٦\٣\٢٠١٣
بنه‌ما و هۆکاره‌کانی
توندوتیژیی دژی ژنان له جیهانی ئه‌مرۆدا.

سیروان په‌رته‌و نووری
دیارده‌ی توندوتیژیی به دژی ژنان خه‌سارێکی به‌رینی جیهانیه و هه‌ر
به‌و هۆکاره بنبڕکردنی پێویستیی به خه‌باتێکی جیهانیه. خه‌بات و هه‌وڵدان
بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن و ئه‌وه‌ی که مرۆڤه‌کان به پێێ ره‌گه‌ز ده‌سته‌به‌ندی
نه‌کرێن و هه‌ر به‌و بیانوویه نه‌که‌ونه به‌ر ئازار و هه‌ره‌شه‌و
توندوتیژیی پێویستیی به نه‌زم و نۆرمێکی تازه هه‌یه و بێ گومان ده‌بێ
هه‌موو توانایی خۆمانی بۆ بخه‌ینه گه‌ڕ. توند و تیژی به دژی ژنان
ساڵهای ساڵه وه‌ک پڕئازارترین نه‌خۆشیه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی خۆی
ده‌رخستووه و ئه‌م خه‌ساره له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوو و ئایینیه‌کان که
یاسا ئایینیه‌کان رۆلێکی به‌رچاو و چاره‌نووسساز له سیستەمی ئیداری و
حکومه‌تیه‌که‌ی دا ده‌گێڕن و شوێندانه‌ری نه‌رێنیان له‌م په‌یوه‌ندیه
دا هه‌یه، به شێوه‌ی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر ژنان ڕه‌وا ده‌کرێ و به‌رێوه
ده‌چێ . له ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه دا ئه‌م پرسه له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگا
و له ژیانی تاکه‌که‌سی ژنان دا وا پنجی داکووتاوه که وه‌ک خه‌سارێک
و دیارده‌یه‌کی لێ هاتووه و بۆته پرسێکی ڕواڵه‌تی بۆ هه‌موو تاکه‌کانی
ناو کۆمه‌ڵگا. له ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه دا توندوتیژیی و سووکایه‌تی
کردن و به که‌م گرتنی ژنان هه‌ر رۆژه سیمای دزێو و بێ به‌زه‌یی خۆی
زیاتر نیشان ده‌دات و میوانی شه‌و رۆژی ساته‌کانی ژنانه.
لێره دا گۆشه‌یه‌کی بچووک له‌و ئامارانه‌ی که (رێکخراوی مافی مرۆڤ)
له‌و رێگایه‌وه سیمای دزێوی ئه‌م دیارده‌یه وه‌ک واقعیه‌تێکی تاڵ و
هه‌ژێنه‌ری ناو کۆمه‌ڵگاکان له دنیای هه‌نووکه‌یی دا نیشان ده‌دات، ده‌خه‌ینه
ڕوو،به پێی ئه‌م ئامارانه ٩ میلیۆن ژنی له‌شفرۆش و قوربانیی فه‌حشا
له وڵاتی هیند بوونیان هه‌یه که به‌شێکی زۆریان له وڵاتانی بنگلادش
و نپاڵ یان رفێندراون یا خود کڕین و فرۆشیان پێ کراوه.
له وڵاتی روسیه له هه‌ر ٤٥ خوله‌ک دا ژنێک ده‌که‌وێته به دیارده‌ی
توندوتیژیی و گیانی لێ ده‌ستێندرێ و ده‌کوژرێ.
له هه‌ر دوو خوله‌ک دا ژنێک له ئامریکا ده‌که‌وێته به‌ر کرده‌وه‌ی
قیزه‌ونی ده‌ستدرێژی سێکسی و توندوتیژیی جنسی به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ.
دووهه‌مین هۆکاری مردنی ژنان له وڵاتی فنله‌ند، توندوتیژییە‌که که
له لایان هاوسه‌ر یان ده‌سگیرانه‌که‌یان به دژیان ئه‌نجام ده‌درێ.
له باشووری ئافریقا رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که له ماڵه‌وه به زه‌ربی
گولله ده‌کوژرێن له‌و ژنانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له لایان که‌سانی
نه‌ناسراو ده‌کوژرێن زۆر زیاتره.
دوای لێکۆلێنه‌وه‌کان له ٥٠ وڵاتی جیهان ده‌رکه‌وتووه، له سه‌دا ١٠
تا ٥٠ی ژنان به جۆرێک له لایان هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ونه به‌ر کرده‌وه‌ی
توندوتیژیی جه‌سته‌یی و نیزیک به یه‌ک له سه‌ر سێ و نیوه‌ی
نموونه‌کانی توند و تیژی جه‌سته‌یی ، توندوتیژیی ده‌روونیشی به دواوه
بووه.
له هه‌ر ١٨ خوله‌ک دا له جیهان ژنێک ده‌مرێ و ئه‌م ئامارانه به
شێوه‌ی گشتی ده‌رخه‌ری بارودۆخی ناله‌باری ژنانه و ئه‌مه ته‌نیا گۆشه‌یه‌کی
بچووک له‌و هه‌موو توندوتیژییانه‌یه که به‌رامبه‌ر به نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی
جیهان ڕه‌وا ده‌کرێ.
ئه‌م ئامارانه ته‌نیا به‌شێکی زۆر بچووک له‌و توندوتیژیی و ئازارانه‌یه
که له سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز به‌رێوه‌ده‌چێ و ئه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌و
هه‌موو زوڵم و سته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تیانه‌یه که له ناو
کۆمه‌ڵگا دا له بواره‌کانی حه‌قده‌ست، کار، بارودۆخی کار و هتد.... ده‌سه‌پێندرێ.
له راستی دا و به واتایه‌کی دیکه توندوتیژیی ته‌نیا لایه‌نی جه‌سته‌یی
بۆ سه‌ر ژنان له خۆ ناگرێ، به‌ڵکوو توندوتیژیی ئابووری ، توند وتیژی
بنه‌ماڵه‌یی و توندوتیژیی هزریی و په‌روه‌رده‌یی و هتد...
ده‌گرێته‌وه.
له سه‌رتاسه‌ری جیهان و له راده‌ی جۆراوجۆر دا ئه‌م دیارده دژه
مرۆڤایه‌تیه، چ به شێوه‌ی لێدان و سووکایه‌تی پێ کردن، ده‌ستدرێژی
جنسی و باقی جۆره‌کانی توندوتیژیی جه‌سته‌یی خۆی ده‌رده‌خات و دواتر
ئاسه‌واره نیگه‌تیڤه‌کانی له سه‌ر رۆح و ره‌وانی ژنان خۆی ده‌نوێنێ.
سیمای دزێوی توندوتیژیی، له ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ژنان له کاتی
مناڵیه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و له هه‌ر زه‌مه‌نێک دا به سه‌ره‌نج دان
به پێکهاته و بارودۆخی ژنان له ناو کۆمه‌ڵگا ده‌گۆردرێ و پێناسه‌ی
چه‌شناو چه‌شن له خۆ ده‌گرێ و، سیستەمی سه‌رمایه‌داریش له بره‌وپێدانی
رۆڵ ده‌گێڕێ.
توندوتیژیی تایبه‌ت به نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری و نابه‌رابه‌ریه‌که
که مانه‌وه‌ی له گره‌وی هه‌ڵس و که‌وتی توند وتیژ به دژی مرۆڤه‌کانه.
ده‌سه‌ڵات و ساحیبانی سه‌رمایه بۆ دابین کردنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان ، ژنانیان وه‌ک کۆیله‌ی ئایین، مه‌زهه‌ب، پیاوسالاری و سیستەم لێ
کردووه وبه ئامانجه‌وه له دژی هه‌ر جۆره به‌رابه‌ری و یه‌کسانی و
خه‌بات به دژی بێ مافی ژنان راده‌وه‌ستن.
کرێکارانی ژن که له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی
خۆیان و مناڵه‌کانیان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کێشه و گیر و گرفت ده‌سته‌و
یه‌خه‌ن ، ناچارن به‌و حه‌قده‌سته که‌مه‌ی وه‌ریده‌گرن ، مل به سه‌عاتی
کاری تاقه‌ت پرۆکێن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بده‌ن و ئه‌گه‌ر شانسی ئه‌وه‌یان
هه‌بێ کارێکی باش له ناو کۆمه‌ڵگا به ده‌ست بێنن ، له شوێنی کاره‌که‌شیان
به‌رده‌وام به هۆی ژن بوونیانه‌وه له لایه‌ن ساحیبکاران و هاوکاره‌کانیان
سوکایه‌تیان پێ ده‌کرێ.
به‌ڵام ئه‌وه چاره‌نووسی ژنان نیه ، به‌ڵکوو ئێمه ده‌توانین له به‌رمابه‌ر
ئه‌و خه‌ساره دا رابوه‌ستین . ژنان ده‌توانن به ناسینی مافه‌کانی
خۆیان ، خه‌بات به دژی ئه‌م توندوتیژییانه بکه‌ن و بارودۆخه‌که
بگۆڕن. ئه‌م ئاگایی و وشیارییە ده‌توانێ هه‌نگاوێک ژنان به‌ره‌و پیشه‌وه
به‌رێ و ناسینی هۆکار و بنه‌مای سته‌م و توندوتیژیی به دژی ژنان و ئه‌وه‌ی
که نیزامی سه‌رمایه‌داری له بره‌وپێدانی رۆڵ ده‌گێڕیێ ، ئاسۆیه‌کی
تازه بۆ به‌شێک له ژنان و رزگاریان بکاته‌وه.
تا ئه‌و کاته‌ی که نیزامی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری بوونی هه‌بێ و له
سه‌ر پێ بێ ، دژه ژنی و پیاوسالاری له ناو کۆمه‌ڵگا دا هه‌ر به‌رده‌وامه
و داکۆکیکارانی مالکیه‌تی خسوسی و نیزامی سه‌رمایه‌داری له هه‌ر ژێست
و پۆزێکی دیمۆکراتیک دا ناتوانن بنه‌ماکانی ئه‌م هه‌ڵاواردنان و بێ
مافیانه له ناو به‌رن . هه‌ر به‌و هۆکاره‌یه که له سه‌ده‌ی بیست و
یه‌که‌م دا و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و به ناو پێشکه‌وتووش
ژنان ده‌که‌ونه به‌ر ئازار و هه‌ره‌شه و هه‌موو جۆره‌کانی
توندوتیژیی.
رزگاریی و به‌رابه‌ریی ژن و پیاو و لابردنی هه‌ر جۆره توندوتیژییە‌ک
به دژی ژنان کاتێک مسۆگه‌ر ده‌بێ، که له رۆچنه‌ی نه‌مانی مه‌ودای
چینایه‌تی لێ بڕوانین و خه‌باتی بێ وچانی بۆ رێکبخە‌ین.
sirwanpertwnori@yahoo.com
|