په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٩\٢٠١٢

بژاردەیەک لە خەبات و نارەزایەتی کرێکارانی جیهان.

ئامادەکرنی: جەبار مستەفا

کرێکارانی کۆمپانیای ھێۆندای کۆریا و‌خەباتێکی بەردەوام!


کرێکارانی ئۆتۆمبیلی ھێۆندای، لەکۆریای باشور لەکێشەدان لەگەڵ بەرێۆبەرایەتی کارگە. ھەردووگروپی کرێکارانی بەردەوامو کرێکارانی کاتی(کۆنتەراتی) لەمانگرتندان . ھەرچی یەکیتی کرێکارنی بەردەوامە خوازیاری ھەڵوەشانەوەی کاری شەوانە ودانی بڕێکی زیاتر لەقازانجی کۆمپانیاکە بەکرێکارانن لەکاتیخۆیدا. یەکیتی کرێکارانی کاتیش داوای ئەوەدەکەن کە ھێۆندای کاربداتە ئەو کرێکارانەی کەماوەی دووساڵ زیاترە بەشفەتی تەواوکاردەکەن. لەمانگی٧، ئەمساڵەوە چەندھا مانگرتنی ھەمەلایەنە ودەست لەکارکێشانەوە ڕویداوە ولە٢١/٨، کرێکارانی کاتی ھەوڵیاندا بەزۆر کارگەکە کۆنترۆلبکرن.

سریلانکا: مانگرتنی ئەکادیمی دژ بەداخستنی زانکۆکان.


حکومەتی سریلانکا تائیستا لەکۆی ١٥ زانکۆ ١٣ یەیانی داخستوە بەھۆی ئەوەی کە ئەکادیمیەکان نزیکەی دوومانگە لەمانگرتنێکی بەردەوامدان دژ بەپلانی حکومەت بۆ دانی بەشی خۆیندنی باڵا بەکەرتی تایبەت کەتا ئیستا خۆرایەو لەئەستۆی دەوڵەتدایە. فیدراسیۆنی کۆمەلەکانی مامۆستایانی زانکۆکانFUTA خوازیاری ئەوەن کەحکومەت لە٦% سەرتاپای بەرھەمی خۆماڵی GDP لەبواری فیرکاریدا بخاتەگەر، بەرزکردنەوەی مانگانەی کا‌رمەندانی زانکۆکانو کۆتایھێنان بەدەستیوەردانی سیاسی لەکاروباری زانکۆکان. وەزیری خۆێندنی باڵای سریلانکا،FUTA ی بەوە تاوانبارکرد گوایە ئەوان بەنیازی گۆرانی رژێمن . بەڵام ئەوان ئەمتۆمەتەیان رەتکردەوە بەوەی کە کەرتی ئەکادیمی لەموڵاتەدا لەژێر کاریگەری ژماریەکی زۆر حزبی سیاسیە.

ژاپۆن: رێکخراوە کرێکاریەکان دژ بەپیشەسازی ئەتۆمی دەوستنەوە. ‌


لە ١٢/٨ دا رێکخراوە کرێکاریەکانی ژاپۆن : یەکیتی کرێکارانی بەندەرەکان، یەکیتی نیشتمانی کرێکارانی ھێلەکانی شەمەنفەر، یەکیتی کرێکارانی ژاپۆنی بیناسازی و ھاوپشتی کرێکارانی ھاتوچۆ، رێکخراوی نیشتمانی کرێکارانی کەرتی گشتی و یەکیتی تۆکێۆی کرێکارانی کەرتی تەندروستی گشتی دەستیاندایە مانگرتنێکی ھاوبەش دژ بە دەستپێکردنەوەی سەرلەنۆی دامەزراندنی پیشەسازی ئەتۆمی لەژاپۆندا. ئەممانگرتنە ھەنگاوێکی بایەخدارە ، لەرەوتی بنیاتنانی ئۆپۆزیسیۆنیکی سەرانسەری دژ بە پیشەسازی ئەتۆمی لە ژاپۆن.

خەباتی جیھانی بۆ مافی کرێکارانی ھێڵە ‌ئاسمانییەکان


کۆمپانیاکانی ھێڵەئاسمانیەکان خەریکن کرێی نزمو باردۆخی کارکردنی نا‌ھەموار پسەپێنن بەسەر کرێکاراندا لەرێگای داسەپاندنی کاری کاتیو جێکردنەوەی کرێکارانی تازە لەجیاتی کرێکارانی لەسەرکار. ئەم کۆمپانیانە بەنیازن وەک کۆمپانیا جیھانیەکانیتر لەبوارە جیاجیاکاندا رادەی تێچو( مەسرەف) کانیان کەمبکەنەوە و قازانجەکانیان بگەیەنن بەوپەڕیخۆی. ئەمانە پەیوەندیە جیھانیەکانیان بەکاردێنن بۆ کەمکردنەوەی فڕینو کارەکانیان لەسەرانسەری جیھاندا ولەم رێگایەشەوە ھەوڵی تەریکخستنەوەی خەباتی رێکخراوە کرێکاریەکان دەدن. بەڵآم کرێکارانیش خاوەنی پەیوەندی جیھانین، لەھاوکاری بەردەوامدان بۆھاوپشتیکردنی یەکتر. لە ٣٠/٨ دا کرێکارانی پیشەسازی ھێڵەئاسمانیەکان لە ئەمستردام، تۆکێۆ، لەندن، نیۆیۆرک وبرۆکسل، دەستیاندایە مانگرتنێکی ھاوپشتی لەگەڵ کرێکارنی ھێڵەئاسمانیەکانی تورکیا. لە ٣١/٨ دا مانگرتنی رێکخراوی کرێکارانی لۆفتھانزا UFO بۆ داخوازی کرێ، پشیو‌ی خستە فرۆکەخانەی فرانکفۆرتو فرۆکاخانەکانی ئەوروپاوە. زۆرێک لە رێکخراوە کرێکاریەکانی ھێڵە ئاسمانیەکان دژ بە بەکارھێنانی کرێکارانی تازە لە جیاتی کرێکارانی لەسەرکار دەجەنگن. لە ٢٧/٩ دا واتە ئەممانگە، لەرۆژی جیھانی چالاکیدا کرێکاران ھاوپشتی خۆیان رادەگەێەنن لەگەڵ کرێکارانی ھێڵە ئاسمانیەکان و بەتایبەتی لەگەڵ رابەرانی ئازاوچاونەترسی کرێکارانی ھێڵی ئاسمانی فیلیپین،‌ لەگەڵ کرێکارانی ھێڵی ئاسمانی تورکیا کە بۆ ١٢ مانگ لەکار راگیرانو دەرکران ، ھەروەھا لەگەل کرێکارانی کۆمپانیای کۆنتاس کە بە بیانوی پیداچونەوەی کارەکانی بەنیازە مافەکانی کرێکاران پێشێڵبکات.

نیوزیلەندا: تۆرێک بۆ کرێکارانی کۆچکردو پێکھات.


رێکخراوی کرێکاری (FIRST) لە١٩/٨ دا تۆریکی زانیاری بۆ کرێکارانی پەناھەندەو کۆچکردو پێکھێنا.(UNEMIZG) مەبەستیەتی کرێکارانی پەناھەندەو کۆچکردو لەنێوزیلەندا ئاشنبکات بەزانیاریو مافەکانیان. ئەمتۆڕە ھاوکاری کڕیکارنی پەناھەندەدەکات سەبارت بەکاردۆزینەوە، کاروباری کۆچکردن، سازدانی بۆنەی جۆراوجۆری وەدەستھێنانی زانیاری وھاوکاریکردنی کرێکارانی کۆچکردو بۆ پەیوەستبون بەیەکەوە. رۆبرت رید سکرتیری گشتی رێکخراوی (FIRST‌) رایگەیاند کەیەکیتیە کرێکاریەکان لە پێناوی پاراستنو پێشخستنی مافە ھاوبەشەکانی کرێکاران ھاتونەتە کایەوە، وئەم رێکخراوەش دەبی زامنی پاراستنی مافەکانی کرێکارانی کۆچکردو پەناھەندەبکات.

ئوسترالیا: کرێکارانی بیناسازی دەجەنگن بۆ وەدەستھێنانی مافەکانیان.


سەرەتای ئەم ھەفتەیە٩/٢ ھاوکات لەسەرکیترین مەیدانی کرێکارانی بیناسازی لەسەنتەری شاری ملبۆرن، ئۆسترالیای خوارو، کرێکاران ناچاربون دژ بەسەدان پۆلیسی دژە راپەرین دەستە ‌ویەخەبن. لەشۆێنی کێشەکەدا Grocons ھەوڵی پوچەلکردنەوەی کارەکانی CFMEU بۆ رێکخستنو نۆێنەراتیکردنی کرێکارانیدا.Grocon یەکێکە لەزەبلاحترین کۆمپانیاکانی بینازی ئۆسترالیا. ئەم کێشەیە تائیستاش بەردەوامەو بەپێێ یاسای دژە کرێکاری ئۆسترالیا، رێکخراوی کرێکارانیCFMEU روبەروی غرامەی قورس دەبێتەوە.

کرێکارانی DHL لە تورکیا بەردەوامن لە خەبات بو بەدەستھێنانی مافەکانیان.


یەکیتی کرێکارانی تومتئیش بەردەوامن لەسەر خەبات بۆ گێرانەوەی ٢٠ کرێکاری لەکاردەرکراو لە کۆمپانیای جیھانی ( DHL) . ئەم کرێکارانە بە ھۆی ھەو‌ڵدانیان بۆ دامەزراندنی رێکخراویکی کرێکاری لە یەکێک لە بەشەکانی ئەم کۆمپانیایە لەتورکیا دەرکراون و تائیستاس بەردەوام ھەراساندەکرێن لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کارگەوە بەھۆی ئەندامبونیان لە یەکیتی کرێکاراندا. فیدراسیۆنی جیھانی ھاتوچۆ کەمپینێکی جیھانی بەریخستوە بۆ ھاوپشتی لەم کرێکارانە.

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک