کەلەپچەکەى قاچى جەبار و تراژیدیایى مەرگى منداڵێکى تر.
r_kochare@hotmail.com
مامه قاله‌ی ده‌بباغی له تێکۆشه‌رانی له‌مێژینه‌ی کورد و نووسه‌ری چه‌ند بابه‌ت سه‌باره‌ت مێژووی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکافه. یه‌که‌م شتی به‌بیستنی ئه‌و خه‌به‌ره به زه‌ینم داهات وه بیر هاتنه‌وه‌ی نووسراوه‌یه‌کی هه‌ژار بوو سه‌باره‌ت به پاکی و دڵئاواڵه‌یی ئه‌ندامانی ژێکاف له ئاست یه‌کتری. بۆ ڕێزلێنان له بیره‌وه‌ری قادری ده‌بباغی با ئه‌و ڕستانه‌ی هه‌ژار له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه جارێکی دیکه به‌یه‌که‌وه بخوێنینه‌وه: ''جارێک له زه‌نبیل میوان بووم و خه‌ریک بووم بڕۆم. له‌و ده‌مه دا ده‌سته‌یه‌ک مرید هاتن، سه‌ید گوتی ڕاوه‌سته قسه‌م هه‌یه. سۆفیه‌کی پیر ده‌ستی ماچ کرد. سه‌ید لێی پرسی: " سۆفی تۆش بوویه کۆمه‌ڵه؟" گوتی: " قوربان خوا به نسیبمان کا. به خوا من ده‌ستی باپیرتم گڵاو کردووه، بوومه مریدی بابت، ئێستاش مریدی تۆم، قه‌تم ده‌ست له خه‌راپه کاری و دزی به‌رنه‌داوه. به‌ڵام له سایه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه هه‌موو خراپه‌یه‌کم وه‌لا ناوه. زه‌مان زه‌مانی محه‌مه‌دی مه‌هدیه... خۆم لاوێک بووم له ته‌مه‌نی بیست و دوو ساڵی دا، ده‌گه‌ڵ براده‌رێکی حیزبی به ناوی " عه‌بدولقادر ده‌باغی" ڕام ده‌بوارد. زۆر جار ده‌چوومه ماڵیان و ده‌گه‌ڵ عه‌بدولقادر و خوشکه‌کانی بێ ته‌قیه گه‌مه‌مان ده‌کرد. ڕۆژێک یه‌کێک پێی گوتم: " خۆشی له خۆت، ده‌گه‌ڵ ئه‌و خوشکه جوانانه‌ی ده‌باغی دا که‌یف ده‌که‌ی". باوه‌ڕ که تا وای نه‌گوت نه‌م زانی خوشکه‌کانی جوانن یا ناشیرین. له‌و ساوه ته‌رکی ماڵی ده‌باغیم کرد وهه‌رچی کردیان نه‌چوومه‌وه، نه‌وه‌ک به چاوی خه‌یانه‌ت بڕوانمه خوشکی برای حیزبیم چێشتی مجێو‌ر ڵ.72'' داوای سێبووری بۆ خزم وکه‌س کاری مامه قاله‌ی ده‌بباغی و هه‌موو ڕێبوارنی ڕێبازی ناسێنه‌خوازی کورد ده‌که‌م.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هاورێ عه‌لی زه‌نگه‌نه له سه‌مینارێکی سیاسی‌دا له له‌نده‌ن.
هه‌ردوو ڕێکخراوی حیزبی شیوعی کوردستانی و عێراقی له ئینگلته‌را هه‌ڵده‌ستن به سازدانی کۆڕێک بۆ هاوڕێ عه‌لی زه‌نگه‌نه،ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان. کۆڕه‌که تایبه‌ت ده‌بیت به بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان و عێراق و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی هه‌ره‌شه له ئه‌زموونه‌که‌ی باشووری کوردستان ده‌که‌ن. هاتن بۆ هه‌مووانه
کات و شوێن کات: کاتژمێر 19 ، رۆژی 15.2.2009 شوێن: London w6 0RF ,238-246 The polish centre, Malinowa Room, King Street Hammersmithنزیکترین وێستکه‌ی مه‌ترۆ ژماره‌ی ئه‌و پاسانه‌ی به‌ره‌و ئه‌وی ده‌چن 9,10,11,295,220,72,H91,391,290,267,190,27,266
ڕێکخراوی حیزبی شیوعی عێراق/ ئینگلته‌را ڕێکخراوی حیزبی شیوعی کوردستان / ئینگلته‌را
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هونه‌رمه‌ندی شیوه‌کاری دانمارکی{ ئه‌نێتا ئه‌سپانده‌ر} هه‌ڵده‌ستێت به کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری.شایانی ئاماژه‌یه ئه‌نێتا دۆستێکی به ئه‌مه‌کی گه‌لی کورده‌و پێشانگاکه‌شی پێشکه‌ش به گه‌لی کورد کردووه .په‌یوه‌ندیه‌کی چاکی له‌گه‌ڵ بڕێک کوردی به‌هه‌رمه‌ند وه‌ک شاعیر ،چیرۆک‌نووس و که‌سانی دیه‌که هه‌یه. زۆربه‌ی تابلۆکانی ئه‌م پێشانگایه‌ی ئه‌نێتا تایبه‌ته به کوردستان و گوزارشت له سرووشتی جوانی کوردستان ده‌که‌ن. بۆیه هیواخوازم کورده‌کانی نیشته‌جێی دانمارک به‌گه‌رمی پێشوازی له پێشانگاکه‌ی ئه‌نێتا بکه‌ن و به ئاماده‌بوونتان ئه‌و دۆسته‌مان دڵخۆش بکه‌ن.
Verdenskulturcentret, Nψrre Alle7, KBH.N2200 9.2.2009 Kl.18 گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نیشتمانپه‌روه‌ری له‌مێژینه‌ی گه‌له‌که‌مان، تێکۆشه‌ری رێبازی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، کاک عه‌بدولقادر ده‌باغی (مامه قاله)، له‌شاری له‌نده‌ن کۆچی دوایی کرد.
خه‌باتکاری ناسراوی گه‌له‌که‌مان کاک عه‌بدولقادری ده‌باغی، له رێکه‌وتی 1921/1/1ی زاینیی له‌شاری بانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چاوی به‌دنیا هه‌ڵێنا. پاشان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی چوونه شاری سه‌قز و له‌و شاره نیشته‌جێ بوون. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه بوو به ئه‌ندام له کۆمه‌ڵه‌ی ''ژێکاف'' و، یه‌کێک له چالاکترین ئه‌ندامانی ژێکاف، که له په‌ره‌پێدانی رێکخستنی ژێکاف و په‌روه‌رده‌کردنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به بیره‌وباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌ورێکی باڵای هه‌بوو. پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژێکاف و دامه‌زرانی کۆماری کوردستان و، حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، چالاکانه‌تر ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی خۆی به‌ڕێوه برد و، جگه له‌وه‌ی که ئه‌ندامی ده‌زگه‌ی راگه‌یاندنی کۆمار بوو، هه‌روه‌ها له گۆڤاری ''گڕوگاڵی منداڵان'' و ''کوردستان'' و ''هاواری نیشتمان'' دا وتاری بڵاوده‌کرده‌وه.
پاش رووخانی کۆماری کوردستان و له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا و هاوڕێیانی و، زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی نگریسی حه‌مه‌ڕه‌زاشای گۆڕ به‌رگۆڕ به‌سه‌ر کوردستاندا، مامه قاله و سه‌دان ئازادیخوازی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان، ده‌گیرێن و، پاش دوورخستنه‌وه‌یان له کوردستان، له زیندانه‌کانی ئێران‌دا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌ره‌وڕووی زیندان و دارکاری و ئه‌شکه‌نجه ده‌بنه‌وه.
مامۆستا عه‌بدولقادری ده‌باغی، ساڵی 1992ی زاینیی به‌ره‌و هه‌نده‌ران رێی ئاواره‌یی گرته‌به‌ر و، چووه به‌ریتانیا و له‌شاری له‌نده‌ن نیشته‌جێبوو. له‌ماوه‌ی ژیانی دووره‌وڵاتیدا، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی میدیای سه‌ربه‌خۆ و حیزبیی کوردییه‌وه دیمانه و وتووێژی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدرا و، به‌ده‌یان بابه‌ت و وتاری سیاسی و ئه‌ده‌بیی له گۆڤاره‌کان له‌وانه له گۆڤاری ''کۆنگره'' دا بڵاوکرده‌وه. له کۆنگره و سه‌مینار و کۆبوونه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستاندا چالاکا‌نه به‌شداریده‌کرد و، به‌رده‌وام هاوده‌نگی و پشتیوانیی خۆی له بیروباوه‌ڕی پیرۆزی کۆنگره و چالاکی و خه‌باتی ره‌وای هاوبیرانی کۆنگره ده‌رده‌بڕی.
نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و، نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌له‌که‌مان مامۆستا عه‌بدولقادری ده‌باغی، یادگاری ژێکاف و کۆماری کوردستان، رێکه‌وتی 2009/2/6 له شاری له‌نده‌ن کۆچی دوایی کرد و، بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی لێ‌کردین.
به‌بۆنه‌ی کۆچی ''مامه قاله‌ی'' ی به‌ڕێزو خۆشه‌ویسته‌وه، پرسه و سه‌رخۆشیان ئاراسته‌ی هاوسه‌ری به‌ڕێزیان (نه‌سره‌ت خانم) و ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی به‌ڕێزی و، هاوبیران و نیشتمانپه‌روه‌رانی گه‌له‌که‌مان و تێکڕای نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ین.
هه‌زاران سڵاوده‌نێرین بۆ گیانی پاکی مامه قاله‌ی ده‌باغی و، ئامانج و بیروباوه‌ڕی پیرۆزی هه‌میشه به‌رز و به‌ڕێز راده‌گرین.
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان 2009/2/7
_____________________________________________________________________
KNC 0044 208 748 78 74 E post; KNC@ribrahim.de P.B. 205 Holmlia 0049 82 33 61 21 post@kncscandinavia.com 1204 Oslo, Norway. 0047 93 83 99 53 www.kncscandinavia.com
|