١٥\٣\٢٠١٠
بیره‌وه‌ریه‌کانی شایه‌تحاڵێک ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه.

حه‌مه غه‌فور
له‌پێناو هه‌قدا بۆ ڕۆژی خۆی با بیره‌وه‌ریه‌کانمان سه‌باره‌ت به
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه تۆمار بکه‌ین.
- به‌شی پێنجه‌م -
شه‌رمه‌زاری ویژدان.
بۆ یادی بیست و دوو ساڵه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه.
کاتێک ده‌ستمبرد بۆ نووسینه‌وه‌ی به‌شی
پێنجه‌می بیره‌وه‌ریه‌کانم، له ناخه‌وه موچڕکێکی خنکێنه‌ر تووشی
ڕاچڵه‌کین‌و ته‌زین‌و دۆشدامانێکی سه‌خت‌و کوشنده‌ی کردم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که له ڕه‌حمی ویژدانه‌وه هێزێک له توخمێکی ناوازه‌وه پاڵی پێوه
ئه‌نام بۆ نێو یاده‌وه‌ریه‌کانم‌و داوای گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند په‌رده‌یه‌ک
له نمایشی ڕاسته‌قینه‌ی داستانی دڕنده‌ییه‌کی بێوێنه‌و شه‌رماوه‌ری ئه‌و
دراما گه‌وره مرۆییه‌ی لێ ئه‌کردم که دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌که
تیایدا بوونه ئه‌کته‌ری واقعی‌و خۆم به‌م چاوانه‌م بینیم‌و له
ڕۆحمه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌رگیاندا ژیام، هه‌زار جار تفم ئه‌کرده چاوی
ئینساف‌و ڕوخساری ئابڕوه‌وه، به‌ڵام په‌نجه‌کانم له جێی خۆیاندا
واقیان ووڕمابوو.
له‌گه‌ڵ هه‌ر هێڵجی مه‌رگێک‌و له‌پاڵ هه‌ر ژان‌و سرته‌ی خنکانی ساوایه‌کی
هه‌ڵه‌بجه‌دا، ویژدان ڕۆئه‌چووه ناو زه‌لکاوی شه‌رمه‌زاریه‌وه‌و له‌جێی
خۆیدا لوولئه‌بوو. به‌دوای قه‌تیسمانی لێوی هه‌ر کۆرپه‌یه‌ک به‌ده‌م
قوملێدانی شیری ژیانی مه‌مکی دایکیه‌وه هاواری ئینساف دنیای پڕئه‌کردو
زایه‌ڵه‌ی نه‌فره‌ت گوێی ئاسمانی که‌ڕ ئه‌کرد. له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌و هه‌ڵقرچانی
جه‌سته‌ی ناسک‌و پاکی هه‌ر ژیکه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له دوو توێی
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب‌و کارلێکی فۆسفۆر‌و خه‌رده‌ل‌و جۆره‌ها ماده‌ی
شیمیایی خنکێنه‌رو کۆکوژدا، داد‌و داپه‌روه‌ری‌و مرۆڤایه‌تی ئه‌چه‌مایه‌وه
بۆ به‌رپێی ئه‌و قاچ‌و پێیه نازدارو ووردیلانه‌ی هێشتا ئاوه‌زی هه‌نگاوهه‌ڵهێنانی
تێدا نه‌خه‌مڵیبو‌و، که‌چی به شیمیایی‌و ژارباران‌و تیشکی فۆسفۆڕ به
دار‌و به‌ردو شه‌قام‌و دیوار‌و کۆڵانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌ڵاو
گوڵه‌کاندا ووشکه‌ڵاتن! درامایه‌ک که چیرۆکی دڵته‌زێنی بێچرپه‌ی بوونه
قوربانیه‌کی به‌کۆمه‌ڵ‌و جه‌رگبڕی ده‌یان هه‌زاریی ئه‌م خه‌ڵکه بۆ هه‌تا
هه‌تایه ئه‌گێڕێته‌وه، کاره‌ساتێک که وورووژمی به‌لاداهاتنی کۆمه‌ڵ
کۆمه‌ڵ مرۆڤی بێده‌ره‌تان، خێزان خێزان ماڵ‌و خانه‌واده‌ی بێ‌ناونیشان،
پۆل پۆل ئینسانی سه‌رهه‌ڵگرتووی تۆقیو و زه‌نده‌قچوو بێ‌ئامانج له‌سه‌ر
لاپه‌ڕه‌یه‌کی پڕشه‌رمه‌زاری مێژووی نوێی مرۆڤایه‌تی تۆمارکرد، به‌ڵام
ڕاچڵه‌کین‌و شۆکی ویژدانیی کاریگه‌ریه‌کی وای هاویشته سه‌ر قووڵایی
بوونم، به جۆرێک خه‌یاڵ‌و ئه‌ندێشه‌می تاساندبوو، نه‌مئه‌زانی چۆن
وه له کوێوه ده‌سپێبکه‌م!
ئایا، له ناو زایه‌ڵه‌ی شه‌ڕی بێئه‌مان‌و فه‌زای تۆقینی ئاده‌میزادی
ئه‌م شار‌و ناوچه‌یه به‌ر له وورووژمی پۆله فڕۆکه‌ی به‌عسیه‌کان بۆ
ژارباران، ده‌سپێبکه‌م، یان له حه‌شری په‌له‌قاژه‌ی پڕوکاوی مانه‌وه‌ی
خه‌ڵکی شار‌و ناوچه‌یه‌کدا به‌بێ سه‌مه‌ر! له تراژیدیای زه‌نده‌قچوونی
مناڵانی ڕه‌نگپه‌ڕیوی خاوه‌ری خوشکمه‌وه ده‌سپێبکه‌م، یان له شپرزه‌یی‌و
په‌شۆکاویی حه‌شرئاسای دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌وه!؟ ئه‌و مناڵانه‌ی که
به ئاواره‌ی برازامه‌وه 10ده کیژۆڵه‌و تازه‌لاو بوون که شاڵاوی
ترس‌و مه‌رگ ته‌نگی پێهه‌ڵچنیبوون‌و هه‌موو به کۆمه‌ڵ سه‌ریان ئه‌کرده‌وه
به باوه‌شی دایک‌و باوکیانداو منیش زه‌ق زه‌ق ده‌روونم ئه‌برژا، وه‌کو
بڵێی په‌شیمانن له‌وه‌ی که چاویان به‌م ژیانه هه‌ڵهێناوه‌و خوازیارن
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو ڕه‌حمی دایکیان سا به‌ڵکو که‌مێک خاته‌رجه‌می‌و
ئارامی بگه‌ڕێته‌وه ده‌روونی شپرزه‌یان! یاخود نا با له وه‌یشومه‌ی
ترس‌و لێزمه‌ی گوله‌و ڕه‌هێڵه‌ی بۆمب‌و خومپاره‌ی ئاسمان‌و زه‌وی هه‌ڵه‌بجه‌وه
بینووسمه‌وه. نا، نا، با له ساتی هاشاوڵی هاڕه‌و شریخه‌ی پۆله فڕۆکه‌ی
جه‌نگی ڕژێمه‌وه ستارت بکه‌م، کاتێک وه‌کو په‌ڵه هه‌ورێکی ڕه‌ش
ڕووناکییان له هه‌ڵه‌بجه بڕی‌و له‌جێگایدا شه‌پۆلێکی سه‌رسامکه‌ر له
ئاگرو ئاسن‌و ته‌قینه‌وه‌ی بێوێنه‌و گورچکبڕیان ئاوقه‌ی ژیان‌و ئینسانی
ئه‌م شار‌و ناوچه‌یه کرد‌و مه‌رگیان خسته جێگای ژیان‌و هه‌موو شتێکیان
نابوود کرد. ئه‌و ساته مه‌رگهێنه‌رانه‌ی که له گه‌رووی هه‌ر بۆمبێکه‌وه
په‌ڵه دوکه‌ڵێکی چڕی پڕله‌ژارو ده‌ردو مه‌رگ ده‌رئه‌په‌ڕی‌و شاڵاوی بۆ
مرۆڤه‌کان ئه‌هێنا! سه‌ره‌نجام خۆشم نازانم بۆچی به‌مشێوه‌یه پیته‌کان
ڕیزئه‌بوون‌و ده‌ربڕینه‌کان ئه‌هاتنه‌به‌ر!؟
یان نا، با له‌و دیمه‌نه گورچکبڕانه‌وه ده‌سپێبکه‌م که سه‌ر له به‌یانی
18مارس988 له پشتی ماتۆڕسوارێکی پاسداری ئێرانیه‌وه ئه‌چه‌قینه چاوه‌کانم‌و
هێوڕ هێوڕ هه‌ست‌و نه‌ست‌و ناوه‌وه‌می دائه‌هێزراند تا گه‌یاندمیه یه‌که‌م
دووڕیانی به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی کشتوکاڵی هه‌ڵه‌بجه. ئه‌و تابلۆ
دڵته‌زێنانه که جێگاپه‌نجه‌ی دڕنده‌ییه‌کی هاوچه‌رخیان پێوه دیار
بوون. کاتێک که به پێوه حه‌په‌سابووم، وه‌کو جه‌سته‌یه‌کی بێسه‌ر
چاوه‌کانم ڕژابوونه ئه‌و جه‌سته شه‌که‌ت‌و شپرزه‌و داڕژاوو ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاوانه‌ی
له‌گه‌ڵ داروپه‌ردووی داڕماوو هه‌ره‌سکردووی به‌رده‌م ناڵه‌ی یه‌کاڵابوونه‌وه‌ی
ناپاڵم‌و بۆمبه هێشووییه‌کاندا به زه‌حمه‌ت جیائه‌کرانه‌وه. گێژو
ووڕو تۆقیو به‌ره‌و لای نه‌قڵیاتی سلێمانی به‌نێو جه‌رگه‌ی شاری
داڕژاوی هه‌ڵه‌بجه‌دا گوزه‌رم کرد. خۆشم نه‌مئه‌زانی بۆچی ئه‌بێ بڕۆم‌و
ئه‌و دیمه‌نه داچڵه‌کێنه‌رانه ببینم! چیم ئه‌بینی، چی! عه‌قڵ‌و هۆشمه‌ندی
د‌رکی نه‌ئه‌کرد! هه‌ڵه‌بجه وه‌کو کوانووی ئاگردانێکی دۆزه‌خی خۆی ئه‌نواند.
ڕه‌ژووی پاش سوتانی مرۆڤ‌و بازاڕ‌و دوکان‌و دره‌خت‌و که‌ل‌وپه‌لی ده‌رپه‌ڕیوی
نێو دوکان‌و بازاڕه‌کان، تارماییه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی زایه‌ڵه‌ی مه‌رگ‌و
مردنی دانیشتوانی شارێکی نمایش ئه‌کرد! به‌لای چه‌پدا خواربوومه‌وه بۆ
هه‌واڵی ماڵی هاوڕێیه‌کم. زۆر بیر‌و ژیریم خسته‌کار هه‌تا داهۆڵی شپرزه‌و
داڕزاوی خانووه‌که‌یانم له‌پاڵ چاڵێکی زۆر گه‌وره‌دا وێناکرد که ماڵی
هاوسێیه‌کی هاوڕێکه‌م بوو سه‌رتاپا ببوه جێگاپێی ناپاڵمێک‌و هیچی تر!
کاتێک تاقه‌تم له‌به‌ر بڕاو به هه‌ڵه‌داوان به خێراییه‌کی ئه‌فسوناوی
به‌ره‌و زه‌مه‌قی گه‌ڕامه‌وه، به‌ڵام جه‌ربه‌زه‌یی ئه‌وه‌م تێانه‌مابوو
سه‌ر بکێشمه هیچ کوچه‌و کۆڵانێکی تری ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی به‌لایاندا
تێئه‌په‌ڕیم. ئازایه‌تی بینینی دیمه‌نی کوشنده‌ترم نه‌مابوو. دڵم خه‌به‌ری
داب‌و کۆڵانه‌کانی شار لێوانلێون له خه‌وێکی هه‌تاهه‌تایی به‌کۆمه‌ڵی
خه‌ڵکی ئه‌و شاره خێرنه‌دیوه! جه‌رگی پۆڵایینی گه‌ره‌ک بوو مرۆڤ تا
سه‌ربهاوێته سیله‌ی کوچه‌یه‌ک یان داوێنی حه‌وشه‌یه‌ک! به‌کوێدا
ڕۆشتبووم ڕێک به هه‌مان جێ‌دا گه‌ڕامه‌وه. به‌ڵام جگه له
ئۆتۆمبیلێکی میکزه‌مینی پاسداره ئێرانیه‌کان که به زمانی فارسی
بانگه‌وازی بۆ خه‌ڵکی ئه‌کرد که خۆیان ده‌رخه‌ن‌و هه‌ڵه‌بجه له‌ژێر
ڕه‌حمه‌تی موباره‌کی جمهوری ئیسلامی ئێراندایه، یان تابلۆی ده‌نگه‌ده‌نگێکی
بێنه‌زاکه‌تی چه‌ند سه‌ربازێکی ئێرانی له‌سه‌ر چه‌قی ڕاسته شه‌قامی به‌ده‌م
مزگه‌وتی پاشای هه‌ڵه‌بجه‌دا، تارمایی زینده‌به‌ڕۆحم به‌دینه‌کرد! لاشه‌ی
کوژراوی هه‌ڵه‌بجه له‌و ڕوبه‌ره‌دا به بێده‌نگی ڕاکشابوو هیچ که‌سێک
نه‌بوو به خۆشمه‌وه ئاوڕێکی لێبداته‌وه!
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی
مۆدێرنیزم.
من پێم باش بوو کاره‌ساتی مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو هه‌ورامان
به هه‌موو شتێکیه‌وه، له چه‌ند کاژێرێکداو به چه‌کو چۆڵی شیمیایی
جۆراوجۆر، له‌به‌رده‌م ویژدان‌و ئینسافی مرۆڤایه‌تیدا، به‌به‌ر چاوی
داچه‌قیوی جیهانه‌وه، له‌گه‌ڵ تراژیدیای قات‌وقڕیه‌کانی به‌ر له
مێژووی مرۆڤ به‌راورد بکه‌م. ووتم ڕه‌نگه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌ریچه‌یه‌ک
بۆ قه‌یرانی ده‌ربڕین بدۆزمه‌وه‌و ته‌نانه‌ت شێوازێکی په‌سه‌ندیش بێت
بۆ وێناکردنی خه‌یاڵی شایه‌دحاڵێک له نێو هه‌یه‌جانی بۆکوڕوزی سوتانی
دانیشتوانی شار‌و ناوچه‌یه‌ک، که به ته‌نیشت هه‌ڵقرچانی ویژدانی
ئینسانیه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ تاوانی خنکاندنی هه‌ڵه‌بجه‌دا به ڕێکه‌وتێکی
سه‌رسامهێنه‌ر له مه‌رگی ئه‌کید ڕزگاری بووه.
یان وێناکردن‌و نیشاندانی تابلۆیه‌کی پڕئه‌مه‌ک له په‌لکوتانی ده‌یان
هه‌زار خه‌ڵکی سڤیل له نێو قووڵایی تاوانێکی ده‌ستئه‌نقه‌ستدا، که
هاوارو ناڵه‌ی ووشکه‌ڵاتووی سه‌ر ده‌یان هه‌زار لێوی له‌رزۆک‌و ڕوخساری
تۆقیو به ئینسافه‌وه بنوێنێت. یاخود بشێ به هه‌ڵکردنه‌وه‌ی کورته
فیلمی بۆکروزی گڕگرتنی سه‌دان‌و هه‌زاران دیمه‌نی چه‌قگرتوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می
ڕه‌کیزه‌کانی ژیاندا له‌نێو قووڵایی دۆزه‌خێکی ڕاسته‌قینه‌ی نێو عه‌ده‌سه‌ی
هه‌زاران جووته‌چاوی زینده‌کوژراوی مناڵ‌و کۆرپه‌و ساوا‌و پیرو ژنانی ئه‌م
شاره خه‌مناکه‌و ئه‌م ناوچه له‌کارکه‌وتووه، به‌و ئومێده‌ی ئه‌و دڵڕه‌قانه‌ی
تروسکایی به‌زه‌یی له دڵیان‌دا سه‌وزنه‌بووه‌و بوونه چاره‌که سووری
به‌ر له‌شکرو کایه‌ی ده‌ستی دوو ده‌وڵه‌تی فاشیستی ناوچه‌که‌و به‌هانه‌یان
ڕه‌خساند تا ئه‌م کاره‌ساته به‌ڕۆژی ڕووناک له‌سه‌ر دڵی جیهانی مۆدێرن‌و
پێشکه‌وتوو ڕووبداو هێشتاش پاش 22بیست‌و دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا،
هه‌ڵه‌بجه‌و دانیشتوانه‌که‌ی، هاوڵاتیانی کوردستان هه‌موو ساڵێک له
16ئازاردا برین‌و زامه قووڵه‌کانیان ئه‌کولێنه‌وه، سیاسه‌ت‌و سات‌و
سه‌ودای هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان بۆ مه‌رامی ته‌سکی سیاسی‌و
حیزبایه‌تی ساڵی سه‌د جار ویژادانیان تووشی ناسۆرو ڕه‌شبینی‌و بێکه‌سی
ئه‌که‌نه‌وه. ووتم؛ شایه‌د به‌م ئاکاره له‌بارتر بێت شایه‌دحاڵێک
ئاماژه‌کانی خۆی پاش 22 ساڵ بهۆنێته‌وه بۆ شێوازێک له نمایش که
بارستایی کاره‌ساته‌که وه‌کو خۆی له‌پێناوی ژیان‌و مرۆڤایه‌تیدا به
زیندوویی بهێڵێته‌وه.
دیمه‌نێک له کۆن ئاهێک بۆ تراژیدیا
بێناوونیشانه‌کان!
پێش له ته‌قینه‌وه بێوێنه‌کانی ژیری‌و به‌ر له داهێنانه گه‌وره‌کانی
فه‌لسه‌فه‌و زانست‌و شارستانیه‌ت، ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئینسان
پێش ئه‌وه‌ی وه‌کو به‌رهه‌می پێشڕه‌وی‌و پرۆسێسی ڕووله‌سه‌ری گه‌شه‌و
نه‌ش‌و نمای ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ستراکتوری پێکهاته‌و په‌یوه‌سته
مرۆیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به درێژایی ملیۆنان ساڵ له پرۆسێسێکی خاو‌و
کیسه‌ڵیدا وێنابکرێن، وه یان به واتای پراتیکبوون‌و ته‌حقیق بوونی سه‌رسامکه‌ری
بیر‌و هۆشمه‌ندی ئینسان، به‌ر له ده‌رکه‌وتن‌و سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێرنیزم‌و
وه‌گه‌ڕکه‌وتنی به‌ره‌نجامی شۆڕشی زانستی‌و دۆزینه‌وه‌و پێشکه‌وتنه
پڕبه‌هاو باڵاکانی ئه‌وروپای پێشڕه‌و، پێش له هه‌ڵاتنی خۆری نوێخوازی‌و
ڕه‌وینه‌وه‌ی تاریکی‌و نه‌زانی‌و دواکه‌وتوویی، مرۆڤ له‌نێو چنگه‌کڕێی
ماناکانی ژیان‌و ململانێی مانه‌وه‌دا ژیانێکی هه‌ره سه‌ره‌تایی ئه‌ژیا.
ژیانی کۆن‌و مرۆڤی دێرزه‌مان زۆرتر به تراژیدیای فلیقاندنه‌وه‌ی شاره‌مێرووله‌یه‌کی
ژێر ده‌ست‌و پێی یاریگای مناڵان ئه‌چێ، که بۆ هه‌زاران هه‌زار ساڵ
قوربانی ده‌ستی جۆره‌ها کاره‌ساتی سروشتی‌و ده‌ردو په‌تای کوشنده‌ی چه‌شنی
تاعون‌و مه‌لاریاو ڕشانه‌وه‌و کۆلێرا‌و..تد بوون، بێئه‌وه‌ی که‌سێک،
ویژدانێک هه‌بێت ئاهێکیان بۆ هه‌ڵکێشێت!
ئه‌وسا کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ ئینسانی ئه‌و چاخانه وه‌کو گیاندارانی تر ئه‌بوونه
بارته‌قاو پاشماوه‌ی وه‌رچه‌رخانه وه‌رزیه‌کان. سه‌رماو سۆڵه‌و گه‌رما،
زریان‌و سێڵاو، سروشتی ژینگه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانیان لێ ئه‌بوویه نه‌هات‌و
قات‌و قڕی‌و ڕووبه‌ری گه‌وره گه‌وره‌ی ژیانی سه‌ره‌تایی ئه‌وسا ئه‌گۆڕا
بۆ بیابانی چۆڵ‌و هۆڵی بێئه‌وپه‌ڕی نامۆ‌و دوور له ژیان. هه‌زاران هه‌زار
ئینسانی به‌سه‌زمان به تاک‌و به کۆ ئه‌چوونه شه‌رای مه‌رگه‌وه‌و ئه‌بوونه
بارستاییه‌کی گچکۆکه‌ی بێ‌گیانی جیهانی نه‌بوون‌و ته‌نانه‌ت ژماره
نادیاره‌کانی پرۆسێنتێکی هه‌ره به‌رزی مردن‌و مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵ‌و مانه‌وه‌شیان
پێنه‌ئه‌بڕا!
به‌ڵام کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و تراژیدیای خاپووربوونی ژینگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
وا گه‌وره، نه‌ک له چاخه‌کانی به‌ر له مێژوو، به‌ڵکو له کۆتاییه‌کانی
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه پێشهات! سه‌روبه‌ندێک
ئه‌م تاوانه گه‌وره مرۆییه ڕوویدا، مرۆڤ هاوکات له‌گه‌ڵ لوتکه‌ی
پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژی‌و پڕوباگانده‌و ئه‌وپه‌ڕی توانا‌و ئیمکانیه‌تی
په‌یوه‌ندی‌و سه‌ته‌لایت‌و کۆمۆنیکه‌یشندا ژیان ئه‌گوزه‌رێنێت. ئه‌وسا
که دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو هه‌ورامان کران به گه‌رووی
درامایه‌کداو مه‌رگ خه‌رمان خه‌رمان ئینسانی دروێنه ئه‌کرد، خوداکان
له کوێ بوون؟! ئینساف‌و عه‌داله‌ت له کام جێگا بێهۆش که‌وتبوو!؟ ده‌وڵه‌ته‌کان،
دیموکراسی، ڕێکخراوه جیهانیه‌کان، سیاسیه دووڕووه‌کان، حیزبه‌کان له‌کام
گۆشه‌دا نینۆکی شه‌رمازریان له‌ژێر داندا ئه‌قرتاند!؟ ئێستا پاش 22ساڵ
ئه‌م پرسیاره گه‌وره‌یه هێشتا هه‌روا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه! کێ ئه‌توانێ
ئه‌م گرێکوێره‌یه بکاته‌وه!؟ کام هێزو لایه‌ن هه‌یه خاوه‌نداری ئه‌م
کۆسته مرۆییه بگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌کانی!؟ ئه‌م دۆسێیه
هه‌روا کراوه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ئاڵۆزتریش بووه.
ئه‌م تاوانه بێوێنه‌یه بۆچی ڕوویدا؟
هه‌ڵه‌بجه‌ی خه‌مناک‌و کاره‌ساتی هێڵکاریی مه‌رگی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵک‌و
دانیشتووانی ئه‌م شار‌و ناوچه‌یه له به‌هاری 988دا له دووتوێی
ئاوێزانبوون‌و هێنانه‌وه‌یه‌کی بازنه‌کانی تاوانێکی چه‌ندلایه‌نه‌دا،
نه‌ک هه‌ر به‌سه‌ر سنگی مۆدێرنیزم‌و شارستانیه‌ته‌وه ڕوویدا، به‌ڵکو
له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕ‌ی سفره‌ی هاوچه‌رخی ژیانی پێشکه‌وتن‌و ئه‌وپه‌ڕی
شارستانیه‌ت‌و ته‌کنۆلۆژیاوه نمایش کراو، ده‌یان هه‌زار ئینسانی سڤیلی
ئه‌م ناوچه‌یه کۆمه‌ڵکوژو بێده‌ره‌تان‌و ماڵوێران‌و سه‌رگه‌ردان‌و
نابوود کران! ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌و ئه‌م کۆکوژیه ده‌ستئه‌نقه‌سته
له‌پێناو ململانێی سیاسی‌دا پێشهات. ململانێیه‌ک که نه له دوور‌و نه
له نزیک خواست‌و ئیراده‌و نه‌خش‌و ده‌خاله‌تی هاوڵاتیانی تێدابه‌دی
ناکرێ. ململانێیه‌ک ئه‌گه‌ر ملهوڕی‌و چاوچنۆکی‌و دیکتاتۆریه‌ت‌و کۆت‌و
به‌ندی قه‌ومپه‌رستانه‌و وه‌هم‌و خوارافاتی ئایینی له‌ئارادا نه‌بایه،
یاخود باڵاده‌ست نه‌بوونایه، ئێمه شاهیدی ئه‌م تراژیدیا بێوێنه‌یه‌ی
هه‌ڵه‌بجه نه‌ئه‌بووین. خه‌ڵکی کوردستان نه‌ئه‌بوونه قوربانی شه‌ڕه‌نگێزی‌و
کێبه‌رکێی هێزه دژه مرۆییه‌کانی ناوچه‌که‌و ناوخۆییش. سه‌دان هه‌زار
هاوڵاتی سڤیلی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور نه‌ئه‌بوونه که‌ره‌سه‌ی
خاوی پێکهه‌ڵپژانه ناوچه‌یی‌و لۆکاڵیه‌کان، نه‌ئه‌کرانه گیانداری
زیندووی تاقیکردنه‌وه‌ی جۆره‌ها چه‌کی شیمیایی‌و ناو‌کی.
به‌ره‌کانی جه‌نگێکی کۆنه‌په‌رستانه‌و لایه‌نه‌کانی هێزی چینه
داراکانی ناوچه‌که، بۆ مه‌رام‌و ئامانجی تایبه‌تی خۆیان خه‌ڵکی سڤیلی
هاوزمان‌و هاونیشتمانیی خۆیان کرده بارمته. چاره‌نووسی دانیشتوانی
ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوورو هه‌ورامانیان خسته نێو قومارێکی سیاسی
ترسانه‌که‌وه که ئاکامه‌که‌یمان بینی به چاوی خۆمان. بینیمان چۆن یه‌کێک
له دڵته‌زێنترین کاره‌ساته‌کانی چه‌رخی نوێی مرۆڤایه‌تی پێشهات.
دیتمان چۆن یه‌کێک له دڵڕه‌قانه‌ترین‌و دڕندانه‌ترین سیاسه‌ت‌و
ئامرازه سیاسی‌و سه‌ربازیه‌کان خرانه‌کاره‌وه‌و تاقیکرانه‌وه بۆ
تۆقاندنی به‌ره‌ی به‌رامبه‌رو بۆ به‌ته‌سلیم کێشانی جه‌ماوه‌ری فراوانی
خه‌ڵکی ناوچه‌که. نوێنه‌رانی چینه داران بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
چه‌په‌ڵی خۆیان سڵیان له ده‌سبردن بۆ هیچ جۆره سیاسه‌تێک‌و چه‌کێکی
کوشنده نه‌کرده‌وه. به‌به‌ر چاوو گوێی ویژدانی مرۆڤه‌یه‌تیه‌وه ئه‌م
تاوانه چووه سه‌رو ئینسانیه‌ت، مۆدێرنه‌و شارستانییه‌ت فززه‌ی لێوه‌نه‌هات!
مرۆڤایه‌تی، مێژوو، ویژدان‌و دادپه‌روه‌ریی چۆن، وه بۆچی ئه‌م شه‌رمه‌زاریه‌ی
قبوڵکرد!
له یادی 22ساڵه‌ی تاوانی شیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، جێگای خۆیه‌تی
ڕایگه‌یه‌نم که من خۆم به پشتیوانی‌و هاوکاری کۆمه‌ڵێکی زۆر له
دڵسۆزانی دۆسێی هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه، له‌پاڵ ویژدانی زیندووی
مرۆڤایه‌تیدا، ده‌ستمداوه‌ته پرۆژه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌و تۆمارکردنی
دۆکۆمێنته‌کانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه. بڕیاره کتێبێک سه‌باره‌ت به‌م
تاوانه گه‌وره‌یه به‌رهه‌م بێنم. هه‌روه‌ها به ئومێدی ئه‌وه‌ی تۆڕێک
له دڵسۆزانی دۆسێی هه‌له‌بجه پێک‌بێنین به ئامانجی شوێنگرتنی ئه‌م
دۆسێیه‌و گه‌یاندنی به دادگایه‌کی نێوده‌وله‌تی چه‌شنی دادگای لاهای
له هۆڵه‌ندا.
تا به‌شی داهاتوو چاوه‌ڕوانی هاوکاری‌و ڕاوێژی دڵسۆزانم.
0681484938
12-03-2010
hamagafur@gmail.com
|