٢\٤\٢٠١١
به‌زم
و ره‌زمی نامه‌نووسین.

شوان حه‌سه‌ن
که‌ی یه‌که‌م نامه نووسراوه،
جۆره‌کانی نامه چین، کاریگه‌رییه‌کانی
ئه‌و نامانه‌ی له مێژوودا نووسراون
چین؟ هه‌ست ده‌که‌م پێشه‌کیه‌کی درێژ و
وزه‌پڕووکێنه.
بۆیه یه‌کسه‌ر ئه‌و چه‌ند قسه‌یه‌ی هه‌مه
له‌سه‌ر نامه‌ی سیاسی ده‌یخه‌مه‌ڕوو - که
ماوه‌یه‌که زیاتر له به‌زم ده‌چێ وه‌ک له ئاگادارکردنه‌وه یا
روونکردنه‌وه -،
هه‌ر که‌سێک هه‌ڵده‌سته‌وه جا به ته‌نیا بێ یا به گرووپ نامه‌یه‌ک
ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کا، (خاڵه سه‌یره‌که له‌وه‌دایه
زۆربه‌شیان به قسه یا به نووسین ده‌ڵێن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ره‌وا نییه
و به ساخته و فرتوفێڵ
خۆی سه‌پاندووه. ئه‌دی بۆ نامه‌ی بۆ ده‌نووسی؟؟؟). ئه‌و به‌ڕێزانه
پێت ده‌ڵێن له ئه‌ورپاش نامه‌نووسین هه‌یه (به‌س ئه‌وان ناڵێن ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان
ناڕه‌وایه). به‌ڵێ له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانیش هه‌یه ئۆبامه به
هه‌زاران نامه‌ی بۆ ده‌چێ. به‌س ئایه که‌س گوتوویه‌تی که ئه‌مه‌ریکا
و ئه‌ورپا کۆتایی‌یان به پرسیار و گومان و
سه‌رسوڕمان هێناوه. ئه‌وان بۆ خۆیان له دووڕووییه‌کی
ره‌وشته‌کیی ئاشکرا ده‌ژین، بۆیه هه‌موو
سیاسه‌ته نامرۆییه‌کانی ده‌ره‌وه‌یان قه‌ره‌بووده‌که‌نه‌وه به
سیاسه‌ته مرۆییه‌کانی ناوه‌وه، ئه‌وه‌ی که ده‌بیندرێ له ناوه‌وه
کارکردنیانه بۆ رووتکردنه‌وه‌ی هۆشیاریی و ئازادیی تاک له به‌پرسیاریه‌تی،
با ئێره نه‌که‌ینه دوا مه‌نزڵگایی مرۆڤایه‌تی و به ئاوه‌زی ره‌ها و
باوه‌ڕی دوور له هه‌ڵه وه‌رینه‌گرین، لێره به ده‌یان وتاری توند له
دژی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌نووسن به‌رامبه‌ر کار و هه‌ڵوێستی
نامرۆییان جا چ له ناوه‌وه بێ یا له ده‌ره‌وه.
ئایه ئه‌و نووسینانه وتووێژ و به‌دواداچوون دروست ده‌که‌ن و ده‌گه‌نه
ده‌سه‌ڵات؟ به‌ڵێ زۆربه‌ی چونکه میدیای کارا سیاسیی کارا دروست ده‌کا.
پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه ئایه مرۆڤێک که باوه‌ڕی
به پێشکه‌وتن و که‌مکردنه‌وه‌ی هێزی تاکه‌که‌س هه‌بێ پێویست ده‌کا
نامه بنووسێ؟ ئایه که یاسایه‌کی یه‌کسانخواز و دادپه‌روه‌ر و سه‌روه‌ر
هه‌بێ چ پێویست ده‌کا تۆ نامه بۆ ده‌سه‌ڵاتێک بنووسی جا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
له‌سه‌ر هه‌ر بستێکی ئه‌و زه‌وییه کاری به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی له به‌ر
ده‌ست بێ. جیهان له هه‌نگاونانه به‌ره‌و په‌رله‌مانێکی کارا و وریا
که نه‌ک هه‌ر ئاگاداری کێشه‌ی ناوه‌وه‌ی وڵات
بێ به‌ڵکو تا راده‌یه‌ک ئاگاداری کێشه‌کانی ده‌ره‌وه‌ش بێ.
زیندووکردنه‌وه‌ی کلتووری تاکه‌که‌سی به‌شێکه له‌و شێوازه خێڵه‌کییه‌ی
که چه‌ندان سه‌ده‌یه کۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه‌ده‌با.
ده‌سه‌ڵاتێک ئاگاداری ئه‌و هه‌موو کێشه و که‌ماسییانه نه‌بێ، ده‌بێ
به نامه‌یه‌کی تۆ وه‌ئاگا بێ؟؟ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تۆ له هه‌ڵبژاردنه‌کان
خۆی باسی که‌ماسییه‌کانی کردووه، با بێ ئه‌وانه‌ی که خۆی به‌ڵێنی به
خه‌ڵک داوه چاره‌سه‌ری بکا.. ئینجا نامه‌که‌ی ئێوه‌ی ئازیزیش بخوێنێته‌وه.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه ده‌روونییه‌که‌شی سه‌یر بکه‌ی - که گاڵته ناکه‌م و
به راستمه - ئه‌وه تۆ ده‌سه‌ڵاتێک ده‌دوێنی که تووشی له‌بیرچوونه‌وه
بووه، واته که نامه‌که‌ی ئێوه‌ش بخوێنته‌وه دوایی له‌بیری ده‌چێ.
ئه‌وه‌ی که مرۆڤ تووشی بێ هیواییه‌کیتر ده‌کا.. به‌ستانه‌وه‌ی
کوردستانه به عێراقێک که پێکهاته‌یه‌کی دژ به یه‌ک و پڕ
له ململانێی تێدایه، شیعه و سونه و مه‌سیحی و کورد و عه‌ره‌ب
و تورکمان و دیندار و دژه‌دین، ململانێی ده‌رودراوسێیه‌کان و له‌گه‌ل
یه‌ک و به‌کارهێنانی لایه‌نه‌ک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ
یه‌ک له‌و گۆڕه‌پانه، ئه‌مه‌ریکا و ئێرانیش له کاتێکدا دژ به یه‌کن
که‌چی هه‌ردووکیان ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ن له عێراقدا، که ناتوانی که‌مۆکه‌ک
له‌و دۆخ و که‌شه دوورکه‌ویته‌وه ئه‌وه هێزێکیتر به‌رۆکت ده‌گری که
عێراق به‌ڕێوه‌ده‌با ئه‌ویش سیستانی و (مه‌رجه‌ع)ه‌که‌یه‌تی که زیادی
کردوووه، ئه‌و پیاوه‌ی که مام جه‌لال به (نیعمه‌ت)ێکی داده‌نێ که
خوا بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ی ناردووه! جا پێم ناڵێن ولاتێک ئه‌وه بارودۆخه‌که‌ی
بێ پۆستی سه‌رۆک و سه‌رۆکوه‌زیران و پۆستی سه‌ره‌وه‌ریی چ واتایه‌کی هه‌یه..
نه‌ک نامه‌نووسین به‌ڵکو بیرکردنه‌وه‌ش لێی هه‌ڵه‌یه!
ئێستا به‌دبه‌ختییه‌کیتریش زیادی کردووه ئه‌ویش نامه‌نووسینه بۆ راپه‌ڕین
و به‌رده‌رکی سه‌را. (بێگومان مه‌به‌ستم له‌و که‌سانه نییه که هه‌وڵی
ناساندن و پشتیوانیی کۆکردنه‌وه‌نه‌ن بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه، که ته‌نیا
ده‌ستخۆشیی له‌و جه‌ماوه‌ره راپه‌ڕیوه واتایه‌ک ده‌دا به جوانیی)،
هه‌ندێک بۆ ئاسووده‌کردنی ویژدان و که‌سی واش هه‌یه سڵاو بۆ خوێنه‌ره‌کانی
ده‌نێرێ له به‌رده‌رکی سه‌را و ده‌یه‌وێ ئه‌وه به خه‌ڵک بڵێ: (له‌بیرم
مه‌که‌ن من بووم ئه‌و بارودۆخه‌م ئافه‌ریده‌کرد)،که‌چی رازی نابێ
لێی بپرسی: کێ بوو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دروست
کرد؟ کێ تۆی دروست کرد، ئایه تۆش به په‌یژه‌ی حیزب نه‌هاتیه سه‌ر
ملی میلله‌ت؟ به‌ڕێزان زۆر جار له ناخۆشییه‌کان نوکته دروست ده‌بێ؛
گۆرانیبێژی میللی میسریی (شه‌عبان عه‌بولڕه‌حیم) ده‌ڵێ: (ئه‌من ئه‌و
بارودۆخه‌ی ٢٥ی یه‌نایرم دروستکرد.. ئه‌من باسی
گرانیی ته‌ماته و ئاروو و شه‌کر و...هتدم کرد و خه‌ڵکم هاندا بۆ راپه‌ڕین).
تکایه با ساده و جوان بین.. ئه‌گه‌ر کارێکمان پێده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
جیهانه‌ی که تێیدا ده‌ژین جوانیکه‌ین.. رێگه‌ی جوانکردن و خۆشه‌ویستیی
دیاره... .
ئێمه وا چاکه له ده‌ره‌وه گرنگیی به پرۆتستۆکردن و لادانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
بده‌ین، ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ر له سه‌ره‌تای راپه‌رینی به‌هاری (٩١)ه‌وه
ناڕه‌وابوونی خۆی راگه‌یاند، به بردن و تاڵانکردن و ئاودیوکردنی مولکی
تاک و گشتیی و... و... هتد. که‌چی چه‌ند خه‌ڵکێکی جوان باوه‌ڕیان وابوو
به کارکردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌توانن چاکسازیی بکه‌ن.. به‌ڵام
به داخه‌وه به ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م بوون به یه‌کێک له‌وان و هه‌ندێکیشیان
تێیانپه‌ڕاند.
چ پێویستمان به نامه نییه بڵند و نه‌و‌ی پێ بپێوین، چ پێویستمان به
نامه نییه یه‌کێکیتر داکۆکیی له وشه‌کانمان بکا.. ئه‌وه‌ی ده‌ینووسین
خۆمان لێی به‌رپرسیارین. ئێمه گه‌ر سه‌روه‌ریی بۆ خۆمان نه‌گه‌ڕێنینه‌وه
چۆن ده‌توانین بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی بگه‌ڕێنینه‌وه، دکتۆره (وه‌فا سوڵتان)
ده‌ڵێ: (پێکه‌نینیان دێ که ده‌ڵێم ئێمه بۆیه هاتووین تا ئه‌و جیهانه
جوان که‌ین، ئێ باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه کاری ئێمه نه‌بێ ئه‌دی بۆ
هاتووین؟).
ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه که ده‌بێ ئێمه سه‌یری ده‌سه‌ڵات
بکه‌ین له چه‌مکی هاوڵاتیبوون، هاوڵاتییه‌ک کار و ئه‌رکی وڵات به‌ڕێوه
ده‌با و هاوڵاتییه‌که‌یتر ئه‌رک و مافی خۆی
ده‌زانێ و یاسایه‌کیش دادوه‌ریی هه‌ردوو
لایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و روانینه ساده و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌مان نه‌بێ ئه‌وه
هه‌ر خۆمان تووشی کلتووری کۆیله و کۆیله‌دار
ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر وا نییه.. نازانم تێکۆشانی مرۆڤ بۆ ئازادیی
چی ده‌گه‌یه‌نێ!؟
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|