په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

بنکەکانی هەڵبژاردن وەک گەڕەکە هەژارنشینەکان کەس ناچێت بە پیریەوە !


شوان سدیق   


ماوەی چەند رۆژێکە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کوردستان بانگەواز ودروشمی خۆی بڵاو کردۆتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی کوردستان برۆن بەدەم بنکەکانی دەنگدانەوە بۆناوتۆمارکردن بۆرۆژی دەنگدان، بەڵام هاووڵاتییان وەک پێویست ناڕۆن بەدەم هانای بنکەکانی دەنگدان، لێرەدا کۆمیسیۆن ئەرکی خۆی بەجوانی رادەپەرێنێت بۆ ئەوەی لەڕێی
هەڵبژاردنەوە گۆڕانکاریەکان درووست ببێت، بێگومان هەڵبژاردن کارێکی پیرۆزەو یەکێک لەبنەماکانی گۆرانیش بەهەڵبژاردن دەست پێدەکات، هەر میللەتێک گەر بیەوێت گۆران لەجەوهەری دەسەڵات و خودی کۆمەڵگەش بکرێت پێویستیان بەهەڵبژاردن دەبێت، هەڵبژاردن ئەگەر بەشێوەیەکی یەکسانیی بێت ئەوە کارێکی باشەو مەنتق دەیسەلمێنێک کەئەو میللەتە و دەسەڵات دەیانه‌وێ گۆڕان لەجەوهەردا بکه‌ن، بەڵام ئایا میللەتی کورد ئەو هۆشیارەیەی هەیە گۆران بکات، رەش و سپی لێک جیابکاتەوە و سوود لەهەڵە و کەمتەرخەمیەکانی رابردوو وەربگرێت، بەقسەی سواوی گۆرانیبێژێک ومەلایەک چەواشە نەبێت، ئەدی ئەوانەی لە دەسەڵاتدان دەیانەوێت و خوازیارن گۆران بکرێت و کورسی وپۆستەکان بۆ هاونشتیمانەکەیان جێبهێڵن، ئەمە جێگای گومانە کە بەرپرسێک پۆستەکەی بۆ کەسێکی تر جێبهێڵێت چونکە سروشتی ناوچەکەو کۆمەڵگەکەش وایە هەمیشە حەزیان بە بەرپرسیارێتیەو لەشوێنی سەروتردا دابنیشن، پێویستە هاووڵاتییانی کوردستان مێژووی حەڤدەساڵەی دەسەڵاتدارانی کوردستان بزانن ئەوکەمتەرخەمیەی کەکراوە و هەیە سودی لێ وەربگرن، نەرۆشتن بەدەم بنکەکانی دەنگدان لەزەرەی هاووڵاتییان خۆیانە دەلالەت لەوە دەدات کە ئەم میللەتە نایەوێت چیتر گۆران بکرێت .   


shwansdiq@yahoo.coo