به‌یاننامه‌ی سه‌رۆکی PAK له مه‌حکومکردنی هێرشه‌کانی ترکیادا.
به دوای هێرشی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ترکیا و بۆردمانکردنی ژماره‌یه‌ک له گونده‌کانی باشووری کوردستان، به‌ڕێز عه‌لی قازی سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، ئه‌و ده‌سدرێژییانه‌ی مه‌حکوم کرد. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌ی سه‌رۆکی PAK به‌و بۆنه‌وه:
"رۆژی رابردوو فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ترکیا، سنووری ئاسمانیی باشووری کوردستانیان به‌زاند و ژماره‌یه‌ک گوند و ئاوه‌دانییان له سنوور و قووڵایی وڵات، به خه‌ستی بۆردمان کرد. به‌هۆی ئه‌م په‌لامارانه‌وه ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیی سڤیلی کورد گیانیان له‌ده‌ستداوه و ماڵ و حاڵ و مووچه و مه‌زرایان هاووڵاتییان خه‌ساری زۆری به‌رکه‌وتووه. هه‌روه‌ها شه‌پۆلێکی ئاوا‌ره‌یی دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌کان و شوێنه بۆردمانکراوه‌کانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌سدرێژییانه، شکاندنی سه‌روه‌ریی وڵاتێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی، پێشێلکردنی رێکه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و دژایه‌تی حورمه‌تی مرۆڤ و مافه‌کانی و کرده‌یه‌کی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تییه.
بۆیه وێڕای مه‌حکوومکردنی ئه‌و هێرشانه، له‌گه‌ڵ زیان لێکه‌وتوانی گیانی و مادی ئه‌و رووداوانه هاوده‌ردی ده‌رده‌بڕین. هه‌روه‌ها داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌ره‌ڕۆییه‌ی ده‌وڵه‌تی ترکیادا هه‌ڵوێستی شیاو بگرێ. هه‌ر له‌وکاته‌شدا ناڕه‌زایه‌تی ئاراسته‌ی سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌که‌ین که رێ‌یان له‌و هێرشانه نه‌گرتووه، له حاڵێکدا تا ئێستا ئه‌وان به‌رپرسیاری پاراستنی سنووره‌کانی عێراقن له زه‌وی و ئاسمانه‌وه."
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 26 سه‌رماوه‌زی 2707 17 دیسامبری2007
|