٢٨\٨\٢٠٢٢
بینین.

دڵکەش قادر
ئێوارەیەک
دەچینەوە نێو شادومانییە کورتخایەنەکان
شادومانیی درۆیەکی حیکایەتبێژانی دوای کاتژمێر دوانزەی شەوە
شەو بێداربوونەوەی شاعیرانە بە چێژی رۆمانسییەت و
ڕاگرتنی خەزان
رۆمانسیبوون ئەو درۆیە نازدارەیە کە بێداریی شەو دەکاتە ئەژدیهایەکی
شیرین
خەڵوەتی من
ئەو ساتەیە کە دەچمەوە نا ئینجانەکانی غەمگینی و بۆنی میسک و عەمبەر
دەڕژێنم
دەچینەوە سەر رەگەزەکانی بوخوورد و
میلی کاتژمێری تەمەن شێدار دەکەین
ختووکەی ئێوارە لە گۆرانییەکی غەمگیندا دەکەین بە مووناجاتێک لە
کاڵبوونەوە
ئێوارە لە سەر زمانی منداڵێ نوقمی سەما دەکەین
لە خۆم دایدەبڕم
ئەدا لە زمانی شاعیران وەردەگرمەوە
لە جێی هەر گوللەیەک ژێی کەمانێ دەکەم بە مایسترۆی شەڕ
لە هەر جێنزرگەیەک
میلۆدییەکی غەمگین دەکەم بە داردەستی خەیاڵ و
خەون دەکەم بە مایسترۆی بینین.
لە سەر ستەیجی شانۆ ئیجرای هەموو ئەوانە دەشێوێنم
کە دەچنەوە سەر ڕەگەزی چاوی شین
لە بڵندگۆی مزگەوتەوە هاوار دەکەم
شاردا هی خەیاڵی ئەوانەیە کە لە خەونەوە دەچنەوە سەر نزا
نزا تووڕەیە
خەتا دڵی شکاوە
تۆ بە دەستێک
سڵاو بکە و
بە دەستێێک خەتا لە دڵشکانی نزا بپارێزە.
سلێمانی
ماڵپهڕی
دڵکەش قادر
|