با ڕۆژی ١٦ و ١٧ ی مانگ بکەینە ڕۆژی دەربڕینی ناڕەزایەتیمان بەڕووی سیاسەتی دژی پەنابەری بۆ هەنگاویک نزیک بوونەوە لە خواستە بەرهەقەکانمان !
پەنابەران ، ئازادیخوازن نەبوونی گەلێک لە ماف و ئازادیە سەرەتایەکانی ژیانمان ئێمەی ناچار بە رووکردنە هەندەران کرد، ئێستە لێرەش دەسەلاتداران لێ ناگەڕێن و دەیانەوێ بێ بەهرەمان کەن لە ژیانیکی ئینسانی. خالی هاوبەشی دەسەلاتدارانی ستەمگەر لێرەو لەوێ لەوەدا یەکدەگرێتەوە کە بەدوای داسەپاندنی دنیایەکی پڕ نەهامەتی ونیگەرانی و ناعەدالەتیەدایە. بەلام هەقیقەت ئەوەیە هیچ شتێک حەتمی وئەزەلی نیە، مرۆڤەکان خۆیان خولقێنەری مێژووی خۆیانن، مرۆڤ خۆی کارەکتەری چارنووسازە سەبارەت بەوەی کە ڕەوەندی ژیانی بەرەو چ ئاراستەو چ ئایندەیەک دەچێت. مێژووی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، مرۆڤ خۆی خوقینەریەتی دەورو دەخالەت وپراتیکی ووشیارانەی ئینسانەکان سەرەکیتری میحوەرن بۆ دیاریکردنی ژیان و چارەنووسمان.کەواتە بۆ گۆڕینی ئەم دۆخەو بۆ هەڵسپاردنی سیاسەتە دژی پەنابەریەکانی ئەم وولاتانە تەنیا ڕێگە یەکگرتن و هاوپشتی و هاتنەمەیدانمانە. نە چاوەڕوانی کردن و دەستەو ئەژنۆ بوون و گۆشەگیری، نە معجیزەو نە گۆرینی ئارەزوومەندانەی ئەو سیاسەتانە هیچیان لە گۆرێدانین. ئەوەی کە کە ممکینە بکرێت و بگۆردرێت بەرهەمی هەوڵو تەقەلای ووشیارانەی ئینسانەکان خۆیان. بۆ پێکهینانی ئەو ئالوگۆرەو بۆ باشترکردنی ژیانمان و دەستەبەرکردنی مافەکانمان فیدراسیۆن کەمپینیکی نیونەتەوەی ڕاگەیاندوە کە پەیوەندی بەژیان وچارەنووسی سەدان هەزار ئینسانەوە هەیە، دەکرێت ئێوەش لە هەر گۆشەیەکی دنیاوە بەپشتگیریکردنتان لەم کەمپەینە توانا‌و کاریگەریەکانی ئەم جولانەوەیە بەهێزتر بکەن. ئەمە ئەرکی سەرشانی هەموو ئینسانیکی ئازادیخوازە بەدەر لەبوون ونەبوونی هەرئائین ومیللیەت ونژادو ڕوانگەیەکی سیاسی ! کەواتە با پەیوەست بین بە نارەزایەتی دەربرینی پەنابەران لە ڕۆژانی 16 و 17 مانگ لە جنیڤ، ئەمەش هەنگاویکی تری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیرقیە بۆ باشترکردنی ژیانی پەنابەران و هەنگاویک نزیک بوونەوە لەماف و داخوازیەکانیان. کەواتە با پیکەوە بۆ شکۆدارکردنى ناڕەزایەتى وداسەپاندنى خواستى پەنابەران بەڕێزى خۆپیشاندانی دوو ڕۆژەی شاری جنیڤەوە پەیوەست بن لەگەڵماندا داواکاری: 1. دەست بەجێ سیاسەت و پراتیکی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد‌و عیراقی لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپاوە ڕاگیرێت. 2. هەڵوەشانەوەی تەواوی ئەو ڕێکەوتنامانەی نێوان دەوڵەتی عیراق و دەوڵەتانی ئەوروپا لە پەیوەند بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانەوە. هەروەها هەڵسپاردنی هەرجۆرە بڕیار‌و ڕیکەوتنێک لە پەیوەند بە دابەشکردنی جغرافیای عیراق بۆ ناوچەی ئااسایش و نا ئاسایش. 3. ئازادکردنی تەواوی پەنابەرە زیندانکراوە عیراقیەکان لەگرتووخانە دەستبەسەرەکاندا، هەروەها پەنابەرانێک کە تاوانیان ئەنجامداوە پێویستە دووبارە چاوبە کەیسەکانیاندا بگێڕنەوەو، ئەوانەی ئەوروپا بەهیچ شێوەیەک دیپۆرت نەکرێنەوە بەڵکو سزاکانیان بەپێی یاسا قەزایەکانی ئەم وولاتانە بێت. 4. مافی کارکردن و مافی یەکگرتنەوەی خێزان بۆ سەرجەم پەنابەرانی کوردوعیراقی بە ڕەسمیەت بناسیریت. 5. پەنابەرانێک کە لە ووتانی دەرەوەی ئەوروپان و، پەکەوتەو نەخۆش و هەژارو بێ دەرامەتن و ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن یا پەنابەرانێک کە بەهۆی جەنگ و تەقینەوەکانەوە کەم ئەندام بوون پێویستە بگوازرێنەوە بۆ شوێنی ئارام و چارەسەریان بکرێت. 6. هەموو ئەو پەنابەرانەی لە وولاتانی دەرەوەی ئەوروپا نیشتەجێن، پێویستە لە بیمەو خزمەتگوزاری و لەهەموو پێداویستیەکی تەندروستی، پەروەردەی، پاراستنی ئەمنیتیان بۆ مسۆگەر بکریت. یا بگوازرێنەوە بۆ وولاتانی ئەوروپا. هەروەها هەموو ئەو پەنابەرانەی کە لەو وولاتانەدا خۆیان بە ئۆفیسی کاروباری پەنابەری ناساندوە پێویستە بەپێی گوزەرانی ناوەندی ئەو وولاتە یارمەتیان بدرێت تا کاتی گواستنەوەیان. 7. کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیکگرتوەکان ئەرکیەتی بەرپرسیارەتیەکی ئینسانی گەورەی لەخۆ نیشانبدات لەبەرامبەر ئەم رێگا چارەسەرەدا لەدژی سیاسەتی دیپۆرتی وولاتانی ئەوروپا باشترکردنی هەڵومەرجی پەنابەرانی عیراقی لە جیهاندا. داوا لەتەواوی پەنابەران ورێکخراوە ئینسانی و پەنابەری و یەکیتی کریکاریەکان وخەڵکی ئازادی خوازی ئەوروپا دەکەین دەنگتان بخەنە پاڵ دەنگمان پشتیوانیمان بکەن لەخۆپیشاندان و کەمپینەکانمان دژ بە گیرانەوەی بەزۆری پەنابەران لەپێناو ئایندەیەکی ئینسانی بۆ پەنابەرانی کورد‌و عیراقی بەشداری بکەن .
ڕێبوار عارف لێپسراوی کەمپەینی نیونەتەوەی فیدراسیۆنی سەراسەی پەنابەرانی عیراقی بۆ‌داکۆکیکردن لەمافەکانی پەنابەران 4 / 4 / 2009
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەشداری لەم خۆپیشاندانە دەتوانن پەیوەندی بکەن بە: ئه‌حمه‌د عه‌لی : 0788532004بێرن: جه‌مال کۆشش 0787557786 ،شه‌هاب سالم0786996243 .جنێڤ: جومعه عومه‌ر 0788783410زوریخ: خالد حه‌مه 0764941555 ،موحه‌مه‌د عه‌بدولکه‌ریم 0786754781 ، خور: ئیسماعیل شێخۆ0774053523 ،ناسیح ئه‌حمه‌د 0788794566 ،لوزێرن:هێمن 0763789961 ،شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د 0788344363 ، ئارا‌و: ئه‌نوه‌ر مه‌حمود 0764147532 ،سه‌تگالین: سه‌ردار حامید 0786417088 ،شافهاوزن: ئیسماعیل موحه‌مه‌د 0787443668 ،ڤینته‌رتور: زه‌مان خورشید0783033238 ،زیۆن: ڕێبوار ئه‌حمه‌د 0789215024
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT ahmadali525@hotmail.com 0041788532004d.jamal@ntlworld.com Mobile:00447856032991Jamal-hasan@hotmail.com 0041787557786 rebwar.arif@hotmail.com Mobile:00358440464905 / www.federationifir.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
گه‌رمیانییه‌كان داوای دادگایی و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م جاشه تاوانكارانه ده‌كه‌ن.
بریار وایه سبه‌ی به یاداوه‌ری ده‌یان هه‌زار ئه‌نفالكراوی گه‌رمیان سه‌ردانی مله سوره بكریت و دووسبه‌یش له مه‌راسیمیكی شایسته روفاتی كه‌سوكارمان له‌سه‌ر زیدی خۆمان به خاك بسپیردرین . پاش 21 ساڵ , له كاتیك كه ئه‌نفالكراوانمان دینه‌وه ده‌بینن له كوردستان و گه‌رمیانه‌كه‌مان ئه‌و جاش و تاوانكارانه‌ی ئه‌وانیان ئه‌نفالكرد له 14-4 له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و به پشتیوانی پارتی و ینك له ناو ناز و نیعمه‌تدا ده‌ژین و پشتیوانی سیاسی و ئابووری و مه‌عنه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان له پشته , كه‌سیش ریز له بریاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان ناگریت . كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌رمیانییه‌كان له 14-4 دا , داوای دادگایی ئه‌م تاوانكارانه و دوور خستنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان. كه‌ی ره‌وایه جه‌لاد و قوربانی پیكه‌وه پیشوازی له قوربانیان بكه‌ن . كه‌ی ره‌وایه قوربانی كۆیله‌ی جه‌لاد بیت له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا ؟. ئه‌و تاوانكارانه‌ی كه كه‌سوكارمانیان له 14-4 ئه‌نفالكرد و داوای دادگایی و ده‌ركردنیان ده‌كه‌ین له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان بریتین له هه‌ر یه‌ك له : فه‌تاح به‌گ، تاهیر عوسمان، حه‌مه ئه‌حه فه‌راش، سه‌عید دركه، عه‌دنان دیسكۆ.
چاودێری كوردۆساید- چاك
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
با ڕۆژه تاڵه‌کان له یاد نه‌که‌ین. به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له یادی 14.4 یادی 21ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفاله‌کانی کوردستان.
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو، که‌س وکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان. هه‌رلاپه‌ڕه‌یه‌کی مێژووی ئه‌م نیشتمانه‌مان پڕه له کاره‌سات وڕووداوی دڵته‌زێن، که پێویسته مێژووی ئیستا وداهاتوومان به تێرۆانینێکی ته‌واوه ئاور له‌و مێژووانه بداته‌وه. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ڕۆژی 14.4 به ڕۆژی ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری کوردستان ده‌زانێت، و کاره‌ساتی ئه‌نفال به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کاره‌ساته‌کانی کوردستان جیهان پێناسه ده‌کات. له‌م ڕۆژه‌دا پارچه گوڵی سورو زه‌ردو سپی و سه‌وز ئاراسته‌ی گڵکۆی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی باشوری کوردستان ده‌که‌ین، وهیوای سه‌بوری و دڵگه‌وره‌یی بۆ که‌س و کاری کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال ده‌خوازین. هاوکات ده‌ستخۆشانه له په‌رله‌مانی کوردستان و گشت حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستانی، و گشت ناوه‌نده ناحوکمییه‌کان و که‌مپینه‌کان و به تایبه‌ت ناوه‌ندی چاک ده‌که‌ین، که هه‌وڵی زۆریان داوه بۆ ناساندنی کێشه‌ی ئه‌نفال وکاره‌ساته‌کانی کوردستان. له ساڵیادی ئه‌نفاڵ وکاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و قاڕنێ و قڵاتان و سه‌رده‌شت وزه‌رده و پیرانشار‌و زۆربه‌ی کاره‌ساته‌کانی کوردستان، داوای هۆشیاری وخۆ ئاماده‌کردنی پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی له ڕۆژهه‌ڵات کوردستان ده‌که‌ین، که بیر له دواڕۆژی کوردستان بکه‌نه‌وه، ڕووداو تاڵه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بخه‌نه به‌رچاوی جیهان وبه شکۆوه یادیان لێبکه‌ینه‌وه، نه‌وه‌ی تازه‌و داهاتوومان له ڕووداوکاره‌ساته‌کانی مێژوویمان هوشیارکه‌نه‌وه. به ده‌یان گۆڕی به کۆمه‌ڵیش له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه، که زۆر به‌که‌می خه‌ڵکی کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی لێێان ئاگاداره، ئه‌وه‌ش ئه‌رکی ئێمه‌ی کورده له ڕێگه‌ی که‌سانی شاره‌زاو پێک هێنانی ناوه‌ند و که‌مپینی جۆراوجۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌وڵبدرێت بۆ گه‌ڕان به شۆێن به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان و که‌سانی ئه‌نجام ده‌ری تاوانه‌کان وناساندنیان به جیهان.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان www.psk2006.org 23ی خاکه‌لێوه‌ی 2709
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەیاننامەى ڕێکخراوى چاودێرى کوردۆساید / چـاک ئەوانەى ئەنفالیان کردین تائێستاش دەسەڵاتى کوردى دەیان پارێزێت.
بیست و یەک ساڵ بەسەر تاوان و کارەساتى ئەنفالدا تێپەڕ دەبێ و هێشتا برینە قوڵەکانمان سارَیژنەبون و کەسو کارى ئەنفالکراواکان لەوپەڕى باردەرونى ناجێگیردان و ئەو جاش و موستەشارەکوردانەى بونە بەشێک و شەریک لەو تاوانەگەورەیەدا و سەرەڕایى داواکردنیان لەلایەن دادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراقەوە بەمەبەستى دادگایى کردنیان لەسەرلا کەیسى ئەنفال و کۆمەڵوژى گەلى کورد تائێستا لەلایەن دەسەڵاتى کوردیەوە دەپارێزرێن و لەهەندێک شوێنى تر‌ى کوردستاندا ئەنفال چیەکان پلەو دەسەڵاتى حیزبى و حکومیان پێدراوەو هێشتا زۆرترین کەسو کارى قوربانییەکان لەو پەڕى ناڕۆشنى بارى گوزەرانى ژیاندان و بارى گوزەرانیان باشنییە . ئێمە لە ( ڕیکخراوى چاودیرى کوردۆساید _ چــاک ) لەیادى ئەو کارەساتە بیهاوتایەدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە : یەکەم : بە جیدى و بە شێوەیەکى فەرمى کار بۆ بە جینۆساید ناساندنى تاوان و کارەساتى ئەنفال بکرێ لە سەر ئاستى ناخۆو نێودەوڵەتى بەتایبەت لە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان. دووەم : حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەند بوونى خۆیان بە جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دادگاى باڵاى تاوانەکان لە عێراق ڕابگەیەنن و بە هیچ پاساوێک تاوانباران و تۆمەتبارانى تێوە گلاو لە پەلامارى ئەنفال، دەربازنەبن ، بەتایبەت جێبەجێکردنى بڕیارى لە سێدارەدانى هەریەکە لە (عەلى کیمیاوى و سوڵتان هاشم و حسێن ڕەشید تکریتى). سێیەم : داوا دەکەین هەموو موستەشارو سەرۆک جاشەکانى بەشدار بوو، ڕاپێچى بەردەم دادگا بکرێن و ئەو تۆمەتبارو تاوانبارانەى هەڵاتوون و لە دەرەوەن لە ڕێگاى پۆلیسى ئەنتەر پوولەوە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا. چوارەم : حکومەتى عێراقى بە فەرمى داواى لێبوردن لە گەلى کوردستان بە گشتى و کەس و کارى پاشماوەى ئەنفالکراوەکان بە تایبەت بکات، لە بەرامبەر ئەنفالکردن و کیمیاباران و کۆمەڵکوژکردنى گەلى کورد لە لایەن بەعسى لە گۆڕ نراوەوە، چونکە ئێستا حکومەتى عێراقى میراتگرەوەى تێکڕاى حکومەتەکانى پێش خۆیەتى لە عێراق. پێنجەم: داوا دەکەین پارلەمانى عێراق پەلە بکات لە دەرکردنى یاسایەکى تایبەت بە قەرەبووکردنەوەى زیانە مرۆیی و ئابورى و کۆمەلایەتییەکانى کەس و کارى ئەنفال کراوەکان و کیمیاباران و کۆمەڵکوژییەکان. شەشەم : جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتى هەرێمى کوردستان بە پلان و بەرنامەیەکى تۆکمەترو نەخشە بۆ داڕێژراو، شوێنى نیشتە جێبوون و بوارە جۆراو جۆرەکانى خزمەتگوزارى بۆ کەس و کارى ئەنفال کراوەکان دابین بکات و جێبەجێبکات. حەوتەم : داوا دەکەین هەلى کارى گونجاو بۆ پاشماوەکانى ئەنفال و زەمالەى خوێندن بۆ قوتابیانى پاشماوەى ئەنفال دابین بکرێ . هەشتەم : پێشنیار دەکەین دەزگایەکى گوونجاو بە ستانداردى زانستى و ئەکادیمى بۆ لێکۆڵینەوەو دیکۆمێنتکردنى لایەنە جۆراو جۆرەکانى ئەنفال لە ڕووى فەلسەفى وسیاسى و مرۆیى و ئابورى و کۆمەڵایەتى و دەروونى و فەرهەنگییەوە دابمەزرێ و تواناى مادى و مرۆیى پێویستى بۆ تەرخان بکرێ. نۆیەم : جەخت لە سەر ئەوە دەکەین ئەنفال و کیمیاباران وەک پرۆسەى جینۆساید کردنى گەلى کورد، بە فەرمى بخرێتە چوار چێوەى پرۆسەى پەروەردە و خوێندنەوەو لەوە زیاتر لەم بوراە فەرامۆش نەکرێ. دەیەم : پرۆسەى هەڵدانەوەو هێنانەوەى کۆڕە بە کۆمەڵەکان بە پێى نەخشە و پلان پەلەى لێبکرێ و دوانەخرێ . لە کۆتایدا جەخت لەو داوایانەى سەرەوە دەکەینەوەو ڕڕى دەگەیەنین کە ئێمە لە (کوردۆ ساید-ناوەندى چاک )کوردستان هەموو هەوڵ و تەقەلایەکمان دەخەینە گەڕ بۆ جێبەجێکردن و بە دەست هێنانیان. هاوکات سەرى ڕێز و وەفادارى بۆ شەهیدانى ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدى گەلە کەمان دادەنەوێنین.
نوسینگەى باشورى کوردستان ڕێکخراوى چاودیرى کوردۆ ساید _ چاک 13/4/2009 chak_org@yahoo.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆڕێک بۆ ڕۆشنبیر و شاعیر دڵسۆز حه‌مه له ژێرناونیشانی پێگه‌ی ژن له ئه‌ده‌ب و داهێناندا.
پێمانخۆشه تۆی به‌ڕیز هاوبه‌شی ئه‌م دانیشتنه تایبه‌ته‌مان بکه‌یت. تکایه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمێله‌وه له هاتنتان ئاگاردارمان بکه‌ره‌وه، chang2309@hotmail.com ، ناوی خۆت و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنت بنێره. کات: ڕۆژی یه‌ک شه‌مه 19-4 - 2009 ، کاژێر: 14.00 – 17.30 شوێن:De Levante , Hobbemastraat 28, ZC 1071 , Amsterdam بۆ گه‌یشتن به‌شوینی مه‌به‌ست له‌سه‌نترال ستاشوێنی ئه‌مستردامه‌وه: ترامی 5 دابه‌زین له Hobbemastraat، ترامی 1,2 دابه‌زین له وێستگه‌ی Leidseplein. ترامی 6،7،10 دابه‌زین له وێستگه‌ی Spiegelgracht
رێکخه‌ر و سازده‌ری ئه‌م کۆڕه (بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید)ه.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
په‌یامی ناوه‌ندی چاک له بیست‌ویه‌که‌مین ساڵڕۆژی ئه‌نفالدا!
قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاباران و جینۆسایدی گه‌لی کورد. خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان.
ساڵ به‌دوای ساڵ مێژووی ته‌مه‌نی تاوانه‌کانی ئه‌نفال له هه‌ڵکشاندایه. له‌میانه‌ی ئه‌م مێژووه‌دا چه‌ندین قۆناغی نوێ له ژیانی سیاسی کوردستان و عێڕاقدا ده‌ستیان پێکردووه، 18 ساڵه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له به‌شێکی به‌رچاوی کوردستان دامه‌زراوه‌و و 5 ساڵیش به‌سه‌ر ڕوخانی رژێمی شۆڤینیستی دیکتاتۆری سه‌دام تێده‌په‌ڕێت. به‌گوێره‌ی ئه‌و گۆڕانکارییه ئه‌رێنیانه، پێویست بوو هه‌نوکه زۆربه‌ی برینه‌کانی ئه‌م تاوانگه‌له به‌جه‌سته‌ی قوربانی و ناوچه‌کانیانه‌وه ساڕ‌ێژ بونایه و ئێش و ئازاره‌کانی له ناخی که‌س و کاری قوربانیان و ویژدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان کاڵترو که‌مسوێتر بوونا‌یه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به زه‌قی ده‌بینرێت و حاشاهه‌ڵنه‌گره ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی 21 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م شاڵاوه دڕنده‌و جینۆسایده‌دا، هه‌تاکو دێت کۆست و ئازاره‌کانی ئه‌نفال و پاشماوه‌کانی قوڵتر ده‌بنه‌وه. له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا توێژی ئه‌نفال و ناوچه‌کانیان نه‌بوونه‌ته سیمبولێک بۆ قوربانیدان و سه‌روه‌ری نیشتیمانی و به هه‌ڵوێستی شایسته به‌سه‌رنه‌کراونه‌ته‌وه‌و خه‌مخۆرانه به‌هانای چاره‌سه‌رکردنی کێشه و کاره‌ساته‌کانیانه‌وه نه‌چوون، به‌ڵکو به‌هۆی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و بایه‌خه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه توێژگه‌لی ئه‌نفاله‌کان له‌هه‌موو بواره‌کانی گوزه‌ران و ژیان و ئاوه‌دانی و به‌رنامه فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌کانه‌وه پشتگوێخراون و دۆسیه‌که‌یان فه‌رامۆشکراوه. ئێستا کۆمه‌ڵی قوربانیانی ئه‌نفال و ناوچه‌کانیان نمونه‌یه‌کن بۆ هه‌موو کێشه‌کانی هه‌ژاری و نه‌بوونی و نه‌داری و وێرانی و پاشکه‌وتویی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. کۆستی ئه‌نفالکراوان، کۆستی نابه‌رپرسانه‌و مامه‌ڵه‌ی ناشرین و نا‌ڕه‌وای ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌م دۆزه به کۆستی ئه‌نفالکراوان زیادبووه، که له‌ماوه‌ی ڕابردوودا قوربانیه‌کانیان له جێگه‌ی تاوانباراندا داناوه!! و لوتکه‌ی بێوه‌فاییان پیشانداوه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌و به‌هۆی هه‌ڵه ستراتیجیه‌کانی ئه‌وانه‌وه له‌ناوبران و له پیناوی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌واندا هه‌موو شتێکیان له‌ده‌ستدا. له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیشدا ئه‌م دۆسێه‌یه، هیچ ئاوات و ئامانجێکی ستراتیجی له‌سه‌ر بنیاتنه‌نراوه‌و نه‌بووه‌ته هه‌ڵوێست و گوتارێکی یه‌کگرتوو له‌هه‌مبه‌ر دۆست و دوژمن و نه‌بووه‌ته مایه‌ی به‌دیهێنانی مافی دیاریکردنی چاره‌نوس بۆ گه‌له‌که‌مان و ڕزگارکردنی میلله‌ته‌که‌مان له هه‌ڕه‌شه‌ی تیاچون و گه‌یاندنی به ڕۆخی ئه‌مان. هه‌نوکه‌ش کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوێر نیه! له ده‌ستخستنه سه‌ر ئه‌و تاوانه و به‌رپرسیارێتی سیاسی و یاسایی و مۆڕاڵی خۆی هه‌ڵناگرێ و پابه‌ندنیه به‌جێبه‌جێکردنی به‌ڵین و په‌یمانه‌کانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر پاراستنی گه‌لان و ڕێگه‌گرتن له جینۆسایدی گه‌لی کورد، ئێستاش ده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دڵنیایه‌کی ئه‌وتۆیان له‌لای گه‌له‌که‌مان دروست نه‌کردووه که چیتر درێژه به بێهه‌ڵوێستی و هه‌ڵه‌کانی ڕابردویان ناده‌ن، هه‌رچه‌نده شه‌رمنانه و له‌پشتی ده‌رگاوه دان به‌و هه‌ڵانه‌شدا ده‌نێن. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی کوردستان و عێڕاق، تاوه‌کو ئێستا که‌س و کار و نه‌وه‌کانی ئه‌نفال له بارێکی ناله‌باردا ده‌ژین و به‌ده‌ست شوێنه‌واره ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونیه‌کانی ئه‌نفاله‌وه ده‌ناڵێنن و له هیچ لایه‌نێکی کوردستانی و عێڕاقی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه زه‌ره‌روزیانه‌کانیان قه‌ره‌بو نه‌کراوه‌ته‌وه. سزای دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی به‌سه‌ردا تاوانباراندا جێبه‌جینه‌کراون. تاوانبارانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه، نه‌ک به‌دواداچوونی یاساییان له‌گه‌ڵدا نه‌کراوه به‌ڵکو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک کۆمه‌ک کراون بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کرێت و پاکانه بۆ تاوانه‌کانیان هێنراوه‌ته‌وه و قوربانیه‌کان به‌ندوبه‌ستی سیاسیان پێوه‌ده‌کرێت. هه‌ڵمه‌تی هێنانه‌وه‌ی روفاتی قوربانیه‌کان و به‌دۆکۆمێنتکردنی و دروستکردنی گۆڕستان و مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی له‌ئارادا نیه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵێکی جددی و به‌به‌رنامه به‌دیناکرێت. حکومه‌تی عێڕاقیش ئه‌گه‌رچی ئه‌م تاوانگه‌له‌ی وه‌ک جینۆساید ناساندووه، به‌ڵام له‌م باره‌یه‌وه وه‌ک میراتگری حکومه‌تی ڕوخاوی سه‌دام داوای پوزش و لێبوردنی بۆ قوربانیان و گه‌له‌که‌مان نه‌هێناوه‌ته‌وه. له‌م ساته وه‌خته‌شدا که سیاسه‌تی ئاشته‌وانی به‌عسیه‌کان له عێڕاقدا په‌یڕه‌و ده‌کرێت و لێبوردنی گشتی بۆ به‌عسیه مه‌ده‌نی و سه‌ربازیه‌کان ده‌رده‌کرێ، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه بۆ رازیکردنیان هه‌وڵ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داداگای باڵای تاوانه‌کانی عێڕاق بدرێت و دۆسیه‌کانی دابخرێن. که ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌کی کوشنده‌یه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تاوانه‌کانی ڕژێمی پێشوو به گشتی و دۆسیه‌ی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان به تایبه‌تی. به‌م جۆره له یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی کوردستاندا ده‌توانین بڵێین، کێسی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان هێشتان دۆسیه‌یه‌کی کراوه‌و چاره‌سه‌رنه‌کراوه. ده‌سه‌ڵاتی هه‌تاکو ئێستای کوردیش نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ئه‌م کێسه نوێنه‌رایه‌تی بکات. بۆیه له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ده‌بێت قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان و ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکانیان، هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی دۆسیه‌که‌یان بده‌ن و خۆیان شوێن به‌دیهێنانی خواست و داواکاریه‌کانیان بکه‌ون. پێویسته هه‌ر خۆشیان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نوێنه‌رایه‌تی دۆسیه‌که‌یان بکه‌ن و داوای مافه‌کانیان بکه‌ن. گرنگیشه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانیشدا، داواکاریه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران و ناوچه‌کانیان به به‌رنامه بکرێن و هه‌وڵبدرێت که له په‌رله‌مانی داهاتوی کوردستاندا، له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا که ئه‌م مافانه ده‌سه‌لمێنێت، نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌بێت. باشترین گه‌رانتی بۆبه‌ده‌ستهێنانی مافی قوربانیانی جینوسایدی گه‌له‌که‌مان، و مسۆگه‌ر‌کردنی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی تراژیدیا‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران و گۆرینی دیمگرافیای کوردستان وده‌ڤه‌ره‌کوردنشینه‌کان، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی ته‌کنۆقرات، کارا، شه‌فاف، دیموکرات و دادپه‌ره‌وه‌ر، دوور له ده‌ستێوردانی حیزب و به ڕاستی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک و به‌رگریکار له‌ماف و داخوازیه‌کانی ڕۆژانه‌ی خه‌لکیه. ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ش به هه‌موو هێزوتوانایه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ڕه‌وش و بارودۆخه و هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه پێویست و گرنگانه، پشتگیری و هاوکاری توێژگه‌لی ئه‌نفال و کیمایبارانی کوردستان و سه‌رخستنی دۆسیه‌که‌یان ده‌کات.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک 11.4.2009
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چاک له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سوێدی(سیاسی، ڕۆژنامه‌نوس، هونه‌رمه‌ند) یادی بیست‌ویه‌که‌مین ساڵڕۆژی کۆمه‌ڵکوژیی کورد ده‌کاته‌وه.
کۆمیته‌ی سویدی چاک به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له‌بڕی یاده کلاسیکیه‌کان ، به شێوازی نوێ و مۆدێرنانه ، یادی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد بکاته‌وه ، هه‌ر بۆ یه‌که‌م جار له سازکردنی کۆنفرانس له‌ناو په‌رله‌مانی سوێد ، هه‌ڵدانی بالۆن ، هه‌ڵفرینی فرۆکه ، که‌مپینی ناساندنی ئه‌نفال به کۆمه‌ڵکوژی .... ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانی پێشوو بریار وایه یادی به شێک له‌تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد ( ئه‌نفال وهه‌له‌بجه ، سێوسانان ، گۆپته‌په ) به شیوازێکی جیا له‌ساڵانی پێشوو ، له‌گه‌ڵ پۆلێک له که‌سایه‌تی سوێدی له ڕۆژنامه‌نوس ، هونه‌رمه‌ند ، که‌سایه‌تی سیاسی ، ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌ورپی و سوێدی بکاته‌وه . که‌لێره‌دا ئاماژه به ناوه‌رؤکی یاده‌که ده‌که‌ینه‌وه سه‌ره‌تای کۆره‌که به پانێلێک بۆ 3 دۆست و خه‌بات که‌ری ناساندنی کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به ولاتی سوێد و جیهان ده‌ست پێ ده‌کات که‌هه‌ر یه‌ک له هێلینا سڤانتسۆن یه‌کێک له‌و ئافره‌ته تێکۆشه‌ره جوله‌کانه‌یه که‌ماوه‌ی 55 ساله خه‌بات بۆ ناساندنی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌ی له ولاتی سوێد ده‌کات و 16 سالیشه 60 مناڵی ئه‌نفالی کورد گرتۆته ئه‌ستۆ . ستێفان یێرتن رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی سوێدی و یه‌کێک له شاهید حاله‌کانی تاوانی هه‌له‌بجه‌یه و که‌له‌رۆژانی سه‌ره‌تای تاوانه‌که به خۆی کامیره‌که‌ی ده‌یان وێنه‌ی گرتوه موراد ئارتین ، تێکۆشه‌ری ئه‌رمه‌ن و دۆستی 21 ساله‌ی به‌رده‌وامی گه‌لی کورد به گشتی و تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی به‌تایبه‌تی . دوای ئه‌م پانێله کۆمیته‌ی سویدی چاودێری کوردۆساید وه‌ک ڕێز گرتن له پۆلێک له خه‌بات که‌رانی ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد له‌ولاتی سوێد دیاریه‌کی ره‌مزی پێشکه‌ش به
7. H.C هه‌رمانسۆن . سه‌رۆکی پێشوی پارتی چه‌پی سوید
10 .موراد ئارتین . ئه‌ندامی په‌رله‌مانی پێشوو شایه‌نی باسه پارچه مۆسیقایه‌ک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ( دانا ساز ) و کورته فلیمێک له‌سه‌ر تاوانه کومه‌لکوژیه‌کانی کورد نمایش ده‌کرێت . وه بۆ ڕیزگرتنی ئه‌م پۆله خه‌باتکه‌ر و دۆسته‌ی گه‌له‌که‌مان له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌ی قوربانیانی کۆمه‌لکوژی و ئه‌و که‌سایه‌تیه کوردانه ده‌بێت که خه‌بات بۆ ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد ده‌که‌ن . شوێنی ئه‌نجامدانی : هۆڵی ABF ، Sveavägen 41 کات 12:00 بۆ 16:00 ، به‌رواری ئه‌نجامدانی سیمناره‌که شه‌ممه 2009/04/18
کۆمیته‌ی سوێد چاودێری کوردۆساید /چاک Chak_swed@yahoo.se 01/04/2009
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سیسته‌می دادوه‌ریی له هه‌رێمی کوردستان.
شوێن و کات:ABF , Sveavägen 41 کات 17:00 بۆ 19:00 , ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 2009/04/24 خۆشحاڵ ده‌بین به‌هاتن و به‌شداریکردنتان بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژماره‌یه‌وه 0736241076
به‌شداربووان: به‌یان ناسیح، ڕووناک شوانی، ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هاوپیچى هەڵبژردنەکان با دووبارە ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەى کوردستان لە عێراق ئەنجام بدرێت.
پاش دابەش کردنى کوردستان لەلایەن داگیرکەران کێشەى کورد لە هەر چوار پارچە داگیرکراوەکە رۆژ لە دواى رۆژ بە هۆى بەرخودان وشۆرشە یەک لە دوا یەکەکان پێشڤە چوونى بەخۆوە بینى ، لەگەل دروست بوونى دەوڵەتى عێراق لە ساڵى 1921 وە تا ئێستا بە هۆى مل هورى و خۆ بەزل زانینى دەسەڵاتە یەک لەدوا یەکەکانى عێراق وەک پێویست گرینگى بە کێشەى گەلى کورد نەدرا هەرچەندە باشورى کوردستان لە ساڵى 1925بە دەوڵەتى عێراق لکێندرا بەڵام تا ئێستا کێشە هەڵبەستراوەکانى نێوان دەسەڵات دارانى عێراق و بزافى رزگارى خوازى کورد تۆزقاڵێک کەش وهاوایەکى ئارامى بە خۆ وە نەبینى بێجگە لە نەبوونى متمانە لە نێو هەردوو نەتەوەى کورد وعەرب کە هەردوولا پێک هاتەى سەرەکى وڵاتى عێراق پێک دەهێنن سەرەراى خوێن رەشتن و قوربانێکى زۆر لە هەردوو لا بەڵام عەربى ناسۆنالیستى عێراق کە هەمیشە لە ترۆپکى دەسەڵاتداریەتى عێراق خۆى بینیوە هاوشانى تەعریب کردن وتەبعیس کردنى کوردستان هەموو کات پێى وابووە دەوڵەتى عیراقى بەشێکە لە نەتەوەى عەرب بەبێ رەچاو گرتنى تایبەتمەندى بوونى 4 ملیۆن هاوڵاتى کورد کە لەسەر خاکى خۆیان دەژین و بەشێکن لە نەتەوەى کورد کە وڵاتەکەیان کوردستانە و لە زۆر رووش تایبەتمەندى خۆیان هەیە . کوردستانیان ... نیشتمان پەروان ئێمە لە شانە سەرەکیەکانى سەر لە نوێ دامەزراندنەوەى حزبى شوعى کوردستان پێمان وایە هەموو ئەوانەى عێراق بەرێوە دەبن لە عەقلیەتێکى شۆفێنى خۆیان دەبینەوە هەرگیزیش دان بەو راستیانە دانانین کە کوردستان قەت بەشێک نەبووە لە خاکى عێراق ، وەک دەبینن تا ئێستا کێشەى کەرکوک و ناوچە دابراوەکان وەک خۆى ماوەتەوە دەسەڵات دارنى عێراقیش نایانەوەێ دان بەو راستیانە دەبنێن کە کەرکوک لە رووى جوگرافى و مێژوویى بەشێکە لە خاکى داگیرکراوى کوردستان ، ئێمە پێمان وایە مل کەچ بوونى حزبە دەسەڵات دارەکانى کوردستان بۆ ترۆپى حوکمگێرانى عێراق تەنها لە پاشگەزبوونەوەى رەوتى ناسۆنالیستى کوردە لە داخوزیە رەوەکانى خەڵکى کوردستان بەهەدەر سەرف کردنى خوێنى شەهیدانە کە چەندین ساڵە لە پێناو کێشەى کەرکوک خوێنى خۆیان دەرژن ، بۆیە هەرچى زووە داوا لە خەڵکى کوردستان دەکەین کار بۆ دروست کردنى راى گشتى بکەن و چەختیش لەسەر پێک هێنانى لێژنەیەک بکەن بۆ ئەنجام دانى ریفراندۆم لەسەر مانەوەى باشورى کوردستان لەعێراق چونکە وەک دیارە هەموو دەسەڵات دارنى عێراق بۆ کورد هەمان تێرمانینى و بۆچونى شۆفێنى خۆیان هەیە . سەرکەوێ ئیرادەى گەلى کورد بۆ دروستکردنى کوردستانێکى ئازاد وسەربەخۆ.
شانە سەره‌کییه‌کانی سەرلەنوێ دامەزراندنەوەى حیزبى شوعى کوردستان سەربەخۆ 11 - 4- 2009 باشوورى کوردستان kurdcomanest@yahoo.com
|