
به‌یاننامه‌ى كه‌مپینى "به‌هاناوه هاتنى به‌په‌له‌ى بریندارانى چه‌كى
كیمیاوى" له هه‌ڵه‌بجه.

بۆ رِاى گشتى جه‌ماوه‌رى كوردستان..
به‌داخه‌وه ئیَمه ناوبه
وناو له‌خه‌مى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كانى ئه‌و
ژماره ئینسانه‌ى لیَره له "هه‌ڵه‌بجه" به‌ده‌ست ئازارى بریندار
بوونى چه‌كى كیمیاویه‌وه ئه‌ناڵیَنن، هاوار ده‌كه‌ین
و له‌رِیَى
یاداشت و داواكارى له به‌رپرسانى
كوردستان و عیَراق ده‌كه‌ین بیَنه
هاناى ئه‌و ژماره مرۆڤه‌وه كه‌به‌رده‌وام ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌وه
وه‌ك "ئاو و نان سىَ ژه‌مه ده‌واو ده‌رمانده‌خۆن"، دواتر حكومه‌ت
و به‌رپرسان
كه‌میَك دیَنه‌جوڵه‌و كارى كه‌مپینه‌كه‌مان راده‌گرین بىَ ئه‌وه‌ى به
رِیشه‌یى بیر له چاره‌ى ئه‌م ئازارانه بكریَته‌وه.
كه‌مپینه‌كه‌مان مانگى ( 5 ) ى ئه‌مساڵ پاش ئه‌وه‌ى ژیانى یه‌كیَك له
بریداران به ته‌واوى كه‌وته مه‌ترسیه‌وه ده‌ستى به‌كار كردووه‌و
تائیَستا چاودیَرى وردى به‌ده‌مه‌وه هاتنى به‌رپرسان بۆ ئه‌م دۆخه ده‌كات،
ئه‌وه‌ى ده‌یبینین له‌ئاستى پیَویستدا نیه‌و ته‌نها بردنه ده‌ره‌وه‌ى
بریندارانه بۆ تارانى پایته‌ختى ئیَران "كه به‌گوته‌ى خودى به‌ركه‌وتوان
و ئازار چه‌شتوان، ئه‌مه بۆ هه‌ندیَكیان وه‌ك فریا كه‌وتنى سه‌ره‌تایى
وایه" بۆ یه ئیَمه ئیَستا لیَره‌وه داوا له هه‌موو خه‌مخۆران ده‌كه‌ین
ئه‌وانه‌ى به‌جدى ئه‌م بابه‌ته‌یان مه‌به‌سته بیَنه هاوارى ئه‌م نه‌خۆشانه‌و
"رىَ له‌وه بگیریَت به‌رده‌وام ژیانیان روه‌و خراپى
برِوات و رۆژبه‌رۆژ
شه‌هید بده‌ن"
ئه‌مرۆ ژیانى كامیل عبدالقادر وه‌یس روه‌و خراپى رۆیشتووه، كه ئیَمه
له‌وساته‌وه ده‌ستبه‌كار بوون كه‌ژینى كه‌وته مه‌ترسه‌وه، ئیَستا
جاریَكى دى پزیشكه‌كانى راپۆرتى خراپ بوونى ژیانى پیَداوه، "ئه‌گه‌رچى
سه‌رۆكایه‌تى هه‌ریَم برِیارى دا ئه‌م نه‌خۆشه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه
بكات دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئیَرانى كرد، به‌ڵام ئیَستا ئه‌م دامه‌زراوه‌یه
به كامیلیان راگه‌یاندووه كه به‌ڵیَنیان نه‌داوه به‌ڵكه ته‌نها
وتویانه هه‌وڵده‌ده‌ین
و له‌هه‌وڵ به‌رده‌وامین...!!!"
له‌چه‌ندرۆژى رابردوودا سه‌رۆكى هه‌ریَم بۆ ماوه‌یه‌ك دیار نه‌ما پاش
گه‌رانه‌وه‌ى بۆ خویَى وتى "بۆ چاره‌سه‌رى دانه‌كانم سه‌ردانى پزیشكه‌كانم
كردووه له نه‌مسا؟" ئیَمه ویَراى هیواى ته‌ندروستیه‌كى باش بۆ سه‌رۆك
ده‌خوازین، به‌ڵام ده‌پرسین ئاخۆ كه‌سیَكى وه‌ك كامیل كه ساڵانیَكه
ده‌ناڵیَنیَت و چه‌ندین مانگه هه‌وڵ ده‌دریَت بنریَته ده‌ره‌وه به‌به‌هانه‌ى
نه‌بوونى فیزا تائیستا نه‌براوه، وه‌ك سه‌رۆك مافى نیه له‌ده‌ره‌وه
كه‌ته‌نهاش له‌وىَ چاره‌سه‌رى هه‌یه چاره‌سه‌ر بكریَت له‌كاتیَكدا به‌رِوداوى
قوربانیدان بۆ نیشتیمان دوچارى ئه‌و ده‌رده بووه.
بۆیه جاریَكى دى داوا ده‌كه‌ین به‌رپرسان بیَن به‌ده‌م به‌ركه‌وتوانى
چه‌كى كیمیاوى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌و،داوامان له‌هه‌موو ریَكخراوه مرۆیه
جیهانى وكوردستانیه‌كانه كه له‌م رووه‌وه كاریَكیان پیَده‌كریَت ده‌ستمان
بگرن و له‌خه‌مى هه‌ڵه‌بجه‌دابن.
درود بۆ رۆحى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه...
كه‌مپینى "به‌هاناوه هاتنى به‌په‌له‌ى بریندارانى چه‌كى كیمیاوى" له
هه‌ڵه‌بجه
كۆمیته‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى ناوه‌ندى "چاك"
ئۆفیسى هه‌ڵه‌بجه‌ى سه‌نته‌رى په‌ره‌پیَدانى دیموكراسى
و مافى مرۆڤ
D.H.R.D
12/12/2007ى زاینى
21 ى سه‌رماوه‌رزى
2707 كوردى
chak_halabja@yahoo.com
www.chak.be
|