په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

بمشۆرەوە....

ئارام یاسین    

بمشۆرەوە لە گوناحان

دڵم داوای بەخشین دەکا

لە لێدانا کر دەکەوێ

نەوەک هەراسانت بکا

شەونخونى بۆ تۆ ئەکا

بەهەست و سۆز داتدەپۆشێ

وەک فریشتە بە بێ دەنگى

لە پێش چاوتا سەما دەکا

بە چاوانى پر لە ئەشکا

داواى بەخشین لە تۆ دەکا

هەموو شەوێ لە خەلوەتا

زکر بۆ چاوانت دەکا

لە نێوان دنیا و بەهەشتا

کاشان ئاسا

خۆى ئەکا بە ژێر پێتا

لەگەڵ تۆدا هەنگاو دەنێ

هەنگاو دەنێ

هەنگاو دەنێ

تا تۆ بە بەهەشتى عشقا ئەسپێرێ

دەتۆش بدە بریارى خۆت

ئەى شا پەرى

کەى و تا کەى؟!

لە گوناحان نامشۆیتەوە.

 

سیئۆل/ کۆریای باشوور

Aram_yaseen@yahoo.com