|
٧\١٢\٢٠٢٥
ببوورە بێدەنگیی گوڵەکان نایلۆن بوون.

نەژاد عەزیز سورمێ
له نیشتمان
بێـزار نیـم
تاڤگه و ڕووباری
به‌قه‌د فرمێسكی ژنانی
به چیا و ده‌شت و بناران
دێنه‌خوار..
بێزار نیم من
له نیشتمانێ،
نهێنی سه‌ت ساڵه‌یان
له بۆڕسان
به با سپارد..
(نیشتمان..
تاڤگه و ڕووبار..
فرمێسكی ژنان..
بۆڕسه..)
شه‌و،
بـۆ ئه‌هلی دڵ
نیشتمانه..
گریان و هه‌نسكی تێدا
هاوته‌ریب
گه‌ز گه‌ز ڕاده‌شكێن
ئێمه‌یش تا ونبوون
تا ڕۆحمان دێته‌وه ناو
كازیوه
له نیشتمان ،
له شه‌و
دانابڕێـین..
(ئه‌هلی دڵ..
گریان و هه‌نسك..
گه‌ز گه‌ز..
كازیوه..)
مه‌رگ هه‌ڕه‌شه‌مان لێ نـاكا
مه‌رگ له باوه‌شمانه
به زه‌رده‌مسكه‌یه‌ك باوه‌ڕ ده‌كا..
مه‌رگ
جاران لێـكی ده‌كردین
ئێستا له ئاهه‌نگه بێ نه‌شئه‌كانی نیگه‌رانی
كـۆمان ده‌كاته‌وه..
(هه‌ڕه‌شه..
باوه‌ش..
زه‌رده‌مسكه..
بێ نه‌شئه..)
شه‌قام نه‌بوو
به شه‌قاممان چوواند..
تووله‌ڕێ نه‌بوون
به تووله‌ڕێـیانمان چوواندن..
كانی نه‌بوون
به كانیـیانمان چوواندن..
برین نه‌بوون
به برینانمان چوواندن..
سه‌رچاوه‌ی میهر و
ئاسووده‌یی نه‌بوون
به سه‌رچاوه‌ی میهر و
ئاسووده‌ییمان چوواندن..
(شه‌قام..
تووله‌ڕێ..
برین..
ئاسووده‌یی..)
چاودێرانی شه‌و
گریـانی بێداران،
به شنه‌ی سپێده
ده‌خوێننه‌وه..
ته‌م له بێشه‌ڵاندا هه‌ڵخلیسكاوه
نێرده‌ی ڕۆشنایی،
به‌ره‌ی كپ و بێده‌نگی مێژوومان،
بـێوچان پێشوازی
له ئاماژه دره‌وشاوه‌كانی ماندووبوون و
نوێنه‌رانی
ڕه‌هێـڵه‌ی تـاولێـبڕاو و
سه‌رده‌مه بازنه‌ییه‌كانی
شه‌ڕ و ئاشتی ده‌كرد..
(شنه‌ی سپێده..
هه‌ڵخلیسكان..
ڕه‌هێڵه..
شه‌ڕ و ئاشتی..)
ئه‌وه‌یه ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوژانه‌وه..
ڕووبه‌ندی سه‌حه‌ر..
ئامێـزی له‌بـیركراوی دژواری..
گه‌مه‌ی ژاكان،
دوور له مرۆڤ
دوور له‌و خه‌ونانه‌ی
هه‌میشه خۆمان به هه‌ڵه
لێــكیان ده‌ده‌ینه‌وه
وێنه‌ی كۆزه سپیداری پاییزیی به‌له‌نجه
ده‌شه‌كێـنه‌وه..
(ڕه‌چه‌ڵه‌كی كوژانه‌وه..
ژاكان..
مرۆڤ..
شه‌كانه‌وه..)
هاواری بێده‌نگیمان،
له داربریایان ئاڵاندووه..
نه‌فرینی چیایانه،
گوڵی نایلۆنی دووكان و مغـازان
ژه‌نگی ساویلكه‌یی و
په‌نجه‌ی هه‌ڵبڕاوی په‌شیمانی
پێشبینی،
نان و ئاوی سبه‌مان ده‌كا ..
(داربریا..
گوڵی نایلۆن..
په‌نجه‌ی په‌شیمانی..
نان و ئاوی سبه‌ی..)
جه‌نگێك له سه‌رمدا به‌رپایه
مه‌پرسه..
شانده
كراواتدار و یه‌خه بریقه‌داره‌كانی ئاشتی
به دیارمه‌وه‌ن
چه‌پڵه‌م بۆ لێ ده‌ده‌ن
پێم ده‌ڵێن: ئافه‌رین!
مۆسیقایه‌كی چه‌ند دڵگیره
مۆسیقای جه‌نگ
بـازاڕان ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه..
ڕازی یـاڵه به‌فركووشه‌كان
له‌به‌ر ئاستانه‌ی بێهووده‌ییدا
ده‌دركێنێ..
چه‌ند دڵگیره مۆسیقای جه‌نگ..
(جه‌نگ..
مۆسیقا..
بازاڕ..
ئاستانه‌ی بێهووده‌یی..)
ئومێدمان له قه‌ده‌حێـكی پیرۆزی زێڕین
له‌پێش نه‌یاران دانا..
ده‌ستمان به سێبه‌ری
جه‌سته‌ی شه‌كه‌تمان داهێنا..
چاومان له به‌زه‌یی ئاسمانه..
ده‌نووین،
ئێمه دوێنێ
بۆ ئه‌مڕۆ نوستبووین
ئه‌مڕۆش بۆ سبه‌ی..
گه‌وهه‌ری ئایینده‌مان
له ڕامانی سیما شێواوه‌كانه‌وه
بۆ ماوه‌ته‌وه ..
شادیمان له بێـچاره‌بوونماندایه
ژیانمان،
ئه‌ته‌می هێللانه‌ی باڵدارانه
ورد..
گرێـچن..
بڵیند و
ئه‌ندازه‌دار..
لێ هه‌میشه
سێره‌لێـگیراو بۆ تێكدان و وێرانكردن..
(شوێنكات..
جه‌سته..
ئه‌ندازه‌دار..
تێكدان..)
خانمی دواڕۆژ
گوڵی نایـلۆنی
گونده نوێـیه بۆگه‌نه‌كانی شارانه
به نیگای برسی
گه‌نجانی بێـكار،
دووكه‌ڵی لێ هه‌ڵده‌ستێ..
ئیتر گوڵه‌مێخه‌ك خه‌م ناڕه‌وێننه‌وه
خه‌م به‌بیر دێنـنه‌وه..
به‌خشش،
كه‌وییه‌به‌فرێكی ڕووتـه
له‌به‌ر هه‌تاوی ته‌مووزێ..
(خانمی دواڕۆژ..
نیگای برسی..
دووكه‌ڵ..
به‌خشش..)
ڕۆژگار،
ڕۆژگاری به‌دنشین و
نه‌رگسیی و لاساران..
وه‌رز،
وه‌رزێـكی نـامۆ
نه زستانه
نه به‌هار
نه هاوینه
نه پاییز..
ڕه‌نگ نه‌ماون، لێچوونه‌ته‌وه
هه‌موو ڕه‌نگه‌كان
هه‌موو ژه‌نگه‌كان
هه‌موو خۆزگه و بریاكان..
تێكه‌ڵ بوون..
ژنانی سپی ، گه‌نمڕه‌نگ
له‌به‌ر ده‌روازه‌ی ئــاوه‌ڵای
(جیهانایه‌تی)دا
سنگ بۆ عه‌شقی له‌ده‌ستچوویان
ده‌كوتن..
نه‌وا،
گه‌ردانه‌یه‌كه
له ئازاره به‌رده‌وامه‌كانی ڕۆحمان
به ته‌وێڵی سه‌رده‌مه‌وه ..
(وه‌رزی نامۆ..
ژه‌نگ..
جـیهانایه‌تی..
ئازاری ڕۆح..)
ڕه‌نده
مه‌له‌ی پێچه‌وانه‌ی ماسییان
ڕه‌ندن
كه‌روێشكه‌ی به‌رخه‌ل
سه‌مای گه‌رده‌لوول
ئاوی كڕ
په‌شمی خوناو
كوێره‌وه‌ری خوولیا..
(مه‌له‌ی پێچه‌وانه..
كه‌روێشكه..
په‌شم..
خوولیا..)
ڕه‌نگه له‌م ئاوه مه‌ند و بێ ته‌وژم و ڕاوه‌ستاوه‌دا
دوا خنكاو نه‌بم..
هه‌نگاوم به‌ره‌و خۆم گه‌ڕاندنه‌وه..
هه‌وڵ ئه‌ده‌م (خود)یشم
به‌ره‌و خۆم بگه‌ڕێـنمه‌وه..
ڕوئیاكانم،
له دارستانێكی چڕ ده‌چن
دره‌ختی لێ به‌لادا دێن..
ئێمه ڕۆڵه‌ی دڵسۆزی
(بازنه) به‌نـاوبانگه‌كه‌ین
هه‌میشه له پنتێكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین
ماندوو..
شه‌كه‌ت..
خه‌ولێخراو..
دێـینه‌وه هه‌مان پنت..
گه‌مه‌ی له‌دایك بوونمان ئه‌وه‌یه
سرووتی بێده‌نگیمانی
پێ به‌ڕێ كه‌ین..
ئه‌وه‌یه ئه‌و سۆزه‌ی
له نیوه‌خه‌ودا،
به خێرایی ڕك و كینه
له ته‌نیاییمان نزیك ده‌كاته‌وه و
به دیـوی بـاڵاپـۆشیدا
ڕووتمان ده‌كاته‌وه..
( خنكاو..
بازنه‌ی به‌ناوبانگ..
خه‌ولێخراو..
سرووتی بێده‌نگی..)
شه‌یدایانی شوێن،
كات هه‌ڵیانده‌لووشێ..
شه‌یدای كات،
شوێن هه‌ڵیلووشیوه..
چاوشێركانه‌ی گومڕایان بوو،
كه‌ل و په‌لم
له جانتای ده‌ستم نابوو
جانتام لێ دزرا
بێ چاویلكه
بێ جگه‌ره
بێ زه‌رده‌خه‌نه
كه چه‌ند دانه‌یه‌كم
بۆ كاتی پێویست تێداویشت
بێ ده‌سماڵ و
بێ كتێب و ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م و
بێ گیرفانپووڵی مامه‌وه ..
(شه‌یدای كات..
چاوشێركانه‌ی گومڕایان..
جگه‌ره..
گیرفانپووڵی..)
ببووره بێده‌نگی!
ئه‌و چڵه زه‌یتوونه‌ی باسی ده‌كرێ
ده‌ستمان نه‌گه‌یشتێ ..
له هه‌موو لایه‌كه‌وه
به مه‌رگی دواخراو ده‌وره دراوین..
ببووره بێده‌نگی!
تۆیش هاتیه ناو
ئه‌ڵقه‌ی ته‌وافی
كه‌وانه نه‌بینراوه‌كان
پاك
ڕۆشن
له ده‌ستێـكی ئه‌مین دای
ده‌ستی مرۆڤ
كه كلیلی هه‌موو ده‌رگایانی پێیه
ده‌رگای خۆی نه‌بێ..
ببووره بێده‌نگی!
مه‌ودا دووره و
ته‌مه‌ن كورت
شه‌قاوی سه‌فه‌رم
ته‌نێ بایی دیـتنی
مه‌رگی (ئه‌نكیدۆ)ی هاوڕێم بوو
كه هاتمه‌وه،
هه‌موو به‌جێیان هێشتم
هه‌ر كه‌س خه‌ریكی خۆی بوو
كه‌س پێی نه‌گوتم:
ماندوو نه‌بی گه‌لگامش
كه‌س سه‌ره‌خۆشی لێ نه‌كردم..
ببوره بێده‌نگی!
گوڵه‌كان
كه داماننابوو
به هه‌وای خوا و
ئاوی سازگاری كوێستانان ڕسكاون
وا ده‌رنه‌چوون..
ببووره بێده‌نگی!
گوڵه‌كان نایلۆن ده‌رچوون.
ئه‌یلوولی
٢٠٢٥
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|