ئێوه‌ش پشتیوانی له هه‌ڵمه‌تی واژۆکردنی
په‌یماننامه‌ی ڕۆما بکه‌ن.
واژۆکردنی په‌یماننامه‌ی ڕۆما و دان نان به دادگای تاوانی نێو
نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوێکی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو کورد کۆمه‌ڵکوژی
نه‌کرێته‌وه ، که مخابن تا ئێستا هه‌ر 4 وڵاتی داگیر که‌رکه‌ری
کوردستان ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌یان واژۆ نه‌کردووه .
تاکو ئێستا 43 ڕێکخراو و پارت و په‌رله‌مانتارێکی به‌ڕێز و دڵسۆز
واژۆیان له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌که‌ی چاک کردووه ، ئه‌مڕۆ 23-12-2008 چاک
توانی په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ڵمه‌ته جیهانییه‌که‌وه بکات
، په‌یمانیان به چاک دا له داهاتوودا چالاکی ئه‌نجامبدرێت ، بۆ
ئه‌وه‌ی عێراق ناچار بکرێت واژۆی ئه‌و په‌یمانامه‌یه بکات .ئه‌وه‌ی
شایانی باسه ناوه‌ندی چاک ئه‌ندامی هه‌ڵمه‌ته جیهانییه‌که‌یه .
لێره‌وه جارێکی دیکه داوا له هه‌موو " پارت ، ڕێکخراو ، ده‌زگا ، ..
" ده‌که‌ین ، واژۆی خۆیان بخه‌نه سه‌ر داخوازینامه‌ی ناوه‌ندی چاک بۆ
ئه‌وه‌ی عێراق واژۆی ئه‌و په‌یماننامه‌یه بکات .
بۆ ڕێگه‌گرتن له کۆمه‌ڵکوژی ئاینده
تکایه له‌نزیکترین
ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بکه‌ن و دان به دادگای تاوانی
نێونه‌ته‌وه‌ی بنێن (ICC).
بۆ به‌رده‌م به‌ڕێزان:
سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ
پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ
وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ
له‌ڕێی ئه‌م نامه‌یه‌وه ڕووی داواکاریمان له ئێوه ده‌که‌ین و تکایه
له‌نزیکترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بکه‌ن .
هه‌لوێست و بڕیاری ئه‌م دادگایه و سه‌باره‌ت به تاوانبارانی ژینۆساید
و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی بۆنمونه سه‌باره‌ت به سه‌رۆکی سودان و
بریاری داگاییکردنی به‌هۆی ئه‌گه‌ری تاوانباریی له ژینۆسایدی دارفور
ئاماژه‌ی گونجاون به بوونی هه‌وڵی زیندوو بۆ پێش‌گرتن له ئەنجامدانی
ژینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بگرێت. واژۆکردنی ئەم پەیماننامەیە
و پشتیوانیکردن لە ICC و بڕیارەکانی، پشتیوانییە لە سەقامگیرکردنی
دادپەروەری نێونەتەوەیی لە جیهاندا .
پەیماننامەی ڕۆما که لە 17-7-1998 بریاری لەسەر دراوە، چه‌ند جارێک
هه‌موارکراو و لە ژولای 2002 وه ده‌ستی به‌کار کردووه. تا ئیستا 108
دەوڵەت په‌سندی په‌یمانامه‌که و دادگاکه‌یان کردووه، هه روه ها 139
وڵات واژۆیان لەسەر کردووە، سیستەمی نوێی جیهانی کە خۆی لە دادگای
تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی دەبینێتەوە، ئامرازێکی گرنگ و به‌هاداره بۆ ڕێگە
گرتن لە ئەنجامدانی تاوانی ژینۆساید و تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی و بە سزا
گەیاندنی بکەرانی.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌عێراقی نوێ‌دا تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و
تاوانه‌کانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی دووباره‌نه‌بنه‌وه، پێویسته عێراق بۆ
دڵنیاکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به په‌یماننامه‌ی ڕۆماوه په‌یوه‌ست
بێت.
بۆ بیرهینانه وه ى هه موو لایه ک ، عێراق له 15-2-2005 به‌و
ڕێککه‌وتنه‌وه په‌یوه‌ست بووه، به‌ڵام بێ هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک دوای
دوو هه‌فته پاشه‌کشه‌ی لێکردووه. بۆ دڵنیابوونی ئه‌مڕۆمان و وه‌چه‌کانی
داهاتوومان تکایه به ڕێککه‌وتننامه‌که په‌یوه‌ست ببنه وه .
لیره‌وه داوا له‌هه‌موو ئه‌و پارت و ریکخراو و کۆمه‌ڵانه ده‌که‌ین ،
که دژ به تاوان و ژینۆسایدن ، ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگمان بۆ
ئه‌وه‌ی کۆماری عیراقی فیدراڵیش په‌یماننامه‌ی رۆما واژۆ بکات ، بۆ
ئه‌وه‌ی دڵنیا بین و ئه‌گه‌ر بریار وایه عیراقی داهاتوو ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه و تاوانی کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلی و بارزانی و دوجه‌یل و
سه‌رکووتی راپه‌رین و .... تیدا دوباره نه‌بیته‌وه ، ئه‌وا پیویسته
عیراق ده‌ست به‌جی واژۆی په‌یمانامه‌ی رۆما بکات .
بۆ به شداریکرنى پارت و کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراو ناوه‌نده‌کان :
Chak_org@yahoo.com
ناوى پارت و کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراو و ناوه‌نده
پشتیوانه کان:
1- بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆمی کوردستان – هۆڵه‌ندا
2- کومه له‌ى ڕوناکبیرىو گه شه پێدانى کۆمه لایه تى له که‌رکوک
3- گروپى کار بۆ ئه‌نفال
4- پارتی ئازادیی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا
5- پارتی چه‌پی کوردستان
6- ڕێکخراوى ئاویزه بۆپه‌ره پێدانى ڕ‌ۆشنبیرى له که‌رکوک
7- ڕێکخراوى سه‌رده‌مى نوێ بۆ ڕاگه‌یاندن له که‌رکوک
8- مه لبه ندى رۆشنبیرى کوردى له زۆته رمیر- هۆله ندا
9- لاوانى کوردى سۆسیال دیموکرات- سوید
10- ناوه ندى کوردى له زوته رمیر - هوله ندا
11- کۆمه‌ڵه‌ى په‌رپێدانى تواناکانى لاوان...ناوه‌ندى که‌رکوک
12- سه‌نته‌رى لاوانى ئازاد له که‌رکوک
13- رێکخراوى گه‌شه‌پێدانى تواناکانى خوێندکاران له که‌رکوک
14- دامه‌زراوه‌ى ئازادى...بۆ گه‌شه‌پێدانى بیرى لاوان
15- کۆمه‌ڵه‌ى هاوکارانى برایه‌تى که‌رکوک
16- سه‌نته‌رى باوه‌گوڕگوڕ بۆ په‌ره‌پێدانى به‌هه‌ره‌کانى ژنان
17- دامه‌زراوه‌ى مرۆڤ...بۆ گه‌شه‌دان به بیرى تاک
18- ناوه‌ندى برایه‌تى...بۆ به دیموکراتیزه‌کردنى کۆمه‌ڵگا
19- سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى که‌لتوریی که‌رکوک
20- رێکخراوى خاک... پۆ په‌ره‌پێدانى دیموکراسى
21- ناوه‌ندى په‌یڤ...بۆ لاوانى میدیاکار
22- دامه‌زراوه‌ى خه‌ڵک... بۆ مناڵانى بێ سه‌رپه‌رشتیار
23- ناوه‌ندى هانا...بۆ لابردنى توندوتیژى دژى ژنان
24- کۆمه‌ڵه‌ى قه‌ڵا...بۆ گه‌شه‌دان به برایه‌تى
25- ناوه‌ندى هونه‌رى و رۆشنبیرى ئارابخا
26- یه‌کێتى لاوانى عێراقى نوى
27- مه‌ڵبه‌ندى به هاناوه چوونى به ساڵاچووان
28- کۆمه‌ڵه‌ی په‌یامی گه‌رمیان
29- ناوه‌ندی کاری هاوبه‌شی ڕێکخراوه‌کانی گه‌رمیان "12 ڕێکخراوه "
30- کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نج و لاوی سه‌ربه‌خۆی لاوان
31- یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی له کوردستانی عێراق-لقی گه‌رمیان
32- د.نورى تاله بانى ، مامۆستاى قانون - ئه ندامى سه ربه خۆى
پەرلەمانی کوردستان
ناوەندی چاک
20-11-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
وینه یه ک بۆ :
سەرۆکایه تی هەرێمی کوردستان
ئه نجومه نى وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئه نجومه نى تیشتمانى کوردستان
وزاره تى مافى مرۆف
وزاره تى کاروبارى شه هیدان و ئه نفالهکان
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پارته
سیاسیه‌کانی سویسرا له به‌رامبه‌ر یه‌کدا ڕاوه‌ستاونه‌وه.
داگیرکردن و مانگرتن هه‌روا دریژه‌ی هه‌یه له رۆژی 19.12 ه‌وه
نزیکه‌ی 150 که‌س که‌نیسه‌ی پریدیگه‌ریان له شاری زوریخ
داگیرکرد.ئه‌مڕۆ جارێ تر سه‌رۆکی که‌نیسه‌ی پریدگه‌ر وسه‌رۆکی
که‌نیسه‌کانی زوریخ بۆ ماوه‌ی 3کاتژمێر دوور له چاوی میدیاکان
له‌گه‌ل په‌نابه‌ران کۆبوونه‌وه. سه‌رۆکی که‌نیسه‌کان به‌ڵینی دابوو
که رۆژی 5.1.2009 خۆی و په‌نابه‌ران و لایه‌نگرانیان له‌گه‌ل سه‌رۆکی
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچی کانتۆنی زوریخ هانس هۆل شتاین دابنیشن و
گفتوگۆ بکه‌ن. پاش جه‌ندین هه‌وڵ ئه‌م پێشنیاره ره‌د کرایه‌وه و
کۆبوونه‌وه‌که به‌ئه‌نجامیک نه‌گه‌یشت، به‌لام که‌نیسه پشتیوانی له
مانگرتوان دووپاتکرده‌وه، له‌کاتی ته‌واو بوونی کۆبونه‌وه‌که
ئه‌حمه‌د عه‌لی، سکرتیری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سویسرا که
ئه‌و ده‌م فورسه‌تی میدیاکان هاتبوو به سه‌رۆکی که‌نیسه‌کانی زوریخی
ووت: ساڵی پار به‌ریزتان و من و میخی شتاینگه‌ر له‌گه‌ل یان دانیشتنمان
نه‌کردو به‌ڵێنی نه‌دا که هه‌لومه‌رجه‌که چاره‌سه‌ر بکات، به‌لام چی
ڕوویدا؟ خراپتر بوو نه‌ک باشتر.
له‌لایه‌کی دییه‌وه کێشمه‌كێش گواسترایه‌وه نیو پارته سیاسیه‌کانی
سویسرا، پارتی سۆسیال دیموکرات پێی وایه ده‌بیت ئه‌و هه‌لومه‌رجه
بگۆڕیت و کۆتایی به‌و رێگرییانه بیت که داواکارانی مافی په‌نابه‌ری
به‌رته‌سکده‌که‌نه‌وه، پارتی کاری سویسری و چه‌پ و سه‌وزه
په‌رله‌مانتاره‌کان پشتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ ئه‌م چالاکیه ده‌ربری.
حزبی
گه‌لی سویسرا داوای کرد که با ده‌وله‌ت یاساکانی جێبه‌جێ بکات((ئه‌و
که‌سانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رییان ره‌دکراوه‌ته‌وه ده‌بیت سویسرا
جیبهلن...... نه‌ک پشتوانی له‌و که‌سانه بکریت که که‌نیسه ره‌هن
بکه‌ن )) وه پارتیکی راسیستی به‌ناوی پارتی سویسرای دیموکرات داوای
کرد ((پێویسته یه‌کسه‌ره که‌نیسه به‌زۆری پۆلیس پاکبکریته‌وه وئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی نایاساین دیپۆرتبکرینه‌وه)).
ئه‌مڕۆش گروپ گروپ خه‌لک ولایه‌نه‌کان پشتیوانیان به‌سه‌ردانی بۆ لای
په‌نابه‌ران دووپاتده‌کرده‌وه. بریاریشه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا
ئه‌مه به‌رده‌وام بیت، تا سه‌رۆکی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کۆچی شاری زوریخ
هانس هۆل شتاین له‌گه‌لیان دانیشتن ده‌کات.
بۆ ده‌ستکه‌وتنی
زانیاری زیاتر وبه دواداچوون ته‌ماشایه‌کی ئه‌م لینکانه
بکه‌ن:
http://www.tagesanzeiger.ch/zuerich/stamd/predigierkirdhe-bleibt-besetzt/story/26278980
http://www.20min.ch/news/zuerich/story/16906387
http://www.bleiberecht.ch/?p=310
http://pukmedia.com/kurdishh/hwal/23-12-2008/news15html
جه‌مال کۆشش
0787557786
ئه‌حمه‌د عه‌لی
0788532004
www.csdiraq.com
, www.federationifir.com
IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌ناوه‌ندی چاكه‌وه بۆ دادگای باڵای تاونه‌كانی
عێراق.
به‌رێزان : سه‌رۆكی دادگا
به‌رێزان :
ده‌سته‌ی دادوه‌ری‌و كارگێری دۆسێی تاوانی كیمیابارانكردنی
هه‌ڵه‌بجه.
خۆتان ئاگادارن گه‌لی كورد ئازار و مه‌ینه‌تی‌و چه‌وسانه‌وه‌ی زۆری
چه‌شت به‌ده‌ست رژێمی روخاوی به‌عسه‌وه، بێگومان له‌وه‌ش ئاگادارن
كه به‌عس ته‌نها به‌وه‌نده‌وه نه‌وه‌ستا كه كورد له‌مافه
سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌ش بكات، به‌ڵكو تاوانه‌كانی له‌دژی كورد
سنوری تاوانه یاساییه‌كانی به‌زاندو به‌ملهوری خۆی بێگویدانه هیچ
پره‌نسیپێكی ناوخۆیی‌و نێوده‌وله‌تی، تاونه‌كانی له‌دژی گه‌لی
كوردستان ترازانده ناو تاونی جینۆسایده‌وه.
هه‌لبه‌ت به‌رێزتان شاره‌زان كه تاوانی جینۆسایدیش مه‌ترسی له‌سه‌ر
هه‌موو مرۆڤایه‌تی دروست ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئامانج له‌و تاوانه
فه‌وتاندن‌و پاكتاوی ره‌گه‌زه‌یه.
ئێمه وه‌كو ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژبه‌ئه‌نفالكردن‌و جینۆسایدكردنی
گه‌لی كورد- چاك وێرای ئه‌وه‌ی هه‌وڵ‌و كاری دادوه‌ری به‌رێزتان‌و
دادگاكه‌تان به‌رز ده‌نرخێنین، له دۆسێكانی تاوانی ( دوجه‌یل، ئه‌نفال، راپه‌رینی
شه‌عبانیه)دا، به‌ڵام نایشارینه‌وه،كه وه‌كو پێویست به‌ئه‌ركی
خۆتان هه‌ڵنه‌ستان له‌یه‌كه‌مین دانیشتنی دۆسێی تاوانی
هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌لای كه‌مه‌وه دابین نه‌كردنی وه‌رگێرێكی شایسته
له زمانی كوردیه‌وه بۆ سه‌رزمانی عه‌ره‌بی و
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، پێشیلكردنی ساده‌ترین مافی شایه‌تحاڵه‌كانی و
سه‌ره‌تاییترین ئه‌ركی دادگا به‌رێزه‌كه‌تان بوو، بۆیه ئێمه وه‌كو
ناوه‌ندی چاك به‌ئه‌ركی رێكخراوه‌یی خۆمانی ده‌زانین بۆ به‌ره‌و
پێشبردنی ره‌وتی دادگاكه‌و پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه، بگرینه
ئه‌ستۆ به‌دابینكردنی وه‌رگێری شایسته‌و شاره‌زای یاسایی،
به‌مه‌رجێك سه‌لامه‌تی و باری ئه‌منیان بگرنه ئه‌ستۆ.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا.
www.chak.info
ناوه‌ندی هه‌له‌بجه
دژبه‌ئه‌نفالكردن‌و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد- چاك
22/12/2008
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
په‌نابه‌ران
ده‌ڵێن به‌ڵینمان زۆر بیستووه
و
کرده‌وه
که‌م..
که‌نیسه جێناهیلین تا ده‌وله‌ت خۆی نه‌یه‌ت
بۆ لامان و مافی مانه‌وه‌مان پێنه‌دات.
بۆ
چواره‌مین ڕۆژ په‌نابه‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر که‌نیسه‌که‌دا گرتووه،
له میدیاکانه‌وه به به‌رده‌وامی هه‌واله‌که بلاوده‌که‌نه‌وه،
رادیۆکان راسته‌وخۆ ، ته‌له‌فزیۆنه‌کان راپۆرت ئاماده ده‌که‌ن،
رۆژنامه سه‌راسه‌رییه سه‌د هه‌زار نوسخه‌ییه‌کان له چه‌شنی 20
منویته و پونکت سێ، ها، نویس، هه‌واڵ وچاوپیکه‌وتن یان سازداوه.
سه‌رۆکی که‌نیسه‌که وسه‌رۆکی که‌نیسه‌ی گرۆس مونسته‌ر ئه‌مرۆ داوایان
له مانگرتوان کرد که کۆتایی به مانگرتنه‌که‌یان بهینن ، به‌مه‌رجیک
که ئه‌وان له‌گه‌ل نوینه‌رانی په‌نابه‌ران له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌دا
له‌گه‌ل ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر داواکارییه‌کانیان کۆده‌بنه‌وه
وئه‌نجامه‌کانی له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیدا به‌هه‌موان ڕابگه‌یه‌نرێت
و ئه‌گه‌ر به‌دلی ئه‌وان نه‌بوو ئه‌وا دریژه به‌مانگرتنه‌که‌یان بده‌ن
یان هه‌ر شێوازیکی تر که پییان گونجاو بۆ سه‌رکه‌وتنیان.
به‌ڵام سکرتیری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا، ئه‌حمه‌د
عه‌لی به‌وانی ڕاگه‌یاندووه، ئیمه ئه‌و پێشنیاره ره‌د
ده‌که‌ینه‌وه، خه‌لک له زیندانه‌کان چاوه‌نواری ئیمه‌ن، خؤشاراوه‌کان
ده‌یانه‌وێت ده‌رکه‌ونه‌وه، ئیمه داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین که
له‌گه‌ڵمان دابنیشێت و به‌ڵین بدات که دیپۆرت راده‌گریت، زیندانی
نامینیت، مافی مانه‌وه‌مان بۆ دابین ده‌کرێت، وه له‌لایه‌ن
ئاماده‌بوانه‌وه به‌تیکرای ده‌نگ ئه‌م ووتانه په‌سه‌ند
کراوه‌ته‌وه...بڕیاره بۆ به‌یانی جارێ تر سه‌عات 13 بۆ چاره‌سه‌رێک
لائه‌نه‌کان کۆببنه‌وه.
سکرتاریه‌تی سویسرای فیدراسۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
22.12.2008
بۆ
زانیاری زیاتر ده‌توانن ته‌ماشای ئه‌م لینکانه بکه‌ن:
http://www.radionawxo.org/kurdi/2008-10-23-20-14-48/2008-10-25-22-46-18/14410-2008-12-22-20-36-15
http://www.20min.ch/news/zuerich/story/16906387
http://www.radionawa.com/UserFiles/Nawa%20-1099%20-%20%20Ahmad%20Ali.mp3
http://www.news.ch/Kirchenpflege+will+Papierlose+nicht+laenger+im+Gotteshaus/328780/detail.htm
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگه‌یاندنی
ناوه‌ندی چاك
سه‌باره‌ت
به ره‌وشی خراپی دادگای هه‌ڵه‌بجه.
كۆمه‌لانی
خه‌ڵكی كوردستان، كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
رێكخراوه
مه‌دنیه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی جیهان‌و كوردستان.
مافپه‌روه‌ران،
رۆشنبیران.
وه‌ك بینیتان
یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی دۆسێی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، چه‌نده به‌خه‌مساردی‌و لاموبالاتی
به‌رێوه‌چو، بێگومان ئه‌مه‌ش جگه‌له‌وه‌ی به‌هه‌ند نه‌گرتنی
ئاینده‌ی سیاسی كوردستان‌و عێراقه، رێزنه‌گرتنێكی ئاشكرای به‌های
یاسا‌و دادوه‌ری‌و قوربانیانی چه‌كی كیمیاییشه. بۆیه ئێستا
به‌چاوی گومانه‌وه له‌ره‌وتی به‌ره‌وپێش چوونی دادگاكه ده‌ڕوانین،
هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی له دۆسێكه‌دا مه‌حكوم ده‌كه‌ین،
به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌هه‌ستیارترین تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوی
(تارق ره‌مه‌زان بكر عه‌زاوی) ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ی ،
له‌كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شداری كردووه، له‌ده‌ست
ئاسایش هه‌ڵدێت.
بینیمان
له‌یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگادا هێشتا وه‌رگێرێكی زمانی
كوردی‌وعه‌ره‌بی له‌نێوان شایه‌تحاڵه‌كان‌و دادگادا
دانه‌نرابوو..به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی ده‌ست ناوه‌ندی چاك
كه‌وتون‌و رۆڵمان له‌هاوكاری كردنی دادگاكه‌دا هه‌بوه،
لێكۆلینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران‌و سكاڵاكاران‌و شایه‌تحاڵه‌كان له دۆسێی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌مانگی ته‌موزی ساڵی 2007 وه، ته‌واو
بوه‌و هه‌واڵه‌ی دادگا كراوه.. كه‌چی دوای تێپه‌رینی ئه‌و ماوه
زۆره هێشتا دادگا نه‌یتوانیوه وه‌رگێرێك بۆ ئه‌و دۆسێیه دابین
بكات..!؟ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی دادگا‌و ده‌سته‌ی دادوه‌ری، خه‌مساردی
یان فشاری ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بێت..مه‌حكومی ده‌كه‌ین به‌هیواین
كێشه‌كه سیاسی نه‌بێ و كه‌مته‌رخه‌می بێت. هه‌تا هیوای ئه‌وه‌مان
له‌لا په‌یدا بێته‌وه كه چیتر ناهه‌قی ده‌رهه‌ق به‌دۆسێکه
نه‌كرێت، دادگا كاری ئاسایی خۆی به‌رێوه‌به‌رێ .. بێگومان ئه‌گه‌ر
دادگای باڵای تاوانه‌كان به‌ئه‌ركی یاسایی‌و ئه‌خلاقی خۆی
هه‌ڵنه‌ستێ و به‌سه‌ربه‌خۆیی كاری خۆی نه‌كات، ئه‌وا به‌رپرسیار
ده‌بێت، ئه‌و تاوانه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی له‌دوای دۆسێی
هه‌ڵه‌بجه‌وه روبه‌روی خه‌ڵكی عێراق‌و كوردستان ده‌بنه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئیدی رێگرییه‌كی یاسایی
له‌به‌رده‌م كرداره تاوانكاریه‌كانیان نابینن‌و به‌كه‌ماڵی
ئیسراحه‌ت تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دادگایی كردنی
تۆمه‌تبار‌و گومانلێكراوانی جینۆساید، جیاوازن له‌و تاوانه
ئاساییانه‌ی رۆژانه له‌ناوخۆی وڵات‌دا روبه‌رووی یاسا
ده‌كرێنه‌وه، گازبارانی شارێك هه‌ر سوكایه‌تی نه‌بو به‌خه‌ڵكی
كوردستان‌و هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵكو سوكایه‌تی بو به‌ده‌وڵه‌تی عێراق و
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له‌پێشه‌وه رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان، بۆیه تاوانبارانی جینۆساید به‌پێی یاسا هیچ
حه‌صانه‌یه‌كی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی نیه، هه‌روه‌ها هیچ
پله‌وپایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی‌و سیاسی نایانگرێته‌وه‌و
نابێت له یاسا‌و سزای تاوانه‌كانیان ببه‌خشرێن. ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ
له‌عێراق روده‌دا پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و یاسای
نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، بێبه‌هاكردنی یاسایه‌و به‌م ره‌فتارانه‌ش
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بێ ده‌ربه‌ستی خۆیان له‌باره‌ی مافی مرۆڤ
پیشانده‌دنه‌وه‌و جارێكی تر وه‌ێنه‌یه‌كی تاریكی ئاینده‌ی عێرقمان
پیشان ده‌ده‌نه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌ركی ده‌وڵه‌تی عێراقه سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو بۆ
دادگای باڵای تاوانه‌كان فه‌راهه‌م بكات، بۆئه‌وه‌ی دادوه‌رو
كه‌سایه‌تی یاسایی‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هاوكاری دادگا
بكه‌ن‌و به‌شێوه‌یه‌كی عادلانه تۆمه‌تباران دادگایی بكرێن‌و هیوای
ژیانێكی نوێ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێته‌وه مه‌یدان‌و هیچ كه‌سو
ده‌سه‌ڵاتێك له ئاینده‌ی عێراقدا بیرله‌وه نه‌كاته‌وه ده‌ست
بۆتاوانی كۆمه‌ڵكوژی به‌رێت.
ناوه‌ندی هه‌له‌بجه
دژبــــه‌ئه‌نفــــــالكردن‌و جینۆسایــدی گه‌لـــــــی كورد ـ چاک
23/12/2008
www.chak.info
chak.org@gmail.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌مڕۆ
22-12
مانگرتنی په‌نابه‌ران
له ئۆسلۆ به‌رده‌وام بوو ،
سبه‌ینێش درێژه‌ی
ده‌بێت.
دوو
ڕۆژه مانگرتنی په‌نابه‌رانی کورد له شاری ئۆسلۆ که به موف ناسراون
ده‌ستی پێکردووه له به‌رده‌م پارله‌مانی نه‌رویجی ، نزیک 70 په‌نابه‌ر
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه 21-12-2008 ه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته
مانگرتنێکی 3 ڕۆژه ، له پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافی په‌نابه‌ری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
بڕیاری به زۆر ناردنه‌وه‌یان ، کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک و
ژماره‌یه‌ک له دڵسۆزانی کوردی نه‌رویج پشتیوانی له مانگرتنه‌که‌یان
کرد .
هاوکات په‌رله‌مانتارێکی نه‌رویجی له‌سه‌ر لیستی چه‌پی سۆسیالست ئاماده‌ی
مانگرتنه‌که بوو و لێدوانی بۆ دان ، له وته‌که‌یدا وتی : ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
داوای په‌نابه‌ریتى ئه‌م که‌سانه له لایه‌ن حکوومه‌تی نه‌رویجه‌وه
کارێکی نادرووسته و سیاسه‌تێکی ناڕاسته ، پێویسته مافی په‌نابه‌رێتیان
پێبدرێت .
له مانگرتنه‌که که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی نه‌رویجی و ڕۆژنامه‌نووسانیش
ئاماده بوون .سبه‌ینێش مانگرتنه‌که درێژه‌ی ده‌بێت ، کاتژمێری 2 ی
دوا نیوه‌ڕۆ کۆتایی پێدێت .
بۆ په‌یوه‌ندیکردن به مانگرتووانه‌وه : (
٩٠٨٧٤٣٩٧ دلێر )
ناوه‌ندی چاک- کۆمیته‌ی نه‌رویج
22-12-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
په‌یامی هاوپشتیی
و هاوخه‌باتیی.
به‌ناوی ئاسۆ تیڤیه‌وه‌هاوپشتی و هاوخه‌باتی خۆمان ئاڕاسته‌ی
سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی مانگرتوو ده‌که‌ین له‌ووڵاتی نه‌رویج و سویسرا
به‌تایبه‌تیش په‌نابه‌رانی شاری زویرخ له‌سویسرا که‌ئه‌مڕۆ پێنجه‌مین
ڕۆژی مانگرتنیانه.
وه‌دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه‌که‌ئاسۆ تیڤی هه‌میشه‌ده‌نگ و ڕه‌نگی
ئێوه‌یه‌هه‌میشه‌خواست و داواکاریه‌کانی ئێوه‌ده‌گه‌یه‌نێت
به‌ده‌سه‌ڵات. دڵنیابن هه‌میشه‌میمبه‌رێکی ئازادین. ئێوه ده‌توانن
بیروڕای خۆتان له‌م میمبه‌ره‌و ئازادانه‌ده‌ربڕن.
ئه‌و کاره‌ی ئێوه‌ده‌ستان پێکردوه‌سه‌رتای جۆرێکی تره‌له‌خه‌بات و
تێکۆشانی په‌نابه‌ران بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانیان.
دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه که‌ئێوه‌ته‌نهانین چ ئێمه‌وه‌ک ئاسۆ تیڤی چ
به‌ره‌یه‌کی ئازادیخواز‌و ئینساندۆست له‌پشتانه‌وه‌ین.
به‌رده‌وام بێت خه‌باتی یه‌کگرتوی په‌نابه‌ران .
هه‌ربژین و سه‌رکه‌وتووبن.
Hotbird
:
8
Orbital Position: 13 degrees
Eas
Transponder: 14
Downlink Frequency: 11 470
Downlink Polarity:
Vertical
FEC: 5/6
Symbol Rate: 27,500
ده‌توانن
له‌گه‌ڵ ئاسۆ تی ڤی به‌م ژماره‌ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یلهوه‌په‌یوه‌ندی
بکه‌ن
Tel:0044895636633
Email:
Aso_tv@yahoo.com
ئاسۆ گۆران
لێپرسراوی ئاسۆ تیڤیی.Satellite
23/12/2008
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
كۆبونه‌وه‌ی گشتی ناوه‌ندی چاك
سه‌باره‌ت به به‌ردانی فرِۆكه‌وانی
تاوانباری هه‌ڵه‌بجه رِۆژی چوارشه‌ممه
24-12-2008
به‌مشیَوه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه
, كه رِۆژی چوارشه‌ممه 24-12-2008 كاتژمیَر 8 ی شه‌و به كاتی
ناوه‌ندی ئه‌وروپا كۆبونه‌وه‌ی گشتی ناوه‌ندی چاكه سه‌باره‌ت به
گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌ردانی فرِۆكه‌وانی تاوانباری هه‌ڵه‌بجه و
ئه‌نجامدانی چالاكی دژ به‌و كاره دزیَوه.
شویَن : پاڵتاك ژوری ناوه‌ندی چاك
رِۆژ : چوار شه‌ممه
كات : كاتژمیَر 8 بۆ 11 ی شه‌و به كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا.
ناوه‌ندی چاك
22-12-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر
به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان.
شوناس.
به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان هێزێکی رزگاریده‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی
کورده له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که بۆ وه‌دیهێنانی
مافه‌کانی گه‌ل له رۆژهه‌ڵات خه‌بات ده‌کا. ریزه‌کانی به‌ره له هه‌موو
توێژ و چینه ئازادیخوازه‌کانی کوردستان پێکدێ
و هه‌وڵ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، مێژوویی گه‌لی کورد ده‌دات
له رۆژهه‌ڵات. پانتایی تێکۆشانی به‌ره به پێچه‌وانه‌ی هێزه‌کانی
دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات، هه‌موو بواره‌کانی ژیانی مرۆڤی کورد ده‌گرێته‌وه و
به ستراتیژی‌یه‌کی قووڵ و زانستی‌یانه‌وه به‌ربه‌ره‌کانێی به هێزی
خۆی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان له هه‌موو بواره سیاسی، چه‌کداری،
ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی،فه‌رهه‌نگی، مێدیایی، زانستی- فه‌ننی و
تێکنۆلۆژیکه‌کاندا، هاوکات ده‌باته پێش.
پلان و به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ
داگیرکه‌ران که هیچ سنوورێکی جوگرافیایی ناناسێ، پاش په‌سه‌ند کردنی
له‌لایه‌ن کۆنگره‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێ.
به‌رنامه‌ی سیاسی.
به‌رنامه‌ی سیاسی به‌ره بریتی‌یه له مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ
گه‌لی رۆژهه‌ڵات. شێوه‌ی چاره‌سه‌ریی تایبه‌تی ئه‌و پرسه تا کۆنگره‌ی
به‌ره له ژێر درووشمی "ریفراندۆمی ناوچه‌یی"دا بۆ گه‌لی رۆژهه‌ڵات
خۆی ده‌بینێته‌وه. به‌ڵام هه‌ر سیسته‌مێکی به‌ڕێوه‌به‌ریی که له
ریفراندۆمدا بێته په‌سه‌ندکردنی گه‌ل ده‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی
تێدا بێ:
- بڕوا به سووسیالیزمی پێشکه‌وتوو و دێمۆکراتیزه کراو و مۆدێڕن بۆ نه‌هێشتنی
هه‌رچه‌شنه چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ.
- ئابووری‌یه‌کی کۆنتڕۆڵ کراوی مه‌ده‌نی که زامنی ئاسایشی ئابووری بۆ
هه‌موو گه‌ل بێ و له زێده‌ڕۆیی به‌شی تایبه‌ت پێشگیری بکا و بڕوای به
ژیاندنی چینی که‌م توانای ئابووری له کۆمه‌ڵگادا هه‌بێ.
- پاراستنی پریسیپه‌کانی دێمۆکراسی و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئازادی‌یه
بنه‌ڕه‌تی‌یه‌کانی راگه‌یه‌ندراو له راگه‌یه‌ندراوی مافه‌کانی مرۆڤی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا.
- پێڕه‌و کردنی یاسا مۆدێڕنه‌کانی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
له هه‌موو بواره یاسایی‌یه‌کاندا و به له‌به‌رچاو گرتنی تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌کانی
کوردستان.
- جیایی دین له سیاسه‌ت پرینسیپێکی بنه‌ڕه‌تی به‌ره‌یه، به رێز گرتن
له باوه‌ڕی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
- یه‌کسانی بێ ئه‌ملاولای ژن و پیاو له کۆمه‌ڵدا.
- ره‌چاو کردنی پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆژیک و گه‌یاندنی به‌رهه‌می ئاسایشبه‌خش
به هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا به بێ جیاوازی.
فۆرم و په‌یکه‌ره‌ی به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی
کوردستان.
به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان به بڕوای قووڵ به دێمۆکراسی نێوخۆیی و
ده‌ره‌کی سیسته‌مێکی دێمۆکراتیکه که ده‌سه‌ڵات له نێوان هه‌ر سێ
روکنی ئه‌ساسی ده‌سه‌ڵاتی دێمۆکراتیکدا دابه‌ش ده‌کا. به‌و پێێه قه‌واره‌ی
به‌ره له‌م به‌شانه پێکدێ:
- هێزی به‌ڕێوه‌به‌ریی
- هێزی یاسادانان و چاودێری
- هێزی قه‌زایی
شێوه‌ی کار و تێکۆشان و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژێران و پێوه‌ندی رێکخراویی و ئه‌رک
و مافه‌کانی ئه‌و به‌شانه له ئه‌ساسنامه‌ی به‌ره‌دا که پێشکه‌ش به
کۆنگره ده‌کرێ و پاش په‌سه‌ند بوون راده‌گه‌یه‌ندرێ. به‌ڵام به کورتی
ئاماژه به قه‌واره‌یان ده‌که‌ین:
هێزی به‌ڕێوه‌به‌ریی.
هێزی به‌ڕێوه‌به‌ریی له دوو لقی سیاسی و چه‌کداریی پێکدێ به‌ڵام له
لایه‌ن شۆرای رێبه‌رییه‌وه ئیداره ده‌کرێ و هه‌موو بڕیاراتی شۆرای
رێبه‌ری جێبه‌جێ ده‌که‌ن. لقی سیاسی ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌کانی خۆی
پێکدێنێ و لقی چه‌کداریش به پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر دابه‌شکردنی ناوچه‌یی
داگیرکه‌راندا و به درووست کردنی ئوستانه راسته‌قینه‌کانی رۆژهه‌ڵات
هێز و توانای خۆی له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌دا به‌کار دێنێ. باسکی چه‌کداری
به‌ره ناوی "هێزه‌کانی ئازادیبه‌خشی کوردستان" ده‌بێ. رێکخراوه‌کانی
لاوان و ژنانیش وه‌ک رێکخراوی نێوخۆیی به "به‌ره‌ی ژنانی ئازادیبه‌خشی
کوردستان" و "به‌ره‌ی لاوانی ئازادیبه‌خشی کوردستان" ناوزه‌د ده‌کرێن.
هێزی به‌ڕێوه‌به‌ریی که له لایه‌ن شۆرای رێبه‌رییه‌وه ئیداره ده‌کرێ
ده‌بیری شۆرا و گوته‌بێژی فه‌رمی دیاری ده‌کا. ئه‌ندامانی شۆرای رێبه‌ری
ته‌نیا له باره‌گاکانی به‌ره‌دا نابن و بۆ به‌شداریدانی سیسته‌می
ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له شۆرای رێبه‌ری له
ناوخۆی رۆژهه‌ڵات و ده‌ره‌وه ده‌بن. رێژه‌کان بریتین له: له سه‌دا
شێست بۆ قه‌واره‌ی ئاشکرای به‌ره، له سه‌دا سی بۆ ناوخۆ و له سه‌دا
ده بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌و شوێنانه‌ی چالاکی دیپلۆماتیک و هتدیان
پێویسته.
هێزی یاسادانان و چاودێری.
له راستیدا حوکمی پارله‌مانی به‌ره‌ی هه‌یه و ئه‌رکه‌کانی یاسادانان
و چاودێری خۆی به‌ڕێوه ده‌با و لانیکه‌م ساڵی جارێک بۆ پێداچوونه‌وه
به‌سه‌ر چالاکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌ره و هێزی به‌ڕێوه‌برییدا کۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌رکه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌م هێزه دواتر پێشکه‌ش ده‌کرێ. ئه‌م
هێزه به ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراو ئه‌ندامه‌کانی خۆی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا
ده‌بێ.
هێزی قه‌زایی.
جگه ئه‌رکه‌کانی نێوخۆیی هه‌وڵده‌دا یاسا په‌سه‌ندکراوه‌کانی به‌ره و
نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل له رۆژهه‌ڵاتدا سه‌قامگیر بکا. ئه‌م هێزه نوێنه‌رانی
خۆی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ده‌بێ و که‌ڵک له پسپۆڕانی بواره قه‌زایی
و مافپارێزه‌کان بگرێ. بڵاوکردنه‌وه و جێبه‌جێ کردنی یاسا مۆدێڕنه‌کانی
نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی رۆژهه‌ڵات یه‌ک له یه‌ک له ئه‌رکه گرینگه‌کانی
ئه‌م هێزه ده‌بێ له پێناو سه‌قامگیر کردنی سه‌روه‌ری یاسا هاوکات له‌گه‌ڵ
شۆڕشدا.
هه‌ندێ خاڵی ستراتیژیک.
- به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان هه‌موو لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات به فه‌رمی
ده‌ناسێ و رێز له رابردووی تێکۆشانی سیاسی‌یان ده‌گرێ و هه‌وڵ بۆ
دانانی پلاتفۆرمێکی هاوبه‌شی هاریکاری هه‌مه‌لایه‌نه ده‌دات له‌گه‌ڵیان
و شانازی‌یه‌کانی وان به شانازی خۆی ده‌زانێ و داوا له هه‌موو ئه‌و
هێزانه ده‌کا هه‌وڵ بۆ کاری هاوبه‌ش بده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ره. هاوکات به
مافی خۆی ده‌زانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له بنه‌ما فیکری‌یه‌کانی
به‌ره نێزیکن کۆبێته‌وه و داوای تێکه‌ڵ بوون و یه‌کگرتنیان لێ بکات
له پێناو گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌دا. له هه‌مان کاتدا گیانبه‌خکردوانی
رێگای رزگاری کوردستان له هه‌ر لایه‌نێک به به‌ها و بایه‌خی بنه‌ڕه‌تی
خۆی ده‌زانێ.
- به‌ره به رێزه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێزه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان و ده‌ستی هاوکاری و هاوپه‌یمانی‌یان بۆ درێژ ده‌کا به‌ڵام له
هه‌مانکاتدا ده‌ست له کار و باری ئه‌و هێزانه وه‌رنادات و داوا له‌وانیش
ده‌کا رێز له سه‌روه‌ری خه‌باتی رۆژهه‌ڵات بگرن.
- به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان خۆی به پشتیوانی هه‌موو رێكخراوه
سیاسی و مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی‌یه‌کانی ناوخۆی رۆژهه‌ڵات ده‌زانێ به
مه‌رجێک به‌ستراوه‌یی فیکری و ته‌شکیلاتی به داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه
نه‌بێ و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌یه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا هه‌نگاو هه‌ڵێنن.
- به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان رژێمی کۆماری ئیسلامی به سیستمێکی
داخراو و نه‌گۆڕ ده‌زانێ و ته‌نیا رێگای دابین کردنی ئاشتی و ئازادی و
دێمۆکراسی له رووخانی ئه‌و رژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌دا ده‌بینێ.
- به‌ره‌ی ئازادیبه‌خش به رێزه‌وه ده‌ڕوانێته شۆڕشی گه‌لانی دیکه‌ی
ئێران و هه‌وڵ بۆ دامه‌زرانی هاریکاری و پێوه‌ندی ستراتیژیک له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا ده‌دا.
به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی کوردستان
|