بەیاننامەى
ناڕەزایى.
ئێمە وەکو ڕۆژنامەنووسانى چەمچەماڵ بەتوندى ناڕەزایى خۆمان دەردەبڕین،
بەرامبەر بەو پڕۆژە یاساییەى کە لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا لەلایەن
پارلەمانى کوردستانەوە پەسەندکرا. بەبۆچونى ئێمە ئەو یاساییە دەبێتە
مایەى بەرتەسک کردنەوەى ئەو پەراوێزى ئازادییەى کەماوەى چەند ساڵێکە لە
کوردستاندا بەرجەستەیە.
ئێمە وەکو ڕۆژنامەنووسان چاوەڕوانى ئەوەبوین، پاش چەندین ساڵ
لەدامەزراندنى پارلەمان و حکومەتى هەرێم، پڕۆژە یاسایەک بێتەدى کەبوارى
زیاتر بدات بەئازادى کارى ڕۆژنامەگەرى لەکوردستاندا، نەوەکو بەدانانى
چەند دەستەواژەو ماددەیەک، ئەو پەراوێزە ئازادییەش لەگۆڕبنێت.
بۆیە داواکارین لەسەرۆکایەتى هەرێم و، سەرجەم لایەنە بەرپرسەکان و
ڕۆژنامەنووسان و سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان هەڵوێستى ناڕەزایى خۆیان
سەبارەت بەو پڕۆژە یاساییە دەربڕن. بۆ ئەوەى ئەو یاسایەنەبێتە کۆت و
بەندێک و بخرێتە ئەستۆى کارى ڕۆژنامەوانى لەکوردستاندا.
رۆژنامهنووسانی چهمچهماڵ
ژماره
ناوى ڕۆژنامەنووس
1- لەتیف فاتح فەرەج
2- ئاکۆ محەمەد شوانى
3- ئەنوەر عومەر
4- ئارام شێخ عەزیز
5- سامان مامڵێسى
6- بارام سوبحى
7- فریاد شوانى
8- شاجوان مەتەر
9- ئاسۆ شوانى
10- عەبدوڵا سەنگاوى
11- کاوەحسێن
12- نازەنین عوسمان
13- کۆچەر کەرکوکى
14- سلێمان جەرجیس
15- هەژار شوانى
16- هیوا رەفیق
17- کاروان عاسى
18- کازم ئەحمەد جەبارى
19- بەختیارعبدالرحمن
20- فەرمان عوسمان
|