١٧\٩\٢٠١٠ بەیاننامەکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى کـەرکـوک مەرامیان چییه؟
ئەوەى تیبَنى کرا لەسەردەمى حکومەتەکەى مالکیى یە هەنگاونانێک نەبوو بۆجى بەجێ کردنى مادەى 140 کە زۆربەدەى خواستەکانى ئێمەى کورد خۆى لە جێ بەجێ کردنى ئەم مادەیە دەبینیتەوە ، بەەڵام بەداخەوە دۆستەکەى کورد ئامادەى سازشى جێ بەجێ کردنى ئەم مادەیەبەهیچ شێوەیەەک نەبوو ، هەرلەکاتى سەردانى کردنى سەرکردە دیارەکانى کوتلەکان لە بەغداوە بۆهەرێمى کوردستان بەمەبستى بەستى هاوپەیمانى بەدەست هێنانى رەزامەندى کورد لەسەر هەەریەک لەسەرکردەکان، ئەوە مالیکى بەئاشکرا وتى من ئیمزا لەسەر ئەم نۆزدە مەرجى کورد ناکەم کە هاوپەیمانى کوردستانى دایناوە بۆپتشیوانى لەهەرکوتلەو لایەنێک کە بیەوێت هاوپەیمانى لەگەڵ ببەستێ،لەکاتێکدا عەلاوى رەزامەندى خۆى دەربرى لەسەقبوڵ کردنى مەرجەکان، کەبەبۆچونى من ئەویش دواى هەمان هەڵویستى مالکى ننیشان دەدات، مەبەستى من لیرە نەبونى گرینتیەکە لەنێوان هاوپەیمانى کوردو کوتلەکانى ترى پەرلەمانى عیًراق بۆجێ بەجێ کردنى خواستەکانى ئێمەى کورد.
بۆیە پێویستە شەرى هاوپەیمانى کوردستان تەنها جێ بەجێ کردنى مادەى 140 بێت بێ لەبەرچاوگرتنى پۆست، چونکە کورد لەخومەتى عێراقە زۆر پۆستى گرنگى بەدەستهێنا بەڵام کەچى نەتوانرا خوستى خەڵکى کەرکوک و ناوچە دابراوەکان جێ بەجێ بکات.ئەوەى ئەمرۆش ئەنجومەنى سیاسى عەرەب لەشارى کەرکوک داواى دەکات پیلانیکى ترو هەنگاوێکى ترە بۆشۆردنى مۆکى کوردایەتى لەم شارەدا ، ئەگینا بۆئاسایش کەلەم شارەدا وەک یەک لەهەوڵى بەدەست هێنانى ئارامى دایە بۆخەڵکى ئەم شارە چ پێویست بەبەیاننامە دەکات بۆهێنانى فیرقەى 12 بۆشارى کەرکوک، کەلەرووى یاسایەوە کارێکى ناتەواوە مەرامێکى سیاسى ئەنجومەن تەنها خۆیانى لەپشتە،ئەنجومەنى سیاسى عەرەب ئەمە یەکەم بەیانانەوە وەدواین بەیاننامەشى نابێت دەرکدنى بەیانامەى بۆئەنجام نەدانى سەرژمێرى لەم شارەوبەیاننامەى دژى ئاسایش و پۆلیسى ئەم شارەو دواین بەیاننامەشى هێنانى فیرقەى 12 یە بۆئەم شارە کەدیارە هەموومەرامەکانى ئەم ئەنجومەنە لە بەیاننانەى دوایدە خۆى دەبیتەوە کەمەبەستى تێکدانى ئارامى و ئاسایشى ئەم شارەیە و نەیەوێت قۆناغەکانى ئاسایى کردنەوە ئەم شارە لەهەموو رەهەندەکانى ژیانە جێ بەجێ بکرێن.
|