٢٧\٥\٢٠١١
بینینی ره‌نگ.

شوان حه‌سه‌ن
ده‌شێ گه‌ڕانی
دوێنێم
تاکه وێنه‌یه‌کی گرتبێته خۆ و
له دانیشتنێکی کپا
شه‌مه بکاته چوارچێوه‌یه‌ک بۆ خۆی
که‌چی ئه‌مڕۆی پڕ له وێنه
له ره‌نگه‌کان ده‌مباته ژوورێ و
له چرکه‌کانی رامان
یه‌ک...
سێ...
هه‌شت.
تۆ به‌دی ده‌که‌م
قاقای دوو دڵداری تێر ماچ
رامده‌کێشنه‌وه دنیای ره‌ش و سپی
له ته‌نیایم جێ‌دێڵن
دوو دڵدار.
*
* *
له ژیانه ساده‌که‌م
جگه‌ره‌کێشان یه‌کسانه به ئارامی روح
سیمی پاکه‌ته‌که‌م ده‌رده‌که‌م و
هۆنراوه‌یه‌کت بۆ ده‌نووسم
................
له ره‌نگه‌کان ده‌چمه ژووره‌وه
له مۆسیقا ناسنامه نۆته ده‌که‌م
له ده‌روازه‌ی فرمێسکا
قاچه‌کانت ته‌ڕده‌که‌م
گه‌ر تۆ نه‌بوای
غه‌ریبیم ده‌کرده شاعیرێکی کلاسیک و
هۆنراوه‌کانیم
له دیوه‌خانێکی فانۆس ئامێزا
راڤه‌ده‌کرد
که دێیت هه‌موو ره‌نگه‌کان
له‌به‌رده‌که‌ی
موچڕکه‌م بۆ ده‌که‌یه
مۆسقایه‌کی سه‌رپه‌نجه ته‌زیوو
نیگام له نێوان مه‌مکه‌کانتا
ده‌شاریته‌وه
پێم ناڵێی چۆن بفڕ‌م.
*
* *
منداڵێک له که‌نارا
ورده شه‌پۆڵه‌کان قدیلانه‌یان ده‌کرده‌وه
ئه‌ویش
به پێکه‌نینه‌که‌ی هه‌ناسه‌ی درێژده‌کرده‌وه
تا لێوه‌کانی بگات به وشکایی.
*
* *
هاتمه‌وه و
چنگێک لمم هێنا
تا له‌ته‌ک ره‌نگه‌کان بیده‌م به با و
یاری پێبکا
نه‌بادا نیازی وابێت ره‌نگه‌کانم لێ تێکه‌ڵ بکات
دیسان رامام
یه‌ک...
پێنج...
ده.
له ره‌نگه‌کان پارچه‌کانت کۆده‌کرده‌وه و
خۆت دابووه به‌ر تیشکی خۆر
مقه‌ست له قاچه‌کانم ده‌ده‌م و
زه‌وی جێدێڵم
که باران دێت تۆ ره‌نگه‌کان کۆده‌که‌یته‌وه و
ئه‌منیش ژێر باڵی ره‌نگاله‌یه‌ک داده‌خه‌م.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|