سه‌نته‌ری میدیا ئێواره کۆڕێکی بۆ هه‌ردوو شاعیری لاو ده‌رباز یونس و ئاکار شێروان ساز کرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی 16.8.2008 به‌شی ڕۆشنبیری سه‌نته‌ری میدیا هه‌ڵسا به سازدانی ئێواره کۆڕێکی شیعری له ژێر ناوی ( به‌ره‌و خۆ ئاوابوون ) بۆ هه‌ردوو شاعیری لاو ( ده‌رباز یونس ) و ( ئاکار شێروان ) له هۆڵی سه‌نته‌ری ناوبراو که تیایدا زیاتر له 100 شاعیر و نووسه‌ر و گه‌نج و لاو و شیعر دۆست ئاماده بوون ، شایه‌نی باسه ئه‌م کۆڕه به ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندی موزیک ژه‌ن ( بڕوا پیرداود ) به ئامێری کڵارنێت جوانتر و به پێزتر بوو و له کۆتایی کۆڕه‌که‌ش هه‌ریه‌ک له ئاماده‌بوان سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر کۆڕه‌که خسته ڕوو .
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پشتیوانی له خه‌باتی به‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان له سویسرا.
به‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان، له بنه‌ڕه‌تدا سیاساتیک پێشنیار ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر سیاساتی ڕاست و بیگانه دوژمنی وه‌زاره‌تی کۆچ وعه‌دل. ئالته‌رناتیفیکی عه‌مه‌لی ده‌خاته‌ڕوو که ده‌روازه ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به واقعی کێشه‌ی تیکه‌لاوبوون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای سویسرا له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه ببێته بابه‌تیکی ڕۆژانه‌یان .
ئه‌م به‌ره‌یه نزیکه‌ی 9 مانگه دروست بووه‌و جگه له‌وه‌ی له‌ئاستی کانتۆنه‌کاندا ، به‌ش و هه‌ڵسوڕاوی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌لام له‌ئاستی سه‌راسه‌ریشدا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی بووه. ئه‌م به‌ره‌یه پێکهاتووه له چه‌ندین لایه‌ن وحزب و کۆڕ وکۆمه‌ڵی جۆراوچۆری سویسری و بیانی که ئامانجه گشتیه‌کانیان له به‌ێاننامه‌ی دامه‌زرانی ڕاگه‌یه‌نراوه. بڵاوکراوه و سایت، دوو بنکه‌ی تایبه‌ت به هاوکاری و کۆمه‌ک به‌په‌نابه‌رانیان هه‌یه.
له .2008 13.9 له شاری بیرن له کاتژمیر 13.30 خۆپیشاندانیکی جه‌ماوه‌ری و به‌رز و هه‌مه‌ڕه‌نگ به‌ڕێده‌خه‌ن به‌دژی سیاساتی ده‌وله‌ت و داوا ده‌که‌ن :
1/ مافی نیشته‌چیبوون بۆ هه‌موان به‌ڕه‌سمی بناسرێ. 2/ به‌قانوونی کردنه‌وه‌ی هه‌موان. 3/ لاچوونی به‌ندی حآله‌تی تایبه‌تی. 4/ مافی هینان و پیکه‌وه ژیانی خێزان.
کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق ، پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م خه‌باته ده‌کات و هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه به‌زووترین کات بێته‌دی.
هه‌روه‌ها بانگه‌وازی په‌نابه‌ران ده‌کات که چالاکانه له‌م خۆپیشاندانه به‌شداری بکه‌ن و له دژی سیاسه‌تی په‌نابه‌ریی ده‌وله‌ت بوه‌ستنه‌وه. ئه‌م خۆپیشاندانه سه‌نگه‌ریکی گرنگه بۆ هاتنه دی ئامانجه سه‌ره‌تایی و ئینسانیه‌کانمان.
بژی مافی نیشته‌جیبوون بۆ هه‌موان.
کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق. 15.08.2008
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------- #
کۆمیته‌ی نه‌مسای ناوه‌ندی چاک یادی شه‌هیدانی شه‌نگالی کرده‌وه.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ته‌قه‌كردن له جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری ناحیه‌ی خه‌لیفان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ين.
وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه ڕۆژی ١٧ی ئه‌م مانگه جه‌ماوه‌رێكی زۆری خه‌ڵكی گوندی سرێشمه و ده‌وروبه‌ری له به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناحییه‌ی خه‌لیفان خۆپیشاندانێكی شارستانییانه و ئاشتییانه‌یان ڕێكخست، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانن داخوازییه ڕه‌واكانی خۆیان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی ئاوی گونده‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم.
به داخه‌وه له بری ئه‌وه‌ی به‌ڕێزه‌وه پێشوازی له نوێنه‌ره‌كانییان بكرێت و وه‌ك ده‌سته‌ڵاتێكی كوردیی خه‌مخۆر و به‌مشور دڵسۆزانه و به په‌رۆشه‌وه گوێ بۆ داواكاری و داخوازییه‌كانیان ڕابگیرێت، كه‌چی به شێوه‌یه‌كی ره فتار فاشییانه له لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به گولله و ده‌سڕێژ وه‌ڵامی داوا ڕه‌واكانیانیان دایه‌وه، كه له ئه‌نجامدا گه‌نجێك شه‌هید ده‌بێت و شه‌ش كه‌سی تریش بریندار ده‌بن، كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
ئێمه له كاتێكدا پشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ داوا ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران راده‌گه‌یه‌نین و هه‌موو پاساو و بڕوبیانوه‌كانی لێپرسراوانی كوردی بۆ ته‌قه كردن له هاوڵاتییان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، ناره‌زایی توندی خۆمان سه‌باره‌ت به‌م تاوانه ده‌رده‌بڕین، پێمان وایه خۆپیشاندان یه‌كێكه له شێوازه شارستانییه‌كان و مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه، پاشان زه‌بر و زه‌نگ و پێشلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له لای ئێمه كاروكرده‌وه‌ی قێزه‌ون و دژ به پره‌نسیپه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و دیموكراتییه‌ت و مرۆڤایه‌تی و پێشكه‌وتوخوازین، جا ئه‌و زه‌بر و زه‌نگه له لایه‌ن هه‌ر حزب و ده‌سته‌ڵاتێكی كوردی یان غه‌یره كوردییه‌وه بێت ڕسواده‌كه‌ین، داواكاریشین له لێپرسراوانی حكومه‌تی هه‌رێم، كه به‌زووترین كات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پاك و بێلان و سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر چۆنێتی روداوه‌كه و به‌رپرسیاران و تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌ستپێبكه‌ن، تا ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له جه‌ماوه‌ری ئاشتیخوازی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كردووه و ئه‌وانه‌ش كه فه‌رمانی ته‌قه‌كردنیان پێداون به سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن و ڕووداوی واش له كوردستان دووباره نه‌بێته‌وه.
ناوه‌ندی چاك ١٨/٨/٢٠٠٨
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تاكه ى پاشه كشه كردن به كورد ؟؟
دوای ئه‌وه‌ی هێزو لایه‌نه سیاسيیه عه‌ره‌بييه‌کانی عێراق له به روارى 20080722 گورزێکی سیاسی گه‌وره‌یان به داخوازيیه‌کانی کورد گه‌یاند ،هاوکات له هێرش بردن بۆ لاوازکردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کورد به‌رده‌وامن .ماوه‌ی دوهه‌فته ده‌بێت ده‌ستیان به پڕۆسه‌یه‌ک کردووه به‌ناوی (مژده‌ی خێر) که پیلانێکه دژ به ناوچه کوردستانیيه‌کانی دیاله ، گه‌رچی سه‌ره‌تا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزو لایه‌نه سیاسيیه‌کان بڕیاریاندا ,که به‌ره‌نگاری ئه‌و پیلانه ببنه‌وه ، به‌ڵام دوێنێ لیوای 34 هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌فه‌ره‌می و عه‌مه‌لی پاشه‌کشه‌ی له ناوچه کوردستانیيه‌کانی دیاله کرد . ئه‌مه‌ش درێژه‌ی پاشه‌کشه كردن و دۆرانه يه ك له دواى يه كه سیاسیيه‌کانی ده سه لاتداريى کورديیه ، که ماوه‌یه‌که له‌به‌رامبه‌ر حکومه‌تی عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، پاشه‌کشه‌ی هیزی ( پ ، م )له‌م ناوچه‌یه بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی داوا بکرێت له ناوچه‌کانی موسڵ و که‌رکوکیش هێزی( پ م ) پاشه‌کشه‌ی پێ بکه‌ن . دورکه‌وتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌و ناوچانه‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کوردانی ئه‌م ناوچانه سه‌رله نوێ ڕوبه‌روی هه‌ره‌شه‌ی سیاسی و سه‌ربازی چه‌وسانه‌ندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ته‌عریب ببنه‌وه ، وه گه‌راندنه‌وه‌یان بۆسه‌ر خاکی دایک ئاسته‌م تر بکات . بۆیه ئێمه پاشه‌کشه پێ کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به زه‌نگێکی مه‌ترسیدار و ئاشکرای دوژمنکارانه‌ی حکومه‌تی عیراق ده‌زانین ، که ده‌بێت ڕوبه‌روی ببینه‌وه ، هاوکات به تێکشکانێکی سیاسی تری به‌رپرسانی پارتی ویه‌کێتی ده‌زانین که پێویسته هه‌موو لایه‌ک فشار بخه‌ینه سه‌ریان تا چیتر مافی کورد به بریاری دولایه‌نی سیاسی نه‌دۆڕێنن و ده سكه وته كانى به هه ده ر نه ده ن له پێناو ده ستكه وته مادييه كان خؤيان .
ناوه‌ندی چاک 20080819
----------------------------------------------------------------------------------------------------------
چالاکییەکانی چاک لە شه‌ش مانگی ڕابردوو و دادگایی جاشەکان و یادی قاڕنێ لە سمیناری چاکدا.
|