|         
			هه‌ر ریسوا بیَت 
			سه‌رجه‌م هیَرش و پیلانگیَرِییه دووژمنكارییهكان!! 
			
 وه‌ك دهزانریَت له‌رۆژی یه‌كی گوڵانه‌وه جاریَكی تر سوپای رژیَمی 
			توركیا به‌هاوكاری رژیَمی ئیَران و حكومه‌تى ئیَراق و بیَههڵویَستى سه‌رۆكایه‌تى 
			ههریَم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانى ههریَمی كوردستان تۆپباران و هیَرشی 
			ئاسمانى بۆ سه‌ر گونده‌كانى بناری قه‌ندیل و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدرا و 
			له‌ئاكامدا شه‌ش گه‌ریلای پارتى ژیانی ئازادی كوردستان (PJAK) شه‌هید 
			بوون و زیانیَكی ماددی زۆریش به‌ر گوندنشینان و ژینگه‌ى ده‌ڤه‌ره‌كه 
			كه‌وتووه. لهكاتیَكدا ئیَمه ئه‌و هیَرشه درِندانهیه به‌توندی شه‌رمه‌زار 
			و ریسوا ده‌كه‌ین و رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هیَرشانه پیلان و 
			كۆنسیَپتیَكی نویَی رژیَم و هیَزه ده‌سپۆت و پاشڤهرِۆیهكانی ههریَمهكهن 
			دژ به گه‌لی كوردستان و بزاڤه ئازادیخوازه‌كه‌ی، كه ده‌خوازن شكسته 
			مه‌زنه‌كانى خۆیان له ئۆره‌مار و زاپ بشارنه‌وه و له‌بیر خۆیان ببه‌نه‌وه. 
			هه‌روه‌ها ئه‌و رژیَم و هیَزانه شانبه‌شانى ئه‌و تۆپباران و هیَرشه 
			ئاسمانییانه ده‌خوازن لهریَگهى ئه‌و درۆ و پروپاگه‌نده چه‌واشه‌كارییانه‌ی 
			خۆیانه‌وه زه‌بر له‌و مۆراڵ و جۆشوخرۆشییهى گه‌ل بده‌ن كه لهبهرخۆدانهكانى 
			ئۆره‌مار و زاپ و سه‌رهه‌ڵدان و پیرۆزباییه شكۆدارهكانى نه‌ورۆز وه‌ریگرتووه.
 
			ئه‌وه‌ى جیَی گومان و مه‌ترسییه ئه‌و بیَدهنگی و بیَههڵویَستییهى 
			سه‌رۆكایه‌تى و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ههریَمی كوردستانه له‌به‌رامبه‌ر 
			ئه‌و تۆپباران و هیَرشه ئاسمانییانه‌ى وه‌حشیانه دهكریَنه سه‌ر گه‌ل 
			و خاكی ههریَمى كوردستان. ئه‌مه لهكاتیَكدا پاراستنى سه‌روه‌ری ههریَم 
			و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆیان دایه و پیَویستبوو بیَدهنگ نه‌بن و ههڵویَستى 
			خۆیان لهمرِووهوه به‌روونى بۆ گه‌ل و رای گشتى نیشان بده‌ن، هه‌روه‌ها 
			به‌هاناى ئه‌و خه‌ڵكه ئاوارانه‌وه بهاتبوونایه كه‌وا ناچاری ئاواره‌یی 
			و پهرِاگهندهیی بوونه. هه‌ڵبه‌ته ویَرِای نیگه‌رانى و گومانى 
			زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و بیَدهنگییهی سه‌رۆكایه‌تى و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی 
			ههریَمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و بیَدهنگی و بیَههڵویَستییه 
			به‌هه‌ر بیانوو و هۆكاریَكهوه بیَت به‌هیچ شیَوهیهك ناكهویَته 
			خزمه‌تى گه‌له‌كه‌مان به‌گشتى و باشووری كوردستان به‌تایبه‌تى. چونكه 
			مسۆگه‌ر ئامانج له‌و پیلان و هیَرشانهی دووژمنان تیَوهگلاندنى هیَزهكانى 
			باشووری كوردستانه له‌دژایه‌تیكردنى بزاڤی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان 
			له‌پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان. بۆیه ئه‌م بیَههڵویَستییهى له‌ئارادایه 
			له‌هه‌مانكاتدا به‌واتاى په‌سندكردنى ئه‌و پیلان و هیَرشانه دیَت كه 
			دژ به‌گه‌له‌كه‌مان و بزاڤه‌كه‌ی دیَت. ئه‌مه‌ش پیَچهوانهى ئه‌و 
			بانگه‌شه نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه كه ده‌یكه‌ن. بیَگومان وه‌ك چۆن هه‌ر 
			هیَرش و پیلانگیَرِییهك دژ به باشووری كوردستان له‌هه‌مانكاتدا هیَرش 
			و پیلانگیَرِیشه دژ به پارچه‌كانى دیكه‌ی كوردستان ئه‌وا مسۆگه‌ر هه‌ر 
			هیَرش و پیلانگیَرِییهك دژ به پارچه‌كانى كوردستان له‌هه‌مانكاتدا دژ 
			به باشووریشه. له‌م چوارچیَوهیهدا بانگه‌وازی له‌سه‌رجه‌م گه‌له‌كه‌مان 
			و ته‌واوى پارت و لایه‌ن و ریَكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و رۆشنبیران له‌باشووری 
			كوردستان ده‌كه‌ین كه‌وا به‌چالاكی پرۆتستۆییانه ههڵویَستى نارِهزاییانهى 
			خۆیان دهرببرِن و فشار بۆسه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ههریَم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانى 
			كوردستان بهیَنن تا ههڵویَست بنویَنن و ئه‌و خه‌ڵكه پهرِاگهندهیهى 
			ده‌ڤه‌ره هیَرش بۆكراوه‌كان بپاریَزن و به‌هانایانه‌وه بیَن.
 
			هه‌روه‌ها ویَرِای شه‌رمه‌زاركردنى ههڵویَستى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى 
			و حكومه‌ت و په‌رله‌مانى ئیَراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و سازشكاری و 
			تیَوهگلانانهى كه‌وا له‌گه‌ڵ رژیَمهكانى ئیَران و توركیا ده‌یكات، 
			ئه‌وا پیَویسته ئه‌وه به‌بیر خۆیان بهیَننهوه كه‌وا به‌رخۆدانه مه‌زنه‌كه‌ی 
			گهریلاكانى هیَزی پاراستنى گه‌ل (HPG) له(زاپ) وه‌ك چۆن به‌رگریكردن 
			بوو له كه‌رامه‌تى نه‌ته‌وه‌ییمان و پاراستنى ههریَمی كوردستان، ئه‌وا 
			له‌هه‌مانكاتدا به‌رگریكردنیش بوو له "سه‌روه‌ری خاكی ئیَراق". بۆیه 
			سازشكردن و به‌شداربوون له‌هه‌ر پیلانگیَرِییهكی ههریَمی و نیَودهوڵهتی 
			و بیَدهنگبوون و بیَههڵویَستى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆپباران و هیَرشه 
			ئاسمانیانه خۆی له‌خۆیدا په‌سندكردنى ئه‌و پیَشیَلكردنهیه كه‌وا له‌به‌رامبه‌ر 
			سه‌روه‌ری خاكی ئیَراق بهرِیَوهدهچیَت، هه‌روه‌ها زه‌مینه‌ی زیاتر 
			بۆ دهستیَوهردانى ههریَمی و قووڵكردنه‌وه‌ى كیَشه و گرفته ئه‌منییه‌كانى 
			دیكه دهرهخسیَنیَت، كه ئیدی ئیَراق به‌رگه‌ی ناگریَت.
 
			له‌كۆتاییدا ویَرِای دهربرِینی خه‌مگینى زۆرمان بۆ شه‌هیدبوونى (6) گه‌ریلاى 
			(PJAK) و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ى هه‌ڤاڵانى سه‌ركردایه‌تى 
			(PJAK) و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانیان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى شه‌هیدان و ته‌واوی 
			گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین و په‌یوه‌ستبوونى خۆمان بهریَبازی ئه‌و شه‌هیده 
			نه‌به‌ردانه و هه‌موو شه‌هیدانى ریَگای ئازادی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و 
			بهشههیدبوونیان تیَكۆشانی ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان شكۆدارتر و 
			سهربڵندتره و گه‌یشتن به ئازادی و مافه ره‌واكانی نزیكتر ده‌كاته‌وه.
   
			ــ نه‌مری بۆ هه‌موو شه‌هیدانى ریَگای ئازادی!
 ــ هه‌ر ریسوا بیَت سه‌رجه‌م هیَرش و پیلانگیَرِییه دووژمنكارییهكان!
 ــ ئیدی به‌سه بۆ بیَدهنگبوون و بیَههڵویَستى !
   
			ئه‌نجوومه‌نى پارتى چاره‌سه‌ری دیمو‌كراتى كوردستان(PÇDK)
 5.5.2008
 
   
			
			_____________________________________________________________________________
 
   
			 بۆ 
			رای گشتی و هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن. 
			
 بهرِیَزتان بانگهیَشت كراون بۆ ئاماده‌بوون له كۆنفرانسی رِۆژنامهوانی 
			سه‌باره‌ت به رِاگهیاندنی ئه‌نجام و برِیارهكانی چواره‌مین كۆنگره‌ی 
			پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان (PÇDK) 
			و ئه‌و گۆرِانكارییانهی كه ئه‌نجامی داوه. كۆنگره‌كه‌مان له 
			شاری كه‌ركوك لهرِۆژانی 1-3/5/2008 بهرِیَوهچوو.
 
 به ئاماده‌بوونتان خۆشحاڵین
 
 ریَكهوتى: 
			سیَشهممه 6/5/2008 ــ كاتژمیَر/ 
			(10:30)ی به‌یانی
 شویَن: 
			هۆڵی نه‌ورۆز ـ گهرِهكی ته‌په ـ كه‌ركوك
 
			بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه/ 
			07704024227
 
 
			كۆمیته‌ی راگه‌یاندنى
 پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
 (PÇDK)
 
         
			  |