ئیسماعیل بێشكچی: زۆرسه‌ربڵندی و شه‌ره‌فه ببم به ئه‌ندامی فه‌خری چاک.
له‌ساڵگه‌ری ده‌رچونی یه‌که‌م په‌رتوکی دۆستی ناسراوی گه‌له‌که‌مان ( ئیسماعیل بێشکچی ) (ئه‌نالیزیای کورد له ڕۆژهه‌لاتی تورکیا ) ناوه‌ندی چاک نامه‌یه‌کی بیر هێنانه‌وه وڕێزگرتن به‌رامبه‌ر کێشه‌ی کورد ئاڕاسته کرد، له ڕێگای به‌رپرسی ڕێڤه‌به‌ریا (ئیرۆ کورد هۆمان رایت) (جه‌بار چیان ) که ماوه‌ی یه‌ک ساڵ زیاتره زانیاری و هه‌واڵه‌کانی ئێمه ده‌گه‌یه‌نێته ناوه‌ند و که‌سێتیه جیهانیه‌کان له‌وانه‌ش ئه‌م دۆسته ناسراوه‌ی گه‌له‌که‌مان، هاوکات داخوازی ئه‌وه‌شمان ئاڕاسته کردبوو، که هیوادارین ببێته ئه‌ندامی فه‌خری ناوه‌ندی چاک. به‌خۆشحالیه‌وه بێشکچی به‌نامه‌یه‌ک وه‌لام به‌داخوازیه‌که‌ی ئێمه‌و کۆمه‌ڵیک پێشنیاز‌و راسپارده‌ی بۆ ناردین، که‌لێره‌دا ده‌قی نامه‌که وه‌ک خۆی به‌زمانی تورکی وه‌رگێرانی بۆ کوردی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستان:
ڕۆژ باش جه‌بار
من ئاگاداری کار‌و چالاکیه‌کانی ناوه‌ندی چاک و نامه‌که‌یانم به‌وردی خوێنده‌وه.
ئه‌م ساڵ ساڵگه‌ردی 60 مین ساڵه‌ی په‌یمانی جانیوه‌ریه له‌سه‌ر پرسی جینۆساید، که له‌رۆژگاری ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه تێروانینی جیاواز دێته باس کردن له سه‌ر ئه‌م پرسه له‌زۆر ولاتان هه‌نگاوی گه‌وره نراوه و ئه‌زمونێک هه‌یه، که‌پێویسته مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زمونانه سود وه‌ربگری و گرنگی پێ بدات . زۆر گرنگه که کۆمه‌لکوژی کوردان له‌هه‌ڵه‌بجه بچێته هه‌مان چوار چێوه‌وه، به‌ڵام به‌به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنت و زانیاری، وێنه‌ی شه‌هیدان بێته جێگای نرخاندنی جیاواز و به‌رده‌م رای گشتی جیهانی. زۆر سودیش ده‌بێت ئه‌گه‌ر په‌یمانی جانیوه‌ری ببێته لێکدانه‌وه به‌سه‌ریدا. سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌ندامان و دۆستانی ناوه‌ندی چاک ده‌خوازم، هیوادارو خۆشحاڵم که هه‌ڤالانی ناوه‌ندی چاک ببینم و گفتۆگۆ بکه‌ین.
ئه‌و داخوازیه‌ی ببم به ئه‌ندامی شه‌ره‌فی ناوه‌ندی چاک که ئاراسته‌ی منتان کردبوو، بۆ من زۆر جێگای سه‌ربلندی و شه‌ره‌فه.
سوپاس و هه‌ر بژین هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم ئیسماعیل بێشكچی پێشێن 2008\12\23
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
روونکردنه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، که ڕێکه‌وتی 14/12/2008 بڵاویانکردووه‌ته‌وه!
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا که له‌سه‌ر نێوی ''دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان'' و، سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی شاری ئۆره‌برۆی وڵاتی سوێد بڵاوکراوه‌ته‌وه و، نێوی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستانیش له‌گه‌ڵیدا نووسراوه، به‌داخه‌وه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ک به‌رچاو ده‌که‌وێت، که به پێویستیده‌زانین ئاماژه‌یان پێبکه‌ین:
1- له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا نووسراوه: '' تێبینی: حیزبی دێموکراتی کوردستان وه‌ک میوان به‌مه‌به‌ستی گوێ را‌گرتن له سه‌ر بیروڕای پارتی سه‌ربه‌خۆیی له‌مه‌ڕ دامه‌زراندنی به‌ره له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆکه‌ی ریفراندۆم به‌شداری کۆبونه‌وه‌که بوو''.
ئه‌و به‌ڕێزه له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا نێوی وه‌ک نوێنه‌ری ح.د.ک. هێنراوه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا و له‌کاتی ناساندنی خۆی و هۆی به‌شداریکردنی، گوتیان: ''له‌لایه‌ن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه نه‌هاتووم و، لێره وه‌ک ئه‌ندامی بڕیارده‌ر به‌شدارنیم. هاتووم دیدارێک بکه‌ین و، قاوه‌یه‌ک بخۆینه‌وه و، قسه‌وباسێکیش بکه‌ین!. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و میوانه به‌ڕێزه، پێش کۆبوونه‌وه، یان دواتر به‌هاوڕێیانی پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی گوتبێت، مه‌به‌ستی به‌شداریکردنه‌که‌ی ته‌نیا بۆ گوێگرتن له‌بیروڕای ئه‌وانه، ئه‌وا ده‌بێ بڵێین، ئه‌مه یه‌که‌مجاره، شێواز و هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسیی له‌م چه‌شنه‌مان گوێ لێده‌بێت، که حیزبێکی سیاسیی، له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌ن و رێکخراوه‌ی دیکه‌ی سیاسیی کۆببێته‌وه، به‌ڵام له‌نێویاندا رێز و بایه‌خ بۆ قسه و بۆچوونی یه‌کیان دانێ و، به‌شداریکردن و وته‌ی ئه‌وانی دیکه به هێند نه‌گرێت؟!!.
2- له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: ''کۆبونەوە پێشنیاری کرد، پارتی سەربەخۆیی کوردستان ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت. و بۆهەرچی هەراو و بەهێزکردنی ئەم بیرۆکەیە پەیوەندی زیاتر و پتەوترلەگەڵ هەموو لایەنە بەشدارنەبووەکان "کە بەهەرهۆیەک بەشدارنەبوون" بگرێت تاهەمووپارت وڕێکخراوە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکەوە داڕێژەری پڕۆژەیه‌کی گەورەی نەتەوەیی بین
له‌ڕاستیدا، لایه‌نی بڕیارده‌ری کۆبوونه‌وه بریتیبوون له کۆنگره‌ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان و رێکخراوی خه‌باتی شۆرشگێڕی کوردستان و پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. چۆنکه ئه‌و به‌ڕێزه‌ی دیکه‌ش که له‌سه‌ره‌تاوه وازانرا نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه، له‌کاتی لێدوانی خۆیدا گوتی: ''نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه نییه و، وه‌کو که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ هاتووه و به‌شداریده‌کات، نه‌ک وه‌ک رێکخراوه!.
هاوبیرانی کۆنگره، به وتار و پلاتفۆرمی له پێشدا ئاماده‌کراوه‌وه، به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کرد و، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یانده‌کرد، بۆ پرس و بابه‌تێکی واگرنگ و، لێدوان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی سیاسیی نه‌ته‌وه‌که‌مان، لایه‌نه‌کانی سیاسیی کورد، پێشوازی و به‌شداریی چالاکانه‌ی تێدا ده‌که‌ن، به‌ڵام کاتێک ئاگاداری ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌هاتنه‌یه بوون، پێشنیازیان به کۆبوونه‌وه کرد، کۆمیته‌یه‌ک له‌لایه‌نه‌کانی به‌شدار پێک‌بێت که پێوه‌ندیی بگرێ به هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه و تێبکۆشێت زۆرترین پارتی و رێکخراوه‌ی سیاسیی رازیبکات له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا به‌شداری بکه‌ن. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووین که ئه‌و ئه‌رکه دیسان به‌ته‌نێ بسپێردرێت به پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
هاوبیرانی کۆنگره، له کۆتایی کۆبوونه‌وه و چه‌ند رۆژێکیش دوای کۆبوونه‌وه‌که، داوایان له هاوڕێیانی پارتی سه‌ربه‌خۆیی کرد، پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی، ره‌شنووسه‌که‌ی بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌زامه‌ندیی لایه‌نه‌کانی به‌شدار بڵاوبکرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ش به‌داخه‌وه پشتگوێخرا. له‌ڕاستیدا، چاوه‌ڕوانی ده‌رکردنی راگه‌یه‌ندراوێکی له‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن هاوڕێیانی پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه نه‌بووێن، چۆنکه له‌پێشدا و ئێستاش، هاوڕێیانی پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌مان به هاوڕی و هاوپه‌یمانی ستراتیژی سیاسی و خه‌باتی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان زانیوه و ده‌زانین. هیوادارین کۆبوونه‌وه‌کانی داهاتوومان به رۆح و باوه‌ڕێکی پته‌وتری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌ڕێوه‌بچن.
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان - رۆژهه‌ڵات 23/12/2008
_________________________________________________________________
KNC 0044 – 208 748 78 74 E –post; KNC@ribrahim.de P.B. 205 Holmlia 0049 – 82 33 61 21 post@kncscandinavia.com 1204 Oslo, Norway 0047 – 93 83 99 53 www.kncscandinavia.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
شاردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌وان ( تاوانبار تارق ڕه‌مه‌زان) تاوانێکی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به هه‌موو گه‌لی کورد!
پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕاكردنی یه‌كێك له‌هه‌ستیارترین تۆمه‌تبارانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌مان به‌رگوێ كه‌وت، سه‌رباری مه‌ترسیداری هه‌واڵه‌كه زه‌ره‌رو زیانێكی مه‌عنه‌ویش به دۆسێی هه‌ڵه‌بجه‌و سومعه‌ی ئیداره‌و حكوم ڕانی كوردیش ده‌كه‌وێ. ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی چاك، كه هه‌تا ئێستا ته‌نها چاوه‌رێی ڕونكردنه‌وه‌ی ئاسایشمان كردووه، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی پێش روداوه‌كان نه‌كه‌وین‌و نابه‌رپرسیارانه حكوم نه‌ده‌ین، بۆیه له‌مه‌ولا وه‌كو رێكخراوێكی په‌یوه‌ندیدار به‌دۆسێی تاوانی جینۆسایده‌وه، به‌مافی خۆمانی ده‌زانین جارێكی تر داوا له ئاسایشی گشتی هه‌رێم بكه‌ین چاره‌نوسی ئه‌و فرۆكه‌وانه دیاری بكه‌ن‌و ئه‌گه‌ر رایكردووه!!، لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارانی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ی كارمه‌نده‌كانیان بكه‌ن‌و ئه‌گه‌ر شاردویانه‌ته‌وه!و نایانه‌وێت بیخه‌نه به‌رده‌می دادگا! ئه‌وا نیاز‌وئامانجیان له‌م كاره بۆخه‌ڵكی كوردستان ئاشكرابكه‌ن. چونكه ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌وفرۆكه وانه تۆمه‌تباره به‌تاوانی نێوده‌وڵه‌تی‌و هیچ حه‌صانه‌یه‌كی ناوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی نایگرێته‌وه‌و مافی كه‌س نیه داڵده‌ی به‌دات، مافی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه به‌گشتی‌و كه‌سوكاری قوربانیان‌و بریندارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه به‌تایبه‌تی زانیاری‌یان له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه هه‌بێت.
به‌پێچه‌وانه‌وه ناوه‌ندی چاك خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه دڵنیا ده‌كاته‌وه، ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كیانین، ئه‌گه‌ر یاسا رێگه‌مان پێبدات‌و ئه‌ومافه‌مان بداتێ، ئه‌وا داوای یاسایی له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تۆمارده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رنا!! ئاماده‌ین هاوكاری مه‌عنه‌وی كه‌سوكاری قوربانیان‌و بریندارانی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی یاسا بگرنه‌به‌ر تا ئه‌وان پرسی وونکردنی ئه‌و فرۆكه‌وانه بخه‌نه به‌رده‌می دادگا و داوای یاسایی تۆماربکه‌ن و دۆزینه‌وه و ئاماده‌کرنی بخه‌نه ئه‌ستۆی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن له هه‌ڵهاتنی.
تاوانی وونکردنی فڕۆکه‌وان (تارق ره‌مه‌زان ئه‌لعه‌زاوی)هیچی که‌مترنیه له تاوانی به‌رگریکردن له سوڵتان هاشم ، وه‌فیق سامه‌ڕای ، نزارخه‌خره‌جی ، شێخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجی و هه‌موو ئه‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی که له سایه و په‌نای حیزبه کوردیه‌کاندا پارێزراون و ڕێگرن له بانگردنیان بۆ به‌رده‌می دادگای باڵای تاوانی عێراق و پێدانی ته‌سکیه‌ی بێ‌تاوانیان له لای پۆلیسی ئه‌نته‌رپوڵ و حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ، وه‌ک چۆن بۆ نزار خه‌زره‌جی کرا له لای حکومه‌تی دانمارک، سوپاسگوزاری بۆ گه‌وه‌ر ئه‌ندازیاری ئه‌نفال وه‌فیق سامارای کراو دوور خارایه‌وه به ناوی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ڕاوێژکاریی سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه.
ئامانه تاوانگه‌لێکن به‌رامبه‌ر به گه‌ڵیکی سته‌مدیده‌ی هه‌میشه قوربانی ده‌ستی دوژمنان و دواتر قوربانی ده‌ستی ئه‌وانه‌ی که به ده‌یان ساڵه خۆیان کردوه به پێشه‌وا و پێشه‌نگ بۆ ڕزگایی و سه‌روه‌ری ئه‌م گه‌له، ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌و پێشه‌وا و پێشه‌نگه‌ی دوێنێن به‌رگری له تاناوبرانی ئه‌نفال و کیمیاباران ده‌که‌ن.
ناوه‌ندی چاک ، جارێکی تر دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه ده‌ستهه‌ڵگرنابین له به دادگایی گه‌یاندنی تاوانبارانی جینۆسایدی گه‌لی کورد ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین هێز له پشتیان بێت.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئانفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەیاننامەى کۆمیتەى هەڵەبجە ناوەندى "چاک" لەمەڕ روداوى راکردنى تاوانبار "تاریق رەمەزان".
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌سته ده‌سته په‌نابه‌ران به‌مانگرتوانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن و پشتوانی نیوخۆیی و نیونه‌ته‌وه‌یی په‌ره‌ده‌ستینی.
بۆ رۆژی 7 ه‌وته‌م په‌نابه‌ران هه‌روا له که‌نیسه‌که‌دا مانیانگرتووه،، سکریتری سیاسی ڕیکخراوه‌ی هاوپشتی بی‌سنوور،، ئه‌ندام په‌رله‌مانیکی کانتۆنی زوریخی حزبی سۆسیال دیموکرات ، وه وه‌فدیکی ڕێکخراوه‌ی ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال ئه‌مڕۆ سه‌ردانی په‌نابه‌رانی مانگرتوویان کرد. له هه‌مان کاتدا ژوور‌ی پاڵتاکی یه‌کیتی نه‌ته‌وه‌یی که‌مپینکی ڕاگه‌یاندووه وبریاره خۆپیشاندان سازبکه‌ن له به‌ریتانیا بۆ پشتوانی له مانگرتوان.
هه‌روه‌ها بنکه‌کانی فیدراسیۆن له ئه‌لمانیا، ئاسۆ تیڤی ، کۆمیته‌ی سویسرا و ڕیکخراوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق یش په‌یامی هاوخه‌باتیان به داواکانی مافه‌کانی مانگرتوان داوه.
ڕادیۆکانی نه‌وا و ناوخۆی کوردستانی عیراق، رادیۆی هاوپشتی سوید، وه رادیۆکانی 24 وئینرژی و رادیۆ 1 یش له‌گه‌ل ئه‌حمه‌د عه‌لی سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سویسرا چاوپیکه‌وتنیان ئه‌نجامداوه.
په‌نابه‌ران له‌سه‌ر جه‌م ، کانتۆنه‌کانی سویسرا‌وه سه‌ردانی مانگرتوان ده‌که‌ن و پییانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن. له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه چه‌په‌که گوڵی هاوپشتی و خوارده‌مه‌نی و پیداویستیان بۆ دابین ده‌که‌ن.
له‌راگه‌یاندنیکی ڕۆژنامه‌گه‌ری کۆمیته‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان که ئه‌مڕۆ بڵاوکرایه‌وه دووباره داوایان له سه‌رۆکی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچی کانتۆنی زوریخ هانس هۆڵشتاین کردووه که بیت له‌گه‌ڵیان دابنیشی و سیاسه‌تییان بگۆرن وه تا ئه‌و ئامانجانه‌یان به‌دینه‌یه‌ت ئاماده نین مانگرتن بشکینین.
هه‌روه‌ها سوپاس و قه‌دردانیان له خه‌لک کردووه که پشت و په‌نای په‌نابه‌ران بوونه.
فیدراسۆنی سویسرا بۆ ڕاکێشانی هاوپشتی هه‌موو هه‌وله‌کانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ و داواتان لیده‌کات له‌م خه‌باته‌دا هاوکاری بکه‌ن. وه سوپاس هه‌موو ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه ده‌کات که بیروڕای گشتیان له‌م جولانه‌وه‌یه ئاگادار کردۆته‌وه....
سکرتاریه‌تی سویسرای فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی 25.12.2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------- جه‌مال کۆشش 0787557786www.federationifir.com ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com ----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌واز بۆ خه‌ڵكی شاری كفری و ده‌وروبه‌ری , دووشه‌ممه 29-12خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌دریَت دژ به ئازادكردنی فرِۆكه‌وانی تاوانبار.
بۆ ئاشكراكردنی نهیَنی ئازادكردنی
فرِۆكه‌وانی تۆمه‌تباری بۆردومانكه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه . بۆ شه‌رمه‌زاركردنی
ئه‌و ده‌سته‌ی له پشت ئه‌و تاوانه‌وه بووه .
كۆمیته‌ی
كفری-لقی گه‌رمیانی ناوه‌ندی چاك
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مانگرتنی پەنابەرانی موف لە ئۆسلۆ سەرکەوتانە کۆتایی پێهات.
|