٨\٤\٢٠١٦
برام سەرۆك.. وا نابێ!

شوان سديق
شوان سدیق: دونیای ئێمە پڕە. لە چیرۆكی كۆمیدیا. هەروەها تراژیدیاو
مەرگەساتیش. ژیانێك تا هەنووكە هیچ ئاسۆیەكی روون لە بەردەم ئەم
كۆمەڵگای ئێمە نیە نازانین. لە ئاستی كۆمەڵگاو هەم لە ئاستی دەسەڵات و
كاروباری سیاسی و دەوڵەتداریش باشتر دەبێ یاخوود خراپتر خۆ ئەگەر ئەم
واقیعە نوێیەی ژیانی وڵات بەنموونە وەربگرین نموونەیەكە پڕە لە خراپی و
شتی سەیر سەیر.
كە دەڵێین. سەیر جا باشە لەوە سەیرتر چی هەبیت. با چەند نموونەیەكی شتی
سەیر بهینینەوە كە لە دونیای ئیمە لەناو كۆمەڵگا هەیەو یاخوود روودەدا.
بمانەوێ و نەمانەوێ كاك مەسعود سەرۆكی هەریمە كەچی دەسەڵاتی لەناو
سلیمانی دەرد ناخوات. هەر وەكو چۆن ی.ن.ك لە هەولێر بەمیوان دادەنرێ.
لەماوەكانی رابردوو كاتێ بارزانی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە. باسی رەوشی
كوردستان و ئایندەی هەریمی كوردستانی كردبوو, كوڕیكی گەنج كۆمینتیكی بۆ
نووسی بوو "برام سەرۆك دۆخەكە ئەوها ناچیتە سەر بڕیاریكی گرنگمان دەویت.
دەمانەوێ لە كوردستان ژیانمان خۆش بیت. بۆ ئەوی كەسمان رقمان لە
حزبەكان و كوردستان نەبیت".
لەروانگەی كۆمێنت و بیركردنەوەی ئەم گەنجەوە سەرنج بدەین. كۆمەڵیك
رەهەند دەبیتە قابیلی گفتوگۆ سەرەتا ناوهینانی بارزانی بە برا رووە
كۆمێدیاكەی لێ دەركەین. ئاماژەیەكە كە تاكی ئەم وڵاتە هات و هاواریەتی
لەبەرامبەر سیاسی و سەركردە لە كوردستان. كە تكا دەكەن بابەس بیت ئەم
بێدادی و خراپەكاری و پابەندنەبوونیان بە یاساو دەستووری وڵات كە
بێهیوای بەرهەم هێناوە. كاریكی وایكردوە, هاوڵاتی ئەم وڵاتە بەهۆی
حزبەكانی پ.د.ك و ی.ن.ك بەتایبەت, ئینتیماو وەلائیان بۆ نیشتیمانەكە
نەبیت!
ئەوەتا لە كوردستان خەریكە بەتەواوی بەهاو قیەم نامینێت. بەئاشكرا مافی
مرۆڤ پێشێل دەكرێت, یاسا بۆ زۆرینە هەیە. نووخبەیەك لە ناوحزب و لە
ئاستی بنەماڵە دەستڕۆیشتووەكان, وەك بەشیك لە بەدەر رێنمایی باز دەدەن
بەسەر یاساو نەك پێشێلی دەكەن بگرە جێبەجێكارانی یاساش یان ئەوانەی
داوای جێبەجێكردنی یاسا دەكەن, ناوزەدیان دەكەن بەوەی كە نایانەوێ
كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی پرشنگدار هەنگاو بنێت, هەروەكو ئەو تۆمەتانەی
پ.د.ك و سەركردایەتی ئەم حزبە بەرامبەر بە بزووتنەوەی گۆڕان كردیان,
لەكاتیك گۆڕان تەنیا داوای جێبەجێكردنی یاساو دەستاودەستی دەسەڵاتیان
دەكرد!
سەیرتر ئەم وڵاتەی ئێمە ئەوەیە كەس خۆی بەخاوەنی نازانێت حزب لەجیاتی
ئەوەی پرۆژەی كۆمەڵگاو یەكخستنی گوتاری هاوبەشی پێبیت كەچی سەرقاڵی
گەوجاندن و فریودانی مرۆڤی كوردە لەگەڵ ئەمەش خەڵک پەلەكیش دەكەن, بۆ
نانەوەی بشێوی و رق لێبوونەوە لە نیوان خەڵكی ئەم شار بەرامبەر شارێكی
تر هەڵبەت ئەم ریگایە لە ئاستی میدیاو میدیای كۆمەڵایەتی زیاتر
گرتوویانەتە بەر.
هەروەها خراپەكاری ئەحزابی ناسیۆنالیزم و نەبوونی دەوڵەتمەداری دڵسۆزی
دەستڕۆیشتو, و نەبوونی كیانیك كە مرۆڤی كورد لە سێبەریدا بحەسێتەوە.
وایكردوە حزبی پارچەكانی تری كوردستان, پرۆژەی سەرنەكەوتووی ستالینینی
خۆیان بهێننە هەرێمی كوردستان. تەنانەت ئەمڕۆش كار لەسەر ئەوە دەكەن.
تۆوی رق لێبوونەوەو دووبەرەكی لەناو تاكی كورد لە رێگەی میدیاو
چالاكییە چەند كەسییەكانیان بچێنن.
بێگومان كێ بەرپرسە لەمە پارتی و یەكیتی راستە یەكیتی بەهۆی هاوسۆزی بۆ
سیاسەتی شیعیى كە پەكەكەش بەشیكە لەوان. یەكیتی موجامەلەی حزبێكی وەك
پەكەكە دەكات. بەڵام سەرئەنجام ماڵی قەڵب سەربەخاوەنیەتی هاتنی سیاسەتی
پەكەكەو حزبەكانی تری پارچەكانی كوردستان بۆ ناو هەرێمی كوردستان, بەم
شێوەی ئیستا زیانی هەیەو زۆریش دوورنییە لەجیاتی بەشداری لە بونیادنانی
وڵاتە رووخاوەكە.
ئەوانیش سیاسەتی پارتی و یەكیتی پیادە دەكەن. هەوڵی بە حزب و
بەسەركردەو بە شەخسەنەكردنی ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسی دەدەن لە هەرێمی
كوردستان. دواجار ئەو گۆمە قوڵەی پارتی و یەكێتی بۆ كۆمەڵگایان پڕ لە
قوڕ كردوە. ئەم حزبانەی پارچەكانی تری كوردستان قوڕەكە خەستر دەكەنەوە.
هەڵبەت چۆن ناڕەوایە لەڕووی یاساو دەستوریەوە. نابێ حزبی پارچەكانی تر
لە هەرێم خۆیان بەخاوەن ماڵ و پشك بزانن. بۆ حزبەكانی باشووریش نابێ و
ریگە پیدراو نیە لە پارچەكانی تری كورستان خەریكی كردنە خەڵكردن
بۆخۆیان بدەن.
گەر وەڵام بۆ ئەم قسانەی من ئەوەبێ پەكەكە ياخوود حزبى تر هاوكاری
باشوریانكردوە. لە شەری داعش ئەمە راستە شەهیدەكانیان شاهیدی ئەمەن
دەشێ پریكەریان بۆ دروستبكرێ، بەڵام پیشمەرگەش چووە كۆبانێ بۆ هاوكاری
رۆژئاوای كوردستان. كە كاریان تەواو بوو كشانەوە!
كە ئەم قسانە دەكەم خەمی من ئەوە نییە موعجیبی لایەنیكم لێ بڕەنجێت. من
نیشتیمانەكەم خۆش دەوێ دەمەوێ مرۆڤی ئیمە پشو بدەن. كۆچ نەكەن. لە بێ
ژیانیدا خۆیان نەكوژن. بەئاواتم چیتر نەبنە قوربانی سیاسەتی درۆینەو
ڕەفتاری مافیای بازرگان و قاچاخچيیەكانی پەڕینەوە بۆ وڵاتانی تر.
من قوربانی دەستی بەعسم بەندیخانەی بەعس بۆخۆم و خوشك و براكانم بوونە
رەوزەو شوێنی مناڵیمان. بۆیە وابير دةكةمةوه ژیانێكی بەرانبەری تاكە
ئاواتمە ئەم ژیانەش بە تاكى وشيار و دەوڵەتمەداری باش، بەوەش دیتە
كایەوە هەر حزبێك لە سنووری خۆی بیت. هەوڵی مۆنۆپۆلكردن و سەپاندنی
سیاسەتی بەسەر هیچ پارچەیەكی كوردستان نەدات. باشتره حزبەكانی كوردستان
سةرقالى كاروباری ناوچەكانی خۆيان بن. چونكه ئهمرۆ كورد له توركيا
رووبەڕووی هيزيكى خراپی وةك پارتی دادو گەشە بووەتەوە. بيگومان،
كاربەدەستانی ئەم وڵاتە لەبارەی مافى كوردو مرۆڤيش به گشتی
متمانەپيكراونين.
هاوكات، بۆ وڵاتانى وەكو "ئيران، سوريا، عيراق"يش جياوازى نييه،
هەموومان لەمەشدا بهئاسانی تيدەگين كه دوخيكخى خراپ لەم وڵاتانه بە
سهركوردا سەپينراوه، لهميانهى گفتوگۆیەك دواى تەواوبوونی ديداريكى
رۆژنامەنووسى وەك رۆژنامەوانيك له هەولیر به قونسوڵى ئيران. "ئاغاى
عوزيمي"م گوت "ئەوەی له ئيران، سةپاندوتانه خهڵکی كورد نايەويت
قبووڵيشى نەكردوە، ئەو دۆخەی ئیستاش تارۆژی حەشر بۆتان ناچيتەسەر...!!
ديار بوو وەڵامی ئەو "تۆ ئيرانت بينيوه، كورد بةشدارن له ههڵبژاردن،
مافی خۆيانيش ديارى دەكەن.
ئەمە وەڵامه بۆ قسەكانت!!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|