به‌یه‌کچوواندنی کۆمۆنیزم به فاشیزم و نازیزم هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه.
دیار عه‌زیز وه‌ک بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی سایته کوردیه‌کان روون و ئاشکرایه هه‌ردوو سایتی ( بۆپێشه‌وه و ده‌نگه‌کان ) له چوار پێنج ساڵی رابردوودا خزمه‌تێکی بێ‌وێنه‌یان له هه‌موو بواره‌کانی ژیان ؛ رۆشنبیریی ، فه‌لسه‌فه ، ئه‌ده‌ب ، هونه‌ر، ره‌خنه،ژنان،مه‌ده‌نیه‌ت، منداڵان، چینایه‌تیی، هه‌واڵ ....هتد به مرۆڤایه‌تی کردووه.
دیاره ئه‌مه جێگای ده‌ستخۆشی‌لێکردنه که ئه‌م دوو سایته توانیویانه سه‌رمه‌شقی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕا و رای به‌رانبه‌ر بن .. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر را به‌رانبه‌ره‌کان به‌رانبه‌ر به خۆشیان بووبێ ، وه‌ک ئاشکرایه له کن زۆر لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌وه به سایتی چه‌پ و پێشکه‌وتووخوازه‌کان ئاماژه‌یان بۆده‌کرێ چونکه ئه‌وان هه‌میشه سه‌رمه‌شق بووینه له بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی پێشکه‌وتنخوازیی و ره‌خنه‌گرتن له ئاین و هه‌ر بیروبۆچوونێک که ره‌وڕه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کۆمه‌ڵ ده‌چه‌رخێنێ .
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وپێش ووتارێک له‌لایه‌ن به‌ڕێز (ستیڤان شه‌مزینانی ) به‌ناوی '' یه‌کێتیی و پارتی یه‌کده‌گرن '' و به‌دوای ئه‌ویشدا ووتارێکی تر له لایه‌ن به‌ڕێز ( عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌لاو) بڵاوکرانه‌وه که هه‌ردوو به‌ڕێز له ووتاره‌کانیاندا زۆر ئاساییانه کۆمۆنیزم ده‌چووێنن به فاشیزم له کاتێکدا هه‌موو که‌سێک ده‌زانێ که کۆمۆنیزم بزووتنه‌وه‌یه‌کی پان و به‌رینی کۆمه‌لآێه‌تیی له‌مێژینه‌ی مرۆڤایه‌تییه و مێژوویه‌کی دورودرێژی هه‌یه .. نه‌ك موڵکی چاوچیسکۆ، ستالین، ما‌و، تیتۆ، کاسترۆ ، قزافی، شافیز ، ... ته‌نانه‌ت موڵکی مارکس، ئه‌نگلس، لینین ، مه‌نسور حیکمه‌تیش نییه . به‌پێچه‌وانه‌ی رای به‌رێز عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌لاو که پێی وایه مارکسیزم باوی نه‌ماوه و ئێستا له ئه‌روپا و ئه‌مه‌ریکا ته‌نیا وه‌ک تیۆر له‌ته‌ک تێوری فه‌یله‌سوفه‌کانی‌تر له قوتابخانه‌کان ده‌خوێندرین .. له دوو راپرسیدا که یه‌کێکیان له زانکۆیه‌کی ئه‌مه‌ریکیی و ئه‌ویدیکه‌یان له سایتی ( بی.بی.سی) ئه‌نجامدرا ، یه‌که‌میان سه‌باره‌ت به ناسراوترین که‌سایه‌تیی بوو له سه‌ده‌ی بیسته‌م و له ئه‌نجامدا مارکس به‌و که‌سه ده‌رچوو،دووه‌میشیان سه‌باره‌ت به فرۆشتنی زۆرترین تیراژی کتێب بوو له‌و ساڵه‌دا و له‌ویشیاندا کتتێبه‌کانی مارکس بوون که زۆرترین تیراژیان لێفرۆشرا .
له‌لایه‌کیتر ئێمه ده‌توانین گه‌واهیی بده‌ین که مرۆڤه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاو روسیا‌و چین چه‌نده جیاوازییان هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی ووڵاتانی تری کیشوه‌ره‌کانی جیهان ته‌نانه‌ت ووڵاتانی رۆژئاوا به ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاشه‌وه .. وه‌ک ده‌یبینین رۆژبه‌رۆژ رێژه‌ی لێشاوی قومار و قومارخانه و به‌کاربه‌ران و قاچاغچیانی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان و له‌شفرۆش و له‌شفرۆشخانه‌کان له‌و شوێنانه‌ی ئاماژه‌مان بۆکردن به‌رزتر ده‌بێته‌وه ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر یه‌کێک سه‌ردانی هه‌نگاریا و بوڵگاریا بکا که دوو ووڵاتی سه‌ر به بڵۆکی سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تیی - سۆشیالیستی سۆڤیێتیی - بوون یه‌کسه‌ر تێبینیی ئه‌وه ده‌کا که له‌م دوو ووڵاته‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵکانی چین و توێژه نه‌داره‌کانی وه‌ک شۆفێر و کارمه‌ند و کرێکار و فرۆشیار ... هتد خاوه‌نی خو و ره‌وشتێکی به‌رزی مرۆڤانه‌ن و وه‌ک ده‌یبینین که بوڵگاریا دوای نه‌مانی سیسته‌مه سه‌رمایه‌دارییه ده‌وڵه‌تییه‌که‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی تووشی هه‌ژاریی و قاتوقڕییه‌کی بێوێنه بۆوه .. به‌ڵام بابایه‌کی بێگانه‌ی زمان‌نه‌زانی ناشاره‌زای وه‌ک تۆ که ده‌گه‌یته شارێکی وه‌ک (سۆفیا) که پایته‌ختی ئه‌م ووڵاته‌یه ئه‌گه‌ر بته‌وێ هه‌ندێ که‌لوپه‌لی پێویست بکڕی ئه‌وا رێت‌ده‌که‌وێته سه‌نته‌ری شار و له شوێنێکدا که هه‌ر له بازاڕی (شێخه‌ڵڵا)ی هه‌ولێر یان ( ژێرپرده‌که)ی سلێمانی ده‌چێ .. بچیته لای پیرێژنێکی شه‌ست هه‌فتا ساڵه که هه‌ندێ سه‌وزه و میوه و ته‌ڕه‌ی داناوه بۆ فرۆشتن له کاتێکدا تۆ نه ده‌زانی ( ستۆتینگ ) چییه و نه‌ده‌زانی ( لیڤ)ێک چه‌ند ستۆتینگه پاش ئه‌وه‌ی شته‌کانی خۆت هه‌ڵده‌گری و پاره‌که‌ی ده‌ده‌یتێ پیرێژنی به‌سته‌زمان که به شێوه کاره ناچارییه هه‌ژارانییه‌که‌ی دیاره چه‌نده له‌بار و شیاوه بۆ فێڵ و که‌ڵه‌ک و دزیی و ته‌ڵه‌که‌بازیی به‌ڵام بێ سێ و دوو نرخی که‌لوپه‌له‌کانت لای خۆی گل‌ده‌داته‌وه و پاره‌که‌ی‌تریشت بێ که‌م و زیاد وێده‌داته‌وه.
ئه‌و نموونه ساده‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خا که ئه‌گه‌رچی شۆڕش له روسیا هه‌ڵگیرسا به رابه‌رایه‌تیی (لینین) و (پارتی به‌لشه‌فیک ) و سه‌رکه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام دواتر له لایه‌ن (ستالین)ه‌وه به‌لاڕێدا بردرا و هورده هورده له ئامانجه سۆشیالیستییه‌کان دوورخرایه‌وه و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌ویش درێژه‌یان به هه‌مان رێبازی ئه‌و دا.. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وی ئه‌و سیته‌می سۆڤیێتییه پاشماوه‌ی شۆڕشی سۆشیالیستیی ئۆکتۆبه‌ر بوو و ده‌ستبه‌رداری ناوی کۆمۆنیزم و سۆشیالیزم نه‌ببوو به‌ناچاریی به شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ژیانێکی ئاساییان بۆ هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵ له هه‌موو بواره‌کانی ژیان دابین کردبوو ، دیاره ئه‌مه‌ش بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ هه‌ربۆخۆی جۆرێک له خو و ره‌وشتی مرۆڤدۆستانه‌و شارستانیانه دروستده‌کاو راهاتنیش یان ژیان له‌گه‌ڵ‌بارێکی ئاوه‌هادا جۆر‌و شێوازی په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤه‌کان ده‌گۆڕی و ئه‌گه‌ر سیسته‌می حوکمه‌که‌یشیان بگۆڕدرێ ئه‌وان هه‌ر وا به ئاسانی ناگۆڕێن و تا ماوه‌یه‌کی دوور له‌سه‌ر شێوه‌که‌ی خۆیان ده‌مێننه‌وه .
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ردوو سایتی ( بۆپێشه‌وه و ده‌نگه‌کان ) له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه کوشنده‌یه‌ی ئه‌و دوو به‌ڕێزه کاردانه‌وه‌یه‌ک یاخود وه‌ڵامێکیان نه‌بوو ، ده‌مێنێته‌وه بلێین ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رێزانه‌ی ئه‌و دوو سایته مه‌به‌ستیان ئه‌وه بێ بابه‌ت دابه‌زێنن و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌ویدی بن دیاره ئه‌وه کارێکی پوخته و چاکه بۆ دروستکردنی سه‌کۆی ئازاد و ئازادیی راده‌ربڕین به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌بێ ئه‌و بێده‌نگیی‌لێکردنه له لایه‌ن ئه‌وان جێگای ره‌خنه و کۆڵێک سه‌رنجه.
diarazizi@yahoo.co.uk
|