٢١\٨\٢٠١١
بەیاننامەیەک لە
دژى تۆپبارانەکانى
وڵاتانى تورکیا و کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ سەر ناوچە سنوورییهکانى
هەرێمى کوردستان.
* جەماوەرى کوردستان...
* رێکخراوەکانى مافى مرۆڤ و لایەنە پەیوەندارەکان...
دواى کۆتایى هاتنى جەنگى دووەمى جیهانى ووڵاتـە زلهێزەکان بەپێى
رێکەوتنامەى لۆزان، کوردستانیان دابەشکرد بۆسەر چوار ووڵات (عێراق،
ئێران، تورکیا، سوریا)، ئەم رژێمانەش وەک سەرجەم رژێمە دیکتاتۆرەکان
گوێیان بۆ داواکاریەکانی نەتەوەى کورد نەگرتووەو بەردەوام
چەوساندویانەتەوە، بەبیانووى جۆراوجۆر ناوچە کوردنشینەکانیان
فەرامۆشکردووەو گەلەکانیان سەرکوت ءجینۆساید کردووە. بەردەوام لەژێر
رێکەوتنى دووقۆڵىء چوارقۆڵیدا پیلانى ناوخۆیىء دەرەکیان گرتۆتەبەر بۆ
لەناوبردنى شۆڕشەکانى کوردو وەستانى رەوڕەوەى پێشکەوتنى ئاسۆى
دیموکراسیەت لەناوچەکەدا، بۆنەگەیشتن بە ئازادى کەمافێکى رەواى هەر
تاکێکە.
لەدواى ئازادکردنى عێراق لەچەنگى دکتاتۆریەت هەرێمى کوردستان-عێراق
بەرەوپێشچونێکى بەرچاوى بەخۆەوە بینی ء گەلى کورد خاوەن پەرلەمان و
حکومەتى خۆیەتى. سەدان کۆمپانیاو دەیان ووڵاتى گەورە روویان لە
کوردستان کردووەو کوردستان گەشەى ئابوورى بەخۆەوە بینیوەو مامەڵەى
لەگەڵدا دەکرێ، بەڵام پیلانى ستەمکاران هەمیشە بەردەوامە بۆ وەستاندنى
تەوژمى دیموکراسى لەناوچەکەدا، بۆیە بەبیانووى هێزەکانى (پژاکء پەکەکە)
ناوەناوە ناوچە سنوریەکانى هەرێمى کوردستان لەلایەن ووڵاتانى کۆمارى
ئیسلامىء تورکیا تۆپباران دەکرێتء هێرشى ئاسمانى دەکرێتە سەر گوندەکانى
ناوچە سنووریەکان، کە زیانى گیانىء ماددى بە جوتیارانء گوندنشینانى
ناوچەکە دەکەوێتء ماڵ و حاڵیان بەجێدەهێلن و رەزوباخء بەرهەمى
هاوینەیان دەسووتێ ء لەناودەچێت. بەقوڵایى چەندین کیلۆمەتر خاکى هەرێمى
کوردستان بەزێنراوەو پێشێلیکراوە کەئەمەش پێچەوانەى بەندەکانى یاساى
نەتەوەیەکگرتوەکانە. بۆیە پێویستە حکومەتى عێراقی لێى بێدەنگ نەبێت و
سەروەرى خاکى عێراق بپارێزرێت. بەزوترین کات ئارامى بۆ جوتیارانء خەڵکى
ناوچەکە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەى ژیانى ئاسایى رۆژانەیان دەست پێبکەنەوە.
ئێمە لە (سەنتەرى ئەنفال) ئەو تۆپباران و هێرشانە شەرمەزار و ئیدانە
دەکەین و داوا لەهەردوو وڵاتى تورکیاو ئێران دەکەین چیتر فەرهەنگى
داپڵۆسینء جینۆساید دژ بەگەلى کورد نەگرنەبەر و دەرس لە دیکتاتۆرە
گۆڕبەگۆڕەکانى ناوچەکە وەربگرن و بەشێوەیەکى ئاشتیانە و زمانى گفتوگۆ
گوێ بۆ داواکاریەکانى گەلەکانیان شل بکەن و داخوازیەکانیان جێبەجێ
بکەنء مافە سەرەتاییەکانى ژیانیان پێ رەواببینن، دەنا مێژوو هیچ کاتێک
رەحم بە ستەمکاران ناکات.
لە کۆتاییدا داواکارین کارى بەپەلە بکرێت بۆ وەستاندنى ئەم
دەستدرێژیانە:
1- بەهەربیانویەکە بەزوترین کات تۆپبارانەکانء هێرشە ئاسمانیەکان
بوەستێنرێت.
2- قەرەبووى ماددى و مەعنەوى جوتیار و گوندنشینانى ناوچە
بۆردومانکراوەکان بکرێتەوە.
ســەنتەرى ئەنفال
21\8\2011 - هەولێر
yousifdzayi@hotmail.com
|