و ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیس واز له‌و جۆره ڕه‌فتاره نادیموکراسیه بێنن و چیتر هه‌وڵنه‌ده‌ن بۆ بێده‌نگکردنی ئه‌و ده‌نگه بوێرانه‌ی هه‌موو نادادپه‌روه‌ری و پێشیلکاریه‌کی مافی مرۆڤی کورد له به‌شه‌کانی تری کوردستاندا ڕه‌تده‌کاته‌وه. دووباره داواکراین زیندانیه‌کان مه‌ره‌خه‌س بکرێن.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگاداریه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نه‌رویج ده‌ژین و به(MUF)ناسراون و تا ئێستا مافی په‌نابه‌رییان پێنه‌دراوه.
به‌پێویستمان زانی ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه كه ئێمه كۆمه‌ڵێك كوردی بێ ئیقامه‌تین و به( موف ) ناسراوین له‌ووڵاتی نه‌رویج ، بڕیارمانداوه مانبگرین له‌رۆژی ٢١/١٢/ ٢٠٠٨ بــۆ ٢٣ /١٢ / ٢٠٠٨له‌شاری ئۆسلۆی پایته‌خت به‌مه‌به‌ستی داوای مافی ڕه‌وای خۆمان وه‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی نێو ده‌سته‌ڵاتی نه‌رویجی وچه‌ندین ڕێكخراوی خێرخوازی نه‌رویجی ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ هاوكاریمان وبه‌ڵێنی پشتگیریان پێداوین چونكه ئێمه ماوه‌ی ١٠ ساڵه داخوازی مافی په‌نابه‌ریمان كردووه له‌نه‌رویج وه‌تائێستا بێبه‌ش بووینه له‌ومافه وه‌هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ به‌زۆره ملێ بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ كوردستان.
بۆیه داواكارین له‌هه‌موو كوردێكی دڵسۆز له ووڵاتی نه‌رویج به‌پیری بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه بێن له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بتوانین فشارێكی زیاتربخه‌ینه سـه‌رلایه‌نی په‌یوندارو داموده‌ستگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌م كێشه‌یه‌وه له‌نه‌رویج .
٩٠٨٧٤٣٩٧ - دلێر سوپاسی هاوكاریتان ده‌كه‌ین.
نه‌رویج ------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تیرۆریستان به خۆته‌قاندنه‌وه وه‌ڵامی جاڕی جیهانی مافی مرۆڤ ده‌ده‌نه‌وه!
له کاتێکدا که نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و زۆربه‌ی زۆری ڕێکخراوه مرۆیه‌کان و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و رێکخراو و کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نیه‌کان سه‌رقاڵی یادکردنه‌وه‌ی یادی شه‌ستهه‌مین ساڵیادی په‌یماننامه‌ی نیوده‌وڵه‌تین دژبه‌پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و دیاریکردنی پرنسیپه‌کانی مافی مۆرڤ و چۆنیه‌تی پاراستنیان. که ناوه‌ندی چاک یه‌کێکه له‌و ناوه‌ندانه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره ئه‌م ڕۆژه‌ی له‌بیره و بۆ ئه‌م ڕۆژه سه‌رگه‌رمی که‌مپینی واژوکۆردنه‌وه‌و و ئاماده‌کردنی سکاڵانه‌مه‌یه‌ک بوو به ده‌یان هه‌زار واژوه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا بۆ داواکردنی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد و کردنی 16.03 به ڕۆژێکی جیهانی دژ به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی، وه‌ک چه‌کێکی حه‌رامکراو له جیهاندا.
له‌م کاته‌دا تیرۆرستان، بۆجارێکی تردووپاتیان کرده‌وه هه‌رچی به قازانجی مرۆڤ و مرۆڤدۆستی بێت وهه‌رچی بۆنی ژیانی لێبێت، ئه‌وان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه گڵاوه‌شیان، خۆکوژێکی خۆیان نارده ناو هۆڵی چێشتخانه‌ی عه‌بدوڵا، له سه‌ر رێگای نێوان که‌رکوک - هه‌وڵیردا و به خۆته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و خۆکوژه خوێنی ده‌یان که‌سی بێ‌تاوان و سڤیلی ڕشت، ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک، ئه‌م کاره قێزه‌ونه‌ی تیرۆریستان ئیدانه‌و مه‌حکوم ده‌کیه‌ن وسه‌رخۆشی خۆمان بۆکه‌سوکاری قوربانیه‌كان ڕادگه‌یه‌نین و هیوای چاکبوونه‌وه‌ی برینداره‌کانین. دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه هه‌تا پێشیلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ به‌رده‌وام بن، ئێمه سورترین له‌سه‌ر داكۆكی له‌مرۆڤ‌و مافه‌كانی، تێده‌كۆشین بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ ژیان و جیهانێكی ئازاد و ته‌ندروست، بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ئاسوده‌یی‌و به‌خته‌وه‌ری بژی، هه‌ربه سوک ته‌ماشاکردنێكی مرۆڤ مه‌حكوم ده‌كه‌ین‌و هه‌ولی تیرۆرستان به نه‌زۆك‌و مایه‌پوچ ده‌زانین. مێژووی مرۆڤایه‌تی سه‌لماندوویه‌تی تیرۆر‌و ره‌شه‌كوژی‌هه‌رشه‌رمه‌زاری به‌نسیب تیرۆرستان كردووه، سه‌روه‌ری و سه‌رکه‌وتن بۆمرۆڤدۆستان‌و مافپه‌روه‌ران وئاشتیخوازان بووه‌و سه‌رشۆڕیش بۆ هێزه تۆتالیتار‌و كۆنه‌په‌رسته‌كان بووه.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک chak.org@gmail.com www.chak.info
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پرسه‌نامه‌ی چاک و کۆمیته‌ی پشتگیریی له ئاواره‌کانی خۆرهه‌ڵات له قوربانیانی په‌نا خواز له تورکیا.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چارەنووسی رۆژنامەنووسێكی كورد نادیارە.
رۆژنامەنووسی كورد"بەهمەن تووتنچی" كە زیارتر لە مانگێكە دەسبەسەر كراوە چارەنووسی ناڕوونەو تەنانەت هەواڵی بنەماڵەكەشی بۆ دیتنی و ئاگاداربوون لە شوێنی راگرتنی بێ ئاكام ماوەتەوە.
ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان و کورد
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لیَدوانی رِۆژنامه‌نووسی : ناوه‌ندی چاك بۆ ئازادكردنی زیندانیانی له رِۆژانی داهاتوو چالاكی ئه‌نجام ده‌دات.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ریسوا بێ بڕیاری ده‌سگیرکردنی ئه‌وانه‌ی به‌یاننامه‌یان دژ به بۆردومانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌رکردووه.
به‌رێزان: رِای گشتی/ وه‌زیری ناوخۆ/ ئاسایشی سلیمانی هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌رپرسن له‌ئاسایشی كوردستان.
به‌رِیَزان ده‌ستگیرو زیندانی كردنی ئازادیخوازان، موعامه‌له‌ی نادیموكراسیانه‌یه، له‌ژیَر هه‌ر پاساویَكی بیَت، چونكه هه‌موو كه‌سیَك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌دژ به بڕِیار یان هه‌ر ره‌وش و پرۆژه‌یه‌ك هه‌ڵویَست بنویَنیت، جا نوادنی هه‌ڵویَست به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران و مه‌سه‌له حه‌ساس و نه‌ته‌وایه‌تی، وه‌كو ئیدانه كردنی بۆردومان كردن و دژایه‌تی خاك و نیشتمان ئه‌ركیَكی پیرۆزی هه‌ر هاوڵاتیَكه، ئیَمه ویَرای ئه‌وه‌ى ئیدانه‌ى ده‌ستگیركردنی ئه‌و هاوڵاتی و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی سیاسی و بیرجیاواز‌انه ده‌كه‌ین كه‌له‌رۆژی 13/12/2008 له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ئیدانه كردنی په‌لامارو بۆردومان كردنه‌ى خاك كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌رهاوسیَ كه‌به‌هۆی هیَزه‌كانی ئازادی خوازیی كوردستان، له‌شاخه‌كانی قه‌ندیل ماڵ و حاڵی خه‌ڵكی بی‌دفاع كاوڵ و له‌ناو ده‌به‌ن و له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌وشی ئاسایشی هه‌ریَمی تیَك ده‌ده‌ن.
ئه‌وه روون ده‌كه‌ینه‌وه رۆژنامه‌نووسانی بیَسنووری كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی و ئازدای كوردستانه‌و دژ به‌هه‌موو داگیركار‌و دوژمنی كوردستانین و ئه‌م چالاكیه به‌چالاكیَكی مه‌دنی و دیموكراسی ده‌زانین كه‌دژ به‌بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی وڵاتانی ده‌رهاوسیَ كه‌دژ به به‌سه‌روه‌ری كوردستان به‌یاننامه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌و هیچ ئاراسته‌یه‌كی سیاسی دژ به‌لایه‌ن یان گروپیَك نه‌بووه، بۆیه داواكارین به‌زووترین كات وبیَمه‌رج ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكریَن، دووباره ئه‌م كاره شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین كه‌بووه هۆی ده‌ستگیر كردنی ئه‌و هاوڵاتیانه.
گروپی رۆژنامه‌نووسانی بێسنووری کوردستان besnuri@gmail.com
|