٩\١٢\٢٠١١
بەیاننامەی
فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە شاری رانیە.
لەکاتێکدا ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەرێتء هەر دەوڵەتەو
پێکهاتەیەک لەهەوڵی گرەنتی کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی دایە بۆ داهاتوو،
ناحەزانی هەرێمی کوردستان لەبۆسەدان بۆ نانەوەی ئاشوبوو تێکدانی ژیانی
ئارامی و سەقامگیری سیاسی لەهەرێم.
جێگای داخە لەبارودۆخێکی وەهادا رۆژی هەینی ٢١٢٢٠١١ لەشاری زاخۆی سەر
بەپارێزگای دهۆک دوابەدوای وتاری نوێژی هەینی خەڵکانێک نامۆ بە ژیانى
شارستانى و بروا بوون بە پێکەوە ژیانء رێزگرتنى ئازادییەکان، بەبەرچاوی
کەناڵەکانى راگەیاندن هێرش دەکەنە سەر دەیان دوکانی مەی فرۆشی و چەند
هۆتێلێکی گەشتیاری وئاگریان تێبەر دەدەن و تاڵان دەکرێن، ئێمە
لەکاتێکدا ئەو کردەوە قێزەونە ریسوادەکەین کە دوورە لە رەوشت و نەریتی
کوردانە، داوای دەست بەجێ بەسزا گەیاندنی هاندەران و بکەرانی ئەو
روداوە دەکەین، هەروەها سەرنجمان لە سەر ئەداى هێزەکانى پۆلیس ء ئاسایش
لە بەرامبەر ئەو روداوە هەیە کە بەرپرسن لە پاراستنى ئاسایش و سەرو
ماڵى هاوڵاتیان، لەهەمانکاتدا هەڵکوتانە سەربارەگاکانی یەکگرتوی
ئیسلامی و سوتاندنیان و گرتنی ئەندامانیان بەهێرش بۆسەر ئازادی سیاسی
دەزانین ومەحکومی دەکەین، و داواکارین لەسەرجەم لایەنەکان کە دان بە
خۆدابگرن و دوربکەونەوە لەیەکتر تۆمەت بارکردن.
ئێمە هەموو جۆرە توندوتیژیەک رەت دەکەینەوە و کە دەبێـتە تێکدانى
ئارامى و ئاسایشى خەڵکى کوردستان، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسی و
ڕێکخراوە مەدەنیەکان و کەسایەتیە کۆمەڵایەتی و ئاینیەکانە لەپێناو
بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان و پرۆسەی چاکسازی هاوکاربن بۆ
چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە تا بڕیاری کۆتایی لە رێگای دادگاو یاساوە
یەکلابکرێتەوەو سزاى بکەرانء هاندەرانى ئەو روداوە بدرێت. هەر ئەوەشە
لەو بارودۆخەدا دەتوانێت متمانە بۆ دەزگا بەرپرسەکانى حکومەت و سەروەری
یاسا بگێرێتەوە و خەڵکی کوردستانیش باوەری بە هەنگاوەکانی چاکسازی
بەهێز تر بێت.
فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە شاری رانیە
komalgai.madany@yahoo.com
|