٣\٣\٢٠١١
بیمەی کۆمەڵایەتی
یان کورسییەکانتان بەجێبهێڵن!

سەلام عەبدوڵا
جیهان بە کوردستانەوە دژ بە سەرمایە و مۆدێلە گرانفرۆش، گەندەڵ،
شەرەنگیز و ناعەداڵەتییەکەی، هاتووەتە هەژاندن و هاواری بەشمەینەت و
ژێردەستەکان بۆ ژیانی بە کەرامەت، هەموو شەقام و کۆڵانەکانی گرتووەتەوە.
بەهۆی ئەم بارودۆخە، ئیمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی داوە بۆ
زیادکردنی(موچەی تایبەت بە خەڵکی هەژار و کەمدرامەت و لە30هەزار دینار
دەکرێت بە75هەزار)!
ئەم هەواڵە بە ئاشکرا نموونەیەکی لەبەرچاوە بۆ ناسینی کەسانێک بە
شێوەیەکی نامەسئوول دەسەڵاتدارێتی دەکەن و گاڵتە بەخۆ و بەخەڵک دەکەن.
هەژاری و کەمدەرامەتی سەرئەنجامی سیاسەتێکی ناعادڵی حوکمڕانییە!
ئایا بژێوی لانی کەمی تاکێک بە75 هەزار دینار بۆ مانگێک بەشدەکات؟
ئایا کەسێک هەیە بە 75هەزار دینار لانی کەمی کەرامەتی بپارێزێ؟
ئایا ئەو جۆرە بڕیارە نموویەیەکی زەق نییە بۆ کەسانێکی"دڵ ناسک و
مرۆڤدۆست" کە بەلایانەوە گرنگ نییە هەژارانی وڵاتەکەیان بە بێ کەرامەتی
بژین؟
ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران بەم شێوەیە دەیەوێ کێشەو گرفتەکان چارەسەر
بکات، ئەوا زۆر بەهەڵەدا چووەو باشتر وایە خۆیان ماندوو نەکەن و بۆ
ماڵەوە بڕۆن، چونکە سەلماندیان کە کەمترین شارەزاییان نییە بۆ
دژایەتیکردنی هەژاری.
ئێمە داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکەین دەستبەجێ کۆببێتەوەو کار لەسەر
دەرکردنی یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی بکات کە لانی کەمی بژێوی بە کەرامەت
بۆ هاوڵاتیانی کوردستان دابیندەکات.
داخوازییەکانمان:
1- دژ بە ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی:
ا-بەگشتیکردنی کەرتە تایبەتەکانی
نەخۆشخانە، زانکۆ، پرۆژەکانی نەوت و گاز، ئاسیاسێل، کۆڕەک‌و
میدیاتیلیکۆم...هتد. ب - یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی. ج - کارەبا و ئاو
بەخۆڕایی
2- دژ بە گرانی: ا-
گاز و بەنزین بە نرخێکی رەمزی بە جووتیارەکان بدرێ، عەلوەکان لەلایەن
شارەوانییەکان بەڕێوەببرێن. ب - رێگەکرتن لە قاچاخچێتی بە مەڕوماڵات. ت
- دیاریکردنی نرخی کاڵاکان.
3- دژ بە گەندەڵی: ا-
کاراکردنی لیژنەی چاودێری پەرلەمان و سەرچەم دامودەزگاکانی حکومەت
لەلایەن کەسایەتی ناسراو بە دەستپاکی و دڵسۆزی. ب - نزیکردنی مووچەی
بەرپرسان لەگەل داهاتی زۆربەی دانیشتوانی هەرێم.
4- دژ بە بێ‌کاری: ا-
کەمکردنی کاتی کارکردنی رۆژ و شەو بەبێ داشکان لە موچەی کارمەندان. ب -
بوژاندنی کەرتی کشتوکاڵی بە هەموو هێزو توانایەک. ج- جێگیرکردنی
دامەزراندنی کاتی.
____________________________________
هەواڵەکە وەک خۆی.
14:21:59 PUKmedia
به‌پێی بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان موچه‌ی
چاودێری خێزان، که تایبه‌ته به خه‌ڵکی هه‌ژارو که‌مده‌رامه‌تی هه‌رێمی
کوردستان، له 30 هه‌زار دیناره‌وه کرا به 75 هه‌زار دینار.
له‌وباره‌یه‌وه ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵڵا وه‌زیری کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر
پێشنیاری وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌چوارچێوه‌ی تۆڕی
پاراستنی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌پێی بڕیارێکی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان موچه‌ی چاودێری خێزان خرایه ناو تۆڕی پاراستنی کۆمه‌ڵایه‌تی
و بڕه‌که‌شی له 30 هه‌زار دیناره کرا به 75 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها
بڕیاریشدرا 12 هه‌زار خێزانی تر سودمه‌ند بن له‌و بڕیاره‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان.
وه‌زیری کار وتیشی: له بودجه‌ی ساڵی رابردوو، موچه‌ی که‌مئه‌ندامان به‌ڕێژه‌یه‌کی
به‌رچاو زیادکراو خۆشبه‌ختانه هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مساڵیش به‌پێی
ئه‌و بڕیاره‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان موچه‌ی چاودێری خێزان له 30
هه‌زاره‌وه کرا به 75 هه‌زار دینار.
ئاسۆس نه‌جیب راشیگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێت، که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌کانی
بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵک و گرنگیدانی زیاتر به خه‌ڵکی هه‌ژارو
که‌مده‌رامه‌تی هه‌رێمه‌که‌مان.
جێی ئاماژه‌یه له هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 41 هه‌زار خێزانی هه‌ژارو
که‌مده‌رامه‌ت سودمه‌ندن له‌و پرۆژه‌یه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کار‌و
کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه موچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌کرێت، به‌پێی
رێنماییه‌کانیش 12 هه‌زار خێزانی تر سودمه‌ند ده‌بن له‌و پڕۆژه‌یه.
رێنماییه‌کان ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که بێ داهاتن یاخود بێوه‌ژن
یان ته‌ڵاق دراو یاخود ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی پیری و نه‌خۆشییه‌وه به
ته‌واوه‌تی په‌کیان که‌وتووه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که خوێندکارن و
ژنیان هێناوه‌و به‌رده‌وامن له خوێندن تا زانکۆ ته‌واو ده‌که‌ن ئه‌م
موچه ده‌یانگرێته‌وه.
1\3\2011
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عه‌بدوڵا
|