سیمینارێک له سه‌ر چالاکیه‌کانی چاک له زانکۆی خێڤده(سوێد).
ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 15/12/08 سیمینارێک له‌سه‌ر چالاکیه‌کانی رێکخراوی چاک، له مێژووی دروستبوونه‌یه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ، له یه‌کێک له هۆڵه‌کانی زانکۆی خێڤده له‌لایه‌ن (ئاسۆ بیاره‌یی) وه سازکرا. شایه‌نی باسه باسێکی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کارکردنی رێکخراوی چاک که چالاکانه له‌و ماوه کورته‌دا توانیویه‌تی جێگه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا بکاته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کورتی ئه‌کادیمایه‌نه‌ش له‌سه‌ر پێوه‌ر و نۆرمه‌کانی ڕێکخراوه‌یی کرا. . هه‌روه‌ها له سیمیناره‌که‌دا باسی پرۆسه‌ی ئه‌نفالکرا و ئه‌و تاوانه خرایه به‌رده‌م ئاماده‌بووه‌کانی کۆڕه‌که. شایه‌نی باسه له ناو ئاماده‌بووه‌کاندا، چه‌ند دکتۆر و ده‌روونناس و کۆمه‌ڵناس ئاماده‌بوون. له سیمیناره‌که‌دا گفتوگۆیه‌کی گه‌رم له‌سه‌ر دۆزی کورد وه‌کو گه‌لێکی ژێر ده‌سته هاته ئاراوه و ڕۆڵی چاک له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به‌رز هه‌لسه‌نگێنرا که به‌و ته‌مه‌نه کورته‌وه توانیویه‌تی ئه‌و چالاکیه سه‌رکه‌وتوانه وه‌کو رێکخراوێکی خۆبه‌خش و بێ کۆمه‌ک ئه‌نجام بدات.
ناوه‌ندی چاک/ کۆمیته‌ی سوێد 16/12/2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نوێنه‌رانی (چاک) له سویسرا به‌شداری کۆنفرانسێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن.
ڕۆژی دووشه‌ممه 15/12 له یادی شه‌سته‌مین ساڵه‌ی مۆرکردنی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژ به جینۆسایدی گه‌لان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه، کۆنفرانسێکی نێوده‌وڵه‌تی له هۆڵی (kursaal)ی شاری بێرنی پایته‌ختی سویسرا سازکرا. له‌م کۆنفرانسه‌دا که له لایه‌ن لقی سویسر‌ای ڕێخراوی داکۆکی له گه‌له هه‌ڕه‌شه‌لێکراوه‌کان (gfbv)ه‌وه سازکرا بوو، زیاتر له 100 که‌س له پسپۆڕ و شاره‌زایانی بواری جینۆساید و نوێنه‌رانی ڕێخراو و نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کان له چوارلای جیهانه‌وه ئاماده‌ی بوون. نوێنه‌رانی کۆمیته‌ی سویسر‌ای ناوه‌ندی چاکیش بریتی بوون له (هیوا ناسیح و عوسمان تازیک)، که ته‌نها لایه‌نی کوردی بوون به ڕه‌سمی بانگهێشتی کۆنفرانسه‌که کرابوون، ئاماده بوون.
له میانی قسه و باسه‌کاندا، که چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ک بوون و سه‌رجه‌م به زمانی ئینگلیزی بوون، هیوا ناسیح دوو جار به‌شداری کرد و ڕه‌خنه‌ی له سازکه‌رانی کۆنفرانسه‌که گرت، که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به جینۆساید دانه‌نراوه و باسی تایبه‌تییان بۆ ته‌رخان نه‌کراوه، پاشان گوتیشی ناکرێت ته‌نها ئه‌و ڕژێمانه‌ی که پرۆسه‌ی جینۆساید به‌رامبه‌ر به گه‌له‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به تاوانبار بزانین، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌و حکومه‌ت و کۆمپانیایانه‌ی که چه‌ک یان ماده‌ی خاویان به‌و ڕژێمانه فرۆشتوه ، که له بواری پیشه‌سازی دروستکردنی چه‌ک به‌کارهاتون یان یارمه‌تییان داون وه‌ک ئه‌وان تاوانبارن.
شایه‌نی باسه نوێنه‌رانی چاک ده‌یان کۆپی به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندیان به زمانی ئینگلیزی به سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شکرد، که به هه‌مان بۆنه‌وه نوسرابوو، هه‌روه‌ها چه‌ندان کۆپیشیان له کتێبی (ئه‌نفال، کرداری جینۆساید دژ به گه‌لی کورد) که به زمانی ئینگلیزی ناوه‌نده‌که‌مان چاپی کردوه، به نوێنه‌ر و سه‌رۆکی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌خشی. کۆنفرانسه که پاش 5 سه‌عات سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی به‌کاره‌کانی هێنا.
ناوه‌ندی چاک/ کۆمیته‌ی سویسرا 16/12/2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌وازێک له ژووری پاڵتاک.
له ژووری پاڵتا کی کۆمکاری زیندانییه سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌موو شه‌وانی شه‌مه له سه‌ر یه‌کشه‌مه کاتژمێر هه‌شتی شه‌و به‌کاتی ئه‌ووروپا سیمنارێک بۆ مامۆستای به‌ڕێز ( ڕه‌وه‌ند دارا ) ده‌به‌ستێ له‌سه‌ر مێژووی کورد له شه‌ش هه‌زار ساڵی پێش زایین تا ئه‌مڕۆ.
ئاماده‌بوونتان مایه‌ی پێخۆشبوونمانه.
کۆمکاری زیندانییه سیاسییه‌کانی کوردستان.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌وازیَك بۆ ته‌واوى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن له كوردستان , بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی رِۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به پرسی دادگایی تاوانبارانى ئه‌نفال.
ناوه‌ندی چاك نوسینگه‌ى باشوورى كوردستان لقی گه‌رمیان، به‌مه‌به‌ستی رِاگه‌یاندنی هه‌ڵویَستی له‌سه‌ر به‌دادگایی گه‌یاندنی تاوانبارانى ئه‌نفال و خه‌مساردى ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی له ئاست ئه‌و پرسه گرنگه و جیَبه‌جیَنه‌كردنی برِیاره‌كانی دادگا , له ژیَر درووشمی " به بیَجیاوازی ته‌واوی تاوانبارانى ئه‌نفال بۆ دادگا " كۆنفرانسیَكی رِۆژنامه‌وانی به به‌شداری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ئه‌نجام ده‌دات، لاى خۆمانه‌وه بانگهیَشتی ته‌واوى رِۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن (رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان) ده‌كه‌ین بۆ به‌شداریكردن و گه‌یاندنی ده‌نگی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان به رِایگشتی كوردستانی و جیهانی ، ئاماده‌بونتان سه‌ربه‌رزییه بۆ هه‌موو لایه‌ك .
ناوه‌ندی چاك
- نووسینگه‌ی باشوورى كوردستان
- لقى گه‌رمیان
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگەواز بۆ هەموو
لایەن و ڕێکخراوەکانی نەرویج
|