سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا.
له رۆژی 24/1/2009 کاتژمێر 13،00له پایته‌ختی نه‌رویج له ئوسلۆ سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا به سه‌رکه‌وتویی کۆنفرانسی سه‌ندیکای نه‌رویج ئه‌نجامدرا.
سه‌ره‌تا کۆنفرانس به خوله‌کێک بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی به کاره‌کانی کرد ،پاشان وتاری سه‌ندیکا له لایه‌ن سه‌رۆکی سه‌ندیکا به رێز نیاز محمه‌د جوجه خوێندرایه وه ،دوایدا ئاڵو‌گۆر و پێشنیار و گفتوگۆ له سه‌ر پێشخستنی بواری ته‌ندروستی و په‌ره‌پێدان به پرۆژه‌کانی سه‌ندیکا کرا پاشان هه‌لبژاردن ده‌ستیپێکرد ،ئه‌م به‌رێزانه هه‌ڵبژێردران بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆمیته‌ی نه‌رویجی سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا .
1/ به‌دران عوسمان به‌رپرس 004790989547 badranoa@hotmail.com rebaz@hotmail.com 0047976085352/دلێر محه‌مه‌د عه‌بدوڵا جێگیری به‌رپرس bakhtyar86@hotmail.com 0047916464683/به‌ختیار حسێن جێگیری به‌رپرس 4/ئیریڤان فاتیح محمه‌د به‌رپرسی دارایی erivan-naz@hotmail.com 004792428279 5/تاریق کاکه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه 004741667706 tarekarin@gmail.com 6/ سه‌ردار محه‌مه‌د خدر به‌رپرسی راگه‌یاندن 004799461197 sardar-02@hotmail.com siver-51@hotmail.com7/سیڤه‌ر شه‌ر‌یف عومه‌ر جێگری راگه‌یاندن
کۆنفرانسی کۆمیته‌ی نه‌رویج bakhtyar86@hotmail.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆن له‌کانتۆنی(زوریخ)یش خۆی بۆ ناڕه‌زایه‌تی ئاماده ده‌کات و بڕیار ده‌دات خه‌باتی خۆی فراوانتر بکاته‌وه.
ئه‌مڕۆ 2009/01/25 به‌ئاماده‌بوونی (ئه‌حمه‌د عه‌لی) سکرتێری فیدراسیۆن له‌سویسرا، نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆن له‌کانتۆنی زوریخ کۆبونه‌وه‌ی خۆیبه‌ست که‌ته‌نها تایبه‌ت بوو به‌نوینه‌رایه‌تی زوریخ . سه‌ره‌تای کۆبونه‌وه‌که سکرتێری فیدراسیۆن دوای ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سه‌ختی په‌نابه‌رانی باسکرد، باسێکی له‌سه‌ر ده‌وره‌یه‌کی تازه‌و هه‌ستیار کرد که‌فیدراسیۆنی خستۆته‌به‌رده‌م خه‌باتیکی ده‌سته‌و یه‌خه‌له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی په‌نابه‌ری حکومه‌تی سویسرا تایبه‌ت به‌په‌نابه‌رانی کوردی عێراق و ئامانجی حکومه‌تی سویسرای له‌م هێرشه‌دا به‌ترسناک بۆ سه‌ر ئاینده‌ی په‌نابه‌رانی کورد ناساند و یه‌کخستن و ئاماده‌کردنی به‌ره‌ی فراوانی په‌نابه‌رانی له ئێستادا به ئه‌رکێکی گرنگ و چاره‌نوسساز باسکرد.
نوێنه‌رانی کانتۆنی زوریخی ئاگادار کرده‌وه که ده‌بێ ئاماده‌یی ته‌واوی خۆیان بۆ ئه‌م خوله تازه‌یه وه‌ربگرن و له‌سه‌رخستنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی سه‌راسه‌ریدا له‌سویسراو به‌رگرتن به‌ڕوودانی کاره‌ساتێکی ڕۆڵی به‌رچاو بگێڕن.
دوای ئه‌مه‌نوێنه‌رانی زوریخ کۆمه‌ڵێک ڕاوبۆچوونی جۆراوجۆریان بۆ به‌هێزکردنی به‌ره‌وخه‌باتی په‌نابه‌ران خسته‌به‌رده‌م کۆبونه‌وه‌که‌و گفتگۆیه‌کی جدی له‌سه‌ر کرا.
له‌کۆتایشدا چه‌ند ده‌سته‌یه‌ک پێکهێنرا بۆ به‌هێزکردنی کاروباره‌کانی ئه‌م خوله.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا 25.01.2009
___________________________________________ کۆشش جه‌مال 0787557786 ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 www.csdiraq.com www.federationifir.com IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دۆستان و هاوپشتیوانانی مافی په‌نابه‌ریی .
سه‌روه‌ر غه‌ریب په‌نابه‌ری کوری عێراقی که له ساڵی 2000 ه‌وه له به‌ریتانیا نیشته‌جێیه، ئێستا له یه‌کێ له گرتووخانه‌کانی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌سه‌ره‌و ڕووبه‌ڕوی به‌زۆر ناردنه‌وه‌یه بۆ کوردستان، تکایه داوای سه‌روه‌ر غه‌ریب بۆ ئازاکردنی و به‌خشینی مافی په‌نابه‌ری ئیمزا بکه‌ن و نامه‌ی پشتیوانی/ ناڕه‌زایه‌تی بۆ وه‌زیری کاروباری په‌نابه‌ران له به‌ریتانیا بنووسن. نامه‌یه‌کی ئاماده‌کراو به ئینگلیزی له سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه دانراو که ده‌تونن دایگرن و ناوی خۆتانی لێبنوسن وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌ددره‌سی وه‌زیری کاروباری په‌نابه‌ری بکه‌ن که له‌سه‌ر نامه‌که‌که‌نوسراوه. http://www.ncadc.org.uk/Newszine102/Sarwar.html
یا ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌ی ئیمزاکۆکردنه‌وه بکه‌و ده‌نگی پشتیوانی خۆت له سه‌روه‌ر گه‌ریب ڕابگه‌یه‌نه: http://www.gopetition.com/petitions/sarwar-gareb.html
J. Ghafur
|