١٩\١٢\٢٠١١
بێمه‌ی بێکاریی بۆ
ده‌رچووان و گرفتی دوو ئیداره‌یی!

حوسێن ساڵح
دوای ئه‌وه‌ی به هه‌موو که‌موکوڕییه‌که‌وه بڕیار له‌سه‌ر دانی بێمه‌ی
بێکاریی بۆ ده‌رچووانی زانکۆ و په‌یمانگاکان درا و ئاستی فراوانی هه‌موو
بێکارانی کوردستانی نه‌گرته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و ژن و
ئاماده‌به‌کارانه‌ی بێبه‌شکرد که له ده‌ره‌وه‌ی زانکۆن، به‌ڵام خودی
ئه‌م بڕیاره نیوه‌ناچله‌ش کراوه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
حیزبه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌تا خودی بڕیاره‌که له مانگی نۆی
ئه‌مساڵه‌وه که‌وتۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، که‌چی ده‌رچووانی
بێکاریی دانیشتووی شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆکی نه‌گرتۆته‌وه و
بڕیاره‌که‌ش ته‌نیا له ناوچه‌ی سلێمانی په‌یڕه‌وی لێکراوه. واته
ئه‌وه زیاتر له سێ مانگه که پارتی به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌بێ
ده‌رچووانی زانکۆ چاوه‌ڕوانی دوا قۆناغی دامه‌زراندن بکه‌ن تا ته‌واو
ده‌بێ ناتوانن ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخان کراوه بۆ ده‌رچووانی بێکار دابه‌شبکه‌ن.
به‌ڵام وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ ئه‌مه کاریگه‌ریی نییه و
ده‌بووایه له هه‌ولێریش جێبه‌جێ بکرایه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ دواتر له
پرۆسه‌ی دامه‌زراندن ئه‌و ناوانه بسڕینه‌وه که دامه‌زراون!!.
ئه‌گه‌رچی مه‌سه‌له‌ی بێکاریی گرفتێکی گه‌وره‌ی هه‌مو کۆمه‌ڵگه‌یه‌که،
به کوردستانیشه‌وه و چاره‌سه‌ره‌که‌ی ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی
پێبدرێته‌وه، بۆیه ده‌بێ بێکارانی هه‌ولێر و دهۆک وزاخۆ له‌م خواسته
به‌هره‌مه‌ند بن. نابێ چه‌ند مانگی‌تر ئه‌م رۆڤانه له چاوه‌ڕوانیدابن
و به پاساوی بێ بنه‌ما ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌وان به قه‌ده‌ر بسپێردرێ و
چاره‌نووسی ئه‌وان ببه‌سترێته‌وه به مه‌زاجی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م
ناوچه‌یه‌وه. هه‌روا ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خا که ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه
زۆر بێده‌ربه‌ستن له ئاست گه‌نجانی بێ‌کاری ئه‌م ناوچانه، هه‌روه‌ها
ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنی که هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یه‌کیان له‌مه‌ڕ یه‌ک حکومه‌تی
و یه‌ک ئیداره‌یی درۆیه‌کی پووچه، به‌ڵکو ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه
که هێشتا دوو حکومه‌تی و دوو ئیداره‌یی ژیان و مافه‌کانی هاوڵاتیان ده‌هاڕی
و پشتگوێ ده‌خرێ و هه‌ر حیزبه‌ش دوو شار بۆ خۆیی و به پێی
به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی به‌ڕێوه ده‌با و ته‌نانه‌ت هه‌ر یاسایه‌کیش که
په‌رله‌مان و وه‌زیره‌کان په‌سه‌ندی بکه‌ن له ئاست ناوچه و شاری
ژێرده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کاندا کاری پێده‌کرێ. دوو ئیداره‌ییه‌ک هه‌روه‌ک
چۆن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له ڕابردوودا خه‌ڵکیان کرده قوربانی ئه‌وا
ئێستاش خه‌ریکن گه‌نجانی بێکار و ده‌رچووانی زانکۆکان ده‌که‌نه
قوربانی.
له راستییدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ئاست دوو مه‌سه‌له‌دا که به زیانی
خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش ته‌واو ده‌بێ، زۆر ئازا و به ده‌ستوبرده،
له‌وانه:
یه‌که‌م: سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تی به‌رهه‌قی
خه‌ڵک و هێنانی سوپای بێ ئه‌ژمار به خه‌رجییه‌کی زۆره‌وه و به
کاتێکی که‌م له‌مسه‌ری کوردستانه‌وه بۆ ئه‌وسه‌ری، تا ده‌نگی خه‌ڵکی
پێ کپ بکه‌ن. ئه‌م راستییه له ئه‌زموونی بیست ساڵی رابردوودا خۆی سه‌لماندووه
و حه‌ڤده‌ی شوباتیش دوا نموونه‌ی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵات بووه.
دووه‌م: لووشدانی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا،
هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنی بودجه له‌ڕێوه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیردرێ و به‌شی
زۆری که‌وتۆته ده‌ستی گه‌نده‌ڵکاران، ته‌نانه‌ت پێشکه‌شکردنی
خامه‌تگوزارییه‌کانیش چه‌ند به‌رابه‌ری لێده‌خۆن، تا ده‌گا به
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و به‌خشینه‌وه‌ی زه‌ویوزاری وڵات. به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه
به خواستی خه‌ڵک له‌وانه‌ش کرێکاران و بێکاران ئه‌وا یان ناکرێ یان به
پشتی کیسه‌ڵ ده‌ڕوا و کاتێکی زۆری ده‌وێ، هه‌ربۆیه خواستی بێکارانیش
به‌م ده‌رده بردراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سیاسه‌ت و مامه‌له چه‌وته‌ی که ده‌سه‌ڵات به بڕیاری
دانی بیمه به ده‌رچووانی زانکۆکانی کردووه، به‌ڵام هۆکاری ئه‌م
پارچه‌پا‌رچه‌کردنه‌ی دانی بیمه له دووتوێی بڕیاره‌که‌دا بۆ هۆکاری
ناڕیکخراوبوون و یه‌کگرتوونه‌بوونی ریزه‌کانی بێکاران خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه،
به جۆڕێک که له‌و ئاسته‌دابن و بتوانن ببنه هێزێکی فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات
و ناچاری بکه‌ن مل بدات به جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که له ئاست سه‌راسه‌ری
کوردستاندا و وه‌ڵامی پێویست به خواستی بێکاران بداته‌وه. بۆیه ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه ده‌رفه‌تی داوه به پارتی تا یان وه‌لام به گه‌نجانی
بێکار نه‌ده‌نه‌وه یان ده‌یانه‌وێ به‌و جۆره‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێ
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌دا بکه‌ن. یانی سیاسه‌تی ئه‌وان ئه‌وه‌یه
که ریزی بێکاران په‌رپه‌رت به‌کن و له ئاستێکی هه‌ره نزمدا رایبگرن
و به‌شیکی زۆر له بێکارانیش بێبه‌ش بکه‌ن.
هه‌ر بۆیه رێکخراوبوونی گه‌نجانی بێکار ئه‌و
ئامڕازه‌یه که ده‌توانێ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران پوچه‌ڵ
بکاته‌وه و بیمه‌ی بێکاریی تێروته‌سه‌ل بۆ گشت بێکارانی کوردستان ده‌سته‌به‌ر
بکا و بیکاته ئه‌مری واقیع. هاوکات ده‌کرێ هه‌ر ئێستا ده‌رچووانی
بی‌کاری شاری هه‌ولێر بێده‌نگ نه‌بن و یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و
شاره بگرن و له زووترین کاتدا بیمه‌ی بێکارییان پێبدرێ و قه‌ره‌بۆی
چه‌ند مانگی رابردووشیان بۆ بکرێته‌وه. هاوکات ده‌رچووانی بێکاریی
شاری سلێمانیش له پشتی ناره‌زایه‌تی ئه‌وان بن و نه‌یه‌ڵن هاوڕیکانیان
له‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌دا ته‌نیا بن. له یه‌ک وته‌دا ریزی گه‌نجانی
بێکار له سه‌راسه‌ری کوردستاندا بۆ خواستی بیمه‌ی بێکاریی که خۆی
بۆته بڕیار و وه‌ک مافێکی ناسراو له لا‌یه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌سه‌ندکراوه،
ده‌توانی ئه‌و ڕیگایه بێ که مه‌سه‌له‌ی دوو ئیداره‌یی نه‌بێته مایه‌ی
ئه‌وه‌ی که به‌شێکیان له‌م مافه بێبه‌ری بکرێ.
|