بەیاننامەی ناڕەزایی.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
یاداشتنامە.
بەڕێز سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ بەردەم ڕاى گشتى
یەکێک لەوانە پەتاى گەندەلى و کەمتەرخەمى داموو دەزگاکانى حوکومیە بەرامبەر بە هەنگاونان بۆ چارە سەرکردنى ئەم پەتا کوشندەیە کە بێئومێدیەکى گەورەى خولقاندووە لە ناو کۆمەڵگاى کوردەواریدا بێگوومان دەرهاوێشتەکانى گەندەڵى و چارەسەرنەکردنى تەنها کاراساتى بەهەدەربردنى داهات و سەروەت و سامانى وو‌ڵاتى لێناکەوێتەوە بەڵکو کاریگەرى مەترسیدارى دەبێت لە سەر چارەنووسى گەل دواتر مەترسى گەورەى لێدەکەوێتەوە لە سەر ئاسایشى نیشتمانى بۆیە ساڵەهایە ڕوشنبیران و کەسانى خاوەن هەڵوێست و نیشتمان پەروەر ، دەرکیان بە زەنگى ئەومەترسیە کردوە بۆیە ئیمە وەک کۆمەڵێک لە ( خەڵکى شارى دەربەندیخان ) دەمانەوێت ئەو ڕاستیە بخەینە بەردەم حوکومەت ودەزگاپەیوەند یدارەکانى حوکومەت کە دەبێت ئەو ئەگەرە لە بەرچاوبگرن کە دیار نەمانى (تارق محمد ڕەمەزان) لە لیکدانەوەیکى لەم جۆرە بەدوور نەگرێت ئەگەر نا بۆچى ناوبراو لە( 25/10/2008 ) دیار نامێنێت بەڵام جەماوەر و خەڵک لە ڕێکەى دادگاوە لە ڕوژى(21/12/2008 )) بە وڕاستیە دەزانن ؟! ئەمە خۆى بۆخۆى ناڕوونى و جێگەى گومانە کە داوامان لێدەکات کە دەبێت لێپێچینەوەى ووردتر بۆ ئەو مەبەستە بکرێت.
ڕێکخراوه کرێکاری و پارێزه‌ره‌کان پشتیوانی له په‌نابه‌ره مانگرتووه‌کانی زوریخ ده‌که‌ن.
له هه‌شته‌مین ڕۆژی مانگرتنی په‌نابه‌رانی زوریخدا نقابه‌ی کرێکاره پڕۆفیسۆناڵه‌کانی جنێف و یه‌کێتی ڕێنوێنیکه‌رانی ماف و ڕیکخراوی ئازادی ژن له‌عێراق/سویسرا نامه‌ی پشتیوانیان بۆ په‌نابه‌رانی مانگرتوو ناردوه.
هه‌ریه‌ک له نامه‌کان به ئاماده‌بوونی په‌نابه‌رانی مانگرتوو خوێنرایه‌وه .
له نامه‌ی ڕیکخراوه‌ی کرێکاره پڕۆفیسۆناڵه‌کانی جنێڤدا هاتووه ( له‌ماوه‌ی خه‌باتیاندا 5000 پێنجهه‌زار که‌سیان له بێناسنامه‌کان له مافی مانه‌وه به‌هه‌ره‌مه‌ند که‌ردووه و مافی مانه‌وه‌یان بۆ وه‌رگرتون ،ئێستاش له خه‌باتدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی مانه‌وه بۆ ژماره‌یه‌کی تر،هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتوان ده‌ربری خۆیان به هاوخه‌می مانگرتوان ده‌ربڕی و داوای درێژه دانی مانگرتنیان دا تا به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان).
یه‌کێتی ڕێنوێنیکه‌رانی ماف ،به هامان شیوه له نامه‌که‌یاندا هاتووه که داگیرکردنی کڵیسه پشتیوانی ده‌که‌ن و ئه‌ماژه‌یان دا به‌وه‌ی که کانتۆنی زوریخ یه‌کێک له‌و شارانه‌یه که به‌کلتوره جۆراوجۆره‌کان و هه‌مه‌ڕه‌نگی به‌ناوبانگه به‌ڵام سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت خراپترین جێگایه له سه‌راسه‌ری سویسرادا.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له گه‌ڵ په‌نابه‌انی مانگرتودا کۆبونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجامداوه ، له کۆبونه‌وکه‌دا ئاماژه به‌ئه‌وه کراوه که ژماره‌یه‌کی زۆرتر په‌یوه‌ست بون به مانگرتنه‌که‌وه که گه‌یشتۆته نزیکه‌ی 300 که‌س .هه‌روه‌ها ڕه‌وشی داهاتوی مانگرتوان هه‌ڵسه‌نگێندرا ،و بڕیاری به‌رده‌وامبونی مانگرتن و داگیرکردنی که‌نیسه‌که‌درا .له سه‌رێکی تره‌وه باسی ئه‌و هه‌وڵانه کرا که فیدراسیۆن له ئاستی ولاتانی ئه‌وروپادا ده‌ستی بۆ ده‌با بۆ فسار خستنه سه‌ر ده‌وڵه‌ت.
له کۆبونه‌وکه‌دا به‌خێرهاتن و پێشوازی کاسانی تازه په‌یوه‌ست بوو به داگیرکردنکه‌وه کرا.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به ناوی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی مانگرتو ،داوا له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تیه کوردی وعێراقیه‌کان ده‌کات که به‌هه‌ر جۆرێک بۆیان ده‌کرێت گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی سویسرا که به‌زووی مافه‌کانی په‌نابه‌ران کورد و عێراقی به ره‌سمی بناسێ.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی /سویسرا 26.12.2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سبه‌ی دووشه‌ممه كفری دژ به ئازادكردنی تاریق رِه‌مه‌زان خۆپیشاندان ده‌كات.
چاك وه‌كو لایه‌نیَكی فشار و داكۆكیكه‌ری سه‌رسه‌خت له مافی كه‌سوكاری قوربانیان و پرسی ژینۆسایدی كورد له هه‌موو كوردستان , گویَی به هیچ فشاریَك نه‌داوه , په‌یامی خۆی رِاستگۆیانه گه‌یاندووه و سه‌ری بۆ هیچ لایه‌نیَك دانه‌نواندوه , ئه‌مجاره‌ش نه‌یهیَشت ئازادكردنی تاریق رِه‌مه‌زان به بیَده‌نگی بگوزه‌ریَت , هه‌ر بۆیه زوو له قاوی دا و گه‌لی له‌و پرسه خه‌ته‌رناكه هوشیار كرده‌وه , ده‌ستپیَكی چالاكییه‌كانی له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌وه بوو.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
SKANDAL! ASAYIŞ QATILÊ HELEBCEYÊ BERDA.
Helebce, Adara 1988 an. Bi hezaran kûştî û birîndar. Sadamê xwînrêj, bi bombeyên kîmyewî bajêr dabû bar bombeyan.
Îro jî bi hezaran birîndarên Helebceyê dinalin. Îro jî birîna Helebceya Şehîd rehet nebûye: Nexweş li benda tedawiyê ne, qatil tev nehatine girtin, zîndanîkirin û cezekirin.
SKANDALA ASAYIŞÊ
Pîlotê qatil yê Sadam Hisêyn, Tariq Mihemed Ramazan di qirkirina Helebceyê de wezîfedar bû. Ew yek ji qatilê Helebceya Şehîd e.
Tariq di girtigeha Silêmaniyê di bin kontrola Asayişê de bû. Xelkê Helebceya Şehîd li benda dadgehkirina wî bû. Lê SKANDALA MEZIN bi beyana dadgêr Mihemed Al Uraiby derket holê. Li gorî beyana wî, Asayişa Silêmaniyê gotiye ku, pîlotê qatil ji girtîgehê baz daye.
Li gorî agehdariyên gihiştiye navenda EuroKurd Human Rights li Stockholmê, buyer çi têkiliya xwe bi revê tune ye. Qatilê zarok, dê, jin û kalên li Helebceyê pîlotê xwînrêj Tariq, ji ber hesabên polîtîk hatiye berdan, anku hêzên di nav Asayişê de çavên xwe ji bo reva wî girtî ye.
Dezgeha mafê Mirovan CHAK jî mîna EuroKurd Human Rights hizir dike û bi şik nêzî buyerê dibe.
Rûniştvanên Helebceya Şehît qet baweriya xwe bi beyanên Asayişê nayênin û li benda wê ne ku, Tariq bi alîkariya Asayişê hatiye revandin, û pêwîst e, Tariq bê girtin, û cezekirin. Divê wezîfedarên xirab di nava Asayişê de bêne girtin û mehkemekirin!
Pir eşkereye ku, bêyî dilxwaziya Asayişê, girtî nikarin ji hepsê bazbidin. Bê hevkarî qet ne mûmkûn e ku mirovek karîbe xwe ji destê wan rizgar bike.
Asayiş, berî niha jî ji aliyê dezgeha navnetewî ya mafê mirovan Human Rights Watch û EuroKurd Human Rights ê jî, ji ber helwestên xwe yên ne însanî hatibû rexnekirin.
SKANDALA nû tenê mesajekê dide mirov: Rêevebirina Asayişê ne karê PUK û KDP ye. DIVÊ ASAYIŞ BI GIŞTÎ TÊKEVE BIN KONTROLA HIKÛMETA HERÊMÊ û KESÊN SUCDAR BÊNE GIRTIN, CEZEKIRIN. QATILÊ HELEBCEYÊ DERXÎNIN HOLÊ!
EuroKurd Human Rights
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشاندان ده‌بێت سه‌رتاسه‌ری بێت و ته‌نها ناوه‌ندی چاک به‌رپرس نیه لێی!!
جه‌ماوری گه‌لی کوردی سته‌مدیده! که‌سوکاری قوربانیانی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان! ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ریه‌کان!
جوانترین مۆراڵی هه‌ر مرۆڤ و هه‌ر نه‌ته‌وه و هه‌ر گه‌لێک، ئه‌و مۆراڵه به‌رزه‌یه که به شاره‌زایانه و لێزانانه بتوانێت به‌رگری له مافه ڕه‌واکانی خۆی بکات. گه‌وه‌رترین سه‌رمایه‌ی گه‌لی کورد له هه‌مو سه‌رمایه‌کان پیرۆزتر و شۆکمه‌ندتر، ئه‌ویه که هه‌میشه ژێر چه‌پۆکی ڕه‌تکردۆته‌وه و هه‌میشه به خۆین و به گیان فیدکاریی به‌رده‌وامی داوه به خه‌باتی ئازادی و سه‌روه‌ری خۆی.
گه‌وره‌ترین تاوانیش ئه‌و تاوانه‌یه که ئه‌نجامی ئه‌م خه‌بات و مۆراڵه به‌رزه بکرێت به خۆراکی سه‌پاندنی حیزب و لایه‌ن و حکومه‌تێک که ده‌ربه‌ستی هه‌ستیارترین پرسی گه‌ل و نیشتیمان نه‌یه‌ت !.
له دوای ئه‌و هه‌مو زوڵم و زۆری و بێمافی و کوشتن و بڕین و جینۆسایده‌ی به‌سه‌ر ئه‌م میله‌ته هه‌ژاردا هات، له ڕێگه‌ی خه‌باتکردنی و داوای ساده‌ترین و ساکارترین مافی ژیان و ئازادی و سه‌روه‌ریدا، ته‌نها خۆشیه‌ک، ته‌نها ئاواتێک، ته‌نها هیوایه‌ک، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی ڕه‌وای داواکراوی سه‌د ساڵ زیاتری، ئه‌وه‌یه که تاوانبارانی پاکاتاوی ئه‌م گه‌له به دادگایی بگه‌یه‌نرێت.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ردو حیزبی یه‌کێتی وپارتی دیموکرات، هه‌ر‌چیان له ده‌ست هات کردیان له پێناوی ده‌ر‌بازبونی تاوانبارانی ئه‌نفال و کیمیابارانی کورد و کوردستاندا. گه‌وره ئه‌فسه‌ری تاوانبار (خه‌زره‌جی)نه‌ک هه‌ر ده‌ربازیشیان کرد، به‌ڵکو له دوای دۆزینه‌وه‌ی و شکاتکردن لێی لای پۆلیس و حکومه‌تی دانمارک، به نامه‌ی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مڕۆ ته‌سکیه‌ی به‌رائه‌تیان بۆ کرد‌و ناویاننا دۆستی کورد!! گه‌وره ئه‌ندازیاری ئه‌نفال (وه‌فیق سامه‌ڕایی)جگه له‌وه‌ی بۆ سوکایه‌تی کردنی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان کرا به ڕاوێژکاری سه‌رۆکی کۆماری عێراق(پێشمه‌رگه‌ی دێرین)!!که زانرا، ناوه‌ندی چاک، سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکردوه و داوای ده‌کات بدرێت به دادگا، به ناوی ده‌ست له کاركێشانه‌وه‌یه‌وه دورخرایه‌وه له ده‌ستی دادگا. (سوڵتان هاشم)تاوانباری یه‌که‌م به ئه‌نفالکردن و زینده به‌چاڵکردنی سه‌دان وهه‌زاران کوردی بێ‌تاوان و منداڵی ساوا‌و پیرو په‌ککه‌وته، دانرا به ئه‌فسه‌ری نایاب!! و به‌رگری لێ‌کرا له لای سه‌رۆکی کۆماری عیراقه‌و،( شێخ جه‌عفه‌ری)تاوانبار و ئه‌تککه‌رو سوکایه‌تی که‌ر به کچانی شاری سلێمانی به هاوکاری یه‌کێتی و پارتی ده‌رباز کراو نیردرا بۆ ده‌روه‌ی وڵات. ئه‌و شێخه جه‌عفه‌ره‌ی که خودی شوعبه‌ی به‌عسی سلێمانی له دۆکۆمێنتێکی ده‌ستکه‌وتودا به‌م شێوه‌یه وه‌سفی ده‌کات: مخلص للحزب، جبان، مولع للنساء.
دوای ئه‌م هه‌مو سکانداڵه‌ی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، ئاسایشی گشتی سلێمانی که‌وه‌ته گه‌وره‌ترین سکانداڵی شاردنه‌وه و ده‌ربازکردنی گه‌وه‌ره تاوانباری فرۆکه‌وان (تارق ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی)، بۆ وه‌ڵامی ئاسایش له لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له جیاتی دواکردنی و بانگردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی بۆ لێپرسینه‌وه، ده‌ستخۆشی به‌وه لێده‌کات، که جه‌ختده‌کاته‌وه له قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی تاوانبار (ته‌حسین شاوه‌یس)ی ده‌ست سوربو به خوێنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دلێر‌و دواپیشمه‌رگه‌ش (مامه ڕیشه) بو! بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی وزار و موڵکی تایبه‌تی!!
بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌م هه‌مو تاوان و که‌مته‌رخه‌میه‌ی ئاسایشی گشتی سلێمانی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ردو حیزبی یه‌کێتی و پارتی، باشترین وه‌ڵام ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی فه‌رمیه له سه‌رجه‌م شاره‌گه‌وه‌ره‌کانی کوردستاندا.
ئێمه له ناوه‌ندی چاک،. جگه له‌وه‌ی که پالپشتی خۆمان بۆ هه‌مو ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه ده‌رده‌بڕین که کراوه بۆ خۆپیشاندانی هه‌ڵه‌بجه و که‌لار وکفری، داواکارین له‌سه‌رجه‌م ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ریه‌کان، له هه‌مو که‌س وکاری ئه‌نفالکراو و کیمیابارانکراوان، که‌سوکاری بارزانیه بێسه‌روشوێنکراوه‌کان، سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان، ده‌ستبکه‌ن به خۆپیشاندان دژ به‌م هه‌مو بێحورمه‌تی و که‌مته‌رخه‌میه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان.
وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی و بێده‌نگی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان وئه‌نفال ئیدانه‌و مه‌حکوم ده‌که‌ین.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌وره تاوانبارانه سه‌رجه‌میان له ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالدایه.
خۆپشاندان نابێت ته‌نها قه‌تیس بمێنێت له داوای ناوه‌ندی چاک دا، هه‌مو جه‌ماوه‌ری شاره گه‌وه‌رکانی سلێمانی، که‌رکوک، هه‌ولێر و دهۆک، به‌رپرسن له ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان. هه‌مو ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و جه‌ماوریه‌کان، ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕادوێ، ته‌له‌فزوێن، ڕۆژنامه‌کان، گۆڤاره‌کان سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و که‌رتی به‌شی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگا به‌رپرسن له داوکردن و هه‌لسوڕانی خۆپیشاندان بۆ گه‌ورترین پرس، و فشارخستنه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیتر به‌سه گه‌نده‌ڵی و بێحورمه‌تی!، ئیتر به‌سه فرۆشتنی تاوانباران وسازشکرکرن به موجامه‌لات و کاری ژێربه ژێر!.
ناوه‌ندی چاک جگه له‌وه‌ی که ئاماده‌یه بۆ خۆپیشاندان، ئامده‌شین که داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندان بکه‌ین به ناوی خۆمانه‌وه.
هیوادارین له‌م خۆپیشاندانانه‌دا هه‌مو جۆره کێشه‌یه‌ک وه‌لابنرێت و یه‌ک ده‌ست خۆپیشاندان بکرێت، پرسی دادگایکردنی تاوانباران و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌وره ئه‌فسه‌ره تاوانباره زۆر گه‌وه‌رتره له کێشه‌کان.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژبه ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌ندی چاك ڕونکردنه‌وه‌ی وته‌بێژی سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ئازادكردنى فرۆكه‌وانی تاوانبار ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و داوای چاودێریكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاك ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێك له چالاکی ناڕه‌زایه‌تی کرد، دژ به‌پێشکه‌ش نه‌کردنی فرۆكه‌وانی تاوانبار (تارق محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان) بۆ دادگای تاوانه‌كان له‌به‌غدا ، كه له ساڵی 1988 شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كردبوو، وته‌بێژی سه رؤكى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز دكتور( فوئاد حسێن) وه‌ك وه‌ڵامێكی ناڕاسته‌وخۆ ، بۆ داواكاريیه‌كانی ناوه‌ندی چاك ، ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگایان له كرده‌وه‌ی ونبوونی ئه‌و فرۆكه‌وانه نییه و به‌ڵێنی به‌دواداچونیان داوه به كێشه‌كه‌دا. سه‌باره‌ت ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئاژانسه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێن كه ئێمه وه‌ك (ناوه‌ندی چاک ) ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕونكرندنه‌وه‌یه ، ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگایان له كرده‌وه‌یه‌كی ئاوا گه‌وره و تاوانباری پێنجه‌م له كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌بێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم له رووی یاسایی و مێژوییه‌وه به‌رپرسیاره له‌و كرده‌وه‌یه.
داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ڕێگا بدات ( ناوه‌ندی چاك) و كه سوكارى قوربانيان وه‌ك چاو‌دێر له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا به‌شدار بێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه‌مان له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕوداوه‌كان بێت، چونکه ئه‌زمونه‌کانی پێشووی به‌دواچونه‌کانی ده‌زگا به‌رپرسیاره‌کانی هه‌رێم له وته تێنه‌په‌ڕیوه ونه‌چۆته بوارى پڕاکتیکه‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ناوه‌ندی چاك به‌رده‌وام ده‌بێت له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و چالاكی نواندن تا وه‌كوو چاره‌نووسی ئه‌و فرۆكه‌وانه دیار دهأبێت وتاوانبارانى ئازادكردنى ئه‌م فڕۆکه‌وانه تاوانباره ده‌درێنه دادگا.
ناوه‌ندی چاك 2008-12-27
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
په‌یامی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی ٢٠٠٩ ی زاینه‌وه
هاونیشتمانانی هێژا! گه‌لی کۆیله و خۆڕاگری کورد!
ساڵی نوێی زاینیی له هه‌موو هاونیشتمانانی کورد به‌گشتی و، پێڕه‌وانی ئاینی مه‌سیحی به‌تایبه‌تیی پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم ساڵی داهاتوو، پڕ بێت له خێر‌و خۆشی و سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو کوردستانیانی هێژا و به‌ڕۆمه‌ت له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان.
ساڵی 2008 مان وه‌ک ساڵانی رابوردوو، له کۆیله‌تی و بنده‌ستیدا تێپه‌ڕ کرد. له‌ساڵی 2008 یشدا، داگیرکه‌رانی دڕنده‌ی کورد، وه‌ک پیشه‌ی هه‌ر ساڵه‌یان، به‌رده‌وامبوون له کوشتنوبڕین و وێران و تاڵان‌کردنی ماڵ و سامانی کورده‌واریی. به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی فڕۆکه و گولله‌بارانی ئاسمانی و زه‌وینیی سوپای ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل و گونده‌کانی سنووری ده‌ستکردی نێوان رۆژهه‌لات و باکوور و باشووری کوردستان، به‌ده‌یان گوندی باشوور چۆڵکراون و، به هه‌زارانیش ناچارکراون له‌سه‌ر زێد و خاکی خۆیان، ئاواره‌ی شار ومه‌ڵبه‌نده‌کانی دیکه بن.
رژێمی داگیرکه‌ری ئێران، له پێڕه‌وکردنی سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی به‌رده‌وام بوو. هه‌موو رۆژێک له‌شار و شارۆچکه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا لاوانی شۆرشگێڕ و رۆشنبیران و چالاکڤانانی بواری مافی مرۆڤی کوردستان، به بیانووی جۆراوجۆره‌وه، بۆ شکه‌نجه‌خانه‌کانی رژێم به‌ڕێکران. رژێمی داگیرکه‌ر و ره‌گه‌زپه‌رستی سووریاش، که هه‌روه‌ک رژێمه‌کانی تورکیا و ئێران، بناخه‌ی رژێمه‌که‌ی له‌سه‌ر باوه‌ڕی ره‌گه‌زپه‌رستانه و، بیری تواندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زیی کورد دامه‌زراوه، له‌ساڵی 2008 دا، درێژه‌ی به سیاسه‌تی گرتن و، شکه‌نجه‌دانی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژاڤای کوردستان دا.
له ئالیی نێوخۆییه‌وه، بیرۆکه‌ی نانه‌ته‌وه‌ییانه و پێڕه‌وکردنی بیرۆکه‌ی چه‌وتی ئێرانچێتی و عێراقچێتی و سووریاچێتی و ترکچێتیی - به‌نێوی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ و فیدراڵی و ... هتد، له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی حیزبه کوردییه‌کانه‌وه، وه‌ک ساڵانی رابوردوو، باڵی به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی کورددا کێشابوو. هاوکات بیری پیرۆزی سه‌رفرازی و بیری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و، هیوای گه‌یشتن به داهاتوویه‌کی گه‌ش و رووناک، له‌نێو چینی رۆشنبیر و لاوانی کورده‌واریی به‌گشتی و، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبه‌کان به تایبه‌تیی له په‌ره‌سه‌ندندا بوو.
جارێکی دیکه‌ش، ساڵی نوێی زاینیی، له هه‌موو هاووڵاتیانی به‌ڕێزی مه‌سیحی، له هاوبیران و ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان له‌نێوخۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و، له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره و خۆڕاگری کورد پیرۆزبایی ده‌که‌م. به‌و هیوایه‌ی که، به هه‌وڵوتێکۆشینی هه‌موومان، بتوانین نیشتمانه‌که‌مان رزگار بکه‌ین و، له کوردستانێکی ئازاد و دێمۆکرات و سه‌ربه‌خۆدا، پێڕه‌وانی هه‌موو ئاین و هزر و کولتووره جیاجیانی کوردستان، له ئازادی و سه‌ربه‌ستیی ته‌واودا، بۆنه و داونه‌رێتی خۆیان ببه‌ن به‌ڕێوه.
سه‌رکه‌وتنتان ئاواته‌خوازم براتان: جه‌واد مه‌لا سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان 2008/12/26 __________________________________________ KNC - P.B. 205 Holmlia - 1204 Oslo, Norway 0047 - 93 83 99 53 0044 - 208 748 78 74 0049 - 82 33 61 21 post@kncscandinavia. www.kncscandinavia.com coKNC@ribrahim.de
|