١\٤\٢٠١٢
بمخوێنه‌وه.

حه‌یات مه‌جید
له ئه‌لفه‌وه بمخوێنه‌وه
تا باڵقبوونی خولیایه‌ک و
ڕووتبوونه‌وه‌ی قه‌سیده‌یه‌ک
به حونجه بمخوێنه‌وه
وشه وشه
دێڕ به دێڕ بمخوێنه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌یته
نیعمه‌ته‌کانی حاڵی‌بوون
بزانه چه‌ند وشه‌ی شکاو
چه‌ند نه‌غمه‌ی پیرۆزه‌ی
چه‌ند خونچه‌ی هه‌ناری
له باخچه‌ی بێده‌نگییمدا پیاسه ئه‌که‌ن
بمخوێنه‌ره‌وه تا ئه‌گه‌یته که‌ناره پرته‌قاڵییه‌کانی لێو
باخچه سێوه‌کانی نه‌مریی
له‌وێ سپی سپی ئه‌بیته‌وه له گوناح
له زکری سه‌مفۆنیایه‌کدا ون ئه‌بیت
تا هێدی هێدی ئه‌چیته‌وه سه‌ر ئه‌سڵی خۆت
سه‌ر ڕه‌چه‌له‌کی نه‌سیم
به نه‌سیمی خه‌نده‌نکانت بمشۆره‌وه
له تینوێتیی ته‌نیاییدا بمخۆره‌وه
له‌سه‌ر هه‌موو په‌ڕه‌کانم موتوربه‌ی ماچم ئه‌وێت
تا حه‌رفه‌کانم تۆخ بن به
ره‌نگی لێوت
تریفه‌ی ته‌ماشام ئه‌وێت
تا خانه‌قای
روانینم ئاوه‌دان بیت به نیگات.
hayat.qader@gmail.com
|