٥\٣\٢٠١١
ساتیر:
به‌یاننامه، له
ده‌سته‌ڵاتدارانی مه‌غدوری هه‌رێمه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری سپڵه‌ی کوردستان!

سه‌ردار عه‌بدوڵا
سه‌ره‌تا به دڵێکی پڕ نا‌ئومێد و چاو به‌گریانه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ین و
له قوڵایی دڵه‌وه ئه‌و به‌ناوناڕه‌زاییانه‌تان مه‌حکوم و رسواده‌که‌ین.
ئۆباڵی ئه‌و هه‌موو دڵه‌ڕاوکێ و ترس و خۆفه‌ی خۆمان، و ماڵ ومناڵ، مقه‌ڕ
و ده‌زگا و کۆمپانیه‌کانمان ده‌خه‌ینه ملتان.
بریا ئێوه له شوێنی ئێمه بوونایه( خوا نه‌کا!) له رۆژانی
ئاژاواگێڕیه‌که‌تاندا، که نه‌نانخواردنمان نانخواردن بوو، نه‌خه‌ومان
خه‌و بوو، نه‌شتی تریشمان شت بوو..
ئێوه‌ی سپڵه، هێشتا زۆر تێنه‌په‌ڕیوه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که
بۆخۆتان به‌ڕێژه‌ی له سه‌داسه‌د ئێمه‌تان به‌باوک و کیوخای خۆتان
قبوڵکرد، وا ئێستا "ده‌ڵێن بڕوخێ"، ئاخر دڵمان ته‌قی که‌ی له‌ناو کوردا
هه‌بووه په‌یمان شکێنی له‌کوێ فێربوون په‌یمان بشکێنن، ده‌ک خوا به‌جارێک
هه‌مووتان به‌رێته‌وه بۆ ده‌غیله‌که‌ی خۆی!
هه‌موو دنیا دزانێ، که سه‌ره‌تا ئێمه هاتینه سه‌ر حوکم کوردستان ته‌نیا
شۆڤڵ، گه‌ڵابه و مه‌کاینی سه‌دی بێخمه و ورده مه‌کاینی تری تێدابوو
که ناچاربووین بینرین بۆ ئێران تاکو له‌ده‌ستی فه‌رهودچی و RR ه‌کانی
ئێوه بیپارێزین. تووشی شه‌ڕی ناوخۆتانکردین و به‌هۆی رۆڵی ناوبژیوانی
و ئاشتیخوازانه‌شمانه‌وه چه‌ندین شه‌و له‌گه‌ڵ بووکه تازه‌کانماندا
نه‌خه‌وتین.
ئێوه چاوتان ئه‌و هه‌موو باڵه‌خانانه نابینێت که درووستمان کردوون،
گه‌ر ئێمه نه‌بووینایه شاره‌کانی کوردستان هه‌رگیز خاوه‌نی گه‌ڕه‌کی
فیرعه‌وناوه نه‌ده‌بوو، ئه‌بوو هه‌ر شانازی به گه‌ڕه‌کی خانووه‌قوڕه‌کان،
قالاوه و گێمه‌ده‌رێ وه بکه‌ن.
گه‌رئێمه نه‌باینایه، لادا، مۆسکۆڤیچ، پۆلۆنی، راف و گازعه‌ربه‌تی
رازێنه‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌کانتان بوو، ئێوه ئه‌و هه‌موو پاتڕۆڵ و نیسانه
ناسک و نازدارانه‌تان له خه‌ویش دا ده‌بینی؟! که هه‌ریه‌که‌یان
قیتارێک له کوڕه‌کانتانمان کردووه به‌حیمایه به‌دوایانه‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی
شارستانی له‌سه‌ر سه‌د وبیست له شه‌قامه‌کانی شاردا ته‌قه‌ڵ لێده‌ده‌ن.
هێشتا ناتوانن هه‌ست به‌و دڵسۆزییه‌ی ئێمه بکه‌ن که کاتێک زانیمان
ئێوه‌ی نه‌خوێنده‌وار ناوی ئه‌و ئوتۆمیبلانه‌تان به‌باشی بۆ نایه‌وه و
هێشتا به میتسیۆبیشی ده‌ڵێن میسته‌ربۆشی، هاتین ناوی ئه‌و ئوتۆمبیلانه‌ی
خۆمان گۆڕی بۆ ناوی کچانی گۆرانی بێژ و ناسراوه جوان و مه‌مک قوته‌کان،
تاکو ناوه‌کانیانتان به ئاسانی بۆ بێت و ئاهـ به‌دڵتاندابێته‌وه.
ئێوه ئه‌وه‌نده سپڵه‌ن، ده‌ڵێن که ئێمه‌ومانان زه‌وی و زاری ئێوه‌مان
داگیرکردووه، خوا که غه‌زه‌بی له ده‌سته‌ڵاتی خۆی له‌سه‌ر زه‌وی گرت،
شه‌عبێکی نه‌گبه‌تی وه‌ک ئێوه‌ی ده‌داتێ. ئه‌و زه‌ویانه هه‌مووی دێم و
بێکه‌ڵک بوون و به‌هۆی وشکه‌ساڵییه‌وه قڵیشی وایان تێ که‌وتبوو که به
هه‌موو ئه‌و به‌ردانه پڕنه‌ده‌بۆوه که له خۆپێشاندانه‌کانتاندا
تێتانگرتین.
ئاخ به‌سه‌و دڵمان ته‌قی، هیچ منداڵێکی بێشه‌رمی وه‌ک ئێوه‌مان نه‌بینییوه
که ئاوا له‌باوکی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه، ئێوه نازانن! که هێشتا ماڵی
کورد بێ ده‌رگاوپه‌نجه‌ره‌یه، و به ئاشکرا پیاوێکی عه‌ره‌بی شۆڤێنی
هاورده که خاوه‌نی حه‌وت کوڕه له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه له
ئه‌زموونه‌که‌مان ده‌کات.
ئێمه مافی ره‌وای خۆمانه که له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه حه‌واڵه‌ی
به‌ر قاپی خواتان بکه‌ین بۆ ئه‌و زوڵمه‌ی لێمان ده‌که‌ن، هێزی پێشمه‌رگه
به‌رده‌ینه‌گیانتان بۆ داواکارییه ناڕه‌واکانتان بۆ گێره‌شیوێنی و به‌له‌سه‌بوونتان.
ئێوه وه‌ک ئه‌وه‌ی شه‌عبی موختاربن، له هیچ رازی نین و هه‌میشه بۆڵه‌تان
دێت که هه‌ریه‌که‌تان بوونه‌ته موختارێک وته‌نانه‌ت باسی ئه‌و نه‌وته
بۆگه‌نه ڕه‌شه‌ش ده‌که‌ن که دووری ده‌خه‌ینه‌وه له سنووره‌کانمان
تاکو ژینگه‌که‌ما ئه‌وه‌نده‌ی تر پۆخڵ نه‌بێت. دێن و ده‌پرسن کۆمپانیه‌کانی
مۆبایل هی کێن؟ پاره‌کانیان کوا؟بۆ ئه‌وه‌نده ته‌له‌فۆنکردن گرانه؟
به‌ڵام چاوتان ئه‌وه نابینێت که رۆژانه هه‌زار نووکه به خۆڕایی
بۆیه‌کتری ده‌که‌ن و دینارێکیشتان له‌سه‌ر حسابناکرێت! ئه‌ی بۆ ئه‌مانه
نابینن؟!
ئێمه هاتین بۆنموونه؛ کارگه‌ی جگه‌ره‌مان داخست تاکو ئیتر له به‌ڵای
جگه‌ره‌خواردن رزگارتانبێت و ئه‌وه‌نده سیخه‌ی سنگتان نه‌یه‌ت، هاتین
کردمانه ده‌زگای راگه‌یاندن و بینایه‌کی قنج. به‌داخه‌وه نمه‌که‌که‌مان
ئه‌وه‌نده سوێره هه‌زار ناوناتۆره له خواردنی بایه‌عییه‌که ئه‌ده‌ن
و ئه‌ڵێن" که‌ر نایخوات".
ئیوه، زوو زوو هه‌ڵده‌کوتنه ، سه‌ر رۆژنامه‌کانمان و ده‌عوایان له‌سه‌ر
قه‌یدده‌که‌ن، ئیفلاسمان کرد ئه‌وه‌نده‌مان غه‌رامه پێدان له‌سه‌ر
دووکه‌لیمه نووسین. تانه‌مان لێده‌گرن که دایره‌کانمان له‌وانه‌ی سه‌رده‌می
ئه‌شره‌فی شه‌ریفی ده‌چێت! سنووره‌کانی نه‌ته‌ویی ده‌به‌زێنن و ده‌ڵێن"
بارودۆخی کوردستان هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی تونس و میسر وایه" ئاخر کێ له
ئێوه حوشترێکی بینی له چیاکانی کوردستان، یاخود عه‌ره‌بێکی بینی به
کڵاشی دۆمیه‌وه خه‌ریکی جوینی بنێشتی کوردی بێت، وا ئێستا ئه‌م
لێکچوونانه ده‌که‌ن!
له کۆتاییدا، پێویسته ئه‌وه بزانن که شه‌ق له‌به‌هه‌شته‌وه هاتووه،
بۆ ئاقڵکردنتان هه‌موو رێگه‌یه‌ک به مافی خۆمانی ده‌زانین و یاساشی بۆ
ده‌رده‌که‌ین، جا بۆیه داواتان لێده‌که‌ین ئارام بنه‌وه و بڕۆنه‌وه
ماڵی خۆتان، ده‌ست به‌کڵاو و ته‌قله‌کانی سه‌رتانه‌وه بگرن تاکو
باهۆزی دیموکراسی ئاخر زه‌مان ملیشتانی له‌گه‌ڵدا هه‌ڵنه‌که‌نیوه!
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌رنه‌که‌وتنتان.
ده‌سته‌ڵاتداره غه‌درلێکراوه چه‌وساوه‌کانی هه‌رێم.
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا
|