١٣\٧\٢٠١٠ برایهتیی کورد و عەرەب لە باوکێکی وجاخ کوێر.
لەماوەی رابردوودا بەبریاری سەرۆک وەزیرانی پێشو نوری مالکی هێزێکی پێک هینا بەناوی (سهحوه) لە سەرانسەری عێراقدا بە گشتی و لەشاری کەرکوک بەتایبەتی، مەبەست لەم هێزە تەنها بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بوو، لە دوای هەڵبژاردەنکانی ئەنجوموەنی نیشتمانی عیراق ئەو هێزە کۆتایی پێهات زۆربەی هەرە زۆری ئەو هێزە دابەشکران بەسەر دامودەزگا حکومیەکاندا کەسەر بەوەزارەتەکانی خویانن، لەم ماوەیەدا نزیکەی ((8000))لەو هێزە چەکدارانە لەدامودەگا حکومیەکانی شاری کەرکوک دامەزراون بە بێ پرس و رەزامەندی ئەنجوومەنی پاریگای کەرکوک، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک تاکە ئەنجوومەنە لە عێراق کە دەسەڵاتی دامەزراندنی نییە و هەر بە یاسای کۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێ.
بریارە سوپای ئەمریکا لە ساڵی 2011پاشەکشە بە هێزەکانیان بکەن، بۆیە پێش گشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق پێویستە سەرکردایەتی کورد ئەم هەلە بقۆزێتەوە و زۆر بوێرانە بانگەشەی ((سەربەخۆیی حکومەتی کوردستان )) رابگەیەنێت بە هەموو جیهاندا و هێزی پێشمەرگە لە سەرانسەری سنووری چیای َحەمرین دابەش بکات و لەوپەری ئامادەباشیدا بن، هەرچەندە ئەمە مافێکی رەوای خۆمانە کە ئێمەی کورد خاوەن مێژوو و نەتەوە و خاک و کەلتووری خۆمانین وەک هەموو نەتەوەکانی دیکە، چونکە بەدرێژایی مێژوو ئێمە دەستی برایهتیی و پێکەوە ژیانمان بۆ ئەوان درێژ کردوە بەڵام ئەوان بەردەوام بە ئاگرو ئاسن وەڵامیان داوتەوە ، بە هیچ جۆرێک ئەوان ئێمەیان بە برای خۆیان دانەناوە بۆیە ئێمەش بە برابچوکی خۆمان قهبوڵ ناکەین، هەر چەندە رۆگار بەزۆر ئێمەی لکاندوە بەوانەوە ئەگینا هیچکاتێک ئێمە برای ئەوان نەبووینە، ئەم برایهتییەیی ئێمەی کورد و عەرەب لە باوکێکی وجاخ کوێرە و قەت نابین بە برا .
|