بن سێبه‌ری په‌ڵه‌ی ئاگرێك
خاڵه‌به‌كر / هۆڵه‌ندا
له‌وێ..، ته‌نها، نیگاكانم..! نه‌بوون به كۆی زووخالَ..! بن سێبه‌ری په‌ڵه ئاگرێكم چ‌او نه‌كرد.. له‌سایه‌یدا..، رِۆحی زووخالَمی تیا خه‌فه‌تركه‌م..! له‌وێ..، قه‌ده‌ر..، مۆمه‌كانی ئه‌كوژانه‌وه..! هه‌نگاوه‌كانیشم ، ده‌ست له سه‌ر رِۆح، چراكانی دائه‌گیرسان، هه‌موو رِۆژیكیش..، به‌بی قه‌ڵه‌م و پارچه په‌ڕه‌یه‌كی پێستم.. سرووشی قه‌سیده‌یه‌ك، یه‌خه‌و به‌رۆكی پی ئه‌گرتم..! به‌مزگه‌وت بوونی باخچه‌كان هه‌وێنه‌كه‌ی بوو، به عه‌مامه كردنی، دره‌خته‌كان و ..، به‌محه‌جه‌به كردنی گولَ و په‌پوله‌كانیش قفڵه‌كه‌ی بوو، له ڤیستیڤاڵی خویندنه‌وه‌ی، شیعریشا..، به ده‌ستووری ئاخونده‌كان ..! سووتانی هه‌نگم..، پی وه‌سف نه‌كرا..! له به‌ر هێندێ شیعره‌كه‌م رِه‌فزكرا..! * ئێستاش..! ویڵم،وه‌دووی دۆزه‌خیكی فێنكترا..! زه‌مه‌ن، تیایدا،بێ رِه‌حمانه، نه‌مسوتێنێت.. ئازادیی،تیاما بنوێت، به لێوانی شنه‌و سروه‌ی حه‌قیقه‌ت خۆم داپۆشم..! نه‌با كڵپه‌یه‌ك رِه‌قم كاته‌وه..! * ویڵم، دووی دۆزه‌خی فێنكتر كه‌وم..، پیلآوه‌كانی ده‌ستم فرِێ ده‌م..!
چاره‌نووس پێ كه‌وش بكه‌م..! * ویڵی سره‌وتنم..، ده‌ریا له‌به‌ر پێما جۆگه‌له بێ، چیا له‌حه‌نای هه‌نگاوه‌كانما پیده‌شت بێ، هه‌ڵنووتان و كه‌وتن و، ته‌پاوتل..، خۆڵه په‌تانیكه‌ی، به‌رده‌رگاو ده‌م كۆلآنی مناڵیم بێ..! پاداشته‌كه‌ی، به‌له‌ززه‌ترین، نوقرچ و، زلله‌ی ..، ده‌سته كۆڵه‌وژه‌كانی دایكم بێ..! * ویڵی دۆزه‌خێكی فێنكترم، سه‌گ وه‌رِ تیایدا خۆشترین سه‌مفۆنیاو ئۆركسترا بی..! مه‌رگ، تیایدا.. نوقڵێكی ترش و شیرین و ماجومیه‌كی نیو مستی مناڵیم بێ..، ویڵم.. وه‌دووی دۆزه‌خیكی فێنكترا..، رِۆحی زووخاڵمی تیا خه‌فه‌تركه‌م..! پاش سپێدان، پرِبێ، له په‌ڵه، سیبه‌ری خۆر، پاش مه‌غریبان، پرِبێ، له په‌ڵه، تریفه‌ی مانگه شه‌و، پرِ بێ..! له ئه‌نواع شه‌راب و ، په‌رداخی، هێنده‌ی باڵای ئاسمان بڵند تر..! پرِ بێ ..! له‌تریقه‌و قاقای مردۆكان.. پر ِبێ..! له‌شین و شه‌پۆرِی به‌هه‌شتیكان..! پرِ بێ..! له سه‌رماو سۆڵه‌و به‌سته‌ڵه‌ك و رِه‌ق بوونه‌وه‌ی دۆزه‌خێكان..! پرِ بێ..! له په‌رِه‌ی رِه‌ش و قه‌ڵه‌می سپی جوان..! پرِبێ..!
له ده‌نگی بلورینی نوسه‌ران..، دوور، دوور، گه‌لێ دوووووور ، له نووزه‌و مه‌دح و سه‌نای ده‌سه‌ڵات و ئیلاهه‌كان..! پرِبێ..! له سیحری گه‌رووی باڵنده‌كان، ئه‌و باڵندانه‌ی، پاش مردن و تیرۆریان.. خۆشیان نازانن.. به‌هه‌شته یان دۆزه‌خه نزرگه‌یان..! ***
ئۆكتۆبه‌ری2005
|