په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

بەیاننامەیەک

لەلایەن رۆژنامەنووسانی هەولێرەوە

دژى تیرۆرکردنى رۆژنامەنووس سۆران مامەحەمە.

 

 

جەماوەرى بەشەرەفى کوردستان

هێز و لایەن و کەسایەتییە سیاسییە ئازادیخوازەکان

ناوەندە میدیا سەربەخۆکانى ناوەوەو دەرەوەى کوردستان

ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکانو مافى مرۆڤى نێودەوڵەتى

 

لە درێژەى بەردەوامبوونى کارى توندوتیژىو گرتنەبەرى هێز لەبەرامبەر قەڵەم لە هەرێمى کوردستاندا، خوێنى گەشى رۆژنامەنووسى گەنج (سۆران مامە حەمە) بەرپرسى نوسینگەى کەرکوکى گۆڤارى (لڤین) بەناهەق دەڕێژرێت.

 

ئێمە لەو بەیاننامەیەدا ئەوپەڕى توڕەیى و خەمناکى خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بەتیرۆرکردنى قەڵەمێکى بوێرى نێو ئازادى رۆژنامەگەریى کوردى، تیرۆرکردنى رۆژنامەنووس سۆران مامە کاردانەوەى تفەنگە بەرامبەر بە قەڵەم، هەوڵێکى ترى ترسنۆکانەى هێزى چەکە بەرامبەر بە ئازادى قەڵەمو نووسین...کردەوە قێزەونو چەپەڵەکەى شەوى 21/22/7/2008 شارى کەرکوک، دیسانەوە ئەوەى سەلماندەوە کە ئازادیى ڕادەربڕین و رۆژنامەگەریى لە کوردستان لەژێر مەترسییەکى جیدی دایەو ژیانى رۆژنامەنووسان بەهیچ شێوەیەک زامننەکراوە، وێڕاى بوونى ئەو هەموو بنکەو دامودەزگاى پۆلیسو ئاسایشە، هەموو لایەکمان دەزانین لە کەرکوک لەجیاتى یەک ئاسایش، دوو ئاسایشى پارتىو یەکێتى هەیە، بەڵام تیرۆریستان زۆر بەسانایى خوێنى (سۆران مامە حەمە) دەڕێژن.....؟!

 

ئێمە دەپرسین کێ لە مەرگى ناوەختەى (سۆران مامە حەمە) بەرپرسیارە؟!

 

جەماوەرى ئازیزى کوردستان ...

 

تیرۆرکردنى (سۆران مامە حەمە) زۆر بەتوندى ئیدانە دەکەینو، پێمانوایە ئەمە هەوڵێکى نەزۆک و ترسنۆکانەیە بۆ کپکردنى دەنگى ئازاد لەکوردستان و بێدەنگ کردنى قەڵەمە بوێرو ئازادەکانە. بەدڵنیاییەوە ئەم کردە تیرۆرستیە قێزەونە نامانترسێنێ و سڵناکەینەوە لەگوتنى راستیەکانو بەڵێنى بەردەوامى دەدەین لەپێناو خزمەتکردنى هەموو خەڵکى کوردستان لەڕێى کارى پیرۆزى رۆژنامەگەرییەوە، پێشمانوایە شەهیدبوونى کاکە سۆران هەڕەشەیەکى راستەوخۆیە بۆ سەر میدیاى ئازاد کە خەریکە لە کوردستان رۆژ دواى رۆژ گەشە دەکات.

 

ئێمە وەک کۆمەڵێک رۆژنامەنووس داوا دەکەین ئەم رووداوە بەلاى سەرۆکایەتى کۆمار و حکومەت و پەرلەمانى عێراقى بە گشتىو سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەت و پەرلەمانى کوردستان بە تایبەتى بە ئاسانى تێپەڕنەبێت و لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى تیرۆرکردنى سۆران مامە حەمە پێکبهێنرێت.

بێدەنگ بوون لەبەرامبەر ئەم کردە تیرۆرستیە، ئەزموونى دیموکراسى هەرێمى کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە بەتایبەت کە سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەت و پەرلەمان بانگەشەى بە دیموکراتیزەکردنى ئەم هەرێمە دەکەن.

 

هەروەها داوا لە ڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکانو باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەعێراقو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بەزووترین کات هەوڵى جیدى بدەن بۆ پێکهێنانى لیژنەیەکى نێودەوڵەتى بۆ لێکۆڵینەوەى ڕووداوى تیرۆرکردنى رۆژنامەنووس (سۆران مامە حەمە)و هەرچى زووە ئاشکراکردنو بەدادگایی گەیاندنى تاوانباران.

 

ناوی رۆژنامەنووسەکان:

 

1-       عومەر فەرهادی-رادیۆی دەنگی ئەمریکا

2-       عەلی کەریم-نووسەر و رۆژنامەنووس

3-       جەبار جەمال غەریب-نووسەر

4-       د.فەرهاد پیرباڵ-نووسەر و رۆژنامەنووس

5-       هەڵگورد سەمەد- گۆڤاری لڤین-نووسینگەی هەولێر

6-       ئیبراهیم عەلی- گۆڤاری لڤین-نووسینگەی هەولێر

7-       نامۆ عەبدوڵڵا-سەرنووسەری گۆڤاری ویندۆی ئینگلیزی

8-       ئازاد ئەرگوشی-بەڕێوەبەری سەتەلایتی نەورۆز

9-       عەلی سدیق-بەرپرسی نووسینگەی هەولێری رۆژنامەی ئاسۆ و گۆڤاری هەفتانە

10-     رێبین فەتاح-رۆژنامەی رۆژنامە-هەولێر

11-     کامەران محمد-رۆژنامەنووس

12-     دیار عزیز شەریف-رۆژنامەنووس

13-     دەشتی سەباح-رۆژنامەنووس

14-     ئەڤین ئیبراهیم فەتاح-نووسەر

15-     لەنجە عەبدوڵڵا-هەفتەنامەی رووداو

16-     نیاز عەبدوڵڵا-بەڕێوەبەری نووسینی هەفتەنامەی میدیا

17-     ئاسۆ جەلال-جێگری سەرنووسەری هەفتەنامەی رێگای کوردستان

18-     فەرهاد مەلا حەسەن-سەرنووسەری گۆڤاری شەقام

19-     مەریوان نەقشبەندی-نووسەر و رۆژنامەنووس

20-     ئیبراهیم عەباس-رۆژنامەنووس

21-     بژار حەکیم-رۆژنامەی هەواڵ

22-     ئەنوەر سەباح-تەلەفزیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی

23-     هەژار حەکیم-رۆژنامەنووس

24-     رەبیع هەزال-بەڕێوەبەری رادیۆی یەکگرتوو-هەولێر

25-     هێدی هەولێری-رۆژنامەنووس

26-     زیاد رەشاد-رۆژنامەنووس

27-     نەجات ئەحمەد-رۆژنامەی هاوڵاتی-هەولێر

28-     هۆگر غەریب-رۆژنامەنووس

29-     شەرمین کەریم-رۆژنامەنووس

30-     تەها عەبدوڵڵا-رۆژنامەی کوردستانی نوێ

31-     ساڵح قادر-بەڕێوەبەری نووسینی هەفتەنامەی رووداو

32-     عەبدولرحمان عەلی-هەفتەنامەی رووداو

33-     عەلی شێخ جەمیل-هەفتەنامەی یەکگرتوو

34-     تامان شاکر-نووسەر و رۆژنامەنووس

35-     هێمن مامەند-رادیۆی نەوا

36-     نزار خۆشناو-سەتەلایتی شەرقیە

37-     نەبەز گۆران-نووسەر و رۆژنامەنووس

38-     محمود یاسین-رۆژنامەی ئاوێنە

39-     حەیدەر جەمیل جاف-بەڕێوەبەری نووسینی هەفتەنامەی یەکگرتوو

40-     ئاری غازی-پەیامنێری تەلەفزیۆنی یەکگرتوو-هەولێر

41-     رزگار سیان-رۆژنامەنووس

42-     بەختیار  بابا فەرەج-گۆڤاری شەقام

43-     رێبوار ئەسعەد-گۆڤاری شەقام

44-     کوردۆ فەرەج-گۆڤاری شەقام

45-     ئاری هەرسین-نووسەر و رۆژنامەنووس

46-     سعید عەبدوڵڵا-رۆژنامەی کوردستانی نوێ

47-     عبدالکریم ئەحمەد-سەرنووسەری هەفتەنامەی یەکگرتوو

48-     هاوژین حەمەڕەشید-نووسەر و رۆژنامەنووس

49-     هیدایەت جان-بەڕێوەبەری نووسینی هەفتەنامەی بارزان

50-     کارزان کەریم-رۆژنامەی ئاسۆ-هەولێر

51-     لوقمان شێروانی-رۆژنامەی ئاسۆ-هەولێر

52-     بورهان قادر-رۆژنامەنووس

53-     ئاسۆ حەمید-تەلەفزیۆنی یەکگرتوو

54-     بوخاری جەمیل-بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی یەکگرتوو- هەولێر

55-     هێمن محمد-رۆژنامەنووس

56-     زیاد ئیسماعیل-رۆژنامەی رۆژنامە-هەولێر

57-     خێڵان بەختیار-رۆژنامەنووس

58-     بێوار چۆمانی-رۆژنامەنووس

59-     هەردی ئەحمەد محمد-گۆڤاری هەڵبوون

60-     شوان تاڤینگ-بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری گوڵان

61-     کاوە عەبدولکەریم-نووسەر و مامۆستای زانکۆ

62-     سەرتیپ جەوهەر- رۆژنامەی کوردستانی نوێ

63-     رزگار رەزا چوچانی-نووسەر و رۆژنامەنووس

64-     چۆمان هیوا-دەنگی کوردستان

65-     بێکەی حەمەد قادر-رۆژنامەنووس

66-     بێستون نوری-رۆژنامەنووس

 

 

22ى تەمموزى 2008

هەولێر