٢٢\٥\٢٠١٠ بەزۆر پێکەوەلکاندن یان مافى چارهخۆنووسین.
گەلی کورد سەرەراى ئازادکردنى بەشێکى خاکى کوردوستان و هەڵبژاردنى پەرلامان و پێک هێنانى حکومەتی هەرێمى کودستان و وەبەشدارى کورد لەپێکهینانەوەى دەوڵەتى عێراقى نوێى و وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمارو چەندین پۆستى سیادى ترو وەچەند وزارەتێکى گرینگ لەحکومەتى عێراقیدا ئەمانە واى لەکورد کرد بریارى خۆى بدا بەمانەوە ى لەچوارچێوەى عیراقى فدراڵدا ئەم بریارە بۆهەتاهەتایەنیە. راستە لەم قۆناغەدا گەلى کورد لەبەر ئەوەى دەزانن هەل و مەرجى نێو دەڵەتى و بارى ئابورى و فشارى دەوڵەتانى هەرێمایەتى و راى ئەوروپى و رۆژئاوا بەگشتى رێگە نادەن بەجیابوونەوەو پێکهێنانى دەوڵەتى سەربەخۆ و هەتا ئەمرۆ مقەوەماتى پێکهێنانى دەوڵەتى سەربەخۆمان لاوازە بۆیە بەناچارى رازین بە بریارى پەرلەمانى کوردستان بۆفیدراڵى بۆ هەرێمى کوردوستان بەومەرجەى رێگە نەگرێت لەداخوازى دواترى میللەتى کورد تا ئەورادەیەى ببێتە خاوەنى دەوڵەتى سەربەخۆو شان بەشانى دەوڵەتى عێراق لەسایەى دیموکراسیی ورێزگرتن لە ئرادەى یەکتر وەکو دەوڵەتانى یەکیتى ئەورپا کەئەمرۆ پێکەوە دەژین بەڵام ئەگەر هێزە عێراقیەکان یاخود حکومەتى عێراقى لەوەزیاتر بەربەست بۆ کێشەکانى کورد دروست بکەن نەیانەوێت سنورى هەریمى کوردستان دیارى بکریت وئەوناوچە کوردیانەش کەرژیمى سەدام لەهەرَیمى دابڕیبون نەگەرینەوە سەرسنورى هەرێم داوا رەواکانى کورد بخەنەپەراوێزەوە لە پشکى داهاتى عێراقى و رێگەدان بەدەرهێنان و هەناردنە دەرەوەى نەوت و قۆرخ کردنەوەى دەسەڵا لەلایەن ناوەندەوەو پەراوێز کردنى خەڵکى کوردستان لەسیاسەت و حوکمرانى دەوڵەتى عێراقى دا ئەوکات پێویستە پەرلەمانى کوردوستان بەم بریارە دا بچێتەوە کە لەدەستورى هەرێمى کوردستانیشدا هاتوە لەمادەى (7) کەدەڵێت ( گەلى کوردستان - عێراق مافى دیارکردنى چارەنوسى خۆى هەیە وبەویستى ئازادانەى خۆى ئەوەى هەڵبژاردوە کەکوردستان هەرێمێکى فیدراڵى بێ لەچوارچێوەى عێراقدا ئەگەر عێراق پابەند بێ بەسیستەمى فیدرالى دیموکراتى پەرلەمانى فرەلایەنى ) بۆیە ئەگەر حکومەتى ناوەند پابەند نەبێت بە دەستورى عێراقى فیدراڵە وە پێویستە پەرلەمانى کوردوستان دوبارە دەنگ لەسەر ئەوە بداتەوە ئایە مانەوە لە چوارچێوەى عیراقدا، یان جیا بوونەوە و دەوڵەتێکى سەربەخۆ، بەتایبەتیش کەبەپێ ى دەستورى هەمیشەیى عێراق هەرسێ پارێزگا بۆیان هەیە دەستور یان بریارى حکومەت هەڵبوەشێننەوە یاخود راپرسى بکەن ،چونکە ئەوەتا تائیستا زۆربەى کێشەکانى بەهەڵواسراوى ماونەتەوەو چارەسەرنەکراون هێزەشۆفێنیەکان هەردەم رێگربونە لە بەرامبەر داوا رەواکانى گەلى کورد دا ئەوتا دۆستەکانى دوێنێمان کەدژى سەدام پێکەوە دەجەنگاین ئەمرۆکە هەموو ئەو پەیمانوو بەڵێنەکانیان بیرچۆتەوە ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەوهێزانەى بەشداریان کرد لەروخانى رژێمى بەعسى لەعێراقدا ئێستا نوینەرایەتى ئیرادەى خەڵکى عێراق دەکەن هەڵوێستیان بەرام بەر پرسى کورد و کێشە رەواکەى گۆرانکارى بەسەردا هاتوە ئێستا بیرکردنەوەیان بەرانبەرکێشەى کوردستان هەمان بیرکردنەوەى رژێمى بەعسى روخاو و شۆفێنیەکانى پێشوە تاکوئێستا عەربى عێراقى یان بڵین هێزە عەربیەکانى عێراق کە ئۆپۆزسێۆنى عێراقى دژى حکومەتى بەعسى روخاوبوون نە ئەوکات و نەئێستاش دانیان بەمافى بریاردانى گەلى کورد لەمافى چارهخۆنووسین نەناوەو بەڵکو دژیشى دەوەستنەوە..
ئەوەى دیاریشە کەئۆپۆزسیۆنى عێراقى لەهەموو بۆنەکاندا لەهەرکۆروکۆبونەوەیەکدابوبێت مەرجى سەرەکیان بۆدانوساندن لەگەڵ سەرکردایەتى کورد ئەوەبووە یەکێتى خاکى عێراقیان وەک مەرجێک داناوە لەهەموکۆبونەوەو کۆنگرەکانیى دا ئەم مەرجانەش یەک ماناى راستى هەیە ئەویش حاشاکردنە لەمافى گەلى کوردستانى عێراق لەئازادى بریاردانى چارەنوسى خۆیدا ئەگەر ئەوجۆرەیەکێتى یەى خاکى عیراق شۆفێنیەکان بەدرووشمێکى پیرۆزى دەزانن ئەوە بۆئازادیخوازان یەکێتێکى زۆردارانەیە لەلایەن هەرهێزولایەنێکەوە دروشمى لەوجۆرە بەرزکرێتەوە ئەوە درێژەى هەمان فەرهەنگى شۆفێنیانەى حکومەتە یەک لەدواى یەکەکانى عیراقە لەپاشایتیەوە تاحکومرانیتى بەعسى فاشیستەکان و ئەمڕۆش لەدواى ئازادکردنى عیراق و پیک هینانى حکومەتیکى بەناودیموکراتى پێشیل کردنى مافى دیموکراتى گەلێک لەدیاریى کردنى مافى چارەى خۆنوسیندا وەک تاوانێک دەژمێردرێت لەژیرناوى پاراستنى یەکیەتى خاکى عیراق دا ئێستا ش ئەگەر بۆیان بکرێت ودەستیان بروات لەجاران خراپتر بەگەلەکەمان دەکەن و هەچیمان بەدەست هێناوە لەشەوو رۆژێکدا لەبارى دەبەن دەچنەوە سەر نەریتە کۆنەکەیان ، بێگومان ئەمەش لەکوردستانى عێراقدا نیە بەڵکولەهەرچوار پارچەکەیدا وایە ئەوەتا لەژێرناوى پاراستنى یەکێتى نیشتمانى دا لەرۆژهەڵاتى کوردوستان کۆمارى ئسلامى ئێران رۆژانە شۆرشگێرانى کورد بەپەتى سێدارەدا دەکات هەرلەم رۆژانەدا (5) رۆڵەى گەلى کوردى بەپەتى سێدارەداکردوە لەهەمانکاتدا چەند گەریلایەکی (پەژاک) یش لەڕێگەی دەرمانخواردوو کردنەوە چوونە ریزی نەمرانەوە. هەمووش هەڵسو کەوتى تۆتالیتاریستى دەوڵەتى تورک دەبنین لەبەرامبەر گەلەکەمان لەباکورى کوردستان و تەنانەت گەلى کورد تائێستا ناتوانێت باس لەناسنامەى خۆى بکات وەکو نەتەوەیەک و بەردەوام پارتە کوردیەکان روبەروى داخستن و ئەندامەکانیان تووشى گرتن زیندانیکردن دەبنەوە تا بەئەندام پەرلەمانەکانیش دەگات وێراى رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و هەموو دەزانین ئەو دەوڵەتە چۆن مامەڵەیەکى سەرکوتکەرانە دەکات لەبەرامبەر گەلەکەمان لەباکورى کوردستان وە جگە لەمەش رۆژانە سنورە کانى هەریمى کوردوستانى باشور تۆپ باراندەکرێت لەلایەن هەدوو حکومەتى تورکیاو ئێرانیەوە. هەرلەوکاتەشدا تیرۆرستان لەباشووری کوردستان دەیانەوێت لەڕێگای پشێوی نانەوە بار ودۆخی ئارامی هەرێمی کوردستان تێکبدەن و هاوڵاتیان بخەنە دڵەڕاوکێ وە. بەڵام ئیرادەى گەلى کورد بەوکارە دژبەمرۆڤایەتیە، هەرکیز تیرۆر و تۆقاندن و کوشتن و بڕین ناتوانێت چۆک بەئیرادەی گەلێک دابدات کەسەدان سەدەیە لەزێدی خۆیدا خۆڕاگربوە و بەرگری لەمافەکانی خۆیکردوە و کیمیاباران و ئەنفالیش نەیتوانی وە چۆکی پێدابدەن. دەبێ بزانن ئەمڕۆ بەپەراوێزخستن و دروستکردنى کێشە بۆگەرانەوەى ناوچەدابراوەکان لەهەرێمە کوردوستان - عێراق وەلەلایەکى تریشەوە بە لەسێدارەدانی چەند هاوڵاتیەکى بێچەک و تیرۆرکردنی هاوڵاتیان چۆک دانادەن..
بۆیە ناحەزانی گەلی کورد خەیاڵیان خاوە. ئەو سەردەمە ڕۆیى نەتەوەیەک مافى نەتەوەیەکیدى بەزەبرى هێزو تۆقاندن مافەکانى زەوت بکات و سەروەتوسامانى بەتاڵان بەرێت هەموئازادیەکانى پێشێل بکات سەردەم سەردەمی دایەلۆگ و گفتوگۆی دیموکراسیانەیە و پێویستە مافەکانی ئەو گەلە ستەمدیدەیە لەچوارچێوەی دانیشتن و لێکتێگەیشتن چارەسەربکرێت و سەردەمی لولەى تفەنگ و دەبابە و فڕۆکە و لەسێدارەدان وتیرۆر کۆتایی هاتوە هەڵویستى هەرلایەنێک یان کەسێک دەربارەى مافى رەواى گەلانى ژێردەستە لەبریاردانى چارەنوسدا وەهاسەلبى بێت ناتوانن باوەریان بەئازادیى و مافى چارەى خۆنوسینى گەلان هەبێت.ئەوەى لێرەدا پێویستە لەسەر گەلى کورد بێدەنگ نەبونیەتى لە هەڵوێستى کردەوەى نائینسانانە ونادیموکراتیانەى وڵاتانى دژى مافى چارەى خۆنوسینى گەلى کوردە ئەبێت کورد بۆخۆى دەنگ لەسەر چارنوسى خۆى بدات ئەگەرئێمە بروامان بەیەکسانى مافى هەمونەتەوەیەک هەبێت بەبێ جیاوازى لەزاڵبونیان بەسەرچارەنوسیى خۆیاندا هەرئەم بروایەش بەوقەناعەتەمان دەگەێنێت کەجیابونەوەى سنورى هەموگەلە ستەم دیدەکان لەقەوارەى نەتەویاتى خۆیاندا وەک دەوڵەتى سەربەخۆ مافێکى زۆر دیموکراسی و سروشتیەهیچ زیانێک ناگەیەنێت بەرەوتى برایەتى وهاوخەباتى گشت گەلان بۆپێشکەوتن و سەرفرازى و چەسپاندنى مافى مرڤ دامەزراندنى سیستەمێکى پێکەوەژیانى ئاشتیخوازانە بۆگەلان بەڵام ئێستا بۆگەیشتن بەئازادى بریاردانى چارەى خۆنوسین لەکوردوستاندا بەدوجۆر دەکرێت بیرى لێبکرێتەوە بریاردانى گەلى کورد لە مانەوەى لەچوارچێوەى عیراقدا وەکوئەوەى ئێستا کەپەرلەمانى کوردوستان بریارى لەسەرداوە لەچونە پێشەوەى خەباتى هەمە لایەنەى گەلى کورد لە بەدیموکراتیکردن و بەموئەسەسە کردنى دەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردوستان بەرادەیەک ئەوەندە دیموکراتیى بێت کەسەرنجى خۆرئاواو ئەمریکا بەلاى خۆیدا رابکێشیت ببێتە پشتو پەناو داکۆکیکار وە رێخۆشکەریش بێت بۆپارچەکانى تر کوردوستان هەروەها هەڵدان بۆ پتەو کردنى بنەماى ئابوورى هەرێمى کوردستان راکێشانى سەرنج وڵاتانى دەرەوە بۆ وەبەرهێنانى زیاتر لەکوردستاندا و دەرهێنانى نەوت و گەشەپێدانى ئەوکەرتەو سەرجەم کەرتە ئابووریەکانى تر لەهەرێمدا تابتوانین وردە وردە موقەوەماتى بوون بەدەوڵەت دروست بکەین و وە لەورێگایەوە فشارى وەهابخەینە سەرحکومەتى ناوەند تاناچارى بکەین ملبدات بۆ داخوازیەکانى گەلى کورد کەئەمەش مافێکى سرشتیە وەهەنگاوێکە لەرێبازى رزگارى و دیموکراتى و مافى چارەى خۆنوسین .. بەهێزکردنى پەیوەندیەکانى حکومەتى هەرێم لەگەڵ وڵاتانى خۆرئاواو ئەمریکاو هەموئەو وڵاتانەى داکۆکى لەدیموکاسی و ئازادى گەلانى ژێردەستى دەکەن وەبەهیزکردنى پەیوەندیە ئابوریەکان لەگەڵ وڵاتان و هەموکۆمپانیاکانى جیهان هینانیان بۆوەبەرهەم هینانى پرۆژەو کردنەوەىنوسینگەیان لەکوردوستاندا ئەمانە و زۆرشتى تر تا وایى لێدێت بەرژەوەندى ولاتانى جیهان لەکوردوستاندا زیاتربێت ئێمەى گەلى کوردوستانیش زیاترمافەکانمان پاریزراودەبێت ..؟
|