٢٣\۴\٢٠١٠
بیر.. دوو
ئه‌زموونی هه‌یه.

حه‌مه‌شوان شه‌ریف
نیاز.
ژیان پێش ئێستا
چه‌ند جوان بوو
ده‌رگای نه‌بوو بۆ داخستن
که مرۆڤ هات
بیری له‌ده‌رگا کرده‌وه،
ده‌رگا ....
له‌سه‌ر هه‌ردوکیان داخرا.
به‌رده‌وام.
له‌مڕۆوه
ئیتر به سێبه‌ره‌که‌مه‌وه نا‌نوسێم
ئه‌مه‌وێ فێربم
ئاوڕ له‌ڕابردووم نه‌ده‌وه‌مه‌وه
هه‌وڵئه‌ده‌م ،
له ژێر باراندا نه‌گریه‌م
چه‌تر بۆ هه‌تاو هه‌ڵنه‌ده‌م
سه‌رما کزۆڵه‌م نه‌کات،
ئه‌بێ
وه‌ک سنه‌وبه‌ر
به‌فر له‌سه‌ر باڵم بنوێت،
ده‌زانم ژیان نایه‌ته ناو منه‌وه!
ده‌بێ
من شۆڕببمه‌وه بۆ ناو ژیان .
2010/04/20
Hamashwan1@hotmail.com
|