١٦\٤\٢٠١٧
''بنار''ى چۆپی
بڵاودەبێتەوە.
شاخەوان
بە
بۆنەی نەورۆزەوە هونەرمەند چۆپی بۆ چەند کۆنسێرتێك گەڕاوەتەوە کوردستان،
هەر لەم سەردانەیدا پێی راگەیاندین: رۆژی ١٩\٤\٢٠١٧
ئەلبوومی نوێم لە هەموو پێگەکانی وەکو: (سپۆتیفای و گووگل پلەی) و
بەردەست دەبێ و بە شێوەی (سیدی) لە هەموو بازاڕەکانی کوردستان
بڵاودەبێتەوە، لە رۆژەکانی ناوەڕاستی مانگی نیساندا ئەلبوومی ''بنار''
بڵاودەبێتەوە، ئەو ئەلَبوومە لە ١٣ تراك
پێکهاتووە، گؤرانييةکانی زۆربەیان لە ئاوازی هونەرمەند (بوڕهان
موفتی)یە، ئەو ئاوازدانەرەی کە دەستی منی گرت بۆ ناو هونەری کوردی،
تەمەنم ١٦ ساڵ بوو دەستم بە گۆرانی گوتن کرد،
ئەو هونەرمەندە بەڕێزە پایەبەرزە رێپیشاندەری من بوو، بە تایبەت لە
ئەلبوومی یەکەم و دووەممدا، ئێستاش شێوازی ئەم ئەلَبوومەم هەر هەمان
شێوازی سەرەتامە، هیوادارم بەدڵتان بێ.
ئێستا دەتوانن گۆرانییەکانی ئەلبومی بنار لە بەرنامەی (ئایچیونس) لەو
بەستەرەدا بەدەستیبهێنن و دایانبەزێنن:
www.itunes.apple.com/album/id1220739273?ls=1&app=itunes
لە ئەلَبوومەکەی ئەمجارەیدا مۆسیقا و گۆرانییەکانی هونەرمەند چۆپی
جیاوازن، تۆمارکردنێکی تەواو مۆدێرنیان بۆ کراوە، لەسەر شێوازی
ئەلبوومی یەکەم و دووەمیەتی.
پێمان باش بوو هەندێك هونەرمەند چۆپی لەسەر چالاکییەکانی ئەو دواییانەی
بدوێنین، خۆشبەختانە ئەو بوارەمان بۆ ڕەخسا.
ئەم نەورۆزەتان چۆن بوو؟ هیچ کار و چالاکییەکی ئەوتۆتان هەبوو؟
چۆپی: پێش نەورۆز لە ئەوروپا و لە کەنەدا
بووم بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێك، یەك رۆژ پێش نەورۆز دوای
تەواوبوونی کۆنسێرتی ستۆکهۆڵم یەكسەر گەڕامەوە بۆ کوردستان و لە
ئاهەنگی نەورۆزی هەولێر بەشدارییم کرد کە لە پارکی شانەدەربەڕێوەچوو،
٣٢ کاژێر نەنوستم و هەر لە گەشت و کۆنسێرتدا بووم، بەڵام خۆشبەختانە
چەند کۆنسێرتێکی سەرکەوتوو بوون، بە ئەنجامی کۆنسێرتەکان و گەرموگوڕیی
هۆگرانم سوپاسی ئەو جەماوەرە بەڕێزە ئەکەم.
بەڕێزتان هونەرمەندێکی ناوداری کوردن لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی
کوردستان ناوبانگتان هەیە، ئێستا دەبینیین لە روداو پێشکەشکاری
بەرنامەی (چۆپی و چارە)ی، ئەمە کارێکی گران نییە دوو پیشە لە یەك کاتدا،
ئایە ئەمە کاریگەریی خراپی لەسەر ئارامیی و تەندروستیی تۆ نییە؟
چۆپی: زۆربەی هونەرمەندانی وڵاتانی
عەرەبیی و جیهانیی کاری پێشکەشکاریش دەکەن، بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە
ئایە من پێشکەشکارێکی سەرکەوتووم یان نا؟ وەڵامی ئەو پرسیارە بۆ
بینەران و ئێوە بە جێدەهێڵم، بەرنامەی (چۆپی و چارە) بینەرێکی یەکجار
زۆری هەیە ، بە گوێرەی ئەو داتایانەی کە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەگاتە
دەستم، پێم وایە خەڵکێکی زۆر پێیان وایە کە توانیومە خزمەتێکی میدیای
کوردی بکەم، هەر کاتێك ببینم کە خەڵکی بەرنامەکەی منی بە دڵ نییە ، ئەو
کاتە بێ سێ و دوو لێی دەوەستم، بەڵام تا ئێستا بەرنامەیەکی سەرکەوتووە
و بینەرێکی یەکجار زۆری هەیە.
shaxawanshexany1@gmail.com
|